🏠 Alku
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Yhteystiedot
ℹ️Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
📖 (نا)ی ناڕق (ئا)ی ناکۆیلەیی | Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
👁️‍🗨️

(نا)ی ناڕق (ئا)ی ناکۆیلەیی
- ڕقی سیاسی تایبەت نیە بە هەنێکمان، هەموومان پێکەوە بەرهەمی ئەهێنین، چونکە هەموومان لەسەر عەقڵی سڕینەوەی ئەویترین. سڕینەوەش باش و خراپ نافامێ، خۆمانەو خۆیانە ئەزانێ! (خۆمانە خراپیشبێ باشە، خۆیانە باشیشبێ خراپە).
- ستەمکاریی پەیوەندی بە دەسەڵاتداری و بێ دەسەڵاتییەوە نیە، پەیوەندی بە عەقڵیەتی ستەمکارانەوە هەیە! بێدەسەڵاتییش یەکسان نیە بە مەزڵومیەت، ئەشێ بێدەسەڵاتیش زاڵم بێت!
مەسەلەن تۆی بێدەسەڵات، کە هەرچی لەگەڵت نەبوو، کەسایەتی تیرۆرکەیت و بیکەیت بە جاسوس.. بەمە تۆ هەر لە ئێستاوە ستەمکاریت و ناسینەوەی ستەمکارییەکەت پێویستی بە قۆناغی دەسەڵاتدارییت نیە.
- ئەسڵەن ستەمی بێدەسەڵات، لەوەدا لە ستەمی دەسەڵاتدار خراپترە کە، ستەمی دەسەڵات یەکڕووە، بەڵام ستەمی بێدەسەڵات فریودەرەو زۆرجار شتەکە وەکو دژەستەمکار دەرئەکەوێ، لەکاتێکا ئەویش هەر ستەمکارەو هەمان عەقڵی سڕینەوەی لەسەردایە.
- بڕێکی زۆری خوارییەکان، لە مەبدەئی پاداشت و سزاوە ڕاست ئەکرێنەوە، بەڵام ئەم مەبدەئە، لە کولتوری سڕینەوەدا هەرگیز ناچەسپێ، چونکە لە سڕینەوەدا سزا بۆ خراپەکاری نیە، بۆ ئەوە! پاداشت بۆ باشکاری نیە، بۆ منە! ئاخر لە سڕینەوەدا، باش منم و خراپ ئەوە.
- سڕینەوە وەجاخی کوێرە، بەو مانایەی کە مەکینەی لێکچوونەو ناتوانێ جیاوازی بەرهەم بهێنێ.
ئاخر لەسڕینەوەدا، ئەسڵەن پێویست نیە من جیاوازبم لە تۆ، چونکە من هەر ئەونەی کە منم، ئیتر فریشتەم و تۆش هەرئەونەی کە تۆیت، ئیتر شەیتانیت!
یەعنی سڕینەوەکە خۆی دنیاکەی دابەشی دوو جیاوازی موزەییەف کردوەو هەوێی جیاوازیی پێداوین، ئیتر منو تۆ کارێکمان بە جیاوازبوونی ڕاستەقینە نابێت.
- لە سڕێنەوەدا تۆ کارێکی باشیش بکەیت، من پێت ناڵێم دەستخۆش، بۆئەوەی دان بە بوونتا نەنێم! چونکە ئەگەر هەبیت، ئیتر یەکترقبوڵکردن دێتەپێش، بۆئەوەشی خۆم لە قبوڵکردنت لادەم، ئەبێ خۆم لە بوونت لادەم!
ئیتر تۆ خراپییەکانت هەمیشە بەرچاوە، چونکە کەرەستەی سڕینەوەن بۆ من، بەڵام باشییەکانت قەت نابینم چونکە کەرەستەی بوونن بۆ تۆ! منیش کە لەسەر عەقڵی سڕینەوەم، کێشەم لەگەڵ بوونتا هەیە نەک لەگەڵ باشی و خراپیت.
- بۆئەوەی یەکترقبوڵکردن هەبێت، ئەبێ باشییەکانی بەرامبەر فەرامۆش نەکەین ئەگەر تۆزقاڵێکیشبێت! چونکە کەڵکەڵەی سڕینەوەی بەرامبەر، لە سڕینەوەی ئەو تۆزەوە دێت! نێوانی یەکترقبوڵکردن و سڕینەوە، تەنیا بینین و نەبینینی ئەو گۆشەیەی یەکترە.
یەعنی خراپییەکانی بەرامبەر هەرچەن زۆربێت، باشییەکانی قەت کەم نیە، چونکە (چەقبەستن و مانەوە لە عەقڵیەتی سڕینەوەدا) نەبینینی ئەو کەمەیە!
1- مەسەلەن بەشداری گۆران لە حکومەت، هەرگیز بەو جۆرە نیە کە هیچ جانبێکی باشی نەبێ و بە هەموو نەوعێک خراپ بێت!
ئەم هێزە ئەگەر تەنیا تۆزێکی بەرنامەو بانگەشەی خۆی لە حکومەتا جێبکاتەوە، باشترە لەوەی لە دوورە هەر قسەی گەورەبکاو بەرهەمەکەشی هەر هیچ و نائومێدیی بێت.
2- یان نەوەی نوێ شایەنی ئەو ڕەتکردنەوە ڕەهایە نیە کە لای هەنێکمانەوە هەیە. ئەوەی کە شایەنی ڕەتکردنەوەیە، تەنیا ئەو ڕەتکردنەوە ڕەهایەیە کە لەم هێزەوە بۆ ئەوانیتر هەیە. ئاخر ئەم نەفەسی سڕینەوەیە ئەیکاتەوە بە کۆپییەکی ئەوانیتر!
ئەوەی کە شایەنی ڕەتکردنەوەیە، تەنیا پۆپۆلزمی ئەم هێزەیە، ئاخر وەکچۆن فەساد ڕێگرە لە حوکمداریی ڕەشید، پۆپۆلیزمیش ڕێگرە لە موعارەزەبوونی ڕەشید.
3- یان بەو هەموو پۆخڵەواتەوە، تەنانەت یەکێتی و پارتیش شایەنی ڕەتکردنەوەی ڕەها نین! هەر هیچ نەبێ بەشێکی خەڵکی ئێمەیان لەگەڵەو ئێمەش لەگەڵ ئەو خەڵکە پێویستمان بە ژیانە، نەک بە ڕق و تێکبەربوون.
- جا حکومەتێک و موعارەزەیەک کە زۆرنا، هەر گێڕێک باشتربن لەوەی کە هەن، ئەوە کەم نیە، چونکە جوڵەیە! کێشەی ئێمەش خراپی دۆخەکە نیە، وەستانی ئێمەیە لە دۆخەکەدا، بۆیە هەڵەین ئەگەر هەنگاوی بچوک بە کەم بزانین!
- لە دۆخی ئێمەدا، نا ی سیاسی جورئەتی ئەوێ، چونکە ڕەتکردنەوەی ستەمکارییە، بەڵام بەڵێ ی سیاسی جورئەتێکی گەورەتری ئەوێ، چونکە ڕەتکردنەوەی کولتوری ڕق و سڕینەوەیە، کە دایکی ستەمکارییەکەیە!!
- (بەڵێ ی ڕەها کۆیلەییەو نای ڕەهاش ڕقە)
تۆزێ زیاتر وردیکەیەنەوە، ئەو تەقسیمەش نامێنێ و هەردوکیان ئەبنەوە کۆیلەیی، ئەسڵەن کۆیلەیی ڕق خراپترو توندتریشە، لە کۆیلەیی مەسەلەن بەرژەوەندی!
نای ڕەها هەرگیز ئازادیخوازی و هۆشیاریی و ئەم شتانە نیە، بەڵکو تەنیا دیوەکەی تری ستەمکاری و سڕینەوەیە. کاری دروست و عەقڵانیش تێکەڵکردنی بەڵێ و نەخێرە بۆ شتەکان. ئەم تێکەڵەیە ئەمانپارێزێ لەوەی کە بڕۆین بەرەو دەمارگیری و ڕق و ستەم و سڕێنەوە.
- تێکەڵەیەک کە ئەگەر زۆرینەشی بەڵێ بێت، بەڵام ڕێژەیەک نای هەر تیابێت. تێکەڵەیەک کە ئەگەر زۆرینەشی نا بێت، بەڵام ڕێژەیەک بەڵێ ی هەر تیابێت.
بۆئەوەی پاشەکشێیەک بە ڕق و سڕینەوە بکەین، لەبەرژەوەندی ململانێ ی تەندروست.
بۆئەوەی ڕقی ئێمە لەیەکتر لاچێ و خۆمان بکەوینە بەرامبەر یەک. ئاخر ئەوەی لە شەستەکانەوە هەیە، ململانێ ی ڕقەکانمانە، نەک ململانێ ی خۆمان[1]!

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Lähteet
[1] 👪 Social Media | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی په‌یكار عوسمان
🖇 liittyy kohdetta: 2
👫 Elämäkerta
1.👁️پەیکار عوسمان
📅 Päivämäärät ja tapahtumat
1.👁️22-03-2019
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏷️ Ryhmä: 📖 Artikkelit
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 22-03-2019
📄 Asiakirjan Tyyppi: ⊶ Alkukielellä
🌐 Kieli - Murre: 🏳️ Kurdi - Sorani
📙 Kirja: 📄
📙 Kirja: 👪

⁉️ Technical Metadata
✨ Tuote Laatu: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
99%
✔️
Lisääjä (Naliya Ibrahim) on Sep 20 2019 5:30PM
👌 Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu (Hawrê Baxewan) Sep 22 2019 7:41AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Tämä tuote on katsottu 1,705 kertaa

📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 380,021
Kuvat 61,347
Kirjat 11,529
Liittyvät tiedostot 48,171
📼 Video 182
🗄 Lähteet 15,833
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,109 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574