🏠 Alku
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Yhteystiedot
ℹ️Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
📖 (ئاپۆ) ناوەکەی تری (ئاشتی) | Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
👁️‍🗨️

(ئاپۆ) ناوەکەی تری (ئاشتی)
ئاشتی مەقامی هەرە باڵای ئاگایی ئینسانە، ئەوەی بگات بە داوای ئاشتی، ئیتر داواکاری تری نامێنێت، چونکە ئەو گەیشتووە بە داوا گەورەکەو ئیتر دانابەزێتەوە بۆ داوا بچوکەکان!
داواکانی خوار ئاشتی هەرچیبن و هەرچەنێ ڕەوابن، هەر ئاشتی ڕەواترەو هەر ناگەنە ئاستی ڕەوایەتی ئاشتی!
جا تۆ کە داوای ئاشتی بۆ ئینسانەکان ئەکەیت، یەعنی داوای ڕەواترینی ڕەواکانیان بۆ ئەکەیت، بۆیە پێویست ناکا داوای ترت هەبێت.
تەنانەت لەنێوان زاڵم و مەزڵومیش هەر ئاشتی هەڵبژێرە، چونکە ئاشتی ڕاستەقینە، خۆی لەخۆیدا بەکەرامەتەو هەر ئەو دۆخەیە کە زوڵمی تیانەمێنێ.
مەقامی نزمی جیاکاریی تێپەڕێنە، لە ڕق ڕزگارت ئەبێ و ئەگەیتە مەقامی بەرزی خۆشەویستی! کە گەیشتیتە ئێرە، ئیتر داوای بچوکت نامێنێ ئەگەرچی بە پێوەرە باوەکانی عەقڵیەتی جیاکاری، پاساوی ڕەوایەتیشیان هەبێت!
لە مەوقعی خۆشەویستیەوە ئیتر سەیری خوارەوەو عالەمی جیاکاری ناکەیت، تەنیا سەیری سەرەوە ئەکەیت، لە سەرەوەی خۆشەویستیشەوە تەنیا ئاشتی هەیە، بۆیە ئیتر هەر ئەو خواستەت هەیەو ئاشتی ئەبێتە داوای ئەوەڵ و ئەخیرت.
کە ئەڵێم ئاشتی مەبەستم ئاگربەست و چەکدانان نیە، ئەو دووانە بچوکترین وێنەی ئاشتین، یان تەنیا ڕوخسارو ڕوکەشی ئاشتین.
کە ئەڵێم ئاشتی مەبەستم قۆناغی هەرە باڵای ئاگایییە، کە ئینسان لەناو خۆیداو لەگەڵ خۆیدا پێی ئەگاو دوای ئەو گەیشتنە ناوەکی و عەقڵی و ڕۆحیەش، ئیتر بۆ دەرەوەی خۆت، جگە لە ئاشتی قسەیەکی ترت نیە.
هەموومان خەریکی دەسکاریکردنی دنیاین و هەر خراپیشی ئەکەین، ئاپۆ ساڵانێکە تەنیا خەریکی دەسکاریکردنی بیری خۆیەتی و لەوێشەوە گەیشتۆتە دەسکارییەک، که تەنیا ئەو دەسکارییە چاکیئەکاو خراپی ناکات!
هەرچەن حەیفە ئەم دووانە موقاڕەنە بکرێن، بەڵام ئێستا ئاپو لەوپەڕی باڵایی خۆیدایەو ئەردۆگان لەوپەڕی گرگنیی خۆیدا ئەژی!
چونکە یەکەمیان بەتەواوی خۆی یەکلاکردۆتەوە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان. دووەمیشیان هەموو شتێکی ئەچێتەوە سەر شەڕو ڕق و جیاکاری!
خۆ ئەگەر ئەردۆ بڕێک لە کەلی شەیتان بێتە خوارەوە (کە هەربەڕاستی لە کەلی شەیتاندایە) ئەوکات پێکەوە لەگەڵ ئەو سەرسپییە بیرسپییەی ئێمە، ئەتوانن خێرێکی گەورە بۆ دنیاو قامەتی خۆیان بکەن، بەتایبەت کە هەردوکیان لەکۆتایی تەمەنیاندان.
ئەمەوێ بڵێم ئێستا ئاپۆ لەو خەڵوەتەی خۆیدا، گەیشتووە بەو مەقامە عالیە عیرفانیەو تەنیا ئەوانە لێی تێئەگەن کە خۆیان گەیشتوون یان موسافیری ئەو ڕێگەیەن!
ئێستا لە ئاپۆ تەنیا ئاشتی ماوەتەوە، ئەو ئێستا هیچ نیە جگە لە ئاشتی! (ئەم هیچنەبوونەش جگە لە ئاشتی) بەرزترین شوێنە کە ئینسان پێی بگاو چارەسەرو ڕێگای نەجاتیش ئەوەیە ئێمە هەموومان، بڕۆین و بگەین بەو شوێنەی ناو خۆمان.
یەکێ لە ناوەکانی خودا ئاشتیە، کە بەڕای من بەرزترین ناوی خودایە، تەنیا ئەوانەش ئەم خودایە ئەناسن کە یەکلائەبنەوە بۆ ئاشتی! بەمەشبێ چیتر ئاپۆ هەر بەناو عەبدوڵانیە، بەڵکو بەمەعنا عەبدولسەلامەو دروست خودای ئاشتی ناسکردوە.
دواجار بە حەکیمە ئازادەکەی زیندان ئەڵێم: بەقەت خۆشەویستیت بۆ ئاشتی خۆشمئەوێیت[1].

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Lähteet
[1] 👪 Social Media | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی په‌یكار عوسمان
🖇 liittyy kohdetta: 2
👫 Elämäkerta
1.👁️پەیکار عوسمان
📅 Päivämäärät ja tapahtumat
1.👁️10-08-2019
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏷️ Ryhmä: 📖 Artikkelit
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 10-08-2019
📄 Asiakirjan Tyyppi: ⊶ Alkukielellä
🌐 Kieli - Murre: 🏳️ Kurdi - Sorani
📙 Kirja: 📄
📙 Kirja: 👪

⁉️ Technical Metadata
✨ Tuote Laatu: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
99%
✔️
Lisääjä (Naliya Ibrahim) on Sep 18 2019 2:08PM
👌 Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu (Ziryan Serçinarî) Sep 19 2019 8:06PM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (Ziryan Serçinarî) on: Sep 19 2019 8:06PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Tämä tuote on katsottu 1,885 kertaa

📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021
  🗓️ 11-01-2021
  🗓️ 10-01-2021
  🗓️ 09-01-2021
  🗓️ 08-01-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 379,996
Kuvat 61,310
Kirjat 11,522
Liittyvät tiedostot 48,083
📼 Video 182
🗄 Lähteet 15,829
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,343 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574