🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
ناونیشانی پەرتووک: بۆ نەوەی داهاتوو
نووسەر: ئەحمەد سەید
وەرگێران: زامدار قادری
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
📷 سلێمانی ساڵی 1910
سلێمانی ساڵی 1910
📷 سلێمانی ساڵی 1910
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
ئەو رسمە لەسەر رێی بەینی تەیراوە و عەنکاوە گیرایە لە شەستەکانی سەدەی 20
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر بەڕێزان (باقی حەیدەری و کانەبی کاڕەسوڵ شکرچی) ساڵی حەفتایەکان..
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928.

بۆ رێگا گرتن لە تەعریبی کوردستان و دانانی سنوورێک بۆ هێنانی فەرمانبەری عەرەب بۆ هەولێر.
رۆشەنبیرانی هەولێر رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی رێکخراوێکی ر
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
👫 مام ملا هیندۆ
کەسایەتیە خۆشەویست و بەرێزەکانی شاری هەولێر هەردەم لە یادن. مام ملا هیندۆ..
نوسینی : سید عیسی

ناوی تەواوی ملاعبداللە ملا حسن شێخ محمد، لەدایک بوی گەرەکی عارەبان 1932 چاوی بەدونیا هەلهێناوە، لەبنەم
👫 مام ملا هیندۆ
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960.
نزیک مزگەوتی شیخ مستەفا و بەرامبەر تەکیەی (شێخ عەبدولکەریم) له گەڕەکی خانەقایە.
گۆرستانی عوزیریەکان جودایە لەگەڵ گۆرستانی شێخ ئۆمەر بەڵام لەیەک نزیکن، گۆرستا
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
👫 سەلیم عوسمان
ناوی تەواوی سەلیم عوسمان فەتاح
لەدایک بوی 1/7/1995
لە گوندی هیزۆپی سەر بەشاری ڕانیە لەدایک بووە
چەندین بڵاوە کراوەی لە ماڵپەر و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە
دەبمە کۆچەری یەکەم بەرهەمی چاپکراویەتی
👫 سەلیم عوسمان
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
نووسین و ئامادەکردنی: عەلی جەوشەنی [1]
ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی \مانگ\ەوە لەچاپ دراوە.
عەلی جەوشەنی ماوەی 15 ساڵ کاری لەسەر
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 11/3/1973
بۆ بەردەم پارێزگای هەولێر....
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
📖 گرانی گچکە 1918
گرانی گچکە..........
لە ساڵی (1918ز) :مێژووەکەشی بە (ابجد) بووە، بەڵام باوکم دەیگووت : گرانی لە ساڵی (1919) بووە، ئەم گرانیە بەهۆی جەنگی یەکەمی جیهانی ڕوویداوە، ڕووس لەباکورهاتە خوارێ هەتا گەیشتە ڕە
📖 گرانی گچکە 1918
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
ئەم وینەیە رۆژێک دوای وەستانی شەری نەگریسەی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانە کە لە 8ی 8 ی 1988 وەستێنرا و بەردەم پارێزگای هەولێر و رازاندنەوەی بە مەبەستی ئاهەنگێران
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
ئوتێلەکانی هەولێری جاران
نوسينی : شێرزاد شێخانی

ئەگەر لێی بکۆڵينەوە کۆنترين ئوتێلی هەولێر (فندق فرح) بووە کە دەکەوتە سەر چايخانەی مەچکۆی ئێستا، ئەگەر تەمەنی ئه و چايخانەيەش لەبەرچاو بگرين کە لەسا
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
📜 غەریبم
غەریبم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
غەریبم ئای غەریبم، غەریبم لەم دنیایە بێجگەو ناونیشانم
تەنها خۆشەویستیی تۆ ناهێڵێ ئاوارەبم بووە بەنیشتمانم

وەک ئاوێنە لەتۆدا ڕوخساری خۆم ئەبینم هەست بەبوونی خ
📜 غەریبم
📜 تۆلەدڵمای
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
موزيک ئارام سردار

تۆلەدڵمای
تۆ لەدڵمای تۆ لەدڵمای بۆ هەرکوێ ئەڕۆم لەگەڵمای
لێم ببوورە من زمانم لاڵە کە دێمە لای تۆ
هزر و هۆشم لا نامێنێ نیمە هێزی گفت و گۆ
تۆ لەدڵ
📜 تۆلەدڵمای
📜 ئەوینستان
هۆنراوە و ئاواز : بەهجەت یەحیا

ئەوینستان
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
لەگۆرانی و سۆز بەولاوە لەم دنیایە چی شک ئەبەم
بۆئەوەی هەستم دەربڕم وشە نەما پەی پێ نەبەم

چیم هەیە من بێ لەعەشق و چەپکێ
📜 ئەوینستان
📜 عەشقێکی خودایی
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
ساڵی 1992
عەشقێکی خودایی
ئاگرێ لە دەروونما ڕازێکی سەوداییە
بومە سۆفیی خەڵوەتی ئەو عەشقە خوداییە

چاووم بینایی نما کەچی هەر چاوەڕێتە
ڕێگای تۆ ئەگرمەبەر دایم سەرم لە
📜 عەشقێکی خودایی
📜 بەدوای عەشقا
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
بەدوای عەشقا
بەدوای عەشقا کەوامن وێڵی شارانم
وەک برینداری زەبری گەسەی مارانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ یاران حەشرنەکرێم
حەلیفێکم لەخێڵی شێخی سەنعانم

کەحاڵی خۆم ناتوانێ باس
📜 بەدوای عەشقا
📜 ئەی لای لایە
هۆنراوە و ئاواز و موزیک
بەهجەت یەحیا
ساڵی 1991 تۆمارکراوە

مقام:
دەلایلایەم بۆکە دەی
تاتەواو خامۆشم کەی
هەتا هەموو هیلاکیی
عومرم لەگیان دەرنەکەی
دەخیلتم سەری کاسم
لەباوەوشتا لانەبەی

ئەی
📜 ئەی لای لایە
📜 سۆزی شەوێک
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
سۆزی شەوێک

گوێم بۆ ڕادێرە بەس تەنها ئەمشەو
لە دوو دیدەی من میوان نابێ خەو
بەس تەنها ئەمشەو تۆ میوانم بە
هەڵگری نازی هەست و سۆزم بە
ڕایژێنە تاوێ بێشکەی دڵی من
دام
📜 سۆزی شەوێک
📜 واریسی فەرهاد
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
موزيک ڕێبین سالار

واریسی فەرهاد
دەرسی ئەوینم دایتێ تا تێبگەی لەدادم
بەدەستووری عاشقانە من واریسی فەرهادم

چۆن پەپولە بۆ ئاگر ئەچێ تابکا ماچێ
سوێندبێ گەر سەریشم چ
📜 واریسی فەرهاد
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
هۆنراو و ئاوازی بەهجەت یەحیا موزیک ڕزگار حەمەڕەئووف

خۆشەویستەکەم کورستان

هیچ جوانیەک ناگات بەتۆ نیە وەکو تۆ خان و مان
جەستەم لەهەرکوێ ژیابێ هەستم لای تۆ بووە بەگیان
خۆشەویستەکەم کوردستان

ل
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
👫 کەسایەتییەکان
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دو...
👫 کەسایەتییەکان
سۆران سەقزی
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا حەسەنە گەورە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەنیانی - هاوار
👫 کەسایەتییەکان
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوب...
📖 ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە تاوانەکەی پاریس و تیشکێک بۆ ناسنامەی بکوژ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە تاوانەکەی پاریس و تیشکێک بۆ ناسنامەی بکوژ
(ئەم لێکۆڵینەوەیە لە 15یەنایەر2013 دا ئامادەکراوە، سەرەتایەکی زانستی یەو بۆ قسەکردن لەسەر بکوژەکە هەرچەندە چەند لێکۆلێنەوەکانی ئێستا کەسێکیان خستوەتە نێو بازنەی گومانەوە بەڵام ئەمە کۆتایی کارەکە و دووا ئەنجام نیە)
لێکۆڵینەوە و قسەکردن لە سەر تاوانی کوشتن بەگشتی کارێکی تایبەتە بە دامەزراوی دژەتاوان و ئاسایش، کەچی لەم کارو پرۆسێسەدا ڕۆڵی خەڵکی سڤیل و ئاسایی پێوانەی بۆ ئەکرێ و سود لەهەموو گۆشەنیگایەک ئەبینرێ، بەهەمان شێوە لەتاوانی تیرۆرکردنی سیاسیانەدا، نەک هەر لێکدانەوەو بۆچونەکانی خەڵک بەهەند وەرئەگیرێ بگرە لەهەنگاوە بەراییەکاندا بەدواچون لە مێژووی ئەو ڕووداوە و ڕووداوی هاوشێوە دەکرێ و کۆمەڵێک گریمانە دێتە ئاراوە کە، ڕەنگە زۆر لەو گریمانەو بۆچونانە ڕۆشناییەک بهێننە ئاراوە کە کاریگەر بن لە دەست نیشانکردنی پێناسی بکوژدا.
ئەوەی شایانی وتنە بکوژی سیاسی ڕەنگە کەسێک یان کەسانێک بن کە لەڕووی یاساوە تاوانکارن بەکوشتن و تیرۆر. وە یاسای کەسێتی و یاسای دژە تیرۆریان بەسەردا ئەسەپێنرێ، بەڵام لەپشت ئەم دەستانەوە کەسانێک یان دەزگاو پارت و ئۆرگانێک هەن کەیاسای سیاسی نێودەوڵەتی ئەتوانێ مامەڵەیان لەگەڵدا بکات. لەمێژووی سیاسی کوردا کوشتنی سیاسی لەلایەن گروپ و کەسانی گلادیۆ ئاسا وە هێجگار زۆرە، دورترینیان لە سەردەمی فەرمانڕەوایی شێخ مەحمودی حەفید (مەلیک مەحمود 1882-1956) لەباشوری کوردستان و لەشاری سلێمانیسلێمانیدا، دەستێکی نادیار و لەپشت دەسەڵاتێکی نیمچەئیسلامی شێخەوە (حکومەتی خواروی کوردستان 1918 -1922)، بیریارو مامۆستاو فەیلەسوفێکی و ئەستێرەناسی وەک (جەمال عیرفان) تیرۆر ئەکات و هەتا ئەم ساتەش ئەو ڕووداوە، ئەو تاوانە نەک هەر بە ئاکامێکی دادپەروەرانە نەگەیشت بەڵکو ڕووداوەکە و فایلی ئەم کەیسە هەر لەناو تەمومژی ناعەدالەتیدا ماوەتەوەو تۆزی لەبیرچونەوە و فەرامۆشکردنی لەسەر نیشتوە، وە هەروەها لە 10فێبرایەری 1970دا و لە شەقامێکی ئەستەمبوڵ دا و بە ڕۆژی ڕووناک خوێندکارێکی کورد بە نێوی (حسەین ئەرسەلان تاش) ەوە درایە بەرگوللەی تورکە ڕاستڕەوەکان و پۆلیسی تورکیش زۆر بە بێخەمیەوە ئەوەیان نیشان ئەدا کەدۆزینەوەی بکوژەکە کارێکی ئەستەمە و ساڵانی دواتر هەر لە تورکیادا جەندەها کەسایەتی سیاسی و ڕۆژنامەوانی کوردی و دژە بیروباوەڕی شۆڤێنینانەی تورکی لەنێوبراون و لەنێو ئەبرێن هەروەها ساڵگارێکی پێشتر و لەدوای ئاگربەستی شەڕی چەندساڵەی عێراق – ئێران لە ڤیەننا و لە تاوانێکی تردا دکتۆر قاسملو، لەگەڵ هاوەلەکانی، عەبدوڵلای غادێری و دکتۆرفازڵ ڕەسوڵ لە 13یولیو 1989، تیرۆرکران و دواتر پێناسی بکوژەکان ئاشکرابوو کە، گلادیۆی دەزگای موخابەراتی ئیێرانی بوون و لە ساتەوەختی دانوستاندنی ئاشتی نێوان ئێران و شۆرشی کوردی لەئێران کە، دکتۆر قاسملۆ سەرۆکایەتی ئەکرد و بە یاریدەیی سەرۆک جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی دانوستاندنەکان دەستیان پێکرد بوو، هەڵیان بۆ ڕەخساو لە دوو ڕووەوە زیانیان بە کێشەی کورد گەیاند کە، یەکەم لە لەناوبردنی دکتۆر قاسملۆدا بوو، کە خاوەنی کەسایەتی و بنکەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتی و جەماوەری بوو چ لەئاستی خەڵکی کوردستان چ لەنێوەندی سیاسی دنیا، جگە لە کارنامە ئەکادێمی و فەرهەنگی یە بە تواناکەی وە لە ڕوویەکی ترەوە لەکەدارکردنی کەسایەتی سیاسی کورد بوو، چونکە تاڵەبانی لە سەرەتای ساڵی هەشتاو نۆوە وەک ناوبژیوانێک ڕۆلی ئەبینی لەنێوان دەوڵەتی ئێران و بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردی ڕۆژهەڵات، کاتێکیش تاوانی تیرۆرکردنی دکتۆرقاسملۆ ئەنجامدرا هاوکات زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکانی جیهان لەڕوانگەی جیاوازەوە پەنجەی گوناهباریان بۆ تاڵەبانی ڕائەکێشا کە، ئەو هۆکاربووە لەم پرۆژەیەدا، کەچی ڕاستی مەسەلەکە ئەمە نەبوو. پێشتر دەسەڵاتدارانی ئێران بەرنامەی لەنێوبردنی بەرهەلستکارانی خۆیانیان (وەک قاسملو) نەخشاندبوو، بەڵام چاوەروانی کات و شوێنی شیاویان ئەکرد بۆ دەست وەشاندن و تیرۆرکردنیان، بۆیە کاتێک لە کۆتایی ساڵی هەشتاوهەشتدا بە چاودێری تاڵەبانی، نوێنەرانی ئێران کۆئەبنەوە لەگەڵ قاسملو، پاشتر بۆ دانیشتنەکانی دواتر مەودای دانیشتنەکان ئەگۆڕن بەبیانووی سەرقالبونیان بە مردنی رابەری ڕۆحی ئێرانی، ئمام خومەینی یەوە و ئیترکۆبونەوەکان ئەخرێتە مانگی یۆلیوی ساڵی هەشتاو نۆ وەو، تالەبانی نوێنەری خۆی ڕەوانەی ئەم کۆبونەوەیە ئەکات کە ئەویش دکتۆر (فازڵ رەسوڵ) ی ئەکادێمی کارونووسەر و میدیاکارە، لەساتەوەختی کۆبونەوەکان لە ڤیەننەدا، ئێرانیەرانیەکان ئاڕاستەی پرۆسەی ئاشتبونەوە ئەگۆرن بە کوشتن و تیرۆرکردنی ئەو سێ کەسایەتییە، کە لەراستی دا تەنها دکتۆر قاسملۆ خاڵی پێکان بووە و ئەو دووکەسەی تریش، لەکات و شوێنی نالەباردا تووشی چارەنوسی نالەبار بوون و کۆتایی بەژیانیان هێنراوە. هاوکات زۆرێک لە میدکانی دنیا، مانشێتی (کورد کورد ئەکوژێ) ان بڵاو ئەکردەوە، بۆ نموونە ڕادیۆی مۆنیتکارلۆ ڕۆلی گەورە ی ئەبینی لە لکەدارکردنی کەسایەتی تاڵەبانی بەتایبەتی و کەسایەتی ئینسانی کوردی بەهەمووجیاوازی بیرکردنەوەو حزبی و سنورو دیالەکتییەکانەوە بەگشتی. ئاقاری ڕاستیەکان ئاشکرابوو، گومانی تاوان تەنها داگیرکەرانی کوردستان بوون نەک دلسۆز و چالاکوانانی کورد، ئەوەی لەم نووسراوەدا ڕووناکی ئەخرێتە سەر دیاریکردنی هەموو بۆچون و گومانێکە بەبێ سڵکردنەوە و گویدانە هەست و سۆزی نەتەوەیی هیچ کەس و گروپ و لایەنیک، چونکە بەدواگەڕانی زانستی پەنابردنە بۆ سەرچاوەی جۆراوجۆر و جوڵاندنی هەموو تاڵە دەزوەکان بە مەبەستی بەدیکردنی تۆڕی جاڵجاڵۆکە و ئاشکراکردنی پێناسی بکوژ.
شوێن و کات و چونیەتی ڕووداوەکە
پاریس، پایتەختی فەڕەنسا، ناوچەی ئارۆندسمێنتی دەیەم، شەقامی ڕو لە فەیتە باڵەخانەی ژمارە 106، نزیک وێستگەی شەمەندەفەری گارێ د نۆرد، ڕواڵەتی ناوچەکە، شوێنێکی بێگانە نشین ومۆڵگای بیانی وەک تورک و کورد و ئافریکی و ەسانی تری کۆچکردوو کە پڕە لە ودوکان و فرۆشگای بیانی.
بەگشتی دەڤەرێکی هەژارنشینەو ئەم باڵەخانەیە پەیمانگای کوردی یە لە پاریس کە، دامەزراوەیەکی رەسمی و یاسایی یە و ئەندام و هەڵسوڕاوانی ئەم دامەزراوە لەژێرپەیڕەوی یاساکانی دەوڵەتی فرەنسی دان شایانی باسە نزیکەی 150 هەزار کورد لە فرەنسا ئەژین و لەسەدانەوەی کوردی تورکیان و زۆربەشیان نیشتەجێێ پاریسن. کاتی ڕووداوەکە شەوی چوارشەممە 9ی یەنایەری 2013 بەداواوە وئاشکرابوون و زانین بە کارەساتەکە دەوروبەری سەعات دووی شەو، واتە 10ی یەنایەر، قوربانیەکان کە سێ ژنە کوردی باکورن، بۆ دواجار کە بینرابن لەلایەن بەڕیوبەری بالەخانەکەوە بوووە لە ئێوارەی چوارشەممە دا. پاش ئەوەی کەس و دۆستەکانیان پەیوەندیان پیێوە ئەکەن و بێ وەڵام ئەبن لەگەڵیان، گومان و پەرۆشی بێ هەوال بوونیان ڕاکێشیان ئەکات بۆ بەردەم باڵەخانەکە، پۆلیس ئاگادار ئەکرێ و لە دوا هەوڵدا پۆلیس دەرگای بالەخانەکە ئەشکینن و سەعات دووی بەرەبەیانی، 10 یەنایەری2013، لاشەی سێ ژنی کورد بەدی ئەکرێ (شایانی باسە پاش ئەوەی خوێن لەژێر دەرگای ئۆفیسەکەوە بەدی ئەکرێ، ئنجا پۆلیسەکان ئەکەونە تەقەڵای شکاندنی دەرگاکە)
دووان لە قوربانیەکان یەکی بە سێ 3 گوللە لەگەردند(مل) ا پێکراون و ئەوی تریش بە چوار گوللە لە ناوسک و ناوجەوانیدا، ڕەنگە ئەوەی کە گوللەکان نراوە بەسکی یەوە نزیک بو بێت لەدەرگاکە، شێوازی کارەساتەکە ئەوە دیاری ئەیات کە، بکوژەکان زیاد لە یەک کەس بوون. ڕەنگە دووان یان سێ بکوژ بن، چونکە پێکانی دووکەس بەهەمان شێوە ئەوە دەرئەخات کە چۆن بکوژەکان لەیەک کاتدا دەستیان لە دووکەس وەشاندبێ و قوربانی سێهەمیش ڕەنگە لەهەوڵی خۆ دەربازکردنا بووبێ یاخود هەر لەسەرەتاوەو لەگەڵ پێکانی ئەمدا لە پێشەوە کارەکە دەستی پێکردبێ و دواتر لەیەک ساتدا دووژنەکەی تر پێکرابن و هەروەها یەکجۆر چەک کەدەمانچەی پەرەبێڵە (پەرەبیلیۆم)و دوومارکەی جیاوازی فیشەک بەکارهێنراوە.
وەک باسیش دەکرێ لەیلا و ساکینە بەسەردان چوبنە ئۆفیسەکەی فیدان دۆغان کە ئەکەوێتە فاتی یەکەمی باڵەخانەکەوەو هەرلێرەشدا تاوانی تیرۆکردنەکە ئەنجام دراوە. بەر لە ڕووداوەکە پۆلیسی فرەنسی چاودێری جوڵە و چالاکیەکانی دوان لەقورابنیەکانی کردوە بەگومانی مامەڵەکردنی چەک و تەقەمەنی، کەواتە پۆلیسی فەرەنسی بەئاگایە لەم کەسانە، وەک ئەشڵێن گەر بیانەوێ بەدواچون بکەن لەسەر کێشەی کوشتنەکەیان ئەوا زۆر بابەتیان لەلایە بۆ دەستپێکردنیان لە لێکۆڵینەوە و یەکلای کردنەوەی کێشەکە.
ئەم ئۆفیسە هیچ جۆرە کامێرایەکی چاودێری تیادانیە، چونکە رواڵەتی کارکردنی کەسانی پەناهێندە و چالاکوانی سیاسی بریتی یە لە خۆشاردنەوە لە چاوی کامێراو چاودێریی. لەگەڵ ئەمەشدا دەرگای ئەم ئۆفیسە کۆدی تایبەتی هەیە و تەنها کارمەندەکانی ناو ئەو ئۆفیسە دەرک بەو کۆدە ئەکەن و ڕۆژێک بەر لە ڕوودانی تاوانەکە سیستەمی زەنگی باڵەخانەکە لەکارخراوە ئەمەش بۆ دڵنیا بوونە لە ئەگەری هاتنی هەرکەسێکی ناوادە لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەدا، ئاخۆ بکوژەکە، یان بکوژەکان ڕاستەوخۆ و لەسەرخواستی قوربانیەکاندا چوبنە ناو ئۆفیسەکەوە ؟ یاخود جۆرێک تەکنیکیان بەکارهێنابێ بۆ چونە ناو ئۆفیسەکەو ئەنجامدانی تاوانەکە ؟ دیارە ئەگەری دوەمیان زیاتر شایانی قسەلەسەرکردنە چونکە پرۆفایەڵی قوربانیەکان ئەوە نیشان ئەدەن کە لەئەزموونی کارکردنیاندا ئەگەری هەموو کارەساتێکیان لێکداوەتەوەو هەرگیز بواری ئەوەیان نەخوڵقاندوە کە، هیچ کەس و لایەنێک سەردانیان بکات بەبێ لێکدانەوەی هەموو سنورێکی خۆپاراستن لە کارەسات و تیرۆر، لەلایەکی ترەوە، وەک چۆن قسەکەری پۆلیس و بەدواداجونی تاوانی فرەنسی ڕایگەیاند (ئەو تاوانەی ڕوویداوە بەشێوەیەکی تێروتەسەل پلانی بۆ داڕێژراوە)، ئەوانەی بەم کارە هەستاون و لە ناودڵی وڵاتێکی وەک فرەنسادا، دیارە هەموو لێکدانەوە و وردەکاریی و نەخشەیەکیان داڕشتوەو پاشان ئەم کارەیان ئەنجامداوە، هەروەک لە ڕوونکردنەوەیەکی پارتی کرێکارانیشا ئاماژە بەوە کراوە کە (شیوازو شوێنی ڕووداوەکەوەئەوە دەرئەخات کە ئەم کارە پیوسیتی بە کۆمەک و پلانێکی پری نێودەوڵەتی یە). وە لەکارخستنی زەنگی باڵەخانەکە ئەگەری ئەوە بەتاڵ ئەکاتەوە کە بکوژەکان بەشێوەکی قبوڵکراو جوبنە ناو ئەو باڵەخانەیەوە.
وەک دەرئەکەوێ قوربانیەکان لەیلا شایلە مەز، کە لەدایکبوی مەرسین، ساڵی 1988 لەگەڵ خێزانەکەی دا نزیکەی دەساڵە پەناهێدەن لەوڵاتی ئەڵمانیا و لە منداڵیەوە تێکەڵ بە کێشەی کورد و بزاڤی نەتەوەیی کورد بووە و، دواتر لە ساڵی 2008 دا چوەتە کوردستان و وەک گەریلا بۆ دووساڵ لەشاخ ماوەتەوەو دواتر گەڕاوەتەوە ئەوروپا و وەک هەڵسوڕاوێکی بزاڤی لاوانی ئازادیخواز لە ئەوروپادا چالاکی نواندوەوە و لە شەوی 9ی یەنایر2013 تیرۆرکرا.
فیدان دۆگان ناسراو بە ڕۆژبین، لەدایکبوی 1982 ماراش، لەگەڵ خێزانەکەی بۆ پەیداکردنی بژێوی و کار ڕوویان کردۆتە فرەنسا وخوێندنیشی لە سالسبۆرگ تەواوکردوەو بوەتە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و لەساڵی 2001دا گەڕاوەتەوە بۆ باشوری کوردستان و پاشتر گەراوتەوە ئەوروپا و وەک نوێنەری کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان لە پاریس و بەلجیکا کاری کردوەو ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی کە زیاتر بناسرێ لەلایەن خەڵکانی بیانیە و کوردی یەوە.
ساکینە جانسز : لەدایکبوی تونجەلی (دەرسیمدەرسیم) 1958، لە خێزانێکی عەلەوی (شێوازێکە لە ئاینزای شیعە و سۆفیزم) کە لە دە خوشک و براپێکدێ، گەشەی کردوەو قۆناغەکانی خوێندنی بڕیوەو هیشتا قوتابی بوو کە تێکەڵ بە بیرو باوەڕی مارکسی بوو، دواتر لە دامەزراندنی پارتی کرێکاراندا ڕۆلێ بینیوە، واتە ساکینە دووەم ژنە لەگەڵ کەسیرە یڵدرم (سەکینە یڵدرم : واپێدەچێ کە هاوسەری پێشوی ئۆجەلان بێت و ئێستا لە وڵاتانی سکەندناڤیا ژیان بەسەر ئەبات) دا کە ڕێکخەر و دامەزرێنەری پێککە بوون لە ساڵانی حەفتاکاندا و دوای کودەتای سەربازی ساڵی 1980 لە تورکیا، ساکینە دوچاری زیندانی بووە و لەزیندانا چەندەها شیوازی بەرەنگاربوونەوەی نیشانداوە لە مانگرتن لەخواردن و ڕێکخستنی ژنان لەناو زینداندا و پاشتر لە 1991 دا ئازاد کراو ڕووی کردۆتە سوریاو لوبنان و نزیک بوتەوە لە سەرۆکی پارتی کرێکاران و کارا بوە لە ڕۆلی سیاسی و پارتیزانیدا، ئەوسا لەچیاکانی کوردستانی باشوور باڵێکی توندی گەریلای ژنانی پێکهێناوە و سەرۆکایەتی ئەو ژنانەی کردوە کە بەخواستی خۆیان و لەپێناو ڕزگاری کورد ڕوویان لە چیاکان کردوە یاخود لەترسی بەزۆر بەشودان و خۆ پاراستن لەدەسەلاتی خێزان و بنەماڵەکانیان رویان کردۆتە پێ کەکە. ساکینە لەگەڵ یەکێک لەسەرکردەکانی پێ کەکەدا کە ناسراوە بە مورات کەرەیلان، هێجگار پەیوەندی و متمانەی پەیداکردوە، پاش لە ناوبردنی مەمەدشەنەر کە سەرکردەیەکی پێ کەکە بوو، هەمان ڕۆلی ئەو سەرکردەیە بە ساکینە سپێردراو گەیشتە ئەوروپا و لەساڵی 1998 دا مافی پەنابەری سیاسی لە فڕەنسادە وەرگرت.
لە ڕاپۆرتێکدا کە لەساڵی 2007 دا و لە سەفارەتی ئەمریکی لە ئەنقەرەوە دزەی کردوە کە ویکیلیکس بڵاوی کردۆتەوە، دەستنیشانی ناوی ساکینە جانسز و ڕیزا ئالتن کراوە کە دوو ئەندامی کارای پێ کەکەن لە کۆکردنەوەی پیتاک بۆ پی کەکە، ساڵانە بڕی پەنجا هەتا سەدملیۆن دۆلاریان بۆ کڕینی چەک و خەرجی یەکانی پێ کەکە کۆکردۆتەوەو وەک دوو کاریزمای تیرۆر و ترسناک دەستنیشانکراون، بۆیە پێشنیاری ئەوە ئەکەن کە دابڕکردنی ئەو سەرچاوە داراییە گرنگترین هەنگاوە بۆ پەکخستنی نەیارەکانیان.
لەلایەکی ترەوە کەسایەتی ئەم ژنە، کەسایەتییەکی جیاواز و کارا بووە و ئازایانە بیروراکانی خۆی پێشنیار کردوەو ئەزموونی سەختی ڕابردووی لەزیندان و شاخدا ڕۆلیان هەبووە لەسەر هەڵسوکەوتی، تەنانەت لە نێو کوردەکانی ئەوروپا و پاریس دا بە ژنە دڵ نەبەز و قارەمانەکە ناوبراوەو بە نازناوی سارای دڵ ئازاو نەبەز بانگیان کردوە، ڕەنگە سەرکێشی و باوەڕبەخۆبوونیشی مایەی لێکدانەوەی جیاوازتربن تا ئەوەی کە، ڕەنگە کەسان و ئەندامانیکی تری سەرکردایەتی کەوتبنە دژایەتییەوە بەڵام ڕوواڵەتی کارەکانی ئەوە نیشان ئەدەن کە جیاوازیی بۆچون و لێکدانەوەکانی هۆکارنەبوون بۆ دژایەتی و ناکۆکیکردن لەگەڵیا لەنیوڕیزەکانی پێ کەکە دا.
ئەگەر و گومان …
لە دوای ڕووداوەکەو لە ساتی ناڕەزایی کوردان لەپاریس10یەیایەر2013، پەرلەمانتاری کورد سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش ئەوەی بە مانگرتوانی پاریس ڕاگەیاند، کەڕەنگە ئەگەر و گومان لەسەر دەست و دەولەتی جیاوازهەبێ بەڵام ئەوە جێگەی گومانی تیا نیە ئەوەیە کەتەنها داگیرکەران و دوژمنانی کوردستان سودمەند بوون لەم تاوانە، بۆیە بکوژەکە تەنها دوژمنانی کوردستانن. لەم خاڵەوە چەند ئەگەرێک دائەنێین بۆ دیاریکردنی پێناسسەی بکوژەکان :
1- خودی سەرکردایەتی پارتی کرێکاران و پێ کەکە.
هەرلە سەرەتای ڕووداوەکەدا، پێ کەکە تورک و ئەرگەنەکۆنی بە بەر پرسیار زانی و ئەوەی دوپات کردەوەو شیوازو شوێنی ڕووداوەکەوە ئەوە دەرئەخەن کە، ئەنجامدانی ئەم کارە پیوسیتی بە کۆمەک و پلانێکی پری نێودەوڵەتی یە. لەلایەکی ترەوە ژنە پەرلەمەنتاری کوردی تورکیا سەباحەت تونجەلی وتی، ئەوگوللانە کە سەری قوربانیانەی پێکاوە بەهەمان شێوە سەری قسەکردن لەسەر ئاشتیشی پێکاوە، بەڵام ئەگەری دانوسان و ئاشتی ڕەنگە هێشتا هەر لە ئارادابێت.
لەدوای تاوانەکە لە ئەستەمبوڵەوە، هیو پۆپی کۆنە جۆرنالیستی بریتانی لە ئەستەمبوڵ و لێکدەرەوەی تەنگژەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بە مێژووی پێ کەکەدا لەسەرکوتکردنی ئەندامەکانیدا، بەڵام ئەوەشی ئاشکرا کرد کە، نابێ بڕیاربدەین لەسەر پێناسی بکوژەکە بە تێروانین لە مێژووی پێ کەکە.
لەڕاستی دا پێ کەکە وەک هەرپارتێکی تری چەکداری نێوچەی ڕۆژهەڵاتی و هەردامەزراوەیەکی تر کە مامەڵەی کوشتن و خوێنی لەگەڵ کراوە، زۆرجار ناڕێکی ئەندامەکان و لادانیان لەهێڵ و سنوری دیاریکراوی پارتەکە بە کوشتن و سەرکوتکردن لەلایەن خودی پارتەکەوە، وەڵام دراوەتەوە، ئەو شێوازەی کە ماوتست تۆنگ و ستالین و شوڕشگێرانی کوبا پەیڕەویان کردوە، پ ێ کەکەش هەمان کاردانەوەی بەرامبەر خیانەت و ئەگەری تێکدانەکان بەکارهێناوە، چونکە هەلومەرج و توانای دوژمنەکەی ئەناسێ کە چەند لەبار و لە کەمیندان بۆ لەخشتەبرن و درزخستنە نێو ڕیزەکانی پارتەوە لە هەموو کات و شوێنێک و بە جۆرەها شێوازی جیاواز.. بەلام وەک ئاماژەمان پێدا پرۆفایەلی ساکینە و هاوەڵەکانی بەدەرەلەماکی دژایەتی و ناکۆکی لەگەڵ ئەندام وپارتەکەیدا ئیتر ئەگەری ئەم گومانە زۆر لاوازە و سەرچاوەی ئەم گومانانە لە ووتەو نووسراوی تورکەکان و دۆستەکانیاندا بەدی ئەکرێ، بە مەبەستی جیاواز، وەک ئەوەی کەئەوان مامەڵەی دوژمنانەی خۆیان لەگەڵ پێ کەکە ئەکەن و ئەگەری هیچ دانپێدانێکی باشیان لێ بەدی ناکرێ کە لە بەرژەوەندی پێ کەکە وهەقیقەتی کێشەی کوردستانی دابێت. بۆیە ئاساییە لە پاریسەوە تاشین بۆرج ئۆگڵوکە سەفیری تورکە لە یەکەم ڕۆژی کارەساتەکەدا گومانی بۆ کەسانێک برد کە لەنیێو خودی ئۆفیسەکەدابن و بەڵگەشی شێوازی چونەژوورەوەیان بووە بۆناو ئۆفیسەکە و دواتریش ئەردۆگانی سەرکردەی تورک هەمان بۆچونی دووبارەکردەوەو سەرئەنجام بە تیرۆری ناکۆکی نێوخودی پێ کەکەیان ئەژمارد کرد. بەڵام مەسەلەی چونە ناوەوەی بکوژان ئاماژەمان پێدا چۆن ڕویداوە، ئەمە خۆی وەڵامێکە بۆ ئەو گومانە ناڕاستە.
ئەگەری داگیرکەرانی کوردستان
سوریا. ڕەنگە سوریا و ڕژێمەکەی ئەسەد دەستیان سوربێ بەخوێنی کەسانی وەک رەفیق حەریری لە لوبنان و سەدان کارەساتی تر، بەڵام لەئێستادا تێوەگلانیان لەنێو شەری خۆ ڕزگارکردن لە ڕووخان هەموو دەروازەو پلانێکی تری لێ داخستون. خۆ مەودای ئاشتی تورک و بزاڤی کوردی لەم قۆناغەدا و بگرە شەرکردنیشیان کارانیە بۆ گۆڕینی مەودای مانەوە وئامانجی مانەوەی دەسەڵاتی ئەسەد، کەواتە دوورو نزیک سوریا بەدەرە لە پێناسەی بکۆژەکە.
دەولەتی عێراق ؛ هەرچەندە لەمێژودا دەزگای موخابەراتی سەدامی بە جۆرەها شێوازی تیرۆر هەستابێ لەدژی نەیارەکانی خۆی بەڵام مەودای بۆچونی دژایەتی دەسەڵاتی مالێکی و پێ کەکە شایانی هیچ سەرنجێک نیە لەم قۆناغەدا لەکاتێکدا دوژمن و نەیاری سەرەکی مالیکی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانی عیراقە بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی. کەواتە ئەگەری دووەم داگیرکەریش هەر مەحالە.
ڕژێمی ئێران : رواڵەت و چۆنیەتی ڕووداوەکە زۆر نزیکە لە کارو چالاکیەکانی دەزگای موخابەرتی ئێرانی لەدژی نەیارەکانی لە هەموودنیادا، پێش وەخت ئاماژەمان بە کارەساتی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملۆ دا، بۆیە مافی هەمووانە کە بەگوومانەوە بروانینە دەسەڵاتیی ئێرانی و هەوڵە هۆڤییەکانی لەتۆقاندن و لەناوبردن دا … هەرچەندە بژاک کە بزاڤێکی درێژکراوەی پێ کەکە یەو ئەمڕۆ سەرسەختانە دژایەتی ئێران ئەکات بەڵام بوونی مێژوویەک لە دژایەتی نیوان سەفەوی و عوسمانی هەتا ئەمڕۆش کاریگەری هەیە، بۆیە دەسەڵاتدارانی ئێران هەمیشە لە لێدانی هەموو بەرژەوەندیەکی تورکیدان، لەساتەوەختی ئێستاشدا ڕەنگە وەستانی شەرێ نێوان تورک وبزاڤی کوردی لەتورکیا هاودژبێ لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی ئێران، ئاشکراشە ئێران هەمیشە داگیرسێنەری ئاگری پشیویەکانە لە ناوچەی ڕۆژهەڵات وئەجندای تیرۆری ئێرانی ئەزمونێکی زۆری هیە لەتیرۆردا. سەرباری ئەوەی کە تورک وئێران خاوەنی مێژویەکی قوڵن لە ناکۆکی بەڵام لە ئاست کێشەی کورد و دیدگەیەیان بۆ بزاڤی کوردی تەباو هاوبیرن، وەک چۆن تورک دەوڵەتانی زلهێز و ئەجندای ئیسرائیلی تاوانبار ئەکا بە هاوکاریکردنی پێ کەکە، بەهەمان شێوە ئێرانیش پارتی بژاک بە خوڵقاوی ڕۆژائاو ئەمریکاو ئیسرائیل ئەزانێ. لە نێتوەرکی گلۆباڵ ریسێرچی کەنەدیدا ئەم بۆچونە ئاماژەی پیدراوەتەوە.
دەرئەنجام ئەگەریی دەستی ئەجندای ئێرانی گریمانەیەکە کەتەنها لە ڕوخساری تیرۆرکردنەکەدا دروست ئەبێ نەک بەهۆی بوونی بەڵگەی بەهێزو لەباروە. بە بەراوردکردن لەگەڵ گریمانەو بۆچونەکان لەسەر گلادیۆی تورک ئەم گریمانەیە لاگیر دەکەین و تیشک ئەخەینە سەر ئەگەری ئەجندای تیرۆری تورکی.
گلادیۆی تورک و دەوڵەتی تورک
پێکهاتە و مێژووی دەوڵەتی تورک چەند لاپەڕەیەکی ڕەشن لە میژووی جیهان بەگشتی و خۆرهەڵات بەتایبەت، دەوڵەتی تورک لەسەر بنەمای چەوساندنەوەو دەرکردن و ڕەچەکوژی خەڵکانی ڕەسەنی ناوچەکە هاتە ئاراوە وەک کوردو ئەرمەن و یۆنانیەکان. لەدوای کودەتای سەربازی ساڵی 1970 ڕژێمە یەک لەدوایەکەکانی تورک جۆرەها پرۆژەی خۆ دەربازکردن لە قەیرانەکان لەسەرخوێن وگیانی نەتەوەکانی ناوچەکە پەیڕەو دەکەن وهەر سەردەمەو بە پرۆژەو یاسایەک جوانکاری بۆ جەوهەری دەوڵەت ئەکەن، لە تورکیادا ئینقلابی سەربازی یەکەم کەبەسەر دیمێریلدا کرا کۆمەڵێک یاسای عەسکەرتاری هێنایە ئاراوە، هەتا ئێستاش پیادەئەکرێن و خەڵکی کوردستان باجی ئەم یاساو ڕژێمە یەک لەدوایەکەیان بەخوێن و گیانی خۆیان داوە.
دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک لەجەوهەردا عەسکەری و ڕەگەزپەرستی و لە ڕواڵەتدا دیموکراتی و هەم ڕۆژئاوایی هەم ئیسلامی یە. لەگەڵ ئەو هەموو ئینقلابە یەک لەدووایەکەشدا ئاستی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی کوردا بەهەمان دۆخدا ئەروات، کە لەناوبردن و دەمکوتکردن و تاوانبارکردنە.
بەهاتنی پارتە ئیسلامی یەکەی ئەردۆگان و گول بۆ ناوگۆڕەپانی سیاسی تورکیا 2003، هەمان کارتە دۆراوەکانی باپیرانیان بەکارهێنایەوە. بانگەشە و بەنگێشی کورد و گەلانی تر ئەکەن لەژێر ناوی برای ئیسلامی وبرای هاونیشتمانی تورکی دا بەناوی پرۆژەی جارەسەکردنی کێشەکانەوە هەوڵە خوێناویەکانی تورک هەر بەردەوامە بۆ سەرکورد و سنورو ناوچە کوردنشینەکان، چ لە سنوری دەوڵەتی تورکا یان لە سنوری پارچەکانی تری کوردستان. لەلایەکی ترەوە و بە نیمچە نهێنی هەوڵی کۆبونەوە ئەدەن لەگەڵ ئەو سەرکردانەی پێ کەکە کە بە تیرۆرست ناویان ئەبات. چەند جارێک ئاگربەست هاتۆتە ئاراوە بەڵام لە ناکاودا سوپای تورک دەستی وەشاندوەو گرێبەستی ئاشتی و ئاگربەستەکان بەخوێنی کوردەکان کۆتایی پێهێنراوە. ساڵی 2011 کاتێک نوێنەری ئەردۆگان خەریکی کۆبونەوە بوو لە ئۆسلۆ لەگەڵ زوبێرئایداری نوێنەری پێ کەکە لە بەلجیکا، ئەوزوبێرئایدارەی کە میدیاو ئەجندای تورکی بە تیرۆرست و بازرگانی تلیکاک نێوی ئەبات، ئاگربەستێک هاتبوە ئاراوەو دواتر فڕۆکەکانی تورک بە شەهیدکردنی سیوشەش هاولاتی کورد لەسنوری کوردستانی عیراق – تورکیادا نیەتی خۆیان ئاشکراکرد کە هەرکاتێ هەوڵی ئاگربەست و ئاشتی درابێ ئەجندای تورک خۆی پێ ئارام ناکرێ و لەوساتانەدا دەست ئەوەشێنێ، ئەمەش سیاسەتی زۆرێک لەداگیرکەرانی کوردستان بووە کە سود یان لە ئاگربەست و ئاشتیەکان بینیوە بۆ جێبەجێکردنی تاوانی جیاوازتر (بۆ نمونە هەوڵی لەناوبردنی بارزانی باوک لە ساڵانی حەفتا و شەهیدکردنی زۆرێک لەکادرو سەرکردەکانی ی ن ک لە میانەی مفاوەزاتەکەی 1984دا)، ئەجندای تیرۆری تورکی وەک دەزگای ئێف بی ئای ئەمریکی لای وایە، ئاشتی و ئاگربەستی گروپە تیرۆریستییەکان تەنها بۆ سودمەند بوون و خۆ ڕێکخستنەوەیانە بۆ شەڕێکی تری تیرۆر.
شێوازی چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەی ئاشتی و خەباتی دبلۆماتی لە پرۆژەوبەرنامەکانی ئۆرگانی مافەکانی مرۆڤدایە کە هانی پێ کە کە و ڕێکخراوی پڵنگی تامیل بدرێ بۆ فیربوون لە خەباتکردن دوورلە توندوتیژی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان لەگەڵ دەوڵەتەکانیاندا، ئەمە سەرپاری ئەوەی کە دوا مانگرتنی زیندانیان لەخواردن ئەردۆگان کەوتە تەقەڵای گفتوگۆ لەگەڵ ئاپۆدا لەزیندانی ئیمراڵی و دواتر لەڕێێ مەمەد ئۆجەلانی برای ئاپۆوە پێشنیاری ئاپۆ بۆ شکاندنی مانگرتن ڕاگەیەنراو لە سی ویەکی دیسمبەرەوە پەیامی ئاشتی ڕاگەیەنرا، بەڵام هەر لەدوا دە ڕۆژ، لە پاریس دا سێ ژنە کورد تیرۆر ئەکرێن.
وەک وتمان چۆنیەتی ڕووداوەکە، ئەوە ئاشکرا ئەکات کە ئەم کارە پیلانێکی توندو تێروتەسەلی بۆ داڕێژراوە، زۆرێک لە گریمانەکان گلادیۆی تورک بە بکوژ و ئەنجامدەری کارەکە ئەزانن، چونکە لەساڵانی حەفتا بەدواوە، ئەو ئەجندا نهێنی و تۆقینەرەی داکۆکی لە جەوهەرە رەگەزپەرستیەکەی تورک ئەکات، کە بە ئەرگەنەکۆن، ناودەبرێ، لە سەدان کاری هاوشێوەو خویناوی تردا ڕۆلێ بینیوە، ئەرگەنەکۆن خواستی باڵی توندرەوەکانی تورک و سەرکردەکانی سوپا جێ بەجێ ئەکات. لە ڕۆژی دەی یەنایەر هەڵوێستی تورک لە حوسین چەلیکەوە دەستی پێکرد کە نکوڵی ئەوەی کردە کە، تورکیا ئەنجامدەری ئەو تاوانەبێت و بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە سەفیرەکەی تورک لە پاریس کە تاشین بۆرج ئۆگڵوە ئەوەی ڕوونکردەوەکە ئەوەی ئەم کارەی ئەنجام داوە بەبێ زۆر کردن و بەئاسانی چوەتە ناو ئەو شوێنەوە وە، لەکاتێکدا بۆلیس لەدوای ڕوداوەکە دەرگاکەیان شکاند تاجۆنەتە ناو ئۆفیسەکە، دواتر ئەردۆگان ئەم قسانەی بەهەند وەرگرت و دوپاتی کردەوە، تاشین لای وابوو کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە کوژراوەکان بکوژەکە ئەناسن چونکە دەرگای بۆکراوەتەوە و چوەتە ناوەوە، ئەردۆگان لە بەیاننامەیەکی وەزاریدا ئەمانەی ڕونکردەوە (لە کاتی سەردانی بۆ سنغال) کە رەنگە کەسانێک لایان چاک نەبێ ئاشتی بەرقەرار بێ ئەنجامدەری ئەو تاوانەی خستە سەرملی پێ کەکە و ئەندامانی پارتەکە. کە ڕەنگە ئەمە ئاسایی بێت بۆ دوولایەنی دژ کەیەکتر تاوانبار بکەن بەڵام دواتر هەڵوێستی ئەردۆگان لە 12یەنایر2013 بریتی بوو لە شێوازێکی ڕەقتر، کە تاوانبارکردنی سەرۆک وەزیرانی فرەنسا بوو بەوەی : (ئەبی فرەنسوا هوڵاند بۆ دنیای شیبکاتەوە هۆکاری کۆبوونەوەو دیداری لەگەڵ تیرۆریستەکان چی بووە، هەر دوو مانگێ بەرلەئێستە چاوەڕێێ هەلوێستی ئەنتەر پۆل و دەسەڵاتی فرەنسیمان کرد لەئاست تیرۆرستەکاندا کەچی هێچ. تیرۆرستەکان خۆیان پاک و بێگەردنین مێژویان پڕیەتی لەمە ئەوە ئەڤین جانسەزی دەزگیرانی مهەمەد سەنەر بەهەمان شێوە لەناوبرا.. بۆیە زەرورە فرەنسیەکان ڕاستی بخەنە بەر ڕوناکی و ئەوانەش کە دەوڵەتەکەمان تاوانبار ئەکەن خودی خۆیان بێ توانان لە وەلامدانەوەی ئەو تیرۆرانەی لەنێوە خودی ڕێکخراوەکەد ئەکرێ)..
دواهەمین هەلوێستی ئەردۆگان بریتی بوو لە نواندنەوەی نەرمی لە بەشداری کردن لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی سێ قوربانیەکەدا بە گەڕانەوەیان بۆ خاکی نیشتمان. ئەوەی پێویستە تیشکی بخریتە سەر یەکەم لێدوانی سەفیرەکەی تورکە لە پاریس، ئاخۆ هۆی چی بێ یەکسەر پەنا ئەبات بۆ ڕوونکردنەوە لە شێوازی چونە ژوورەوەی بکوژەکان و دەرگای ئۆفیسەکە، ئاشکرایە لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەوە ساخ بوەتەوە کەبەر لە روودانی تاوانەکە سیستەمی زەنگی دەرگاکە لەکارخراوە، تۆ بڵێێ ئەمە تەنها بۆ چونێک بێت ؟ یان نیشانە بێت بۆ ئاگاداربوونی لە شێوازی پرۆسێسی ئەنجامدانی کارەکە، ئەو مافی خۆیەتی ئاماژە بەوە بدات وەک سەفیر و دپلۆماتێک کە کردەوەکە شتێکی نادروست بێت و بگرە ئەشتوانێ بەڵگەی تر بەکاربهێنێ بۆ تاوانبارکردنی پێ کەکە، وەک ئەوەی ئەردۆگان ئاماژەی پێ داوە بە ناتەواوی و هەڵە، بەڵام دپلۆماتی دەوڵەتێک چۆن مافی ئەوە بەخۆی ئەدا کە دەستنیشانی پێکهاتەیەک بکات، وەک دەرگاو چونە ناوەوە بۆ ناو ئۆفیسەکە، کە هێشتا لێکۆڵینەوەکان لە سەرەتای کارکردنیان بوون هیچ ئەنجامێکی بەراییان نیشان نەدابوو لە یەکەم ڕۆژدا ؟ لەلایەکی ترەوە خاوەنی قوربانیەکە، کوردەکان بەگشتی و دەمیرتاش بەتایبەتی ئاماژە بە یەک خاڵ ئەدا کە، تەنها دوژمنانی کورد بکەری ئەم کارەن بەبێ دەستخستنە سەر لایەن و دەوڵەتێک.
هەق وایە پۆلیس و لێکۆلەرەوە فەرەنسی یەکان زیاتر لەم وتانەی ئەم دپلۆماتە ووردببنەوە، کەڕەنگە تروسکایی لایەنێکی تاوانەکەی لیێ بەدەرکەوێ. وەک دیارە لەدوانزەی مانگدا ئەردۆگان توندڕەوانە تر و بێ ڕێزانە تر مامەڵەی کرد و سەرۆکی فەڕەنساشی تاوانبار کرد و لە هەڵەو شپرزەییدا ناوی فاتیمە تەمەری خێزانی مەمەد شەنەری کردە ئەڤین جانسز، و سێ قوربانیەکەی بە تیرۆرست ناوبردەوە، ئەبوایە لەژێر ڕۆشنایی قێزکردنەوە لەتیرۆرست و بەقەد قەبارەی تاوانبارکردنی سەرۆکی فرەنسا، بڕیاری وەرنەگرتنەوەی تەرمەکانیشی بدایە، ئەوێک کە بە زیندویی و مردویی ناویان ئەبات بە تیرۆریست چ مانایەکی تیایە ئەگەر ڕێگە لەگەڕانەوەی تەرمەکانیان نەگرێ وەک ڕیزگرتن لە بیرو قسەکانی خۆی و نیشاندانی هەڵوێستی توندی بەرامبەر بە حکومەتی پاریس، کەچی بە پێچەوەنەوە لە هەڵوێستەکانی دواتریدا نەرمی نیشان ئەدات و لەگەڵ کوشتەکەشدا پرسە ئەگێڕێ و بڕیاری بەشداریکردن ئەدا لەبەخاک سپاردنیان، هەروەها ئەردۆگان سوچی راستیەکی تر نیشان ئەدات کە ئەویش سەلماندنی ئەو زانیاریانەیە کە لە سەفارەتی ئەمریکی وە لەئەنقەرەو بەر لەساڵگارێک دزەیان کرد و ئەوەیان ئاشکراکرد کە لە چاودێری و کۆتاییهێنانن بە سەرچاوە داراییەکانی پێ کە کە لە ئەوروپا کە ساکینە جانسزیش، خاڵی مەبەستە لەم مەسەلەیەدا، هەرچەند ئەردۆگان لەڕووی یاسایی و جوانکاریە وە ناوی ئەنتەر پۆل ئەبات بەڵام خۆی لەخۆیدا ئەوە ئەگەیەنێت کە چۆن ساڵانێکە ساکینە بوەتە نێچیرو لە هەلوومەرجی لەبار ئەگەڕێن بۆ پێکانی، لەکاتێکدا ساکینە بەشیێوەیەکی یاسایش لە فڕەنسادا ژیاوەو مافی پەناهێندەیی هەبووە.
شایانی باسە گریمانە و بۆچونەکانی ئەم ڕاپۆرتە ئەمانگەیەنیتە ئەو ئەنجامەی کە ساکینە تاکە نیشانە لێکراو بووە لەم تاوانەدا و بوونی ئەو دووژنەی تر تەنها ئامادەبوونیان بووە لەکات و شوێنی ناشیاوداو سەرەنجام بە هاوشێوەی کارەساتەکەی دکتۆر قاسملۆ و هاوەڵەکانی بوونەتە قوربانی گلادیۆی دوژمنانی کورد و لەگەڵ ئەمەشدا پێناسی بکوژەکە پشکی شیێر لەلای ئەجندای تیرۆری تورکی نیشان ئەدات، هەرچەندە ئەمە بۆ چوون و لێکدانەوەیە و بەس، بەڵام هەموو بۆچوونەکان لەم قۆناغەدا ئەتوانرێ سودی لێ ببینرێ و دوا ئاکامیش لەلای یاسا و مێژووە.
سەرچاوە و پەراوێزەکان
Alex Peter Schmid, A J Jongman, A New Guide to Actors, Authors, Concepts, Data Bases, Theories, & Literature ,2005, Transaction Publishers
2(ووشەیەکی ئیتالی یە هێمایە بۆ ڕێکخراوی گلادیۆی ئیتالی کە لەپشت دەسەڵاتەوە ئەرکی لەناوبردنی نەیارەکانی دەسەڵاتی جێ بەجێ ئرکرد بەشێوازێکی نهێنی ولە سەردەمی جەنگی ساردا لەلایەن ناتۆوە کارئاسانیان بۆ ئەکرا بۆ بردنی کەسانی کۆمۆنیست سەرەتای ووشەکە لە گلادیۆسەی ڕۆمانیەوە هاتوە کە مانای ئەو شیرە شاراوەیە ئەدات کە شەرکەر وشیربازەکان لە نیو پێلاو لەدوری پێیاندا شاردویانەتەوە ولەکاتی تەنگاویدا پەنای بۆ ئەبەن بۆ لەناوبردنی بەرامبەرەکەیان)
3جەمال نەبەز، چەند هوردەکارییەک دەربارەی……گۆڤاری میدیا 192، بەرواری 24/5/2005 بەرلین
4 جەمال نەبەز، کوردستان وشۆڕشەکەی، تەرجەمەی کوردۆ عەلی لە ئەڵمانیەوە، لە بلاوکراوەکانی نۆکسە، چاپی 1985[1].
5 Dr Ali Kilic, Respect to Dr Abdoulrahman Ghassemlou, Paris Jul 2008,PDF,
http://www.pen-kurd.org/fransi/ali-kilic/Respect-to-Dr-Abdoulrahman-Ghassemlou.pdf
6 3 Kurds Are Killed in Paris, in Locked-Door Mystery, DAN BILEFSKY and ALAN COWELL, The New York Times, 10 Jan 2013,
http://www.nytimes.com/2013/01/11/world/europe/three-kurdish-activists-killed-in-central-paris.html?_r=1&
7 15,000 rally in Paris over Kurd killings, AFP, The Nations, 13Jan2013, http://www.nation.com.pk/pakistan-news-newspaper-daily-english-online/international/13-Jan-2013/15-000-rally-in-paris-over-kurd-killings
8 Three Kurdish female activists shot dead in Paris، William HILDERBRANDT، France 2410 Jan 2013http://www.france24.com/en/20130110-france-paris-three-kurdish-women-murder-shooting-cime?autoplay=1
9 Sakine cansiz, Wikipedia,15Jan2013,http://en.wikipedia.org/wiki/Sakine_Cansiz
10 Sakine Cansiz Murdered: PKK Founder’s Execution Highlights Women’s Role In Kurdish Insurgency، SUZAN FRASER 01/11/13,HUFF POST WORLD, http://www.huffingtonpost.com/2013/01/11/sakine-cansiz-pkk-execution-kurdish-women_n_2457081.htm
11 Kurds rally in Turkey over murder of 3 women activists in Paris, By Ivan Watson and Gul Tuysuz, CNN,January 11, 2013,
http://edition.cnn.com/2013/01/11/world/europe/turkey-france-kurd-murders/index.html
12 Who killed 3 PKK members in Paris?,MURAT YETKİN, Hurriyet Daily News,January/11/2013
http://www.hurriyetdailynews.com/who-killed-3-pkk-members-in-paris.aspx?pageID=449&nID=38816&NewsCatID=409
13 Suspicion Growing About Possible Link between outlawed Kurdistan Workers’ Party (PKK) and Israel, By Ercan Yavuz, Global Research,5 August 2010,
http://www.globalresearch.ca/suspicion-growing-about-possible-link-between-outlawed-kurdistan-workers-party-pkk-and-israel/20482
14 جەمال نەبەز، کوردستان وشۆڕشەکەی، تەرجەمەی کوردۆ عەلی لە ئەڵمانیەوە، لە بلاوکراوەکانی نۆکسە، چاپی 1985
15 ڕوخسارە لێکچوەکانی داگیرکار، ڕێبوار ڕەشید، پارتی سەربەخۆیی کوردستان 2011/28/10 http://www.pskurdistan.com/rebwarrashid0014.htm
16 Criminalizing Dissent in America under the Anti-Terrorism Legislation: Going After Political Organizers, Michael Deutsch, Global Research, 15 November 2010, http://www.globalresearch.ca/criminalizing-dissent-in-america-under-the-anti-terrorism-legislation-going-after-political-organizers/21944
17 Who killed 3 PKK members in Paris?,MURAT YETKİN, Hurriyet Daily News,January/11/2013
http://www.hurriyetdailynews.com/who-killed-3-pkk-members-in-paris.aspx?pageID=449&nID=38816&NewsCatID=409
18 Hollande must explain why he met with terrorists: Turkish PM,, Hurriyet Daily News,January/12/2013,, Hurriyet Daily News, http://www.hurriyetdailynews.com/hollande-must-explain-why-he-met-with-terrorists-turkish-pm.aspx?pageID=238&nID=38915&NewsCatID=338
19 Selahatin Demirtash, profile


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی ووتاری كورد
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-01-2013
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سامان فەرەج
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-01-2013
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 19 2019 10:54PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 20 2019 10:36AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 20 2019 10:36AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 707 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رێزمانی کوردی بەرگی یە...
  📖 توانا بیسنورەکانت بدۆز...
  📖 مرۆڤ بەچی و لەگەڵ چیدا...
  📖 کوفری شیرین
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021
  🗓️ 01-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
ساڵی 1932 لە شاری مەهاباد لە دایک بووە. ماوەی 60 ساڵە کە ئامێرەکانی دووزەلە و نەرمەنای لێدەدات و بە لێهاتووییەوە دەتوانێت رێپرتوارەکانی موزیک و گۆرانی کوردی شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی ئێران، هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها تورکیا بە ئامێرەکەی بژەنێت.
حەسەن دووزەلە لە ژیانی هونەری خۆیدا لەگەڵ گۆرانیبێژی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک، محەمەد ماملێ، مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە و کۆمەڵێک لە گۆرانیبێژانی کورد هاوکاری کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1962ەوە تا ساڵی 2007 لە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی رادیۆ و تەلە
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
سۆران سەقزی
ساڵی 1358ی هەتاوی لە داوێنی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری سەقز لە دایک بوو. قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندیی و دواناوەندیی خوێندنی هەر لە شاری سەقز تەواو کردوە و بڕوانامەی دیپلۆمی لە رشتەی حەساوداری وەرگرتوە و دواتر دەستی داوەتە کاسبی و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە بازاڕی شاری سەقزدا دووکانی بوە و کاروباری بازرگانی کردوە.
ناوبراو تاقە منداڵی بنەماڵەکەیەتی و کوڕی خوالێخۆشبوو پەرویز شافێعی یەکێک لە مامۆستا خۆشناوەکانی دەبیرستانەکانی سەقزە کە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بوو بە پێشمەرگە و لە ئاکامدا س
سۆران سەقزی
مستەفا حەسەنە گەورە
پێشمەرگەی دێرین، رۆژنامەنووس و چالاکی ئەنفال و بزووتنەوەی جووتیاران. رۆژی 07-05-2020 لە وڵاتی دانیمارک بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
مستەفا حەسەنە گەورە
عەلی حەسەنیانی - هاوار
عەلی حەسەنیانی ساڵی 1318 (1939) لە بنەماڵەیەکی مەهابادی لە شاری تاران لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی هەمەدان، مەهاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی (یاسا و زانستە سیاسییەکان) درێژە بە خوێندن دەدات. لەو نێوەدا ماوەیەک بە هۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر هاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات. دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1357، بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سیاسی و ئەدەبی دەگەڕێتەوە مەهاباد
عەلی حەسەنیانی - هاوار
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی
لە 01-09-1951 لە گوندی هەمزەکوڕی سەربە شارەدێی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
ساڵی 1973 پەیمانگەی کشتووکاڵی- بەشی پاراستنی ڕووەکی لە بەغداد بە پلەی یەکەم تەواوکردووە.
ساڵی 1990 کولێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغداد بە پلەی یەکەم تەواو بکات. تا ئیستا 29 پەرتووک و نامیلکە بە چاپ گەیاندووە. چەندین وتار و لێکۆڵینەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی دا بڵاوکردووەتەوە.
پەتووکە بەناوگەکانی:
1- هەنگ بەخێوکردن: کوردی -عەرەبی ساڵی 2001، 2004
2- دەرد و نەخۆشییەکانی ڕووەک: کوردی-عەرەبی، ساڵی 2003
3
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)