بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پێشمەرگەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
📅 27-05-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی داگیرکەری تورکیا، تا ئەمڕۆ 128 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئێستادا 17 بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند رەش، رەسووڵ بارووت، رەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی،
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,892 | وێنە 58,905 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,151 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,529 |
📖 دینداری و ڕقداری بەشی یەکەم | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

دینداری و ڕقداری بەشی یەکەم


تا شەیتان هەبێ شەیتاندنیش ئەبێت، شەیتاندنیش شادەماری ڕقە، ئا لێرەوەیە کە عارفەکان کاتیان نیە بۆ ڕقلێبوونەوەی شەیتان و تەنیا خەریکی خۆشەویستی خودان!
چونکە ئەوان نایانەوێ دەماری ڕقیان هەبێت، ئاخر دەماری ڕق هەر ئەونەی کە بە پاساوی شتێک هەبوو، ئیتر سەرئەکێشی بۆ هەموو شتەکانی تریش! لە نەتیجەشدا ڕق باڵادەست ئەبێ و خۆشەوسیتی پاشەکشێ ئەکات، ئیتر دین و دنیاش بە شێوەیەک تێک ئەچن، کە نە یەکەمیان بۆنی خوداو نە دووەمیان بۆنی ژیانی لێبێت.
یەعنی ڕق و خۆشەویستی پێکەوە کۆناکرێنەوە، تۆ ناکرێ خودات خۆشبوێ و ڕقیشت لە شەیتان بێت، چونکە ئەو ڕقە، دواتر بۆ ڕقگەلێکت کێش ئەکات، کە ئیتر کاتت نەمێنێ بۆ خۆشەویستی خودا!
وەک ئەو سونەیەی کە ڕقی لە هەموو شتێکە بە خودی خۆشیەوە، چونکە ئەو کە خۆی بە شتەکاندا ئەتەقێنێتەوە، لەڕاستییا پێش هەرشتێ خۆی بە خۆیدا تەقاندۆتەوە!
وەک ئەو شیعەیەی کە ڕق لە نەیارەکانی عەلی و حسێن درێژئەکاتەوە بۆ ڕقلێبوونەوە لە هەموو شتێک و دواجار لە خودی خۆشی، سەیرکە ئەو باڵاترین وێنەی خۆی لە گریان و لەخۆداندا ئەبینێتەوە!
یەعنی کە سەرەتا ڕێگەت دا ڕق هەبێت، ئیتر لەوسەرەوە لە ڕێگای ڕقەوە ئەچیت بۆ لای خودا، لەکاتێکا ڕێگای خودا خۆشەویستییە!
جا ئەو ڕقە کە دواتر کەڵەکەو ئەستور ئەبێت سەرەتایەکی هەیە، باسەکەی منیش لەسەر ئەو سەرەتایەیە کە پێویست ناکا هەبێت.
بۆ ئەوەی بگەین بە خۆشەویستی ئەبی ڕق تێپەڕێنین. بۆ ئەوەی ڕق تێپەڕێنین ئەبێ شەیتاندن تێپەڕێنین. بۆ ئەوەی شەیتاندن تێپەڕێنین ئەبێ شەیتان خۆی تێپەڕێنین. بۆ ئەوەی شەیتان تێپەڕێنین ئەبێ کاهین تێپەڕێنین!
بەڵام بۆچی وتوومە کاهین و نەموتووە دین، لەکاتێکا شەیتان چەمکێکی دینییەوە لە دینەوە هاتووە؟ چونکە ئەوەی کە فیکرەی شەیتان ئیستغلال ئەکات بۆ پرۆسەی شەیتاندن کاهینە نەک دین.
کاهینیش تەنیا هی دین نیە، بەڵکو تەواوی ئایدۆلۆژیاکان کاهینیان هەیەو هەموو ئایدۆلۆژیاکانیش جیا لە کەهەنە، بوونیان پێویستەو کێشە نین، چونکە جیاوازی و ڕەنگاوڕەنگیی ئەخولقێنن، بەڵام هەموویان لە فۆڕمی کەهەنەدا کێشەن، چونکە جیاوازی ئەسڕنەوە[1].
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی په‌یكار عوسمان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-12-2018
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👪 کۆمەڵناسی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 20 2019 8:42PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 22 2019 7:41AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 123 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دینداری و ڕقداری بەشی یەکەم

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-12-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️پەیکار عوسمان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574