پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,356
وێنە 105,194
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,696
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مونزور: پێویستە ژنان ڕێبازی خەباتیان بگۆڕن
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مونزور: پێویستە ژنان ڕێبازی خەباتیان بگۆڕن

مونزور: پێویستە ژنان ڕێبازی خەباتیان بگۆڕن
مونزور: پێویستە ژنان ڕێبازی خەباتیان بگۆڕن
ڕاپەرین مونزور ئەندامی دەستەی بەرێوەبەریی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک PAJK -) ڕایگەیاند، پێویستە ژنان هەم لەدژی هەموو ڕێکخستن و عەقڵییەتی دژ بە ئازادیی ژنان تێبکۆشن، هەم گۆڕانکاری لە ڕێبازا و خەباتی خۆیاندا بکەن.
ڕاپەرین مونزور ئەندامی کۆردیناسیۆنی (پاژک) ئاماژەی بەوەدا، پێویستە ژنان گۆڕانکاریی ڕێشەیی لە خەباتی خۆیاندا بکەن و بۆ داواکاریەکانیان تێبکوشن و لە بە بوێریەوە بۆ ئازادی هەوڵ بدەن.
مونزور وتی، بزوتنەوەی ژنانی کورد و کوردستان و دەرەوەی وڵات لەسەر ناوی 'بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆش ڕاپەڕە' دەستیان بە خەبات کردووە. داواکاریی ژنان بۆ گۆڕانکاری شتێکی نوێ نییە. ژنان لە هەموو سەردەمێکدا ئەو داوایەیان کردووە. لە هەر قۆناغێکیشدا خەباتی ئازادیی ژنان لەسەر هەندێک داواکاری بەڕێوەبراوە. وەک مافی هەڵبژاردن و بڕیاردان لەسەر جەستەی ژن. ئەمڕۆش پێویستە ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادیی ژنان ببێتە بابەتی تێکۆشین. لە بناغەی تێکۆشینی ئازادی ژنان دا پێویستی بە گۆڕانکاری یاسایی هەیە. پێویستە گۆڕانکاری لە عەقڵییەتی باوکسالاری، دەوڵەت، دەسەڵاتداری، سەپاندنی دەسەڵات لەسەرەوە بۆ خوارەوە، زایەندەپەرستیی کۆمەڵگا و هەموو بونیادنانەکان و ئاوەدانیەکان، کە بە دەستی پیاو دروستکراون، بکرێت. لەبەرئەوەی ئازادیی ژنان و ئازادیی کۆمەڵگا پەیوەستن بەیەکەوە.
پێویستە شێوەی خەباتەکە بگۆڕێت
پێویستە ژنان لەبەرامبەر سیستم و عەقڵییەتی دژی ئازادی ژن خەبات بکات و گۆڕانکاری گەورە لە شێوەی خەباتی خۆیاندا بکات. لە بەرامبەر سیستمی دژ بە ئازادی ژن دەبێت ژنان خۆیان بگۆڕن. هەنگاوەکە پێویستە ببێتە هەنگاوی هێزی گۆڕانکاری لە ژناندا. پێویستە ژنان گۆڕانکاری ڕێشەیی لە خەباتی خۆیاندا بکەن و بۆ داواکاریەکانیان تێبکوشن و لە بە بوێریەوە بۆ ئازادی هەوڵ بدەن.
پێویستە نەترسن
بۆ نمونە پێویستە ترس و بێدەنگی بەرامبەر فاشیزم بشکێنن. پێویستە بە پیاوانەوە خۆیان نەبەستنەوە و نەبنە ماڵ و موڵکی پیاوان. پێویستە بەپێی ڕۆڵی ژنان لەناو کۆمەڵگادا بجوڵێنەوە و سنوور بۆ خۆیان دانەنێن. ئازادی، بەرپرسیاری و خەباتی دەوێت. ژنان لە کوێ بن، کێشەکانیان یەکە. ژنان لە کوێ بن ئازار و موعاناتیان یەکە. ئەمڕۆ لەناو ئەم شەڕەدا، ژنان باری قەیرانەکانی کۆمەڵگا هەڵدەگرن. قڕکردنی ژنان بووەتە شتێکی ئاسایی. بۆ ئەوەی گۆڕانکاری دروست ببێت، پێویستە ژنان بەیەکەوە کار بکەن و بەیەکەوە ڕاپەڕن.
مونزور لەبارەی هەڵمەتەکەوە دەڵێت، لە زۆر جێگەی جیهان بە پێشەنگایەتی ژنان چالاکی ئەنجامدران و وتار خوێندرانەوە، بەڵام لە ڕووی ئامانجی هەنگاوەکە کەموکورتی بەدیکرا. بزووتنەوەکانی ژنان لە باشوور و ڕۆژئاوا داگیرکەریان کرد بە ڕۆژەڤ. دایک و ژنانی ئێمە هەمووکاتێک پێشەنگن، بەڵام پێویستە داواکارییەکانیان بۆ گۆڕانکاری بەشێوەیەکی ئاشکرا بخەنەڕوو. پێویستە پێشەنگایەتی ژنان لە ناوەندی تێکۆشاندا بێت. پێویستە ژنانی دیکەش بۆ ناو پرۆسەکە پەلکێشبکرێن. لەبەر ئەوەی کێشە و داواکاری هەموو ژنان یەکسانن.
دەوڵەتی داگیرکەر و ڕژێمەکەی
لە تورکیا و باکووری کوردستان، ئاکەپە و مەهەپە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ڕژێمەکەی ئەردۆغان گەورەترین ئاستەنگن لەپێش ئازادیی ژنان. بۆ ئەوەی ژنان کۆمەڵکوژ بکرێن پشتگیری لە پیاوان دەکرێت. ئاکەپە ڕێگەی بۆ هاوسەرگیریی منداڵانی کردووەتەوە. پێویستە لە دژی مۆدێلی کلاسیکی خێزان و ئەو یاسایانەی کە ڕێگە بە هاوسەرگیریی منداڵان دەدەن، خەبات بکرێت. هەموو جۆرەکانی فشار و هێرش و کلتوری کاپیتالیست لە دژی ناسنامەی ژنان، پێویستە وەک بناغەی تێکۆشانەکە تەماشا بکرێت.
لە باشوور و ڕۆژهەڵات ژنان لەبەرامبەر فشاری دەرەبەگ و پیاوەکانیان خۆیان دەسووتێنن. لە ڕۆژئاوا ژیانێکی نوێ کە پشت بە ئازادیی ژنان دەبەستێت، دروستدەکرێت. دەوڵەتی تورکیا هەموو کاتێک هەڕەشە لەو سیستمە دەکات. لەبەر ئەوە پێویستە ژنان ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی خۆیان ڕێکبخەنەوە. پێویستە ژنان بە ئەندازەی خەباتی دژی داگیرکەری، لە ژیانی تایبەتی خۆشیدا گۆڕانکاری بکات.
ژنان هەموو کات لە تێکۆشاندان
پێویستە بزانرێت، بە درێژایی مێژوو ژنان خەباتیان کردووە. لە هەموو خەباتێکی کۆمەڵایەتیدا، ژنان بۆ ئازادی شەڕیان کردووە. لەسەدەی 19 و 20دا شەڕی چینایەتی و دژی کاپیتالیزم ئەنجامدرا. ئەزموونی تێکۆشانی مرۆڤایەتی، لەلای کەسانی ژێردەستە بیرێکیان دروستکرد. ئەو بیرە بووە هۆی ئەوەی ڕاستییەکان بە باشی ببینرێن. لەسەر ئەو بناغەیە تێکۆشانی ژنان و گەڕانی ئەوان بۆ ناسنامەکەیان گرنگە. ژنان کاتێک بۆ ئازادی خەباتیان کرد، بە باشی ئاستەنگییەکان و سەروەریی پیاوانیان شرۆڤە کرد. تێگەیشتن کێشەی کۆمەڵگا و کێشەی ژنان یەکە. پیاوان لەسەر بناغەی بەکۆیلەکردنی ژنان سەروەر بوون. لەبەر ئەوەش ئازادیی ژنان بەواتای ئازادیی کۆمەڵگا دێت. ژنان لە خەباتەکەیاندا باش تێگەیشتن و پێویستە کۆمەڵگا بێ دەوڵەت، بێ دەسەڵاتدار و بێ چین دروستبکرێت و ئازادیی ژنان و یەکسانیی ژن و پیاو بناغەی دروستکردنی کۆمەڵگا بێت.
داگیرکەری و پاکتاوکردنی ناوخۆیی
ڕاپەرین مونزور ئەندامی کۆردیناسیۆنی (پاژک) لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی لە داگیرکەریی سەر باشووری کوردستان و بەرخۆدانی بەرامبەر داگیرکەری کرد و ئەوەی خستەڕوو، ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنی گەلی کوردە. لە باکووری کوردستان فاشیزمێکی گەورە هەیە. هەموو ڕۆژ هەڕەشە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت. بەشێک لە خاکەکەی داگیرکراوە. باشووری کوردستان بووەتە گۆڕەپانی داگیرکەری. هێرش لە بەرامبەر خواکورک ئەنجامدرا و لە ئێستادا لە حەفتەنین ئۆپەراسیۆنێکی گەورە هەیە. بەرخۆدانەکە سنوردارە. باشوور لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە بووەتە بەشێک لە داگیرکەریی تورک. لە ڕووی سەربازیدا داگیرکەری زیاتر دەبێت. عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی فیدڕاڵی کوردستان لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکان بێدەنگن. هەوڵدەدەن هێڵی پاکتاوی ناوخۆیی بەهێز بکەن و تێکۆشانی گەلی کورد لەناو ببەن. ئامانجی دەوڵەتی تورک، ئەوەیە #پەکەکە# لەناو ببات، بەڵام ئەوە دیار و ڕوونە 40 ساڵە پەکەکە بە هێرشی سەربازی لەناوناچێت. دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات سنورەکانی فراوان بکات و بۆ ئەوەش سیاسەتی داگیرکەریی خستووەتەکار.
ئێمە هەوڵدەدەین گەلی کورد لە بەرامبەر یەکتری شەڕ نەکات و نەکەوێتە خزمەتی دەوڵەتی داگیرکەر. لەڕووی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردەوە ئێمە بەشێوەیەکی ستراتیژیک کار دەکەین. ئێمە ئازادیی گەلی خۆمان ناکەینە قوربانی سیاسەتی ڕۆژانە. لەبەر ئەوەی هەموو حزب و سەروەریی و سیاسەتەکانی سەردەم نامێنن. شتێک کە دەمێنێت ئازادیی گەلە. ئەگەر گەلی کورد یەکگرتووبێت، دەتوانێت بە ئازادی بگات.
بەرخۆدانی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان
لەبەرامبەر داگیرکەری ڕۆڵی ژنان گرنگە. ئەگەر باس لە گۆڕانکاری و ئازادی بکرێت، ئێستا کاتیەتی. پێویستە لە ئێستادا لە بەرامبەر داگیرکەری، قڕکردن، شەڕ، توندوتیژی، نەژادپەرستی، خیزانپارێزی و بەرژەوەندیی خێڵەکی خەبات بکرێت. ژنانی کورد لە باشووری کوردستان بڕیاری تێکۆشانی دژ بە داگیرکەریان داوە. ژنانی کورد لە هەموو جێگەیەک لە دژی هێزە قڕکەرەکان تێدەکۆشن. لە باشوور، شەنگال و ڕۆژئاوا #داعش#یان تێکشکاند. ژنان دەتوانن لەسیاسەتدا چالاک بن و ڕێگە لە داگیرکەری بگرن. گەریلاکانی ژن شەڕ دەکەن و لەبەرامبەر داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن. پێویستە لە باشووری کوردستانیش ژنان بۆ پاراستنی خاکی خۆیان و ڕاوەستاندنی داگیرکەری تێبکۆشن.
هێرش کرایە سەر ئیرادەی ژنان
ڕاپەرین مونزور ئەندامی کۆردیناسیۆنی (پاژک) ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی #ئامەد#، وان و مێردین، هێرش لە دژی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان ئەنجامدران و وتی، دەولەتی تورک هەرکاتێک لە جێگەیەک ئەنجام بە دەستنەهێنێت، بەرامبەر گەلی کورد هێرش ئەنجام دەدات. لە ڕۆژئاوا ئەنجامی بەدەستنەهێنا، هێرشی باشووری کرد، هێرشی لەبەرامبەر تێکۆشان و دەستکەوتەکانی گەلی کورد ئەنجامدا. دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانیش بەواتای ئەوەدێت، ئیرادەی گەل قبوڵناکەن و لە تورکیا هەڵبژاردن و دیموکراسی تێکچووە. هەوڵدەدەن #هەدەپە# تیرۆریزە بکەن. لە دەرەوەی سیاسەت بیهێڵنەوە و ڕێگە لە سیاسەتە دیموکراتخوازەکەی بگرن. کاتێک ژنان لە سیاسەتدا بەرەو پێش بچن، چالاک بن و خۆڕاگری بکەن دەوڵەوت لەو ئیرادەیە بێزار دەبێت، بۆیە سیستمی هاوشارەوانییەکانیان کردە ئامانج و بەو شێوەیە هێرشی تێکۆشینی ژنان و ئیرادەیان کرد. سیستمی هاوشارەوانی سیستمێکی ئازادیخوازە. لەبەرامبەر سیاسەتی پیاوسەروەر و مۆدێلی پارتە کلاسیکەکان، هەڵویستێکی نوێیە. لەدژی باوکسالاری دەوڵەتە. گرنگترین شت ئەوەیە، پێویستە ژنان سەنگەرەکانیان بپارێزن و تێکۆشان گەش بکەن. تێکۆشانێک کە ژنان پیشانگایەتی دەکەن، ڕێی ئازادی کۆمەڵگا دەکاتەوە.
ڕاپەرین مونزور داستانی مەم و زین، دەروێش عەدول وەک نمونە هێنایەوە، کە عەبدولا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە چاوپێکەوتنەکانیدا باسی لێوەکردووە و وتی، ڕێبەرایەتی ئەوە دەخاتەڕوو، ژیانی ئازاد و ئەڤینی ڕاستەقینە چۆن دروست دەبێت. داستانەکان هەم تراژیدیای کوردبوونن و هەم فێرمان دەکات بەدەستهێنای ئازادی چەند زەحمەتە. بەکۆ کە نیشانەی خیانەتە، ئاستەنگێکی گەورەیە و دەبێت بگۆڕدرێت. پێویستە بەرژەوەندیی خێزان، فیودالیزم، پارچەبوون و کۆنەپەرستی لە پەیوەندییەکانی ژن و پیاودا بگۆڕێت.
گەلی کورد پێویستە تێکۆشانی گەش بکات و خاوێندارێتی لە دەستکەوتەکانی بکات. ڕیکخستنبوون، ئەزموون و هزری گەلی کورد بەشی ئەوە دەکات. پێشەنگەکەی پەکەکە، گەریلا قاڕەمانەکانی و هێڵی ڕیبەرایەتی هەیە.
ئەو کوردبوونەی کە پشت بە فەراسەتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانەکەی و شەرڤانەکان دەبەستێت، قەدەری قارەمانەکانی ناو داستانەکان دەگۆڕێت. پەکەکە و گەلەکەمان، ئەم چارەنووسە تێدەپەڕێنن و کۆمەڵگایەکی ئازاد بنیات دەنێن[1].
ئەم بابەتە 855 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 17-09-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 17-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 855 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,356
وێنە 105,194
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,696
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!