پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,212
Kuvat 105,527
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,177
Video 1,299
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ئینسانی موزەییەف
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئینسانی موزەییەف

ئینسانی موزەییەف
باتڵی حەقێک، شتێکی تر نیە، زاهیری هەمان شتە! باتڵ هیچ نیە جگە لە ڕوکەشی حەق! ڕوکەشی حەقیش هەر ئەوەیە کە ئەفرۆشرێ و ئەفرۆشرێتەوە!
مەسەلەن (باتڵی دین) بێ دینیی نیە، فرۆشتنەوەی دینە! باتڵی دین، دینی سیاسەت و پەرستگاو کاهینە! کاهین و سیاسیی دینیی، هیچ نین جگە لە فرۆشیاری دین. پەرستگاو حیزبی دینییش، هیچ نین جگە لە فرۆشگای دین.
ئازادی و ڕۆشنبیری و ئینساندۆستی و شتەکانی تریش بەهەمان شێوە، باتڵەکەیان فرۆشتنەوەی ڕووکەشەکەیانە! حەقیقەتەکەشیان، ناوەڕۆکەکەیانە، ناوەرۆکیش ئەوەیە کە نافرۆشرێ و نافرۆشرێتەوە.
ئاخر ئەگەر باتڵی شتێک، شتێکی تربووایە، ئەوکات حەق و باتڵ زۆر بە ئاسانی لەیەک جیائەکرانەوەو شتەکە نەئەبوو بە مەتەڵێکی ئەزەلی و ئەبەدی مرۆڤ!
ئاخر جیاکردنەوەی حەق و باتڵ، بۆیە قورسە، چونکە باتڵ شتێکی ترنیە، هەر حەق خۆیەتی، بەڵام توێکڵەکەی!
وەلێ حەقی موزەییەف کە ڕێک باتڵی ڕاستەقینەشە، هەمیشە بە توێکڵەکە فریوتئەداو دوورت ئەخاتەوەو باتڵت لێئەکات بە شتێکی تر.
ڕوکەشی حەق ئەوەیە کە بابەتی (فرۆشتن) و (فرۆشتنەوە)یە!
- کە شتەکە فرۆشرایەوەو بەکارهێنرا بۆ دەستخستنی ناوبانگ و فەزڵی مەعنەوی.
- کە شتەکە فرۆشراو بوو بە تیجارەت و وەسیلەی پارە پەیاکردن.
ئیتر ئەوە حەق نیەو توێکڵەکەیەتی، ئیتر ئەوە خودی باتڵیشە!
توێکلێ حەق، هەمیشە دنیا دابەشی ڕەشوسپی ئەکاو خۆی سپییەکەیە! بەرەی گەل و بەرەی خواو بەرەی زانست و بەرەی ئازادی و ئەم شتە درۆیینانەت بۆ دروست ئەکا، کە ئەمە ڕێک ئاشی جیاکارییەو ڕق ئەیگێڕێ!!
توێکڵی حەق، هەمیشە لەوبەرەوە دژێکی حازرو باتڵێکی تەقلیدیت بۆ دائەتاشێ و ڕقی بەسەرا ئەبارێنێ، ئیتر تۆ تەرکیزت ئەچێ بۆ ئەوێ و نازانیت ئەم خۆی باتڵەکەیە!
فرۆشتن و فرۆشتنەوە، وەک ئەو پێشمەرگایەتی و خەباتی شاخەی کە سی ساڵە بە گرانترین نرخ بەسەرمانا ساغیئەکەنەوە!
وەک ئەو دژایەتی گەندەڵییەی کە ئێستا خۆی بووە بە گەندەڵی! ئاخر پێشتر هەر لە ڕێگەی گەندەڵییەوە دەستت ئەگەیی بە پارووە چەورەکە، ئێستا لە ڕێگەی دەژەگەندەڵیشەوە ئەگەیت!
تۆ دوو شۆی تەلەفزیۆنی دژی گەندەڵیی بکە، هەر ئەونە بەسە بۆئەوەی ببیت بە پەرلەمانتاری (بەرەی گەل)و مانگانە بە تورەکە پارە وەرگریت!
وەک ئەو ئازادیخوازی و بوێرییەی کە کورتکرایەوە لە دژایەتی پارتی و یەکێتیداو کۆمەڵێ پارتی و یەکێتی تری بەرهەمهێنا!
تۆ کۆیلەی ئەم حیزب و باڵ و بنەماڵەبیت، ئاساییەو ئەسڵەن قارەمان و ئازادیخوازیشیت، بە مەرجێ جوێن بە حیزب و باڵ و بنەماڵەکانی تر بدەی!
فرۆشتن و فرۆشتنەوە، وەک ئەو زانستخوازی و پێشکەوتنخوازییەی کە کورتکرایەوە لە دژایەتی دیناو (مولحیدی سەلەفیی) بۆ دروستکردین!
تۆ دوو کتێبی بێتام بنوسە، هەرئەونە بەسە بۆئەوەی ببیت بە ڕۆشنبیرو ئیتر تاهەتایە، لەلایەک خۆت بە خەڵک (بفرۆشیتەوە)و لەلایەکیش خۆت بە حیزب و سەرمایەداران (بفرۆشیت)!
تۆ لە #سلێمانی#یەوە چوار جنێو بە پارتی بدەی ئیتر ئازادیخوازیت و تۆ لە #هەولێر#ەوە چوار جار بەوانیتر بڵێ جاشسیغە، ئیتر سەربەخۆخوازیت! بەجدی ئازادی و سەربەخۆیی ئەوەیە؟!
سەیرکە (ئەسڵی شتەکان) چۆن بێقیمەت و هیچکراونەتەوە لە (زەیفی شتەکان)دا!!
باتڵی شتێک، شتێکی ترنیە، ئەو دژە تەقلیدییە نیە کە زەیفچییەکان بۆتی دروستی ئەکەن و زەقی ئەکەنەوەو نانی لەسەر ئەخۆن!
بەڵکو حەق و باتڵی شتێک، هەر شتەکە خۆیەتی و هەر لەناو خۆیدایە، هەر خۆی بۆی هەیە ناوەڕۆک و ڕاستەقینەو حەق بێت، هەر خۆشی بۆی هەیە ڕووکەش و موزەییەف و باتڵ بێت.
دژی ڕاستەقینەی ڕۆشنبیری، گەمژەیی و نەخوێنەواریی نیە، ڕۆشنبیریی موزەییەفە! دژی ڕاستەقینەی ئازادی، کۆیلە نیە، ئازادیخوازی موزەییەفە! دژی ڕاستەقینەی پێشکەوتنخوازیی، دیندارەکان نین، پێشکەوتوخوازە موزەییەفەکانن! دژی ڕاستەقینەی دین، مولحیدەکان نین، دینی موزەییەفە..
بەڵێ یەکەمەکان نین دووەمەکانن، چونکە یەکەمەکان دیارن! دوژمنی ڕاستەقینە، ئەو نادیارەیە کە فریوی داوی و کە نازانی دوژمنەو ناتوانی خۆتی لێبپارێزیت!
زەیفچی لەبری ئەوەی (خۆی) هەڵگری ناوەڕۆکی شتەکەبێ، دێ ڕووکەشەکەی بە (تۆ) ئەفرۆشێتەوە.
(حەق) هەر ئەو ناوەڕۆکەیە کە هەڵیئەگریت بۆ خۆت، (باتڵ) هەر ئەو ڕووکەشەیە کە ئەیفرۆشیتەوە بەو.
دینی موزەییەف، ڕۆشنبیریی موزەییەف، ئازادیخوازیی موزەییەف، دیموکراسیی موزەییەف، حوکمداریی موزەییەف، دژەگەندەڵیی موزەییەف.. بەگشتی زەیفی شتەکان کۆمەڵگای ئێمەی تەنیوەو بەنەتیجەش ئینسانی ئێمەی کردووە بە ئینسانێکی موزەییەف!
ئینسانی موزەییەفیش ئەو کائینەیە کە لە توێکڵی حەقدا خۆی ونئەکاو ئەبێتە باتڵێک.
بۆئەوەی خۆمان بەدەستبێنینەوەو لە ئینسانێکی پوچی موزەییەفی باتڵەوە، ببینەوە بە ئینسانێکی ڕاستیی، گرنگە سلفیک لە عەقڵمان بدەین و بۆجارێکیشبێ لە هەموو بەرەو سەنگەرە دژبەیەکە تەقلیدییەکان بێینە دەرەوە!
چونکە تۆ تەنیا بەوە هەیت و ئەبیت، کە لەناو شتی تردا نەبیت! کە بوونت سەربەخۆبێ و شتێک بوونتی داگیرنەکردبێ.
ئینجا بۆ جیاکردنەوەی حەق لە باتڵ، سەیری دژی شتەکە مەکە، سەیری شتەکە خۆی بکە.
شتەکان بەو دژە مەپێوە کە بۆیان دروستکراوە، شتەکان بەو عەقڵە بیپێوە کە وا لەسەرتا.
پێوەر ئایدۆلۆژیاو شتێکی دەرەوەی تۆ نیە، پێوەر شتێکە لەناو خۆتاو ئەو شتەش عەقڵ و بیرکردنەوەیە.
ئینجا من لە هیچ بەرەیەک نیم تەنانەت لە (بەرەی گەلیش)! چونکە بەرەکان ڕاستەقینە نین، وەهمو دابەشکاریی ئایدۆلۆژیاو بەرژەوەندییەکانن! لەناو وەهما تۆش وەهمیت و ناتوانی ڕاستەقینەبیت!
ڕاستەقینە دەرەوەی وەهمە، دەرەوەی وەهمیش خاڵێکی دیاریکراونیە پێ ی بگەیت، دەرەوەی وەهم بیرکردنەوەیەکی بەردەوام و نەوەستانی عەقڵە! خۆداماڵینی بەردەوامە لەو شتانەی کە ڕاتئەماڵن و بوونت لەگەڵ خۆیان ئەبەن و هیچت بۆناهێڵنەوە!
دەرەوەی وەهم تۆ خۆتیت! لەناو شتەکاندا، شتەکان تۆن و تۆش شتەکانیت، بەڵام لەدەرەوەیاندا، شتێک ئەمێنێتەوە، ئا ئەوە ڕاستەقینەی تۆیە.
لەڕاستیدا چ شتێک فریوی زۆرتربوو، ئەوە لە شتەکانی تر وەهمترو درۆترە، لەئێستای ئێمەشدا ئەو شتە (بەرەی گەلە)!
ئەسڵی مەسەلەکە ئەوەیە تۆ خۆت ئینسانێکی شەریف بیت، نەک ئەوەی سەربە عینوان و بەرەیەکی شەریف بیت!
بەرەی شەریف ناوێکە هەموو بەرەکان لە خۆیانی ئەنێن، بەم ناولێنانەش تۆ هیچ شەرافەتێک بەدەست ناهێنیت! شەرافەت ئەو ناوەڕۆکەیە کە پێویستە لەناو خۆتابێ و لەسەر شتێکی دەرەوەی خۆت نەوەستابێت.
سەیرکە ئەوانەی لەڕێگەی بەرەو عینوانەوە، لافی شەرافەتیان لێئەدا، هەموویان بێشەرەف دەرچوون[1]!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,147 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی په‌یكار عوسمان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-07-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 18-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,147 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,212
Kuvat 105,527
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,177
Video 1,299
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.625 toinen!