پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
چەند ژیلەمۆیەک لە ئاگرانی خەباتی گەلێک
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەند ژیلەمۆیەک لە ئاگرانی خەباتی گەلێک

چەند ژیلەمۆیەک لە ئاگرانی خەباتی گەلێک
(بەسەرکردنەوەی ڕەوانی ئینسانە فریشتەییەکان..بەیادی دڵشاد#مەریوان#ی، شەهید محەمەدی حاجی ئەحمەد وشێخ ئەنوەری مەکتەبە)
ساڵ ناساڵێک کە ئەگەڕێمەوە بۆ کوردستان، جگە لە دیداری کەس وخزم وهاوڕێکانم، جگە لە بەسەرکردنەوەی گڵکۆی ئازیزان باوەشێک کتێب و گۆڤار ونوسراو کە هەموو موڵک و دۆنم و سەرمایەی منن لە #سلێمانی#ا، زۆر بە پەرۆشەوە ئەوانیش بەسەرئەکەمەوە
هەرکتێبێک هەر دۆکمێنتێک بۆمن گەنجینەیەک یادەوەری و مەعریفەی تیایە، یەکێک لەو کتێبانەی لەم سەفەرەما پێش ئەوانی تر خۆی خستە بەر نیگام کۆمەڵە شیعرێکی بەهەشتی (دڵشاد مەریوانی) بوو بەنێوی سیمفۆنیای وەنەوشە وە. لە ڕاستیدا ئەم پەڕتووکە
یادەوەری سەردەمی هەرزەکاریمە کە زۆر بەقوڵی وەک زۆرێک لە لاوان ونەوجەوانانی کوردستان ئەو سەردەمە خولیای شیعربوم
ئەم کتێبەو زۆری تر، یادەوەری ئەو ساتانەن کەبۆ کتێب کڕین ئەچومە دوکانەکەی شێخ ئەنوەر، ئەو شێخ ئەنوەرەی یەک پارچە بوو لە ئەدەب و ڕۆشنبیری، ئەو شێخ ئەنوەرەی خاوەنی دەیان پارچە هۆنراوە و دەقی بەرزە، ئەو پیاوەی لە تاریک ترین و دژوارترین ڕۆژانی هەشتاکانا کەرامەتی مولازم موحسینی عارەبی بەعسیی شکاند و کاک جەلیل زەنگەنەش ئەم ڕووداوەی بە نادروستی کردە بەری یەکێک لە پاڵەوانەکانی ناو زنجیرە درامای گەردەلوول و بۆچاوەزاریش باسی لە هەقیقەت وپاڵەوانە واقعیە کە نەکرد کە شێخ ئەنوەری کتێب فرۆشە، ئەمە سەرباری ئەو شاکارە جوانانەی تری شێخ ئەنوەر. لە گەڵ ئەمەشا جێی داخە زۆر بەکەمی لێرەو لەوێ
هەر بۆ یادگاریش شتێکی تایبەتی لەسەر نەنووسراوە، ئەویش وەک زۆریکی تر لەسەربازانی وون، لە یادگاری و ویژدانی هەندێ کەسدان و بەس. بەهەر حاڵ، یەکێ لەو شیعرانەی شەهید دڵشاد مەریوانی، لە نێو ئەم کۆمەڵە شیعرەدا ناوی عەجولە..زۆر جار
ئەم شیعرەم خوێندۆتەوە و بە مەزەندەی خۆم ئەو حەمە عەجولە ی شەهید دڵشاد ناوی بردوە، ناوێکی مەجازییە و لام وابوو ڕەنگە هێما بێ بۆ فڵانە شەهید. بەڵام ئەمساڵ کە کەوتمە خوێندەوەی ئەو شیعرە یەکسەر وتارە بەرزو جوانەکەی مامۆستا وشاکارنووس و
ئینسانی بەرز، کاکە حەمە ڕەشید هەرەسم هاتەوە یاد، زانیم ئەو حەمە عەجولەی ناوشیعرەکەی بەهەشتی مەریوانی هەمان کاکە
حەمە گیانەکەی لای کاکە هەرەسە، ئنجا زانیم حەمەی عەجول، دوائاکامی ئەگا بەچی. من نامەوێ بەچەند دێڕێک ئەوکاکە حەمە یەتان پێبناسێنم، چونکە کەسانی وەک مامۆستا هەرە س کە هاوبیر و هاوخەبات وهاورەوانی بوون، ئەتوانن سیمای بەرزی
ئەو مرۆڤە ئەفسوناویە پێناسە بکەن، بۆیە لام باشە سەرەتا شیعرەکەی بەهەشتی دڵشاد مەریوانی بخەمە بەر نیگای ئێوەو ئنجا دواتر
وتارە بەرزەکەی مامۆستا هەرەس تێکهەڵکێش کەم. دوابەدوای خوێندوەی هەر دوو دەقەکە، من دڵنیام ئینسانی ژیر و ڕوناکبیر یەکسەر ئەو ڕاستیە تاڵەی لا دروست ئەبێ کە ئاخۆ چەند پاڵەوان و مرۆڤی ڕەوان بەرز درێغیان لە ژیانی خۆیان کردوە
بۆ دواڕۆژێکی گەش تر بۆ نەتەوەکەیان، کەچی ئەمڕۆ هاوخوێن و هاوشاریانیان نەک هەر (تاجەگوڵینەیەکیان لەشوێن گۆڕیان) دانانێن بگرە بێ وەختیشن لە خوێندنەوە ی چەند دێڕێکا کە بۆ یاد و بەسەرکردنەوەیان ئەنوسرێ، هاوکات هەست بەزۆر گرێ و
زۆر پرسی ئەدەبی ئەکا کە ئاخۆ وەلامەکانیان لای کێ بێ؟؟ ئەو شاکارەی مامۆستا هەرەس بەجێهێنانێکی ئەخلاقی ونەتەوەیی یە
بێ لەوەی تۆماری سەربازێکی وون و ساخکردنەوەی گرێی شیعری نەتەوەیەکی ئەدەب و هونەر ومێژوو بزربێ.
ئەمەش وتارە ڕۆح بزوێنەکەی مامۆستا هەرەسە، کە لە نووچە نێتەوە وەرمگرتوە، و لە 16/4/2011 دابڵاوکراوەتەوە بە سەردێڕی: بەهەشتی حەمەی حاجی ئەحمەدی هاوبیرم..مولازم موحەممەد
حەمەڕەشید هەرەس
ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی ڕابوردوو، لە پۆلی پێنجی دواناوەندی بووین، ئەو کاتانە هێشتا پۆلی شەشەم زیاد نەکرابوو، بەندە لە دواناوەندی وەتەن ئەمخوێند و ئەندامی لێژنەی قوتابخانەی یەکێتی قوتابیانی کوردوستان بووم، (باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی). لە ڕێکخستنی قوتابیانەوە ئامۆژگارییەکمان بۆ هات، کە بە هیچ جۆرێک لە دڵشاد مەریوانی و حەمەی حاجی ئەحمەد هەروەها چەند کەسێکی تر نزیک نەبینەوە، چونکە ئەوانە کاژیکن ئەو کاتەش بە کاژیکیان ئەووت کوردکوژە. منیش دوو خۆشەویسترین هاوڕێم ئەو دووانە بوون و هەر ئەو کاتە زانیم بەتایبەتی مەبەستیان منە، ئەو کاتە کاکە دڵشادم سێچوار ساڵ بوو ئەناسی بەڵام حەمە گیان لە مناڵیەوە هاوڕێ بووین، کاک دڵشادیشم بە هۆی حەمەوە ناسی. حەمە لە پۆلەکەی من بوو، بەڵام دڵشاد ئەوکاتە ساڵێک لە دوامانەوە بوو، تا ئەو کاتەش نەمئەزانی ئەوانە کاژیکن و باوەڕی نەتەویی کۆی کردوونەتەوە. بێگومان من گوێم بە ئامۆژگارییەکە نەدا، ڕۆژانە لەگەڵ حەمە گیان بە یەکەوە ئەهاتینەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام ئەمویست بزانم حەمە بۆ کاژیکە و چۆن لەم بیروباوەڕەوە ئاڵاوە. دوای ماوەیەکی کەم پاش تەواو بوونی وانەکانمان بەیەکەوە بەرەوماڵ ئەهاتینەوە، لە ڕێگا بە حەمەم وت: کە پۆلی پێنجمان تەواو کرد ئەچیتە چ کولییەیەک؟ وتی کولییەی سەربازیی. بە منی وت: ئەی تۆ؟ منیش وتم کولییەی شورتە، حەز ئەکەم ببم بە معاون. وتی شەرم ناکەیت؟ ئەتەوێت ببیت بە پیاوی حوکمەت دژی نەتەوەکەت؟!! وتم ئەی تۆ بۆ ئەبیت بە زابت، جیاوازی زابت و معاون چییە؟ وتی کوڕی باش خۆ من نابم بە زابتی حکومەت، کە تەواوم کرد ئەچمە دەرەوە و وەک کادرێکی سەربازی سوپایەک بۆ کورد دروست ئەکەم، وتم: ئەی ئەوە نیە پێشمەرگە هەیە، ئەوە سوپای کورد نییە؟ وتی ڕاستە بەڵام ئەوانە سوپای حیزبن، من ئەڵێم سوپایەکی نەتەوەیی بۆ کورد، خەڵک هەموو شوێن حیزب ناکەون، بەڵام شوێن نەتەوەکەیان ئەکەون، حیزبەکان قوتابخانەی برایەتی کورد و عەرەبن ئەو برایەتییە درۆیەی ئەمکات بە قوربانی بۆ ئەو زەعیم سدیقەی کە دوێنێ ویستی هەر هەموومان بکوژێت، خۆ بە چاوی خۆت دیت. هیچم نەووت بێدەنگ ئەڕۆشتین، وەک جاران گاڵتەو بەزمەکەشمان نەما، بە بێدەنگی تا دوکانەکەی باوکی، لەوێ وتی من ئەچمە دوکان ئەی تۆ؟ منیش وتم حەمە گیان مێشکم زۆر بزێو بووە، تا ماڵەوە ئەبێت قسەکانت لێک بدەمەوە. دەستی کرد بە پێکەنین و وتی بەینی هەردووکمان بێت، زۆرم خۆش ئەوێیت بۆیە بە ڕاشکاوی قسەم بۆ کردیت. جێمهێشت و هەر لێکم ئەدایەوە، تا گەیشتمە ئەو بڕوایەی حەمە گیان ڕاست ئەکات، ئەگەر پێشمەرگە بن بۆ لەگەڵ یەکتر شەڕ ئەکەن؟ پێشمەرگە بۆ لەتەک حوکمەتا فیشەک ئەنێت بە براکەیەوە؟ ئەگەر کوردایەتییە بۆ ئەو کوردایەتییە یەکیان ناخات؟ باشە خۆ من خۆم بە کورد ئەزانم بۆ لای کوردێکی تر ببم بە ناپاک؟ کەچی بەو حاڵەشەوە وەک تلیاکم دەرخوارد درابێت، نەمدەکرد پێیان بڵێم منیش ئەمەوێت ببم بە کاژیک. ئاخر ئەو کاتانە مێشکی گەنجی کوردیان ئەشۆرییەوە، منێکی ئەو کاتە تەمەن حەڤدە ساڵ، مژم هەرئەوەندەی بڕ ئەکرد. ئای کە مژێکی ئیفلیج بوو، وا تورتیان کردبوو، بۆمان نەدەکشا.
بەڕێزینە من ئەو ساڵە مامەوە، حەمە گیان بەجێیهێشتم و چوو بۆ کولییەی عەسکەریی، ئیتر منیش کە پینجم تەواو کرد چوومە پەیمانگای مامۆستایان، من بووم بە مامۆستا و ئەویش بوو بە ئەفسەر لە سوپای عیراقیدا، بەڵام هەرگیز بە جڵی ئەفسەرییەوە حەمەم نەدەدی، کە دەموت حەمە گیان بۆ ئەو جلە لەبەر ناکەیت، زەردەخەنەیەک ئەیگرت و دەستی ئەکرد بە گاڵتە و بەزم، توومەس شەرمی ئەکرد خەڵک بەو جلەوە بیبینێت. پورزایەکی هەیە ئێستا ئەنووسێت، ئەو برایە ناوی (رزگار ڕانگۆڕە) و ئەویش کۆمەڵێک وێنەی حەمە گیانی بۆ ناردم سوپاسی ئەکەم، لەو بەینەدا بۆی نووسیبووم ئەیووت: کاکە حەمە کە ئەو کاتە ماڵیان لەسەر پردەکەی ناوبازاڕ بوو، من مناڵ بووم پێی ئەووتم برۆ بزانە پاسەکە کەی دێت بانگم بکە، بۆ ئەوەی زوو بڕۆم بۆ سەربازگە و، کەس بەم جلەوە من نەبیبنێت. یەکسەر قسەی ئەو خۆشەویستە ئەوەی بیرخستمەوە، کە لە پۆلی پینجی سانەوی بووین، من و حەمەگیان وکاک سالاری مستەفای مەلا حەکیم کە لە قوتابخانەوە ئەهاتینەوە، بە بەزم و گاڵتەوە، حەمە ئەیوت کتێبی (سایلس مارنەر) ەکە بشارنەوە با نەزانن لە پۆلی پێنجین و خەڵک سەرزەنشتمان بکات، با وا بزانن لە پۆلی یەک و دووین. سایلس مارنەر چیرۆکێکی ئینگلیزی بوو، لە پۆلی پێنجی ئەو کاتە ئەخوێندرا. حەمە گیان هەموو کاتێک قینی لەخۆدەرخستن بوو.
ئەوە بوو کە بوو بە ئەفسەر ئۆقرەی نەگرت و پێش ساڵی 1974 و شەڕبوونەوە، کاکە حەمە هاتە ناو شۆڕشەوەو، پاش ماوەیەک کرا بە سەرکردەی بەتالیۆنی (شەهید دڵشاد) لە هێزی خەبات، کاکە دڵشادیش(دڵشادی ئەحمەد شەوقی) دراوسێی نووسەری ئەم دێڕانە و جگە لەوەش هەر لە دێرینەوە باوکم و باوکی دۆستی نزیکی یەک بوون، پێش ئەوەی ببێت بە پێشمەرگە و شەهید بێت، ئەفسەری پۆلیس بوو، بە ئازایەتی ناوبانگێکی شایستەی بۆ خۆی بەجێهێشت، ڕەوانی ئەو نەمرەش شاد بێت.
ئیتر ئەو ماوەیە من کاکە حەمەم نەدییەوە، هەتا ساڵی 1974 ئەو کاتە منیش بووم بە پێشمەرگە و لە ئیزگەی دەنگی کوردستان وەک بێژەر و نووسەر دەست بە کار بووم. شەو نەبوو چالاکی بەتالیۆنی شەهید دڵشاد لە ناوجەرگەی سلێمانی و بەردەرکی سەرا نەخوێنینەوە، هەر کاتێک بەلاغەکان من بمخوێندایەتەوە، چالاکییەکەی حەمە گیانم وا ئەگەیاند کە هەست بکات جێگای شانازی منە، هەرچەندە بۆ هیچ کەرتێک درێغیم نەدەکرد، بەڵام بە دەست خۆم نەبوو ئەوەی حەمە گڕی تێبەرئەدام، چونکە ئەمزانی لە چ پلاتفۆرمێکی پیرۆزەوە، ملی ناوە بە کێوی سەروەرییەوە……. ئاخ حەمە گیان: ئەوە منم دەستم خامە ئەگرێت و بە تان و پۆی پیرۆزی تۆدا چنگەکڕی ئەکەم؟ حەمە گیان لێم ببورە، بەربینم خڕ بووە و ئەم قوڵپی گریانە ناهێڵێت ببمە ئاوێنەیەکی ڕوون و وەک خۆت نیشانی نەتەوەکەتت بدەم، بیرەوەریم تیژ و کسپەی کۆچەکەت خامەکەمی کول کردووە.
ئەو کاتانە سلێمانی هەموو شەوێک بە دەستی حەمەوە بوو، بەعسە فاشستەکانی خستبووە کونەوە، بە هاوەن و ئاربیجی شەو نەبوو سەراکەی شەشی ئەیلوول ڕانەژەنێت، حەمە گیان بە سوپا نەتەوییەکەیەوە دەیویست وەشانی تۆوی کوردایەتی لە باخی تێکۆشانا بکا بە باو، گوڵی نەتەوەیی بوون لە کێڵگەی هەموو مژێکی کوردا گەشە بکات و پەرە بسێنی.
پاشنیوەڕۆیەکی مانگی ئابی حەفتاو چوار بوو، خواردنم ئامادە کردبوو بۆ خۆم و برادەران، ئەوەندەم زانی یەکێک لە دوامەوە وتی: هەرەس گیان ئەوە چی ئەکەی؟ ئاوڕم دایەوە و باوەشم پیاکرد، زۆر سەیرم پێهات حەمە بۆ گەیشتۆتە #چۆمان#؟ وتی: هاتوین زۆزگ بگرینەوە، هەموو بەتالیۆنەکەمم هێناوە، بەڵام زۆرم برسییە. وتم حەمە گیان ئەوە مەنجەڵێکی گەورە خواردنە، فەرموو، سەرقاپی مەنجەڵەکەی هەڵدایەوە، وتی: ئائەمە ئەخۆن؟ هەتیو ئێوە کەی پێشمەرگەن، خواپێداون، خۆت لایە با قاپێکی لێ پڕکەم. قاپەی پڕ کرد و وتی جا من ئەمە بخۆم ئەی پێشمەرگەکانم؟ وتم حەمە گیان هەموویان بانگ بکە، ئەگەر بەشیشی نەکرد هی تر دروست ئەکەم. وتی چی بانگ بکەم دووسەد کەس زیاترین، قاپەکەی دایەوە دەستم وتی ناچێت بە قوڕگما، بیکەرەوە مەنجەڵەکە، هەر چەندم کرد دەمی بۆ نەبرد لەبەر پێشمەرگەکانی، وتی منیش وەک ئەوان، نانەواخانەیەک نانمان بۆ ئەکات، ئەبێت نانەکە وەرگرین و برۆین، پەلەمە باوەشی پیاکردم و منیش بە جێم نەهێشت لەگەڵی ڕۆشتم تا نانەکەیان تەواوبوو، هەڵیان گرت و ڕۆشتن. چەند حەزم کرد لەگەڵی برۆم نەیهێشت، دیسانەوە باوەشم پیا کرد و فرمێسک بە چاوما هاتە خوارەوە، وتی هەتیو گرینۆک، خەڵک کە گوێی لە دەنگت ئەبێت وا ئەزانن لە ژیانتا نەگریاویت، فرمێسکەکەی سڕیم و وتی کە گەڕامەوە یەکدوو ڕۆژ لاتان ئەمێنمەوە، با تۆزێک لەو خواردنە خۆشانە بخۆم، کەمێکی پێ چوو هەموو سواربوون بەرەو زۆزگ، منیش ئەو ئێوارەیە نانم پێ نەخورا، وەک ماخۆلانم بێت هەر بە شەقامەکەی چۆمانا ئەهاتم و ئەچووم، ئیتر بەرەو ماڵ بوومەوە، بۆ سبەینێ کاک سالاری مستەفای مەلا حەکیمم دی شپرزە بوو ڕەنگی تێکچوو بوو، وتم سالار خێرە، وتی ئەی نەتزانی حەمە شەهید بوو، هەر گەیشتۆتە زۆزگ تۆپێک هاتووە لە ناوەراستی خۆی و پێشمەرگەکانیا تەقیوەتەوە و هەموو بەرکەوتوون و ئەویش شەهید بووە. ئەو دنیایە لەبەر چاوم خولایەوە، نەم ئەزانی چیبکەم بۆ کوێ بچم، زانیم هەر ئەوشەوە بردوویانەتەوە بەرەو پێنجوین، تازە چوو، ئەو سەرکردە مەردە، کوردپەروەرە، خۆنەویستە، ئابڕوومەندە نابینمەوە، خۆی خستە پێناوی نەتەوەکەیەوە، ناوی کاژیکی بە پیرۆزترین و خاوێنترین خوێن ڕازانەوە.
ئێستا حەمە گیان من چۆن ئەتوانم بەم خامە لەرزۆکەمەوە، بەم چەند دێڕە شەرمنانەی خستومەتە سەر ئەم ڕووبەرە، وەک خۆت باست بکەم، نازانم لە کوێوە دەست پێ بکەم هەر چی بکەم، هەرچی بنووسم تامی یەک تەماشاکردنی تۆ نادات، تامی یەک لەو زەردەخەنە پڕ مانایانەی تۆ نادات، من چوزانم وەک تۆ هەر بە سەیرکردنێک زۆر شت بڵێم، هەر ئەوەندە ئەڵێم: سی و حەوت ساڵە ئۆغرت کردووە، ئەوندە لەلای من زیندویت وا دەزانم هەر لە کوردایەتی هەڵە بکەم دێیت و بە یەک تیلەی چاو هەزارەها سەرزەنشتم ئەکەی، دڵ لە دڵ نەدەی حەمە گیان ئەم حەمەیەی برات ئێستاش هەر کاژیکە، ئیستاش هەر بە تەرازووە پیرۆزەکەی تۆ هەڵویستی خۆم هەڵدەسەنگێنم.
خوێنەری خۆشەویست، لە باخچەی نەمرانا ئەم گوڵەم پێشکەشی هەموو بە ڕۆمەتێکی ئەم کوردە کردووە، کاتی خۆیەتی ئەوەش بە ئێوەی خۆشەویست بڵێم کە هەندێک لە چەپەکانی ناو شۆڕش بە بەهەشتی فەتاح ئاغایان وتبوو، هێزەکەت یەکپارچە کاژیکە. ئەوێش ئەڵێت: جا ئێستە چۆن بە مولازم محەمەد و حەمەمین گوڵچین و ئەو هەموو شەهیدە نەتەوەییانە بڵێم زیندوو ببنەوە، کەسانێک هەن پێیان ناخۆشە بۆ کورد وکوردستان خۆمان بدەین بە کوشت. ببورن بۆ دووبارەکردنەوەی[1].
ئەم بابەتە 1,861 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ری ووتاری كورد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-01-2013 (11 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 19-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 20-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 20-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,861 جار بینراوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!