🏠 Start
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Kontakt
ℹ️Om!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Mer
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Om!|Bibliotek|📅
🔀 Tilfeldig element!
❓ Hjelp
📏 Vilkår for bruk
🔎 Avansert søk
➕ Send
🔧 Verktøy
🏁 Språk
🔑 Min konto
✚ Nytt element
📕 Det som var vanskelig å leve med
Det som var vanskelig å leve med
En kurders beretning Om krig og tortur
Abdusamet Yigit
📕 Det som var vanskelig å leve med
📝 Les bøker-unngå angst og stress
Hei alle kjære medborgere både i Kurdistan og i Norge.
Som dere alle vet at utbruddet av viruset Covid-19, også kjent som Corona har ført til angst, stress og enkelte steder panikk blant befolkningen
📝 Les bøker-unngå angst og stress
📕 Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Masteroppgave i helsefag
Odd Edvardsen
Avdeling for sykepleie og helsefag (ASH)
Institutt for klinisk medisin
Universitetet i Tromsø
September 2006
📕 Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
📕 Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
📕 Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
📕 Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
📕 Bibliotek
68 i Kjølvannet Av Den Iran...
📖 ئایینی تیرۆر | Gruppe: Artikler | Artikler språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking element
⭐⭐⭐⭐⭐ Utmerket
⭐⭐⭐⭐ Veldig bra
⭐⭐⭐ Gjennomsnittlig
⭐⭐ Dårlig
⭐ Dårlig
☰ Mer
⭐ Legg til i mine samlinger
💬 Skriv din kommentar om dette elementet!

✍️ Elementer historie
🏷️ Metadata
RSS

📷 Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
🔎 Søk i Google for valgt element!
✍️✍️ Oppdater denne artikkelen!
👁️‍🗨️

ئایینی تیرۆر
(تیرۆر ئایینی هەیە، هەموو تیرۆرستانی دنیا لەسەر یەک دینن، کە دینی جیاکارییە)
جیاکاریی مەرگەو جیاوازیی ژیانە، فەرقەکەشیان هەرئەوەیە کە جیاوازیی بۆئەوەیە لە تەنیشت ئەوانیترەوەبیت، جیاکاریی بۆئەوەیە لەسەرو ئەوانیترەوەبیت!
بۆئەوەشی تۆ لەسەرەوەبیت و ئەو لەخوارەوەبێت، ئیتر هەموو شتێک ڕەوایە، چونکە لەسەرەوەبوونی تۆ، تەنیا خواستێکی ئاسایی نیە، بەڵکو ئامانجە هەرە موقەدەسەکەیە!
بەرزترین پلەی لەسەرەوەبوونی تۆش، ئەکاتە نەبوونی ئەو، چونکە ئەوە نزمترین پلەی لەخوارەبوونیەتی!! بۆیە شەیتاندن و بەدواشیدا سڕینەوەو تیرۆر، شتانێکی غەریب نین، بەڵکو نەتیجەیەکی ئاسایی جیاکارین و قوڕەکە هەر ئەو تۆزەی لێهەڵئەستێ.
جولەکە هەرچییەکی بەسەرهاتووەو هەرچیشی بەسەر دنیا هێناوە، هی ئەوەیە کە خۆیان بە بژاردەی خودا ئەزانن و بە تەنیشت ڕازی نابن و ئەیانەوێ لەسەرەوەبن.
موسوڵمان هەرچی بەسەر دێ و هەرچی بەسەر دنیا هێناوە، هی ئەوەیە کە بە تەنیشیت ڕازی نابێ و ئەیەوێ لەسەرەوەبێ و دنیا فەتح بکات..
مەسیحیی هەرچیان بەسەر خۆیان و دنیا هێنا، هی ئەوەیە کە تەنیشتیان ناوێ و سەرەوەخوازن، حروبی سەڵیبی و دۆزەخی سەدەکانی ناوەڕاستیش نمونەیە..
بڕۆ بۆ دۆزەخی نازییەکان، دۆزەخی کۆمۆنیزم، دۆزەخی سەرمایەداری، بۆ مەسەلەی ڕەشپێستەکان، بۆ مەسەلەی ژن، بۆ مەسەلەی کورد، بۆ ڕاسیزم.. ئەبینی لە هەموویاندا، هاوکێشەی (سەرەوەو خوارەوە) مەوجودەو هاوکێشەی (تەنیشت) غائیبە!
بۆ مەگەر کێشەی ژن چییە جگە لەوەی کە پیاو بە هاوتەنیشتیی ڕازیی نابێ و سەرەوەی ئەوێت؟
بۆ مەگەر کێشەی کورد چیە، جگە لە قبوڵنەکردنی ئەو لەتەنیشتاو قبوڵکردنی لەخوارەوە؟ دەی نزمترین پلەی خوارەوەش سفرە، بۆیە ئەنفال و جینۆساید ڕوویداوە!
چارەسەر گۆڕینی هاوکێشەکانی سەرو خوارە بە هاوکیشەی تەنیشت، ئەم گۆڕینەش لەدنیادا ڕوونادا ئەگەر لە عەقڵی منو تۆدا ڕوونەدا!
گرنگە لە عەقڵی خۆماندا مرۆڤبوون بکەین بە سەقف، بۆئەوەی لەژێریا جیاوازیەکان، بکەونە تەنیشت یەکەوەو هیچیان هەڵنەکشێ بۆ جیاکاری و خۆی لێنەبێ بە سەقفەکە!!
دین و ڕەگەزو ڕەنگ و ڕەچەڵەک و ئایدیاو ئەم شتانە، وەکو جیاوازیی و لەژێر سەقفی مرۆڤبووندا ئاسایی و گرنگ و ژیانن، بەڵام وەکو جیاکاریی و وەکو سەقف مەرگەساتن!
(بزانە کە جیاوازییەکان فەزیلەت نین و پلەیەکی سەرتر نادەن بە تۆو پلەیەکی خوارتر نادەن بە ئەوان.. فەزیلەت تەنیا مرۆڤبوونە!)
مەسەلەن پیاوبوون کێشە نیە، کێشە ئەوەیە کە وابزانیت پیاوبوون فەزیلەتەو لەسەرو ژنەوەیت! ئیتر تۆ تیرۆرستیت و ئەو ڕێگایە تا ژنکوشتن ئەڕوات.
مەسەلەن موسوڵمانێتی نە عەیبەیەو نە تەخەلوفە.. بەڵام فەزیلەتیش نیە! تۆ کە موسوڵمانیت هیچ کەمترنیت لە ناموسوڵمانێک، بەڵام هیچ زیاتریش نیت.
تۆ کە پێتوابوو موسوڵمانێتی فەزیلەتە، ئیتر تۆ تیرۆرستیت و ئەو ڕێگایە هەر ئەچێتەوە سەر شمشێر!
تۆ ناکرێ دنیا دابەشی (دارولئیسلام و دارولکوفر) بکەیت و سەربە مرۆڤایەتیش بیت، چونکە ئەوە دابەشکردنێکی نامرۆڤانەیە.
مەسەلەن ئاساییە تۆ سەرزەردێکی مەسیحیت و لەمن جیاوازیت، بەڵام کە پێتوابوو ئەوە فەزیلەتە، ئیتر پێشتوایە سەرڕەش قالۆنچەیەو و پێ ی پیائەنێ ی.
خوێنی مرۆڤەکان بێ جیاوازی هەمووی سورەو دەستی تیرۆرستان بێ جیاوازیی هەمووی ڕەشە.
ڕەشەکوژیی ناو مزگەوتێک و ڕەشەکوژیی ناو مەلهایەک هیچ فەرقی نیە.
گیراوێکی ئیخوان و گیراوێکی هەدەپەهەدەپە هاوستەملێکراون، وەکچۆن سیسی و ئەردۆگان هاوستەمکارن!
ئیسرائیل قەسفی گەڕەکێکی غەزەبکات، یان حەماس قەسفی گەڕەکێکی تەلئەبیب بکات، یەک تاس و حەمامە..
ئەو شتانە تەنیا لە عەقڵێکی نەخۆشدا جیاوازن، عەقڵی نەخۆشیش هەر ئەوەیە کە جیاوازیی بردووە بەرەو جیاکاریی.
کۆنترۆڵێک فلتەرێک شتێک لە مێشکی خۆتدا دانێ و مەیەڵە جیاوازییەکانت هەڵکشێن بۆ جیاکاریی، بۆ ئەوەی لە مرۆڤەوە نەبیت بە وەحش.
کە بوویت بە وەحش، ئیتر پلەت نزمە، بە هەر هەوێ و جیاوازییەکەوەبیت! کە مرۆڤیشبوویت، ئیتر باڵایت، بەهەر هەوێ و جیاوازییەکەوەبیت!
یەعنی جگە لە مرۆڤبوون، هیچ شتێک باڵاییت ناداتێ و باڵاییش تەنیشت ئەوانیترە نەک سەروویان!!
بە شتەکانی ترەوە تۆ باڵانیت، تۆ لە وەهمی باڵاییدایت! وەهمی باڵاییش هەمیشە تەنیشت بە کەم ئەزانێ و کەڵکەڵەی سەرەوەت ئەخاتە مێشکەوە، وەحشیەتیش لەو سەروەیەدایە!
بۆیە بە پێوەری مرۆڤایەتی، نزمترین شوێنی ئینسان، سەروو ئینسانەکانی ترەو کاری تۆش هەرئەوەیە، بە ئیغرائاتە ئایدۆلۆژییەکان تێنەکەویت و ئەو شوێنە هەڵنەبژێریت!
مرۆڤی ژیر جیاوازییەکانی خۆی ئەپارێزێ، بەڵام وەهمی سەرەوە لە خۆیدا سفرئەکاتەوە، چونکە (جیاوازیی+ وەهمی سەرەوە= جیاکاری) جیاکاریش یەکسانە بە تیرۆرو جینۆسایدو سڕینەوە.
مرۆڤی ژیر ژیانخوازەو ژیانیش لە تەنیشت ئەوانیتردا ئەکرێ نەک لە سەرو ژێریان[1].

⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#هەدەپە |


🗄 Kilder
[1] 👪 Social Media | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی په‌یكار عوسمان
🖇 Koblede elementer: 2
👫 Biografi
1.👁️پەیکار عوسمان
📅 Datoer & Events
1.👁️16-03-2019
📂[ Mer...]

⁉️ Elementer Eiendom
🏷️ Gruppe: 📖 Artikler
🏳️ Artikler språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 16-03-2019
📙 Bok: 👪 Sosiologi
📄 Dokumenttype: ⊶ Originalspråket

⁉️ Technical Metadata
✨ Element Kvalitet: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Dårlig👎
✖️
 40%-49%
Dårlig
✖️
 50%-59%
Dårlig
✔️
 60%-69%
Gjennomsnittlig
✔️
 70%-79%
Veldig bra
✔️
 80%-89%
Veldig bra👍
✔️
 90%-99%
Utmerket👏
99%
✔️
Lagt inn av (Naliya Ibrahim) på Sep 20 2019 5:37PM
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Hawrê Baxewan) på Sep 22 2019 7:41AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Dette produktet har blitt sett 760 ganger

📚 Bibliotek
  📖 Min drøm om Kurdistan ...
  📖 Et nettverk av førsteh...
  📖 Voksne kurdiske innvan...
  📖 Mer...


📅 Kronologi av hendelser
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021
  🗓️ 11-01-2021
  🗓️ 10-01-2021
  🗓️ 09-01-2021


💳 Donere
👫 Kurdipedia medlemmer
💬 Dine tilbakemeldinger
⭐ Bruker samlinger
📊 Statistikk Artikler 380,011
Bilder 61,326
Bøker 11,523
Relaterte filer 48,112
📼 Video 182
🗄 Kilder 15,832
📌 Actual
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
av Tove Bjørneset (redaktør), Nizar Hirori (redaktør), Bewar Kareem (redaktør) og Ramin Darisiro (redaktør).
Utdanningsdirektoratet 2007 Innbundet
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Gerd Manne, Gölin Kaurin Nilsen
Multi - flera språk, 2013
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Gölin Kaurin Nilsen, Jorunn Fjeld
Multi - flera språk, 2009
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
68 i Kjølvannet Av Den Iranske Revolusjon
Soran Karbasian
2013
ISBN 978-82-300-1068-6
68 i Kjølvannet Av Den Iranske Revolusjon

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Page generasjonstid : 0,297 andre!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574