ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,080
画像 105,392
書籍 19,102
関連ファイル 95,942
Video 1,285
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
کوێر نابێتە ڕێبەری چاوساغ، هەواڵی چی ! کۆیلەش ڕۆژنامەنووس نیە
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوێر نابێتە ڕێبەری چاوساغ، هەواڵی چی ! کۆیلەش ڕۆژنامەنووس نیە

کوێر نابێتە ڕێبەری چاوساغ، هەواڵی چی ! کۆیلەش ڕۆژنامەنووس نیە
دەمێکە ئەوەم لائاشکرا بووە و کەهەندێ خۆ بەڕۆشنبیرزانی کوردستان نەک هەر بەدەرن لەسیفەتی ڕۆشنبیر و مرۆڤی هاوچەرخ، بگرە پاشقڕەو خڵتەی بێ مۆراڵی و مۆرانەی ناوڕێسی کۆمەڵی کوردەواریشن، ئەم کەسانە چەند ژمارەیەک نین بگرە توێژێکی خوار و نەزان (جگە لەبواری درۆ) و بێ متمانەی کۆمەڵگاکەمانن، ئەوەهەر خودی ئەو هەواڵچی یانەیە، (– تێبنی ؛ ڕۆژنامەوان بەمکەسانە ناوترێ –) بۆ بەرژەوەندی گیرفانی خۆیان لەساتەکانی توڕەبوونی کۆمەڵگادا ئەبن بەتەنەر و هاوشان لەگەڵ قەساب و شەق وەشێنەکانیشا ” ئەبن بەکەتەر.
ئەمجۆرە کەسانە بەخۆیان ئەڵێن ڕۆژنامەوان، (ڕێزو شکۆ بۆ ڕۆژنامەوانی دڵسۆزوکارا، دیارە من بەگشتی قسەناکەم)، چونکە پێناسەکەی گیرفانیان کەنان و بونیان فەراهەم ئەکات لەسەری نووسراوە ڕۆژنامەوان لەکاتێکا هەزاران کەسی لەخۆبوردەو بەئەزموون و ڕوناکبیری تر لەدەرەوەو ناوەوەی ولات بەبارستایی ئەمانە خزمەت بەکۆمەڵی کوردەواری و بوارەکانی ڕوناکبیری و ڕاگەیاندن ئەکەن و لاشیان شەرمە هاوپیشەو هاوناوی ئەمانە بن یان بواری ئەوەیان لێ حەرام کراوە کەبۆ چاوەزاریش نێویان پێش ناوی ئەمان بکەوێ.
کۆیلەیەک بۆ ئازادبوونی لەتۆقی کۆیلایەتی لەسەرکەچی دابێت و خولیای ئازادی بێت هەربەکۆیلەیی نامێنێتەوە و ئازاد ئەبێت، بەڵام کۆیلەیەک کە خۆی بەئازاد بزانێت و لافی شۆڕشێک لێبدات ئەوە کۆیلەیەکی ناڕەسەنە گەر لەکەشێکی ئازادیشدا بواری بۆ خوڵقێ ئەبێتە گەندەڵ، بەدز و ڕیزی مرۆڤە ئازادەکانیش تێکدەشکێنێ.
دەزگا هەیە لەکوردستانا وەک دەزگای ئاوێنە خزمەتی ڕەوتی بەکۆیلەکردن وگێلاندنی جەماوەرئەکەن و لەسەرخواستی حزب و کەسانی شەقوەشێن و گەندەڵ ئامادەن کێشە و هەرایەک بەرپاکەن، نموونەش زۆرن مەلەفی قایمقامی #سلێمانی# نموونەیەکی بەرچاوە. ئەمڕۆش لێرەو لەوێ ئەم هەواڵچی یە دۆلاردیدانە نیازیانە هەرایەک سازکەن و سوتەمەنیەکەشی مناڵانی ڕەش و ڕووتی کوردستان بێ و بەرچنەکەشی بۆ سفرەی لایەنێک بێت.
باسکردن لەبودجە بابەتی چەند ساڵەی ئەم هەرێمەیە، بەڵام لەمساڵدا هاوکاتە لەگەڵ ناکۆکیەکانی نێوان سەرۆکی هەرێم و فشارنامەکەی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی عێراق.
. کۆبوونەوەی جەماوەر لەدژی کێشەی بودجە چ بەرئەنجامێکی ئەبێت ؟ فشاری جەماوەر لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم یان ناوەند ؟ لەهەموو بارێکدا دەرئەنجام و مەبەست تەنها بەگۆڕینی هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمدا ئەشکێتەوە لەئاست ناکۆکی و پرۆژەی لەقاندنی دەستەڵاتەکەی مالیکدا، کەواتە خۆنمایشکردن و جوڵاندنی جەماوەر بۆئەوەنیە کێشەی تاڵانچی وتاڵانلێکراو دادگایی بکرێت ؛ بەڵکو بۆدابینکردنی ئەوخواستە حزبی وبازرگانیەیە، کەڕاگەیاندنی کوردی وعەرەبی سەرقاڵ کردوە.
بانگەواز بۆ خۆنمایشکردن دوابەدوا ئەوپەرۆش نامەیەدێت، کە مەلابەختیار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کرد وئەمەش دیوەکەی تری پەرۆشنامەکەیە و بەڵام بەنێوی خۆپیشاندانەوەو هەڵسوڕاوەکانی ئەم شتەش چەندهەواڵچیەکن وەک ئەوانەی ئاوێنە نیوز، ئەمجۆرە کەسانە مۆرانە و نەخۆشی کوشندەن پێویستە خەڵکیان لێ هۆشیاربکرێتەوە.
ئەم مۆرانەیە لە کەناڵەکانی میدیای خۆ بەئۆپۆزسیۆن زانیشدا بەرچاوتر وقێزەونترن، بروانە لیستی نووسەرە کانی کەناڵێکی ئۆپۆزسیۆن، هەمان خشتەک و هەمان سەرە زەلام دووبارەو سەدبارە ئەبنەوەو بەس!!، بەواتە ئەمانیش میراتگری ئەکەن لەڕۆژنامەگەریدا، کەچی لەمقۆمقۆی تەشەرو خۆگرژکردنەوەدان بەرامبەر دەسەڵاتێک کە خۆیان وتەنی میراتگری وبنەماڵەییە. خۆزیا ئەمان بانیژەکەی خۆیان باش بگێڕایەو ئەنجا بەدلۆپەی سەربانی ماڵەدراوسێدا هەڵشاخابان.
هەواڵچی هەیە لەکوردستان ئەرکی فاڵچی و قاوەگرەوە ئەبینێ وەک ئەوەی کەسێک بەرلە خۆکوشتنی زەنگ بۆئەم لێ ئەدات و پرسی چارەنووسی خۆی لەگەڵ ئەکات، ئەمە نوکتە نیە !!
یاسایەک هەیە داکۆکی لە بەرهەمومافی کەسانی تر ئەکات، هەواڵچی یەکانی ئاوێنە نیوزیش زۆرجار ئەم ڕاستیەیان باس کردوە، بەلام کاتێک کەمافیان تووشی پڕوکاندن بووبێ یان بۆمەرامێکی تایبەتی خۆیان، نەک کاتێک کەشەونوخونی کەسێک بەدرۆ وفێڵ بسوتێنن و بۆمەبەستی خۆیان بەکاریبهێنن، وەک ئەو بارەی کەمن دووچاری بوومەتەوە : – لە ئێوارەی حەوتی ئەم مانگەدا ئەو دیاردەیەی چاو و بیری زۆرێک لەخەڵکی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی مەشغوڵ کرد، دیاردەی ئەوتیشک وڕوناکییەی ئێوارەی 7 یونیۆ2012، من بەباشم زانی پشکنینی بۆ بکەم، سەرەنجام چەند زانیاریەکی تازەم لادروست بوو، ئەوەش پاش خوێندنەوەو ڕامان بوو لەهەمان دیاردە بەزمان و لەکەناڵی گەلانی تری ڕۆژهەڵاتی دا، دواسات نووسراوەکەم پاکنوسکردو بەئاماژە بەو سەرچاوانەی کەلێم وەرگرتبون و ناردم بۆ چەند کەناڵێکی ئەلەکترۆنی لەوانە چراتیڤی و پێنوسەکان، ئەوانیش دواتر وەشاندبوویان.
هەتا ئەوساتە ئاوێنەنیوز هیچی نەبوو لەسەرئەو بابەتە، پاشتر زۆر گێلانە ناوەڕۆکی بابەتەکەی منیان بەپەڕوباڵی شکاوەوە بڵاوکردبۆیەوە، کەناوی نووسەرەکەی تەنها دوو پیت بوو ! نازانم خۆ حەشاردان لەنووسینی وا ئەبێ چی بێ ؟ خۆ ئەم بابەتە بەردو تانە نەبوو بۆ سەر هیچ کەس ولایەنێک، وەک نووسیویانە سەرچاوەکەی ئەمان پسپۆڕیکی فیزیکە ؟ وەناو لینکی هیچ سەرچاوەیەک دیاری نەکراوە، پەرچەکرداری منیش کۆمێنتێک بوو بۆیان پاشان ئیمێلم نارد بۆسەرنوسەرەکەی، دیارە ئەوان لایان وایە کوردێکی دورە وڵات چ ماف و بوونێکی نیە تا ئەمان هیچ پێودانگێکی بۆ بکەن ؛ بەڵام وەک بۆ کاکی سەرنوسەرم نووسی ئەمە یەکەم هەنگاومە بەرەو هەڵوێستی یاسایی و لۆجیکیانە تر، دواتر سەرنوسەر بەشێوەیەکی تەماوی بەرسڤی دامەوەو شێوازی ووشەکانی من بەدڵ نەبوو، کەنووسیبوم ئێوەگێلانە ئەو بابەتەتان بڵاوکردۆتەوەو ئەوەی کردە پاساو گوایە کەسێک بەڕێکۆردی دەنگی ئەوهەواڵەی گەیاندۆتە ئەمان. بەکورتیەکەی ئاستی متمانەو هۆشیاریم ئەوەندەیە، کەئەو جۆرە پاساوانەی ئەم سەرنووسەرە بەڕێزەم پێ پەسەندنەکرێ.
ئاخر ئەوە ئەوسنورو ئاستەیە، کەساڵانێکە ئێمەی پەڕتەوازەکردوەو جیامان ئەکاتەوە لە لەشکری ئەشهەدوبیلا، ئەی ئەوە چ لۆجیکێکە دەزگایەکی هەواڵچی وەک ئاوێنەنیوز لەکێشەو هەواڵدا پەناومتمانەی بخاتەسەر – دەمامک : سەرچاوەی نادیار – بۆ لێدوان ؟ گریمان ئەم بابەتە نەبوو، بابەتێکی هەستیارو ترسناک بوو، ئایا ئەبێت ئاوا ساویلکانە و بەبێ هیچ پێودانگێک بڵاوبکرێتەوە؟. ئەمە خۆی لەخۆیا ناساندنی ڕێسایەکی ترسناکتری ئەو دەزگایەیە کەبەبێ هیچ لێکدانەوەو بەدواچونێک چی بێتە بەرگوێیان وەک ئەڵێن بیخەنە سەرزار.
ئەم کێشەیە نموونەیەکی باشە بۆتێگەشتن لەشێوازو هەقیقەتی دەزگای وەک ئاوێنە نیوزو هەواڵچی یە فاڵچی یەکان، من خوازیاری ئەوەم چیتر لافی گەورە لێنەدەن کەخۆیان ئاوابن بۆمافی کەسانی تر[1].
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは1,865表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی ووتاری كورد
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 19-06-2012 (12 年)
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 社会
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( نالیا ئیبراهیم 19-09-2019上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( سەریاس ئەحمەد ) på 20-09-2019
最近の( سەریاس ئەحمەد )によって更新この商品: 20-09-2019
URL
このアイテムは1,865表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,080
画像 105,392
書籍 19,102
関連ファイル 95,942
Video 1,285
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.204 秒(秒) !