图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,087
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
تورەلی: بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی عەقڵیەتی دەسەڵات تێدەپەڕێنین
小组: 妇女的问题 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تورەلی: بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی عەقڵیەتی دەسەڵات تێدەپەڕێنین

تورەلی: بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی عەقڵیەتی دەسەڵات تێدەپەڕێنین
فیدراسیۆنی کۆمەڵەکان و ڕێکخراوەکانی گەنجانی باتمان (بادەفە - BADEF)ش سیستمی هاوسەرۆکایەتی پێڕەو دەکات. هاوسەرۆک جانان تورەلی وتی، بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی ئەو دەسەڵاتە تێدەپەڕێنین کە ژنان لە ماڵەوە قەتیس دەکات.
زەینەب کورای ئەستەنبول شەممە, 14 Sep 2019, 12:12
دوای یەکێتیی گەنجانی بەکران، فیدراسیۆنی کۆمەڵەکان و ڕێکخراوەکانی گەنجانی باتمان (بادەفە - BADEF)ش سیستمی هاوسەرۆکایەتیی پێڕەو دەکات. هاوسەرۆک جانان تورەلی پێشتر هاوسەرۆکی یەکێتیی گەنجانی بەکران بوو و تەمەنی 28 ساڵە. تورەلی دەڵێت، سەرەتا تۆزێک دوودڵ بووە و لەخۆی پرسیوە کە دەتوانێت چی بکات. تورەلی پێشتر لای وابوو کۆمەڵە تەنها جێگەی پیاوانە کە یاری ئۆکەی و کۆنکەنی تێدا دەکرێت، بەڵام دوای ئەوەی دەکەویتە ناو کار، ئەو پێشداوەرییەی لەناو دەچێت.
'دەمانەوێت لە هەموو شوێنێک خۆمان بگەینینە ژنان'
تورەلی لەگەڵ 4 ژن کار دەکات و دەڵێت، هەتا ئێستا زۆربەی کارەکانیان لەسەر ژن و منداڵان کردووە. لەبارەی کارەکانیانەوە وتی: بە بەشداری ژنانی دەوروبەر، ڕۆژانی شەممە پەروەردەی ژنۆلۆژی بەڕێوەدەبەین. پێکەوە وتوێژ لەسەر کێشەکان دەکەین و بەدوای چارەسەریدا دەگەڕێین. تورەلی ڕاشیگەیاند، لە ساڵی 2018 کورسی خوێندنیان بۆ 26 خوێندکار دابین کردووە، ئەمسالیش ئامانجیان ئەوەیە کورسی زیاتری خوێندن دابین بکەن. لەبارەی کارەکانیان هەروەها وتیشی، سەردانی ماڵان دەکەن، دەچنە پرسە و سەرەخۆشییەکان و لە هەموو زەمینەیەکەوە دەیانەوێت خۆیان بگەیننە ژنان.
'لە هەموو زەمینەکانی ژیان دەبین'
تورەلی لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، ئێستا لەو کۆمەڵەیە تەنها دوو ژن هەن، بەڵام ژن لە هەموو زەمینەیەکی ژیاندا هەیە، بۆیە ئامانجی لەپێشینەیان ئەوەیە ئەو دۆخە بگۆڕن و بەردەوام بوو: بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی ئەوە دەگۆڕین. لەدژی ئەو عەقڵیەتە سەردەستە تێدەکۆشین کە لە بەناو هەموو سیستمی کۆمەڵایەتیدا تەشەنەی کردووە و دەیەوێت ژنان لەناو ماڵدا گۆشەگیر بکات، بەبێ ئەوەی زیانمان پێ بگات تێپەڕی دەکەین. وەکو یەکێتی گەنجانی بەکران، ئێمە لە بادەفە، وۆرکشۆپ لەبارەی ژنۆلۆژییەوە بەڕێوە دەبەین و کورسی خوێندن بۆ خوێندکاران دابین دەکەین. پەروەردەی خوێندن و نووسین بۆ ژنان دەکەینەوە. کاری کەلتووری زیاتر دەکەین. بایەخ بە دەنگبێژیش دەدەین.
'ئەو کۆمەڵگایەی ژنی تێدا ئازاد نەبێت، ئازاد نییە'
تورەلی وتی، ئەوان هاوکاری کەمپینی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژا- TJA) دەکەن، کە ئێستا بەردەوامە لە دژی ئەو هەڵوێستەی کە دەیانەوێت سیستمی هاوسەرۆکایەتی بە تاوان نیشان بدەن و وتی: بمانەوێت و نەمانەوێت هاوسەرۆکایەتی هی خۆمانە. ڕەنجی ئێمەی ژنان لە هەموو زەمینەیەکی ژیان هەیە، بەڵام ناومان نییە. ئێمە نامانەوێت وەکو کچ و خوشک و هاوژینی فلانەکەس بناسرێین، دەمانەوێت خۆمان لە هەموو شوێنێک بین. هەموو ڕۆژێک دەکوژرێین و دەیانەوێت بێدەنگیش بمێنینەوە. ئێمە بێدەنگ نابین و ناکەوینە ئەو بۆتەیەی بۆیان داناوین. وەکو دەڵێن، تەنانەت خومرەی هەویریش تەنها بەهۆی خۆیەوە تێکەڵ بە هەویر دەبێت و هیچ شتێک لە خۆڕا ڕونادات و ئەوە ئێمەی ژنانین، کە چارەنووسمان دیاری دەکەین. ئەو کۆمەڵگایەی ژنی تێدا ئازاد نەبێت، ئازاد نییە. دەبێت ئێمە ئازاد بین تا کۆمەڵگە ئازاد بێت. ئەگەر ئێمە عەقڵی خۆمان ئازاد نەکەین، بەرامبەرەکەشمان تەنها وەکو ڕەگەز دەمانبینن، بەڵام پێویستە وەکو مرۆڤ بمانبینن، هەنگاوێک بەرەو پێشەوە دەچین. دەمانەوێت ئەو چوارچێوە و بۆتەیە بشکێنین, بۆ ئەوەی ئازاد ببین تێدەکۆشین[1].
ژ.ت
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览696
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 17-09-2019
挂钩项目: 1
No specified T3 54: No specified T4 1040
城市: 蝙蝠侠
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( نالیا ئیبراهیم 17-09-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on17-09-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):17-09-2019
URL
此产品已被浏览696
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,087
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!