🏠 Alku
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Yhteystiedot
ℹ️Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
📖 (یەک) وەکو لەمپەڕ | Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
👁️‍🗨️

(یەک) وەکو لەمپەڕ
- هەموو سەرکردەکان لەناو (تەقدیس)دا زەخم و عیلاقن، سەرکردەی ڕاستەقینە ئەوەیە کە لەدەرەوەی تەقدیسدا مەوزوع بێت!
نەوشیروان یەکێکە لەو سەرکردە دەگمەنانەی، کە لە دەرەوەی تەقدیسیشدا ئەتوانێ هەبێ و کەرەستەی داهاتووبێت! پێچەوانەی زۆرینەی ئەوانیتری (کۆن و نوێ) کە لەدەرەوەی تەقدیس و فووتێکردندا نامێنن و ئەبن بە بەشێک لە ڕابردوو.
جا تەقدیسی نەوشیروان، ڕێک لێدانە لەو، چونکە یەکسانی ئەکاتەوە بەوانیتر، لەکاتێکا لەدەرەوەی تەقدیس و لە هەنێ ڕووەوە، ئەو ئەتوانێ ئەوانیتر تێپەڕێنێت!
- هەموو مەدحێکی کارێزما سەربە (فریشتاندن)نیەو هەموو زەمێکیشی سەربە (شەیتاندن)نیە، ئەشێ هەنێکی قسەکان سەربە حەقیقەت بن، چونکە دواجار ئەو مرۆڤەو شانی مرۆڤیش مەدح و زەم هەردوکیان هەڵئەگرێ.
فریشتاندن و شەیتاندن هەردوکی غەدرە لە مرۆڤبوونی کەسێک ئەکرێ، بەڵام هەموو قسەیەکیش لەبارەی کەسەکەوە، کە بخرێتە قاڵبی فریشتاندن و شەیتاندن، ئەمەش غەدرەو لە حەقیقەت ئەکرێ!
- دەربڕینی خۆشەویستی کێشەنیە دەربڕینی ڕق کێشەیە، تۆ چەنێک فڵانت خۆشئەوێ ئاساییە، بەڵام خۆشەویستی ئەم یەکسان مەکە بە ڕق لەوانیتر، بۆئەوەی خودی خۆشەویستی نەبێت بە دیوەکەی تری ڕق!
ئاخر خۆشەویستی نابێ باڵانسی ڕق بێت، ئەبێ بکوژو بەڵای ڕق بێت، وەکچۆن ڕق باڵانسی خۆشەویستی نیە، بەڵکو بکوژو بەڵای خۆشەویستی یە.
- کارێزما بەرهەمی حەزی منو تۆ نیە، بەرهەمی غیابی منو تۆیە، بەرهەمی عەقڵی تاکی ئازادو کۆمەڵگای پێگەیشتوو نیە، بەرهەمی عەقڵی جەمع و کولتوری باوی کۆمەڵگای دواکەوتووە کە (کولتوری تاکڕەهەندی)یە، جا بۆئەوەی سەردەمی کارێزما تێپەڕێنین و کارێزما وردنەبێتەوە بۆ مناڵ و نەوەکانی.. ئەبێ (کولتوری فرەیی) تۆخکەینەوە!
- تاکڕەهەندی (مرۆڤێک) ئەکا بە سەنتەر، فرەیی (مرۆڤەکان)ئەکات بە سەنتەر!
ئەمیان نەفەرێک ئەکات بە دێو هەمووانیش بە هیچ، ئەویان لە نێوان و هیچ و دێودا هەمووان ئەکاتەوە بە مرۆڤ.
ئەمیان پەیوەندی ستوونی شوان و مێگەل دروستئەکاو ئەویان پەیوەندی ئاسۆیی هاوشانی و کاری پێکەوەیی.
ئەمیان هەمووان بچوکی ژێر ئیرادەی یەکێک ئەکاتەوە، ئەویان هەمووان یەکسانی ژێر سێبەری یاساو دەزگا ئەکاتەوە.
ئەمیان یەکێ پیرۆزو ماباقی بێنرخ ئەکات، ئەویان هەمووان بەنرخ و پیرۆزکرن بێنرخ ئەکات.
جا نەوشیروان جۆکەرەو بۆ هەردوکی ئەبێت، هەم لە کۆمەڵگایەکی خێڵەکیدا هاتووەو هەم دژی عەقڵیەتی خێڵیشە!!
تۆش ئەتوانی بە تەقدیس بیکەیتەوە بە شێخی قەبیلەو بیخەیتەوە خزمەت تاکڕەهەندی و عەقڵە کۆنەکە، ئەشتوانی بە ڕەخنەو هەڵسەنگاندنی زانستی و مەوزوعی بیکەی بە کەرەستەی بینای فرەیی و عەقڵی نوێ!
- لەناو کولتوری تاکڕەهەندی و عەقڵی جەمعیشدا، دواجار ئەوە مێژووە بڕیار ئەدا کێ کارێزمایە، جا ڕەنگە بەهۆی عەسری سورعەو خێرابوونی شتەکانەوە، پرۆسەکە ئەگەر پێشتر پەنجا ساڵی ویستبێ، ئێستا پێنج ساڵی بوویت، بەڵام پینج مانگیشبێ، هێشتا هەر (مێژوو) بڕیارەکە ئەدا!
(ئەمەش ئەو شتەیە کە سیاسییە گەنجەکان لێ ی تێناگەن) ئەوان پەلەیانەو لەبری مێژوو (خۆیان) بڕیارەکە ئەدەن، بۆیە نابن بە کارێزما ئەگەرچی کۆمەڵگا هێشتا زەمینەیەکی لەبارە بۆ ئەوە!
مەسەلەن کارێزمای مێژووکرد هەرگیز حەزناکا بگیرێ، بەڵام ڕەنگە لەناو پرۆسە مێژوویەکەدا تووشی گیرانیش ببێت، بەڵام کارێزمای گاڵتی ڕەنگە پێیخۆشبێ هەموو جومعەو خەمیسێک لە سجن بێت.
- بۆ ئەوەی بپەڕیتەوە بۆ عەقڵی فرەیی، جگە لە خوا هەموو یەکەکانی تر ڕەتکەرەوەو وای دانێ کە حەقیقەت لە دووەوە دەستپێئەکا!
هەڵبەتە ئەو خوایە موجامەلەی ڕەمەزانەو تۆ ئەتوانی هەر یەکسەر لە دووەوە دەستپێبکەیت و تەواو.
نەوەڵا موجامەلەش نیەو هەر بەجدی ئەگەر خواناسبیت و تاقانەیی خوا بفامیت، ئیتر ئەبێ دژی هەموو یەکەکانی تربیت. (یەکی دین، یەکی مەزهەب، یەکی حیزب، یەکی خێڵ، یەکی کارێزما، یەکی ئایدۆلۆژیا، یەکی دەوڵەت، یەکی زمان، یەکی قەوم، یەکی جل، یەکی ناو پیاوسالاری کە پیاو خۆیەتی، یەکی دەردو یەکی دەوا..)
- هەنێ لە بیرمەندان پێیانوایە، عەقیدەی تەوحید بەڵایەکە بۆ مرۆڤایەتی نازڵبووە، چونکە توندڕەوی و شەڕی سەپاندنی دین و کولتوری تاکڕەهەندی.. لە دوای تەوحیدەوە زیاتر خەستبۆتەوە.
ئەمەش ڕاستە، چونکە کۆمەڵگا بە فرەیی پێشئەکەوێ و کۆمەڵگا دینییەکانیش وەحدانییەت لێنەگەڕان بۆ خودا، بەڵکو شۆڕیانکردەوە بۆ هەموو ئاستەکان، ئیتر بەردەوامیش لە شەڕو شۆڕو دواکەوتندان!
بەمەشبێ ئەوروپییەکان لە ئێمە خواناسترن، چونکە بە ئیمانەوەبێ یان بێ ئیمان، تاکێتییان بەجێهێشتووە بۆ خوداو لە بوارەکانی تردا پەیڕەوی فرەیی ئەکەن و پێکەوەژیان و پێشکەوتن بەرهەمئەهێنن.
بەمەشبێ ئەشێ ئیسلامی سیاسی دوژمنی هەرە سەرسەختی خودابێت، چونکە ئایدۆلۆژیای لێدانی فرەیی و سەپاندنی وەحدانییەتە لە تەواوی کۆمەڵگاو دەوڵەت و کولتورو بوارەکانداو دنیایەک وەحدانییەت لە تەنیشت وەحدانییەتی خودایا دائەنێ و مانایەک بۆ وەحدانییەتی خودا ناهێڵێتەوە، ڕەنگە شیرکیش بەمانا مۆدێرنەکەی هەر ئەمەبێت!
- هیچ شتێک بەتەنیا کێشەکە نیەو هیچ شتێکیش بەتەنیا چارەسەرنیە، بەڵکو کێشەکە کێشەکانەو چارەسەریش چارەسەرەکانەو هەردوکیان (لەڕاستیدا) سەربە فرەیین، بەڵام (لە عەقڵی تاکڕەهەندی خێڵ و ئایدۆلۆژیادا) تاکن و ئەو تاکییەش درۆو وەهمە[1].

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Lähteet
[1] 👪 Social Media | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی په‌یكار عوسمان
🖇 liittyy kohdetta: 2
👫 Elämäkerta
1.👁️پەیکار عوسمان
📅 Päivämäärät ja tapahtumat
1.👁️21-05-2019
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏷️ Ryhmä: 📖 Artikkelit
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 21-05-2019
📄 Asiakirjan Tyyppi: ⊶ Alkukielellä
🌐 Kieli - Murre: 🏳️ Kurdi - Sorani
📙 Kirja: 📄
📙 Kirja: 👪

⁉️ Technical Metadata
✨ Tuote Laatu: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
99%
✔️
Lisääjä (Naliya Ibrahim) on Sep 20 2019 12:23AM
👌 Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu (Seryas Ehmed) Sep 20 2019 10:37AM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (Seryas Ehmed) on: Sep 20 2019 10:37AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Tämä tuote on katsottu 1,831 kertaa

📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 380,024
Kuvat 61,348
Kirjat 11,530
Liittyvät tiedostot 48,156
📼 Video 182
🗄 Lähteet 15,833
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,094 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574