بۆ ڕێکخەری گشتیی #بزووتنەوەی گۆڕان# و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن
بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەی گۆڕان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم ئۆرگانە هەڵبژێردراوەکانی تری بزووتنەوەکەتان دەکەم، هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە ببێتەمایەی یەکخستن و پتەوبوونی پەیوەندیتان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاو ئامانجە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە تازەکەتاندا.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,629 times