لە وان 15 سیاسەتمەداری ژن دەستگیرکران
باکووری کوردستان
- لە شاری
وانوان و ناوچەکانی توشبا، ڕێگەی ئارمووش و ئەرتەمێنتان پۆلیسی ئاکەپە بەسەر ژمارەیەک ماڵ و باڵەخانەدا گرت و لە ئەنجامدا 15 سیاسەتمەداری ژنی دەستگیر کرد. ئەو سیاسەتمەدارانەی کە دەستگیرکراون ئەمانەن: جازیە دومان هاوسەرۆکی شارەوانی سارای، ئەدیبە بابوور بەرێوەبەری
هەدەپەهەدەپەی وان، ڕۆژبین ئاکداغ کاندیدی پەرلەمانی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیران، موقەدەس کاراکۆچ کاندیدی پەرلەمانی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیران، خەندان کاراکۆیون ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئارتەمێنت، بەرکان کزلبۆغا یاریدەدەری هاوسەرۆکی شارەوانی تووشبا، هاوار دەریا ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد، هاتیجە ئاکداغ ئەندامی ئینسیاتیفی دایکانی ئاشتی و نەریمان ئورار بەڕێوەبەری
دەبەپەدەبەپە. سیاسەتمەدارە ژنەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان گواسترانەوە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی پەیمان یووسفی، خەڵکی گوندی دەرمان ئاوێی شاری
سەردەشتسەردەشت، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری
ورمێورمێ گیانی لەدەست دا. ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە، پاش مانگێک خەواندن بۆ چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
[4]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، چیای
کورتەککورتەک و ڕێگای نێوان
پشدەرپشدەر و بناری
قەندیلقەندیل-یان بۆردوومانکرد.
[1]
- لە شارۆچکەی
چۆمانچۆمان، ئاسایشی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان پێنج چالاکوان دەستگیردەکات کەکارتی هۆشیاری بەمەبەستی بایکۆتی کاڵای تورکی ڕێنمایی لەناو بازاڕدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەن.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- هێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و لەم چوارچێوەیەدا بە هاوکاری چەتەکانی، هێرشێکی توندی کردە سەر گوندی ئینەگل هاوای ناوچەی زرگانی
سەرێکانیسەرێکانی.
[1]
- دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بەو وڵاتە، گوندەکانی مەرەناز و ئەلقەمیە لە ناوچەی شەرا تۆپباران دەکەن.
[2]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا، سەربازێکی تورکیا کوژراوە و (6)ی دیکە بریندار بوون.
[3] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji