کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,917 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,239 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
👩 تیرۆری ژنان پاش کوشتنیان | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

تیرۆری ژنان پاش کوشتنیان


فایلی پەیوەندیدار 📂
بە دەیان گۆڕی بێ ناونیشان لە گۆڕستانێکی شاری سلێمانیسلێمانی هەیە، ئەو ژنانە بە مردوویییش خاوەندارییان لێناکرێت، تا دواجار شارەوانیی دەیانکات بەژێر خاکەوە، بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دەڵێت، ئەو کەیسە پەیوەندی بەوانەوە نییە و ئەنجومەنی کاروباری باڵای خانمان و ڕێکخراوەکانی ژنان-یش هیچ هەنگاوێکیان بۆ گەڕاندنەوەی ناسنامەی هەر یەک لەو قوربانییانە نەناوە.
لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان تا دێت ڕوو لە زیادبوون دەکات و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بە پاساوی جۆراوجۆر دەکوژرێن یان ناچار بە خۆکوشتن دەکرێن، بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 22 ژن کوژراون و 32 ژنی دیکە خۆیان کوشتووە، هەروەها 99 ژن سووتاون و 58ی دیکەش خۆیان سووتاندووە، کە نازاندرێت لەو ژمارەیە چەندیان لە ژیاندا ماون و چەندیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەگەرچی ئامارەکان مەترسیدار و ویژدان هەژێنن، بەڵام لەوەش خراپتر ئەوەیە، بەشێک لەو ژنانە دوای گیانلەدەستدانیشیان کەسوکارەکانیان خاوەندارییان لێناکەن و حاشایان لێدەکەن، تەرمەکانیان ماوەی سێ مانگ یان کەمتر لە پزیشکی دادوەریی دەمێننەوە و چاوەڕوانی بەدەمەوەچوونی کەسوکاریان دەکرێت، ئەگەر هەر خاوەندارییان لێنەکردن، ئەوا شارەوانی دەیانخاتە ژێر گڵەوە.
لە بەشی خوارەوەی گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی، کۆمەڵێک گۆڕی بێناونیشان دەبیندرێن، کە لە گۆڕەکانی دیکە جیاکراونەتەوە، ژمارەیەکی کەم لەو گۆڕانە، ناوێکی تاک، یان ژمارە یانیش کۆدی لەسەرە بە نمونە (گۆڤار، کچە ڕۆژئاوایی، پۆلیسی سەرقەڵا، سنوور)، ئەوانی دیکەش هیچ ناونیشانێکیان لەسەر نییە.
بە پێی ئاماری لیژنەی سەرقەبرانی شاری سلێمانی، لە ساڵی 2010ەوە تا چەند مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 63 کەس بە بێ ناونیشان بە خاک سپێردراون.
نەبوونی ناو لەسەر گۆڕەکان سەرنجڕاکێشە، بە وتەی زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بە بڕیاری دادگا تەنیا کۆد یان ژمارە لەسەر گۆڕەکان دادەنرێت، تا ئەوکاتەی کەسوکارەکانیان بڕیار دەدەن، کە ناویان لەسەر دابنرێت.
لە هەرێمی کوردستان جگە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، کە پێنج بەڕێوەبەرایەتیی و 28 نووسینگەی هەیە، 225 ناوەند و ڕێکخراو و ماڵی داڵدەدانی ژنان هەن، هەروەها ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان-یش هەیە، کە کاریان بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی و پاراستنی مافی ژنانە، ڕۆژنیوز پەیوەنیی بە بەشێکی زۆر لەو ڕێکخراوانەوە کرد و لێیپرسین، ئاخۆ کارتان کردووە بۆ گەڕانەوەی پێناس بۆ ئەو ژنانەی، کە لەژێر گۆڕە بێناونیشانەکاندان؟ ئاخۆ کارتان کردووە بۆ ڕێکخستنی گۆڕستانەکە بە شێوەیەکی شایستە؟، وەڵامی ئەوانیش”نەخێر”بوو، بەشێک لەو ڕێکخراوانەش وتیان، کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو گۆڕانە کردووە، بەڵام کاریان بۆ گەڕاندنەوەی ناونیشان بۆیان نەکردووە.
‘سنوور’ نمونەیەکی زیندووە و هێشتا وێنەکەی لەبەرچاوی خەڵک کاڵ نەبووەتەوە، کە ساڵی 2015 دوای کوشتنی لەلایەن باوکییەوە لەناو پارکی دایکی شاری سلێمانی چۆن بۆ هەتاهەتایە ڕاکشا و هەرگیز هەڵنەستایەوە، خانەوادەکەی بە مردوویییش لەخۆیان نەگرت و لەلایەن شارەوانییەوە بەخاکسپێردرا.
بێریڤان محەمەد، یەکێکە لەو ژنانەی، کە ئەوکاتە ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بوو، ڕێکخراوەکە داوای لە پزیشکی دادوەریی کردبوو، تەرمی سنووریان رادەست بکات تا لە مەراسیمێکدا بەخاکی بسپێرن، بەڵام بەپێچەوانەی خواستی ئەوان شارەوانیی بە بێدەنگیی ئەسپەردەی کرد، بێریڤان، وتی:”دوای هەوڵەکەی ڕژاک و چەند ڕێکخراوێکی تر، شارەوانی سلێمانی بە بێ ئەوەی کەس بزانێت و بە پێدانی زانیاریی هەڵە لەسەر کات و شوێنی بە خاک سپاردنی سنوور، بە خاکی سپارد”.
بێریڤان محەمەد، ئەو جۆرە مامەڵەکردنە لەگەڵ تەرمی ژنە کوژراوەکان، بە دووبارە تیرۆکردنیان ناودەبات و وتیشی: دەسەڵات هەوڵ دەدات بەم کارە ئەو شەرمە گەورەیەی کە لە سەریەتی لایببات.

شنۆ پێنجوێنی


زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام-ن، زۆر جاریش لە کۆمەڵگەدا بە جۆرێک باس لە کوشتنی ژن دەکەن، وەک ئەوەی ئەرکێکی ئاینی-یان جێبەجێ کردبێت، لەوبارەیەوە شنۆ پێنجوێنی، ئەندامی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی، وتی: لە ئایینی ئیسلامدا بە هیچ جۆرێک باس لە کوشتن و بێڕێزییکردن بە ژنان نەکراوە و بە گەورەیی و ڕێزەوە باس لە ژن کراوە، تەنانەت لە ئیسلامدا منداڵ بەناوی دایکەوە بانگ دەکرێت.
سەبارەت بە گۆڕە بێناونیشانەکانیش، شنۆ پێنجوێنی وتی:”ئەمە دووبارە بێ حورمەتییکردنە بە ژنان”.
سەبارەت بە ڕۆڵی ڕێکخراوەکانیش لەوبارەیەوە، ئەو ئەندامەی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامیی باسی لەوەکرد”ڕێکخراوەکانی ژنان دەتوانن کۆدەنگ ببن وببنە فشار بۆ دانانی ناونیشان لە سەر ئەو گۆڕانە و بۆ ئەوەی شکۆیان بۆ بگەرێندڕێتەوە”.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | سایتی ئاشتی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: ژنکوژی
👩 جۆری دۆزی ژن: کێشەی کۆمەڵایەتی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ پێنجوێن
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 17 2019 5:32PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 17 2019 7:12PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 17 2019 7:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 129 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.118 KB Sep 17 2019 5:43PMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

تیرۆری ژنان پاش کوشتنیان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🏰 شوێنەکان
1.👁️سلێمانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,328 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574