📊 بابەت 376,016 | وێنە 59,729 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,570 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,100
لەم کاتەدا 5 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 08-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
👫 فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
👫 شێرکۆ بێکەس
کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی
👫 رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
📖 سێوێک لە مێخەک و ژنێک لەسێو | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

سێوێک لە مێخەک و ژنێک لەسێو


(سێو پێگەیی نەهاتی، کە لیمۆ زەردبوو وەرە)
لەوەتەی ئادەمزاد پێی ناوەتە سەر ئەم گێتی یەو وەهمی شەیتانێکی بۆ حەزەکانی خۆی سازاندووە سێوێک ئەبێ بە رەمزی دابڕان وسێوێک ئەبێ بە رەمزی یاخی بوون، ئەوە خودی ئینسان خۆیەتی بۆبەرجەستەکردنی ویست و ئازادیەکانی لە بازنەی سوری خواکەی و یاخی بوون وفەراهەمکردنی ئازادیەکەی بەهەشتێکی کۆیلایەتی بە زەمینێکی جەنجاڵ وپر لەپرسیار و ئازاد، بە سێوێک ئەگۆڕێتەوە. هەرلەو ساتەوە کەکاتژمیری سفری میتۆلۆجیایە، مرۆڤ هاودەمی سێوە، ئادەمێکی نێر دەم بۆ سێوێکی حەرام ئەبا چونکە هاوشێوەی سێوەکانی خاتوو حەوایە. تاوانی حەوا لەهەڵکەوتەی جەستایایەتی کە ئادەمێکی نێر ئاڵودەئەکا هەرچی خڕو پڕچنگ بێ وەک جووتە سێوەکەی ئەو دەمی بۆ ببا و چێژی لێوەرگرێ، ئەو سێوە سیمبوڵی ملکەچی نێرە بۆ مێ، بەر لەوەی خۆ قوتارکردن بێ لە مل کەچی بۆ ڕێساکان و چێژوەرگرتنبێ لە ئازادی، ئەوە چێژی سێوە داڵی وباڵڵا ئەکاتە هاودەمی سێو و پیرە پیاوێکی وەک پێکاسۆ ئەخاتە سەر لەرەی سێونەخشاندن وسیێوگوشین، بۆیە لەچاوی پێکاسۆدا دووجۆر ژن هەن؛ یان خواوەندن یان فەرشی بەرپێ.پێکاسۆیەکی ئارتیست تا دوا ساتەکانی تەمەنیشی هەرچی دەست ئەکەوت ئەیکردە قوربانی لەشبازیەک لەگەڵ ژنا.
لەپەڕتوکی گنێسیس دا کە لە فەرهەنگی کۆنی گریکی و ئاینی کریستیانەوە سەرچاوەئەگرێ، سیێو بە میوە قەدەغەلێکراوەکە ناودەبرێ و ئەمەش لەهەمان دیدگەی میتۆلۆجیانەوەیە کە ئادەم وئێڤا دەست درێژئەکەنە سەر درەختە قەدەغە لێکراوەکەی ناو ئێد م (بەهەشت) و سێوێک ئەبەن، پاشتر لە شۆرشی ڕێنیسانسدا، نیگارکێشەکان ڕەمزی سێوە ئاڵتونیەکەیان نەخشاند کەڕەنگە ئاماژەبێ بۆ باخچەکەی ئێسپێریدس، کە خودی ئەو وشەگریکی یە مانای سێوی ئاڵتونە و ڕەمزبووە بۆ مەعریفەو دانایی وهەم ئاشق بوون و تاوان وگوناهی نێر، بەڵام لە لاتینی کۆندا بە سێو دەوترا مالوم و بەهەمان شێوە مالوم مانای شەیتانیش دەگرێتەوە، لێکدانەوەی گریکەکان بۆ سێو جیاوازی وگۆڕانکاری بەسەرداهات، کە تێڕوانینەبۆ سێو لەڕووی ناوەڕۆکەوە، لایان وایە هەرسێوێک کە قاش بکرێ بە ئاسۆیی شێوەی دڵێکی لێ دەرئەچێ بەڵام کە بە پانی لەتکرێ ئەوا لەناوەوە ئەستێرەیەکی پێنچ سوچ بەدی ئەکرێ، رەمزی ئەستێرەش ئاماژەیە بۆ مەعریفە وزانین ود ڵیش بۆ خۆشەویستی، کەواتە سیمبۆلێ سێو هەم داناییە هەم مەخۆشەویستی و سێکس وگوناهە واتە سیمبۆڵی سێو لە کەلتور وفەرهەنگی هەموو دنیادا ڕەمزی پۆزەتیڤ وجوانی وچێژە بەدەر لە پێکهاتە فسیکیەی، لە کوردەواری شدا هەرهەمان شتە، ئاخر ڕەنگە کورد مەحروم بێ لەزۆر لەززەت بەڵام تام و بەهای زۆربەی شتە جوانەکانی لایە، بگرە لەمەش بەدەر لە کەڵچەری کۆنی کوردەواریدا، مێخەک ڕێژی سێو کراوە بۆ ئاشت بوونەوەو گەڕانەوەی ئازیزو دڵدار، ئەوە چ نەریتێ کی پیرۆزە سێوێک مێخەک ڕێژ ئەکرێ وەک سیمبوڵێ ئەردێتە ئازیز، ئەمە تایبەتە بەکلتوری کوردی و گەلانی تر جیاوازن، بۆنموونە ئنلیزەکان ئەڵێن گەر ژیان سێوێکی دایتێ بیخۆ ئەگەریش لیمۆبوو ئەوا بیگوشە، لای ئەوان سێو مانای شتێکە هەرچەندە جوانە بەڵام کەم خایەن. بەڵام لایان وایە کە لێمۆ دەرفەتێکە بۆ وورەو بەگژداچوون وبەردەوام بوون. لەساتەوەختی پاکنووس کردنی ئەم ووشانەدابووم چاوم بە شیعرێکی خاتوو کەژاڵ نوریکەژاڵ نوری کەوت، جارێک ودووان خوێندمەوە و لێ تێرنەبووم، هەستم ئەکرد ناودڵ و هەستم لەگەڵ ووشەکانیا هاوتابوون بۆیە بەدروستم زانی ئەوەی لەهەناو و هەستما بوو بە چەند ووشەیەک بۆی بنوسم، چونکە ووشەکانی ئەو لەهەناوێکی ڕاستیەوە چرۆ ئەکەن، ئەشبێ بە هەمان تاڵە ئاوریشمی ووشەکانی کەژاڵ، پەتکی ووشەکانم لەگەڵیا سەودابکا؟ کەژاڵ نوری ئەڵێ
لەبێ تۆیدا ؛ خووم بەسێوفرێ دانەوە گرتووە
لەورۆژەوەی مالەکەت بەجێ هیشتووە
ئەوەندە بێ تۆم
ئەوسێوانەی رۆژانەئەیان کڕم، نایان خۆم
لەورۆژەوەی تۆ رۆشتویت
مالەکەم پرکردووە لەوردەمیخەک و
هەرجارێکیش کەسێوئەکرم
کامەی جوان بێت
دەیخەمە لاو
بەنیازدەبم ئەودانەت بۆ
مێخەک رێژ کەم
بۆیەهەمووسێوەکان ناخۆم وهەلیان دەگرم
ئەوسێوەخرو جوانانەی هەروەک دووسێوەکەی خۆم وان
بەجیا بۆتۆ عەمبار ئەکەم
دەمەوێ هەمویان وەک پەردەی کچێنیم بۆتۆبن
لەبەرئەوەی
لای من تەنیا بەتۆ رەوان
ئەوەتەی تۆرۆشتوی من سێویکم نەخواردووە
ئاخرتۆ کەرۆشتی هەرگیز نەهاتیەوەو
سێوەکانی منیش هەمووفالانتاینێک کۆن دەبن و
ناچاردەبم فرێ یان دەم
کەسم وەک تۆخۆش نەویست و
خەونی حەرامم پێوەنەبینی
کەسیش وەک تۆتێکی نەشکاندم و
فەتوای حەرام بونی سێوەکانی منی، نەدا
ئەوسێوانەی لەبێ تۆیدا، خووم بەکڕینیانەوە گرتووەو
رۆژانە میخەک ریژیان ئەکەم و
لەدواساتەکانی فالانتاینی هەمووسالێکیش دا
ناچاردەبم دانە دانە
لێ یان فرێ دەم
تۆ رۆشتیت ومنیش ئیتر سێوم نەخوارد
تۆرۆشتیت و منت ئەوەندە بێ خۆت کرد
لەبری گریان
پیشەم بووبەسێو فرێ دان
کەژاڵ نوری
دوای خوێندوەی ئەم شیعرەی خاتوو کەژاڵ رەنگ وتام و بۆنی سێۆم لەلا جیاواز تربوو، کە خاتوو کەژاڵ ئەبینم سەرقاڵ ئەبێ بە کێشە سیاسی وکۆمەڵایەتی یەکان- تا ڕادەی ماندووبون خۆی شەکەت ئەکا، کە نازی شیعرێکیش مان بەسەردائەکات وەک سمۆرە دڵ وهەستمان بەیەک جار دەستە مۆ ئەکا، سێوەکەی لای کەژاڵ نوری.. پاکانە بۆ میتۆلۆجیاکەی ئادەم و دابڕانی ئینسان ئەکا لە جاویدان و پارادۆسی. ئەگەر کەژاڵ شاعیر نەبێ ئەوا ژنێکی ئاشقە و لەدووریانی وڵاتێکی مەستا پێکە مەی بەسەر ئاشقە یاخیە لانەوەزەکانا ئەبەخشێتەوە. سێوێک لە مێخەک و ژنێک لەسێو دوا وێستگەی ژنێکی کوردە لە وڵاتێکی تاگەردن دەریا..ژنێک بەبوونی خۆی زیاتر بەهیچ شتێکی تر دەنگ بڵندو سەربڵند نیە…ووشەی شیعرەکانی خاتوو کەژاڵ لە شەکرەوە ئەخولقێن و لە تاڵاوی تەمەنی هەموو کەسێکی ماندووا ئەتوێنەوە[1].
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی ووتاری كورد

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-02-2013
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👪 کۆمەڵایەتی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 19 2019 10:15PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 19 2019 10:28PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 19 2019 10:28PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 286 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

سێوێک لە مێخەک و ژنێک لەسێو

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-02-2013
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سامان فەرەج
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574