پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,437
Kuvat 105,223
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,720
Video 1,281
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
جەستەی ژن شەرەفی پیاو نییە
Ryhmä: Naisten aiheet | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەستەی ژن شەرەفی پیاو نییە

جەستەی ژن شەرەفی پیاو نییە
ئەو شتانەی کە بوونەتە هۆکاری خۆکوشتن و ژن کوشتن، بڤەکانن و ناوبردنی، هەم لە لایەن یاسا، هەم کۆمەڵگا و هەم بنەماڵەوە قبووڵ کراوە و بەڵام من ناچارم وەک ژنێک کە غەدرەکان و نابەرابەرییەکانی تا سەر ئێسقانەکانی کێشاوە و بەردەوام وەک لە بەرەی شەڕدا بێت لە شەڕدایە بۆ سەرەتاییترین مافە ڕەوا ئینسانییەکانی و وەک کەسێک کە لێوانلێوم لە زامی سوونەتەکان ودابونەریت و پیاوسالاری و هەڵاواردن، بە ئەرکی سەرشانی خۆم دەزانم کەمێک لەو ئازارانە باس بکەم کە خۆی بوونی منی ژێر پێ ناوە و من کاتێک جێگای ڕێزم کە ئەوان بم.
بە قەوڵی (نینا بیۆرک): (ژنێتی وشەیەکی بە بەرگپۆشراوە، لە جەستەی ژنێکی ڕووتەوە دەست پێدەکات و لە هەرێمێکی تەواو جیاوازدا کۆتایی دێت. لە ڕێگەی ژنێکی ڕووتەوە بەرەو ژنێکی ژن شتێک ڕووی داوە، سەرگوزەشتەیەک لە بارەی ژنێتییەوە داهێنراوە، سەرگوزەشتەی بوونەوەرێک کە مەمک و منداڵدانی هەیە و پێویستە لەسەری کە بە ئەوانەوە هەڵوێست بنووێنێت)
زلهێزیی پیاو و کەمهێزیی ژن لە هەموو ڕووداوەکانی ژیاندا، لە هەموو بوارەکاندا، لە هەموو کات و ساتێکدا وێنەی کێشەیەکی گەورەمان پیشان دەدەن، ئەوەیە کە ناومان ناوە کێشەی ژن. هەوڵی بەردەوام و سیستماتیکی ڕێژیمە جیاجیاکانی کۆمەڵگە، ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئایینی بۆ شاڕژکردنەوەی پیاو بە (هێز)و بەتاڵ کردنەوەی ژن لە (هێز)، لاسەنگێکی ترسناکی درووست کردووە. بۆ بەتاڵ کردنەوەی ئەم لاسەنگییە پێویست ناکات پیاو لە هێز خاڵی بکرێتەوە، بەڵام پێویستە ژن شاڕژ بکرێتەوە بە هێز.
دەبێ هەموو ئەو میکانیزمانە کە ڕۆڵیان گێڕاوە لە بێهێزکردنی ژن بە هەمان شێوە ڕۆڵ بگێڕن بۆ بەهێز کردنەوەیان. پێویستە ئەو کود و پێناسانەی کە هەڵەن، بگۆڕدرێن. ئێمە تا خاوەنی ئەو پێناسە نالۆژیکیانە بین، ناتوانین تەنانەت خەونیش بە کۆمەڵگای مەدەنی، دێموکراسی، بە دادپەروەری و بە ئازادییەوە ببینین، ئەوەی بە تەنگ دادپەروەری و مرۆڤاتییەوە دێت و دەخوازێت مرۆڤ ئازاد بێت، پێویستە کۆدەکانی بیرکردنەوەی خۆی سەبارەت بەو دیاردانەی کە مروڤ دەکەن بە کۆیلە بگۆڕێت. ئەگەر کۆیلە ببێت، مانای ئەوەیە خاوەن کۆیلەیش لە ئارادایە. باری دەروونیی کۆیلە و خاوەن کۆیلە هەردووک نائاساییە. کۆیلە لە دۆخی چەوساوەدا و خاوەن کۆیلە لە دۆخی چەوسێنەردا نائاساییە. مرۆڤ بۆ ئەوەی ئاسایی ببێتەوە، پێویستە نە کۆیلە بێت نە خاوەن کۆیلە. کەواتە ژن و پیاو پێویستە مرۆڤی ئازاد بن. لە ئەنجامی دووبارە پێناسەکردنەوە و بەپێی پێوەری زانستی و لۆژیکی دەگەینە ئەوەی کە:
- جەستەی ژن شەرەفی پیاو نییە.
- جەستەی ژن، تەنها بەڵگەیکە بۆ بوونی فیزیکیی ژن خۆی و هیچی تر.
- شەرەفی هەر مرۆڤێک بریتییە لە ئاکاری باشی خودی ئەو مرۆڤە! ئاکاری باشیش بریتیە لە ڕاستگۆیی، دەستپاکی، مرۆڤدۆستی، ژیاندۆستی، دڵسۆزی، مێهرەبانی و... شەرەف هیچ پێوەندییەکی بە ئۆرگانی سێکسی مرۆڤەوە نییە. ئۆرگانی سێکسی هەر مرۆڤێک، وەک هەر بەشێکی تری جەستەی مرۆڤە، وەک دەست، پێ، سەر، سک و... بێلایەنانە ئەرکی ڕۆژانەی خۆی دەپارێزێت بۆ زیندووهێشتنەوەی مرۆڤ و هیچی تر.
- هەتا ئەم پێناسە نۆێیەی چەمکی شەرەف و چەمکی جەستەی ژن، لەنێو کۆمەڵگەی ئێمەدا نەچەسپێت و جەستەی ژن ئۆتۆنۆمیی خۆی وەرنەگرێت، مەحاڵە کۆمەڵگا لە دۆخێکی ئاسایی و مرۆڤانەدا بژیەت.
- جەستەی ژن، جگە لە هی خۆی هی کەسی تر نییە، خۆیشی پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ جەستەی خۆیدا بکات. هەر بەکارهێنانێکی جەستەی ژن، چ لە لایەن کەسانی ترەوە بێت، چ لە لایەن خۆیەوە، بۆ مەبەست و ئەنجامی خراپی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، جەستە لە بەهای پیرۆزی خۆی دەخات.
- جەستە کاتێک پیرۆزە کە بۆ چالاکی و داهێنان لە پێناوی مرۆڤایەتیدا ببزوێت؛ کەڵک وەرگرتن له جەستەی مرۆڤ، لە نرخی جەستە و لەوێشەوە لە نرخی مرۆڤ کەم دەکاتەوە.
شتێکی دیکەش کە دەبێ هەوڵی بۆ بدرێت و ئەم جیاوازیی ڕەگەزییەی پێ بنەبڕ بکرێت، سەربەخۆیی ئابووریی ژنانە کە ڕۆڵێکی هەرەگرنگی لە چەوساندنەوەی ژندا بووە و هەیە. بە هەر حاڵ کۆمەڵگەی هاوچەرخی کوردەواری بۆ جنسی ژن نەخشی جنسییەتی زەعیفەی نامووسی پیاو و لاوازی دابین کردووە کە پێوەری چاک بوونی ژنیش شەرم و حەیا و قەبووڵیی هەر مەینەتێکە. گۆڕینی ئەم دۆخە نالەبارە پێویستی بە هوشیاری و ئاگایی زانست و خۆێندەواری و یەکگرتوویی خودی ژن هەیە. بە هۆی ئەوەی پیاوان لەم سیستمە پیاوسالارانەدا وا ڕاهاتوون کە ئامادە نین لە دەسەڵاتی خۆیان بەسەر ژندا کەم بکەنەوە و ژن لەو دەسەڵاتەدا بەشدار بکەن و تەجرووبە و ئەزموونیش پیشانی داوە کە بیری پیاوسالاری لە مێشکی پیاوانی ڕووناکبیری کورددا هەر چەقبەستووە و نەسڕاوەتەوە. پێویستە ژنان خەباتی سەربەخۆیی خۆیان دەست پێ بکەن. دڵنیام لەو خەباتەدا هێدی هێدی پیاوانیش بەشدار دەبن. ژنانی کورد دەبێ ببنە خاوەنی بیر و هزر و ئەندێشەی کاریگەر، تاکوو بتوانن ڕۆڵی جنسیەتیی خۆیان ببەنە ژێر پرسیار و گومان و هەوڵ بدەن بۆ گۆڕینی تەواوی ئەو بناغانەی کە بەدیهێنەری ژیندەرێکە کە ژنی کردووەتە کۆیلە.
[1]
نووسینی شلێر ڕەشیدی
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,308 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 16-09-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 16-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 17-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 17-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,308 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,437
Kuvat 105,223
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,720
Video 1,281
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.484 toinen!