🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: هونەرنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 25-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,677) پەڕتووک||
📅 23-02-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەکانی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕێ 5.8 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 9 کەس لە وان بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە گیانیان لە دەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی 31 ساڵە بە ناوی سەیوان سەیفی خەڵکی گوندی یوژنانی ساولاوای هەورامانی سەر بە سنە لە شوێنێکی بەرزی شاخێکی هەورامان کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو. بە هۆی ئەوەی ئەو شوێنەی کۆڵبەرەکە لێی کەوتە خوارەوە سەخت بوو، تیمەکانی رزگارکردن بە هەلیکۆپتەر خۆیان گەیان
📅 23-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
4هەمین کۆنگرەى ئاسایى پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ئیبراهیم رەشید
تەمەنی 5 ساڵ بوو، رۆژی 24-02-2018 بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکەوە لە سنووری عەفرین گیانی لەدەستدا.
✌️ ئیبراهیم رەشید
🏷️ پۆل: شەهیدان
ئیبراهیم رەشید
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 قادر بەشدار
رۆژنامەنووس و شاعیر و فۆتۆگرافەر.
قادر بەشدار، ساڵی 1962 لە گەڕەکی بايزاغا لە کۆیە لەدایکبووە، دووچاری جەڵتەی دڵ بووە، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی باری تەندروستی بەرەو باشبوون چوو. دواتر لە رۆژی 23-02-2020 لەنەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
قادر بەشدار، ماوەی 21 ساڵ وەک راگەیاندنکار لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن کاری کردووە، لەم چەند ساڵەی دواییدا وەک فۆتۆگرافەر دەستی کردبوو بە ئەرشیف کردنی کۆیە. [1]
👫 قادر بەشدار
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
قادر بەشدار
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەدهۆش - حەمە عەلی خەیات
ناوی تەواوی مەدهۆشی شاعیر محەمەد عەلی محەمەدی حاجی مستەفای قوربانییە ساڵی 1919 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە و قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.
لەتەمەنی منداڵیدا شاگرد خەیات بووە، لەساڵی 1939 دەستی کردووە بە هۆنراوە نووسین و یەکەم هۆنراوەی لەساڵی 1940 لەرۆژنامەی ژیندا بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناوی بەعەشقی تۆ بریندارم پیرەمێردی نەمر کەمێک دەستکاری ئەم هۆنراوەی بۆ کردووە.
ئەم شاعیرانە زۆر کاریگەر بوون لەلای مەدهۆش نالی، گۆران، پیرەمێرد، عەلی کەمال باپیر، کێشەی ئەوین و باب
👫 مەدهۆش - حەمە عەلی خەیات
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەدهۆش - حەمە عەلی خەیات
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,571 | وێنە 57,411 | پەڕتووک PDF 10,677 | فایلی پەیوەندیدار 39,005 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,635 |
📖 (نا)ی ناڕق (ئا)ی ناکۆیلەیی | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

(نا)ی ناڕق (ئا)ی ناکۆیلەیی

- ڕقی سیاسی تایبەت نیە بە هەنێکمان، هەموومان پێکەوە بەرهەمی ئەهێنین، چونکە هەموومان لەسەر عەقڵی سڕینەوەی ئەویترین. سڕینەوەش باش و خراپ نافامێ، خۆمانەو خۆیانە ئەزانێ! (خۆمانە خراپیشبێ باشە، خۆیانە باشیشبێ خراپە).
- ستەمکاریی پەیوەندی بە دەسەڵاتداری و بێ دەسەڵاتییەوە نیە، پەیوەندی بە عەقڵیەتی ستەمکارانەوە هەیە! بێدەسەڵاتییش یەکسان نیە بە مەزڵومیەت، ئەشێ بێدەسەڵاتیش زاڵم بێت!
مەسەلەن تۆی بێدەسەڵات، کە هەرچی لەگەڵت نەبوو، کەسایەتی تیرۆرکەیت و بیکەیت بە جاسوس.. بەمە تۆ هەر لە ئێستاوە ستەمکاریت و ناسینەوەی ستەمکارییەکەت پێویستی بە قۆناغی دەسەڵاتدارییت نیە.
- ئەسڵەن ستەمی بێدەسەڵات، لەوەدا لە ستەمی دەسەڵاتدار خراپترە کە، ستەمی دەسەڵات یەکڕووە، بەڵام ستەمی بێدەسەڵات فریودەرەو زۆرجار شتەکە وەکو دژەستەمکار دەرئەکەوێ، لەکاتێکا ئەویش هەر ستەمکارەو هەمان عەقڵی سڕینەوەی لەسەردایە.
- بڕێکی زۆری خوارییەکان، لە مەبدەئی پاداشت و سزاوە ڕاست ئەکرێنەوە، بەڵام ئەم مەبدەئە، لە کولتوری سڕینەوەدا هەرگیز ناچەسپێ، چونکە لە سڕینەوەدا سزا بۆ خراپەکاری نیە، بۆ ئەوە! پاداشت بۆ باشکاری نیە، بۆ منە! ئاخر لە سڕینەوەدا، باش منم و خراپ ئەوە.
- سڕینەوە وەجاخی کوێرە، بەو مانایەی کە مەکینەی لێکچوونەو ناتوانێ جیاوازی بەرهەم بهێنێ.
ئاخر لەسڕینەوەدا، ئەسڵەن پێویست نیە من جیاوازبم لە تۆ، چونکە من هەر ئەونەی کە منم، ئیتر فریشتەم و تۆش هەرئەونەی کە تۆیت، ئیتر شەیتانیت!
یەعنی سڕینەوەکە خۆی دنیاکەی دابەشی دوو جیاوازی موزەییەف کردوەو هەوێی جیاوازیی پێداوین، ئیتر منو تۆ کارێکمان بە جیاوازبوونی ڕاستەقینە نابێت.
- لە سڕێنەوەدا تۆ کارێکی باشیش بکەیت، من پێت ناڵێم دەستخۆش، بۆئەوەی دان بە بوونتا نەنێم! چونکە ئەگەر هەبیت، ئیتر یەکترقبوڵکردن دێتەپێش، بۆئەوەشی خۆم لە قبوڵکردنت لادەم، ئەبێ خۆم لە بوونت لادەم!
ئیتر تۆ خراپییەکانت هەمیشە بەرچاوە، چونکە کەرەستەی سڕینەوەن بۆ من، بەڵام باشییەکانت قەت نابینم چونکە کەرەستەی بوونن بۆ تۆ! منیش کە لەسەر عەقڵی سڕینەوەم، کێشەم لەگەڵ بوونتا هەیە نەک لەگەڵ باشی و خراپیت.
- بۆئەوەی یەکترقبوڵکردن هەبێت، ئەبێ باشییەکانی بەرامبەر فەرامۆش نەکەین ئەگەر تۆزقاڵێکیشبێت! چونکە کەڵکەڵەی سڕینەوەی بەرامبەر، لە سڕینەوەی ئەو تۆزەوە دێت! نێوانی یەکترقبوڵکردن و سڕینەوە، تەنیا بینین و نەبینینی ئەو گۆشەیەی یەکترە.
یەعنی خراپییەکانی بەرامبەر هەرچەن زۆربێت، باشییەکانی قەت کەم نیە، چونکە (چەقبەستن و مانەوە لە عەقڵیەتی سڕینەوەدا) نەبینینی ئەو کەمەیە!
1- مەسەلەن بەشداری گۆران لە حکومەت، هەرگیز بەو جۆرە نیە کە هیچ جانبێکی باشی نەبێ و بە هەموو نەوعێک خراپ بێت!
ئەم هێزە ئەگەر تەنیا تۆزێکی بەرنامەو بانگەشەی خۆی لە حکومەتا جێبکاتەوە، باشترە لەوەی لە دوورە هەر قسەی گەورەبکاو بەرهەمەکەشی هەر هیچ و نائومێدیی بێت.
2- یان نەوەی نوێ شایەنی ئەو ڕەتکردنەوە ڕەهایە نیە کە لای هەنێکمانەوە هەیە. ئەوەی کە شایەنی ڕەتکردنەوەیە، تەنیا ئەو ڕەتکردنەوە ڕەهایەیە کە لەم هێزەوە بۆ ئەوانیتر هەیە. ئاخر ئەم نەفەسی سڕینەوەیە ئەیکاتەوە بە کۆپییەکی ئەوانیتر!
ئەوەی کە شایەنی ڕەتکردنەوەیە، تەنیا پۆپۆلزمی ئەم هێزەیە، ئاخر وەکچۆن فەساد ڕێگرە لە حوکمداریی ڕەشید، پۆپۆلیزمیش ڕێگرە لە موعارەزەبوونی ڕەشید.
3- یان بەو هەموو پۆخڵەواتەوە، تەنانەت یەکێتی و پارتیش شایەنی ڕەتکردنەوەی ڕەها نین! هەر هیچ نەبێ بەشێکی خەڵکی ئێمەیان لەگەڵەو ئێمەش لەگەڵ ئەو خەڵکە پێویستمان بە ژیانە، نەک بە ڕق و تێکبەربوون.
- جا حکومەتێک و موعارەزەیەک کە زۆرنا، هەر گێڕێک باشتربن لەوەی کە هەن، ئەوە کەم نیە، چونکە جوڵەیە! کێشەی ئێمەش خراپی دۆخەکە نیە، وەستانی ئێمەیە لە دۆخەکەدا، بۆیە هەڵەین ئەگەر هەنگاوی بچوک بە کەم بزانین!
- لە دۆخی ئێمەدا، نا ی سیاسی جورئەتی ئەوێ، چونکە ڕەتکردنەوەی ستەمکارییە، بەڵام بەڵێ ی سیاسی جورئەتێکی گەورەتری ئەوێ، چونکە ڕەتکردنەوەی کولتوری ڕق و سڕینەوەیە، کە دایکی ستەمکارییەکەیە!!
- (بەڵێ ی ڕەها کۆیلەییەو نای ڕەهاش ڕقە)
تۆزێ زیاتر وردیکەیەنەوە، ئەو تەقسیمەش نامێنێ و هەردوکیان ئەبنەوە کۆیلەیی، ئەسڵەن کۆیلەیی ڕق خراپترو توندتریشە، لە کۆیلەیی مەسەلەن بەرژەوەندی!
نای ڕەها هەرگیز ئازادیخوازی و هۆشیاریی و ئەم شتانە نیە، بەڵکو تەنیا دیوەکەی تری ستەمکاری و سڕینەوەیە. کاری دروست و عەقڵانیش تێکەڵکردنی بەڵێ و نەخێرە بۆ شتەکان. ئەم تێکەڵەیە ئەمانپارێزێ لەوەی کە بڕۆین بەرەو دەمارگیری و ڕق و ستەم و سڕێنەوە.
- تێکەڵەیەک کە ئەگەر زۆرینەشی بەڵێ بێت، بەڵام ڕێژەیەک نای هەر تیابێت. تێکەڵەیەک کە ئەگەر زۆرینەشی نا بێت، بەڵام ڕێژەیەک بەڵێ ی هەر تیابێت.
بۆئەوەی پاشەکشێیەک بە ڕق و سڕینەوە بکەین، لەبەرژەوەندی ململانێ ی تەندروست.
بۆئەوەی ڕقی ئێمە لەیەکتر لاچێ و خۆمان بکەوینە بەرامبەر یەک. ئاخر ئەوەی لە شەستەکانەوە هەیە، ململانێ ی ڕقەکانمانە، نەک ململانێ ی خۆمان[1]!

🗄 سەرچاوەکان
[1]👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی په‌یكار عوسمان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-03-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📄 وتار و دیمانە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس👪 کۆمەڵناسی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 20 2019 5:30PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 22 2019 7:41AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 333 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

(نا)ی ناڕق (ئا)ی ناکۆیلەیی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-03-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️پەیکار عوسمان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574