📊 بابەت 374,904 | وێنە 59,459 | پەڕتووک PDF 11,097 | فایلی پەیوەندیدار 43,954 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,900
لەم کاتەدا 21 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 12-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅12 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 10-07-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەی هەزۆر لە پارێزگای ئێلح لە باکووری کوردستان.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک بە فەرمانی داواکاری گشتی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک خانەوادە. لە ئەنجامدا جەنگیز ئاتسز، فەردا ئیلدان، پنار ئاڵتاش و ئەمێد ماناپ دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتەشی تورکیە لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا. هێزەکان
👫 دکتۆر محەمەد موکری
دکتۆر محەمەد موکری 1921 کرماشان-2007 پاریس
دکتۆر محەمەد کەیوان پوور موکری، نووسەرێکی دیارە بەتایبەتیش لەلای ئەو کەسانەی کە لێکۆڵینەوە لەسەر کوردناسی و ئێرانناسی دەکەن، کە ناوبراو خاوەنی دەیان کتێب و هەزاران وتاری جۆراوجۆرە بەزمانەکانی فرەنسی و فارسی و کوردی و ئینگلیزی. محەمەد موکری نەک تەنیا نووسەرە، بەڵکو شاعیر و زمانزان و لێکۆڵەرەوە و مێژووناسێکی زانایە. ئەگەر سەردانی کتێبخانەی گشتی زانکۆی کاتۆلیکی لەوڤەن و وەشانخانەی پێتەرس لە شاری لەوڤەنی بەلجیکا و کتێبخانەی نیشتیمانی فرەنسا لە پاریس بکەی چ
👫 فاتیح رەسوڵ
ژیاننامەی فاتیح رەسوڵ
لەساڵی 1931 لە شاری کۆیە لەبنەمالەیەکی کاسبکار چاوی بە دونیا هەڵهێناوە. لەساڵی 1938 چووتە قوتابخانە.
لەسالی 1947 بۆ یەکەم جار لەبەر دا کۆکیکردن لەکە دوای رووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد گەرانەوە هەریمی کوردستان بەیەک ساڵ زیندانی حوکم درا،
ساڵی 1949 بەیەکجارەکی لە قوتابخانەی ئامادەیی دەرکراو لە دادگای عورفی عەسکەری لە بەغدا بە ساڵێک زیندانی و ساڵێک مانەوە لە لەژێر چاوەدێری پۆلیس لەسەر ئەندامیەتی لە بارتی کۆمۆنیستی عێراقدا حوکم درا.
تا ساڵی 1955چەند جار بەندکراوەو سزا
👫 محەمەد عەلی عەونی
محەمەد عەلی عەونی لە ساڵی 1897دا لە کوردستانی باکوور، لە شاری سوێرەک، سەربە شاری ئامەد، هاتۆتە ژیانەوه.
پلەی یەکەم و دووهەمی خوێندنی لە تورکیا تەواو کردوە و بۆ فێربوونی زانستی ئاینی و عەرەبی هاتۆتە میسر و لە قاهیرە، لە ئەزهەر خوێندیە و کارنامەی بەرزی ساندوە.
زمانی فارسی و فەرەنسیشی زۆرباش زانیوه، لەگەڵ ماڵە بەدرخانیەکاندا لە دامەزراندنی کۆمەڵی خۆیبوندا بەشداربوه. لەبەر کوردایەتی کردنی تورک نەیانهێشتوە بگەڕێتەوە نیشتمانی خۆی و هەر لەمیسر ماوەتەوە و لە دیوانی شاهیدا بەوەرگێڕی زمانە رۆژهەڵاتیەکان
📖 (ئاپۆ) ناوەکەی تری (ئاشتی) | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

(ئاپۆ) ناوەکەی تری (ئاشتی)


ئاشتی مەقامی هەرە باڵای ئاگایی ئینسانە، ئەوەی بگات بە داوای ئاشتی، ئیتر داواکاری تری نامێنێت، چونکە ئەو گەیشتووە بە داوا گەورەکەو ئیتر دانابەزێتەوە بۆ داوا بچوکەکان!
داواکانی خوار ئاشتی هەرچیبن و هەرچەنێ ڕەوابن، هەر ئاشتی ڕەواترەو هەر ناگەنە ئاستی ڕەوایەتی ئاشتی!
جا تۆ کە داوای ئاشتی بۆ ئینسانەکان ئەکەیت، یەعنی داوای ڕەواترینی ڕەواکانیان بۆ ئەکەیت، بۆیە پێویست ناکا داوای ترت هەبێت.
تەنانەت لەنێوان زاڵم و مەزڵومیش هەر ئاشتی هەڵبژێرە، چونکە ئاشتی ڕاستەقینە، خۆی لەخۆیدا بەکەرامەتەو هەر ئەو دۆخەیە کە زوڵمی تیانەمێنێ.
مەقامی نزمی جیاکاریی تێپەڕێنە، لە ڕق ڕزگارت ئەبێ و ئەگەیتە مەقامی بەرزی خۆشەویستی! کە گەیشتیتە ئێرە، ئیتر داوای بچوکت نامێنێ ئەگەرچی بە پێوەرە باوەکانی عەقڵیەتی جیاکاری، پاساوی ڕەوایەتیشیان هەبێت!
لە مەوقعی خۆشەویستیەوە ئیتر سەیری خوارەوەو عالەمی جیاکاری ناکەیت، تەنیا سەیری سەرەوە ئەکەیت، لە سەرەوەی خۆشەویستیشەوە تەنیا ئاشتی هەیە، بۆیە ئیتر هەر ئەو خواستەت هەیەو ئاشتی ئەبێتە داوای ئەوەڵ و ئەخیرت.
کە ئەڵێم ئاشتی مەبەستم ئاگربەست و چەکدانان نیە، ئەو دووانە بچوکترین وێنەی ئاشتین، یان تەنیا ڕوخسارو ڕوکەشی ئاشتین.
کە ئەڵێم ئاشتی مەبەستم قۆناغی هەرە باڵای ئاگایییە، کە ئینسان لەناو خۆیداو لەگەڵ خۆیدا پێی ئەگاو دوای ئەو گەیشتنە ناوەکی و عەقڵی و ڕۆحیەش، ئیتر بۆ دەرەوەی خۆت، جگە لە ئاشتی قسەیەکی ترت نیە.
هەموومان خەریکی دەسکاریکردنی دنیاین و هەر خراپیشی ئەکەین، ئاپۆ ساڵانێکە تەنیا خەریکی دەسکاریکردنی بیری خۆیەتی و لەوێشەوە گەیشتۆتە دەسکارییەک، که تەنیا ئەو دەسکارییە چاکیئەکاو خراپی ناکات!
هەرچەن حەیفە ئەم دووانە موقاڕەنە بکرێن، بەڵام ئێستا ئاپو لەوپەڕی باڵایی خۆیدایەو ئەردۆگان لەوپەڕی گرگنیی خۆیدا ئەژی!
چونکە یەکەمیان بەتەواوی خۆی یەکلاکردۆتەوە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان. دووەمیشیان هەموو شتێکی ئەچێتەوە سەر شەڕو ڕق و جیاکاری!
خۆ ئەگەر ئەردۆ بڕێک لە کەلی شەیتان بێتە خوارەوە (کە هەربەڕاستی لە کەلی شەیتاندایە) ئەوکات پێکەوە لەگەڵ ئەو سەرسپییە بیرسپییەی ئێمە، ئەتوانن خێرێکی گەورە بۆ دنیاو قامەتی خۆیان بکەن، بەتایبەت کە هەردوکیان لەکۆتایی تەمەنیاندان.
ئەمەوێ بڵێم ئێستا ئاپۆ لەو خەڵوەتەی خۆیدا، گەیشتووە بەو مەقامە عالیە عیرفانیەو تەنیا ئەوانە لێی تێئەگەن کە خۆیان گەیشتوون یان موسافیری ئەو ڕێگەیەن!
ئێستا لە ئاپۆ تەنیا ئاشتی ماوەتەوە، ئەو ئێستا هیچ نیە جگە لە ئاشتی! (ئەم هیچنەبوونەش جگە لە ئاشتی) بەرزترین شوێنە کە ئینسان پێی بگاو چارەسەرو ڕێگای نەجاتیش ئەوەیە ئێمە هەموومان، بڕۆین و بگەین بەو شوێنەی ناو خۆمان.
یەکێ لە ناوەکانی خودا ئاشتیە، کە بەڕای من بەرزترین ناوی خودایە، تەنیا ئەوانەش ئەم خودایە ئەناسن کە یەکلائەبنەوە بۆ ئاشتی! بەمەشبێ چیتر ئاپۆ هەر بەناو عەبدوڵانیە، بەڵکو بەمەعنا عەبدولسەلامەو دروست خودای ئاشتی ناسکردوە.
دواجار بە حەکیمە ئازادەکەی زیندان ئەڵێم: بەقەت خۆشەویستیت بۆ ئاشتی خۆشمئەوێیت[1].
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی په‌یكار عوسمان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-08-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👪 کۆمەڵناسی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 18 2019 2:08PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 19 2019 8:06PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 19 2019 8:06PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 775 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

(ئاپۆ) ناوەکەی تری (ئاشتی)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-08-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️پەیکار عوسمان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574