ئیتر لەگەڵ کەس نابمە دەستەخوشک من و وێرانەی پیرێژن و مشک
💬 پەند و ئیدیۆم
لە پەندەکانی پیرەمێرد
[1]
دەستخوشک= هاوڕێ
ئەم پەندە کەسێک دەیڵێت کە لەدەستی کەسوکار یان هاوڕێکانی توشی زەرەببێت، ئەویش وەک خۆپاراستن لێیان دەڵێ ئیتر لەگەڵ کەس نابمە هاوەڵ، تا بتوانم تێکەڵی کەس ناکەم و بەتەنها دەژیم.