ڕەشید محەمەد لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی ناسراوە بە مەلا برایم، لەدایک بووی سالی 1950 ی شاری #خانەقین#ە قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە خانەقین تەواو کردووە وپاشان کۆلێژی بەڕیوەبەرایەتی و ئابووری لە زانکۆی بەغداد لە ساڵی 1978 تەواو کردووەو هەر لە کاتەوە پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە، ماوەیەک لە فەرمانگەکانی میری لە بەغداد کاری کردووە و بە نهێنی کاری ڕێکخراوەیی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردووە هەتا سەرەتای ساڵی 1984 بە یەکجاری چەکی هەڵگرتوو بوو بە پێشمەرگەی یەکێتی لە قەرەداغ هاوسەرگیری هەر لەوێ کردوو خانمەکەی شان بە شانی ئەو کاری کردوو بوونە خاوەنی 3 کوڕ بە ناوەکانی نامۆ، بروسک، ڕەوەند. لە دوای ڕاپەڕین لە شارۆچکەی #دەربەندیخان# وەک بەڕیوەبەری گومرک کاری کردووە لە هەمان کاتیشدا کاری سیاسی لە مەڵبەندی ڕێکخستنی دەربەندیخان کردووە، لە ئێستادا لە شاری ڤیەننای ووڵاتی نەمسا ئەژی و لە هەمان کاتیشدا لە چالاکیە سیاسیەکانی بەردەوامە لە مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان.
بەهۆی کارە چالاکیەکانیەوە لە ڕیزەکانی یەکێتی و ئاشکرابوونی لە لایەن حیزبی بەعسەوە خانوو موڵکی ماڵی باوکی لە خانەقین دەستی بەسەردا گیراو ڕاگوێزران لەو شارە هەر لە سالی 1985 هەتا دوای ڕاپەرینە مەزنەکە دووبارە گەڕانەوە زێدی خۆیان.