پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,127
Wêne 105,484
Pertk PDF 19,116
Faylî peywendîdar 96,136
Video 1,290
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
نەمامی هەستانەوە
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەمامی هەستانەوە

نەمامی هەستانەوە
- پەیوەندی ناسیۆنالیستی ئێمە بە خاکەوە، خۆشەویستی ناو دروشم و مەرگ و کاولکاری بوو.
پەیوەندی ژینگەدۆستی بە خاکەوە، خۆشەویستی ڕاستەوخۆو ژیان و ئاوەدانییە.
پەیوەندی ئێمە بە خاکەوە فەشەلی هێناو ئەوە هەر سەرکردەکان نین کە تاڵانی ئەکەن، بەڵکو ئێمە بە گشتی ئینتیماو دڵسۆزیمان بۆ خاک نەماوە!
ئەشێ نەمامچاندن سەرەتای پەیوەندییەکی نوێ ی ئێمەو خاکبێ و پەیوەندییەکەش ڕاستەقینەو ڕاستگۆیانەبێت، چونکە چیتر لە ڕێگەی وەهم و سرودو شیعاراتەوە بەری ناکەوین، بەڵکو بە دەست و پەنجەی خۆمان ڕاستەوخۆ لەمسی خاک ئەکەین.
لە نەمامچاندندا چیتر (پێناسەی خاک) مەوزوع نیە، بەڵکو خاک خۆی مەوزوعە، چیتر ئایدۆلۆژیا وەکو تەرەفی سێیەم لەنێوان ئێمەو خاکدا نیە، بەڵکو ئێمە ڕاستەوخۆ لەگەڵ خاکدا بەریەکئەکەوین و لە تەفسیری ژیانەوە ئەپەڕینەوە بۆ خودی ژیان.
- نەمام چاندن تەنیا پەیوەندییەکی لۆکاڵی نیە بە خاکەوە، بەڵکو ڕەهەندی جیهانیشی هەیەو لە وێنە گەورەکەدا لینکی ئێمەیە لەگەڵ کۆی هەسارەکەو سروشت و گەردوون.
ئەمەش هاندەرێکی باشە بۆ کرانەوەی عەقڵیی و دەرچوون لە گۆشە تەسک و بچوکەکانی بیرکردنەوە!
- ئێمە لە بنبەستێکی ناوەکی و فەسادێکی ڕۆحیداین، وێنەی خاشاک و پاشەڕۆی دوای سەیرانەکان پێمان ئەڵێ شتێک لەناوەوەی ئێمەدا مردوە، نەمام چاندنیش تەنیا مانای ژیانەوەی دەرەوە نیە، بەڵکو یەعنی شتێک لەناوەوەی ئێمەدا ژیاوەتەوە!
- (وڵات بە هەمووان بینائەکرێ) ئێمە ئەم سەرەتایەمان نیە، ئاخر حیزبی شۆڕشگێڕ هات و وتی من فریادڕەس و ڕزگارکەری ئێوەم لە داگیرکەرو وڵات (من) دروستی ئەکەمەوە! دواتر موعارەزەی مەدەنی هات هەمان هەڵەی دووبارەکردەوەو وتی من فریادڕەس و ڕزگارکەری ئێوەم لە فەسادو وڵات (من) دروستی ئەکەمەوە..
تا لە فەهمی ئێمەدا (هەمووان) جێ ی (من) نەگرێتەوە، دروستبوونەوەی ڕاستەقینە ڕوونادات، نەمام چاندن ئەو سەقافەتی هەمووانە دروستئەکاو بەسادەیی تێمان ئەگەیەنێ، کە وەکچۆن وڵات بە هەمووان سەوز ئەکرێ، شتەکانی تریش هەر بە هەمووان ئەکرێن.
- ئێمە سەقافەتی فرەییمان نیە، هێشتا پێمانوایە بۆئەوەی (پێکەوە) کارێک بکەین، ئەبێ لەیەکبچین، لەکاتێکا پێکەوەبوون تەنیا لە وجودی جیاوازییەکاندا دروستئەبێ!
نەمامچاندن مێشکمان ئامادەئەکات بۆ ئیستیعابکردنی فرەیی، چونکە نەمامچاندن لێکچوونێکی ناوێ و ئێمە هەریەکەمان بە جیاوازییەکانی خۆمانەوە ئەیکەین!
- ڕەشبینی و نائومێدی بۆتە سیمای هەرە دیاری تاکی ئێمەو شتەکە لە ویستی وڵات بەجێهێشتنەوە تا ڕادەی ئینتیحار هەڵکشاوە، ئەمەش هەر هی ئەوەنیە کە وڵات هیچی پێ نیە بۆ تۆ، بەڵکو هی ئەوەشە، کە تۆش هیچت پێنیە بۆ وڵات!!
نەمام چاندن ئەو ئیفلاسە دولایەنییە هەڵئەوەشێنێتەوە لە بەرژەوەندی ئومێدو گەشبینی!
تۆ وڵات ئاوەدان ئەکەیتەوەو وڵاتیش ئاوەدانییەکە ئەداتەوە بە خۆت، ئیتر تۆ هەست ئەکەیت کارێکی باشت کردوەو ئەو هەستەش بڕێک هیواو ئارامییت پێئەداتەوە.
- کێشەی هەرە گەورەی ئێمە تێگەیشتنی هەڵەمانە بۆ چارەسەر، ئێمە پشودرێژنین و چارەسەری ڕەق و سەریع و فاستفودمان ئەوێ بۆ هەموو شتەکان..
نەمام چاندن مامۆستایەکی باشە، فێری پشودرێژی و پلانی درێژخایەن و چارەسەری نەرممان ئەکات.
- ئەو هەموو تاوان و کوشتن و شەڕەنگێزییەی کە هەیە، بەشێکی هی ئەو پەیوەنییە خراپەیە کە لەگەڵ سروشتا هەمانە!
ناکرێ پەیوەندی ئێمەو ئاژەڵ هەر سەربرێن و ڕاوکردنی بێت، پەیوەندی ئێمەو دار هەر بڕین و سوتاندنی بێت، پەیوەندی ئێمەو ژینگە هەر پیسکردن و شێواندنی بێت..
دەسکاریکردنی پەیوەندی ئێمەو سروشت، هاندەرێکی باشە بۆ دەسکاریکردنی پەیوەندییەکانی نێوان خۆمان!
ئاخر ئێمە هەر خەریکی یەکترین و ئەمە بووە بە تاکە وەزیفەی ئێمە لە ژیاندا، جا ئەگەر شتانێکی ئیجابی هەبن بڕێک خۆمانی پێوەخەریک بکەین، هەم کەمتر سەری یەکمان ئەپەرژێ و هەمیش تێروانینمان بۆ یەکترو بۆ وەزیفەی ژیانمان ئەگۆڕێت!
- ڕۆحییەتی بەخشین و کاری خۆبەخش ڕۆحی مرۆڤی باڵایە، حیزب ئەم ڕۆحەی لە ئینسانی ئێمەدا کوشت و هەموومانی کرد بە مشەخۆرو موچەخۆرو کەس بێ موقابلی مادی بەردێ ناخاتە سەر بەردێ بۆ ئەو وڵاتە!
نەمامچاندن سەرەتایەکی باشە، بۆ تێپەڕاندنی ڕۆحی گرگنیی و گەڕانەوە بۆ ڕۆحی باڵا.
- من لەگەڵ ئازادیم و لەگەڵ ئەوەم هەمووان قسەمان هەبێت، بەڵام (قسە) نەک شتی تر، نەک تانەو تەشەرو یەکترشکاندن.. کە نە قسەن نە ئازادیی!
جا لەبری ئەوەی لەسەر هەموو شتێک بڕێسین و بەوەش هەر یەکتربهاڕین، ئەکرێ ئەو کاتانەی کە قسەیەکی ماقوڵمان نیە، لەبری ئەو دەنگەدەنگە وێرانکەرە، بێدەنگبین و بیربکەینەوە، بەڵکو فیکرەیەکی جوانی بنیاتنەری وەک ئەم نەمامچاندنەی (مامۆستا ماجید)مان بۆبێ و خزمەتێکی پێبکەین!
ئێمە لە زۆر ڕێگاوە ئەچینەوە سەر شکاندنی یەکترو ڕوخانی وڵات، چۆن فەیسبوک لە کەناڵێکی تری ڕوخان و شکانەوە، بکەین بە کەناڵێکی بینای وڵات و ئینسان؟؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە پێویستە هەریەکەمان لە ڕێگەی بەکارهێنانی فەیسبوکەکەمانەوە، وەڵامێکی ئەخلاقیمان بۆی هەبێت.
- گیانی بەرپرسیارێتی ئەو شتەیە کە تا نزمترین ئاست لەناو ئینسانی ئێمەدا دابەزیوە، جا تۆ ئەگەر لەمسەرەوە هەربۆ چاولێکەریش دارێک بڕوێنیت، دواتر ئەو هەستەت لا دروست ئەبێ، کە پێویستە جارجار بڕۆیت ئاویشی بدەیت، ئەمەش تەمرینێکی باشی بەرپرسیارێتییە!
- سیاسەت بە مانا ڕاستەقینەکەی سەربە ژیاندۆستییەو کردەی باشکردنی ژیانی گشتییە.
سیاسەتی موزەییەف سەربە مەرگدۆستییەو کردەی خراپکردنی ژیانی گشتە لەپێناو ژیانی نوخبەی (دەسەڵاتدارو دەسەڵاتخواز).
لەناو سیاسەتی موزەییەفدا، لە هەر بەرەیەکدابیت، هەر لەناو فەزای مەرگدایت، پەڕینەوەش بۆ فەزای ژیان تێپەڕاندنی دووانە دژەکانە، دوانەی دەسەڵات و موعارەزە، دووانەی شۆڕش و ڕژێم، دووانەی کوفرو ئیمان..
لێرەدا گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشەنگن و نمونەیەکی جوانیان داهێناوە، لەبری ئەوەی ببنە جاش و تەرەفداری سیاسەتی ڕژێم، لەبری ئەوەی ببنە پێشمەرگەو تەرەفداری سیاسەتی حیزبە کوردییەکان، (کە هەردوکیان هەر سیاسەتی موزەییەف و مەرگدۆستین)
هاتوون گروپی پاراستنی ژینگەیان دروستکردوە، لەو ڕێگەوە ئەیانەوێ مانا بدەنەوە بە ژیان و هەردو باڵەکەی مەرگ(ڕژم و شۆڕش) تێپەڕێنن!
- گەنجی باشوریش لەبری ئەوەی ببنە کۆیلەی پارتی و یەکێتی، یان لەبری ئەوەی حیزبی موعارەزە بەلێشاو بیانکاتەوە بەناو سیاسەتی موزەییەفدا، باشئەکەن کە خوویان داوەتە گروپی شاخەوانی و یۆگاو نەمامچاندن!
لە دۆخی سیاسەتی موزەییەفدا، کۆچێکی پێچەوانە بۆ دەرەوەی سیاسەت، تەسلیمبوون نیە، بەڵکو باشترین بەرگرییە! چونکە سیاسەتەکە سەربە مەرگدۆستییەو ئەوانەشی کە لێیدەرئەچن و بە چالاکی ژیاندۆستییەوە خۆیان خەریکئەکەن، دوو ڕۆژیتر سیاسەتی ڕاستەقینەی ژیاندۆستانە لە فکری ئەوانەوە دێتەدەرێ و لەدایکئەبێ!
- ئەم حەملەی نەمان چاندنە، ڕەنگە باشترین شتبێ کە لە فەیسبوڵی کوردیدا ڕوویداوە، بەڵام بۆ بەکولتورکردنی شتەکە، واباشە لەبری شەخسەنەو پاساتی نێوان کەسایەتییەکان، تەرکیز بخرێتە سەر بۆنەو موناسەبەکان!
ئاخر ڤیدیۆی بوک و زاوایەک کە نەمامێک بچێنن، زۆر باشترو دڵگیرترە بۆ چاولێکەری و دووبارەکردنەوە، لە ڤیدیۆی دەموچاوێکی ناشرینی سیاسی کە ڕەنگە خەڵکێک لە ڕقی ئەو کارەکە نەکەن!
سەیرکە شتانێک، دایمە هەیەو بەردەوام دووبارە ئەبنەوەو قەت تەواونابن، وەکو مردن و لەدایکبوون و زەواج و تەخەروج.. جا ئەگەر بۆ هەر بۆنەیەک لەوانە، کەسەکان دارێک بڕوێنن، ئیتر نەمامچاندنیش دایمە ئەبێ و بەردەوام دووبارەئەبێتەوەو قەت تەواونابێ!
- یان ئێمە دنیایەک بۆنەی نەوەتەوەیی و نیشتمانی و ڕەسمیمان هەیە، ئەکرێ فشاربکرێ، حکومەت بڕیاربدات یان پەرلەمان یاسا دەربکات، کە نەمام چاندن بەشێکبێت لە هەموو بۆنەو یادەکانی وڵات.
وە شارەوانییەکان زەوی تایبەت تەرخان بکەن بۆ نەمامچاندنی هاوڵاتییان، ئەوکات ئەبینە خاوەنی یەک دنیا باخی هاوبەش، کە خەڵک و حکومەت پێکەوە دروستیان کردوە، ئەمەش پێچەوانەکردنەوەی فەلسەفەی حوکمڕانیی ئێستامانە، کە حکومەت و خەڵک بەجیاو هەریەکەو لە قۆڵی خۆیەوە کاولی ئەکەن، ئەوکات هەردوکیان پێکەوە بینای ئەکەنەوە!
- کاتێ نەمامچاندنمان کرد بە بەشێک لە هەموو موناسەبە خۆش و ناخۆش و ڕەسمی و ناڕەسمییەکان، ئیتر خەڵک بەجۆرێک ڕادێ، کە هەنێجار بێ موناسەبەش هەر بۆ ئارامی دەروون پەنای بۆببا، چونکە پێشتر کردویەتی ئارامی و موتعەی لێوەرگرتووەو بە چێژو سودەکەی ئاشنابووە!
بە نەتیجەو لە داهاتووشدا، ئێمە لەبری ئەوەی بە جەنگاوەرو ژنکوژکوژو خۆخۆر ناسرابین، ئەبین بەو خەڵکەی کە (بەموناسەبەو بێ موناسەبە نەمام ئەچێنن) ئەوکاتیش ئەکرێ بڕێک شانازی بەخۆمانەوە بکەین[1].
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 1,741 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی په‌یكار عوسمان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-06-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 18-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,741 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,127
Wêne 105,484
Pertk PDF 19,116
Faylî peywendîdar 96,136
Video 1,290
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.594 çirke!