ئاخ بۆ میراوی خاوەند مرووەت ئاو و نووابی بکا بە نۆبەت
💬 报价及短语
ئەمساڵ ئینتیخاب کەوتە باحورا
زۆر کەس دەروونی ئاگری تیا گڕا
ئاویشمان کەمە بۆ ئاگر بڕی
ئەویش هاتۆتە سەر نۆرە بڕی
ئاخ بۆ میراوی خاوەند مرووەت
ئاو و نووابی بکا بە نۆبەت
لە پەندەکانی پیرەمێرد
[1]
ئەم پەندە خۆزگە خواستنە بۆ دەسەڵاتداری دادپەروەر.
میراو= ئەوکەسەی بەردانەوەو گرتنەوەی ئاوی بەدەستە.
مرووەت= مروئەت، پیاوەتی لەدەستهاتوو.
نۆبەت=سەرە.
خۆزگە میراوێکی بەویژدانمان دەبوو، سەرەی ئاوو سەرەی بڕینی ئاوی بە دادپەروەرانە دابەش دەکرد.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!