پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,954
وێنە 104,270
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,727
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دۆزی ژن

ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دۆزی ژن

کات دووی پاش نیوەڕۆ بوو بەدەم دروست کردنی قاوەیەکەوە سۆزانی هاورێم بە خەیاڵدا هات، دەمێک بوو قسەمان پێکەوە نەکردبوو، دەستم برد بۆ تەلەفۆنەکەم و زەنگم بۆ لێدا.
لە دوای هەواڵ پرسین و باس کردن لە نەهامەتیەکانی ژیان، هەستم بە بێتاقەتی کرد. لەدرێژەی قسەو باسەکانیدا کاتێک پرسیارم لێکرد کە هۆکار چیە بێتاقەتیت؟ وتی: بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت هاوڕێیەکم ناوی ئارەزووە کە دراوسێشمە خۆی سوتاندووە و لەو ڕۆژەوە بەو ئاگرەوە بینیومە باری دەروونیم تێکچووە.
سۆزان کەوتە گفتوگۆ و باس کردن لە ئارەزوو، منیش زۆر بە پەرۆشەوە گوێم بۆ گرتبوو. وتی :
دوو مانگ پێش ئێستا لە پر گوێم لە قیژە و هاواری ئارەزوو بوو، کاتێک بە پەلە ڕامان کرد بینیمان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و پڕ بە دەمی هاواری دەکرد و دەیووت فریام کەون. ئێمەش بە پەلە بەتانییەکمان لە جەستەی ئاڵاندو ئاگرەکەمان کوژاندەوە بەڵام دوای چی، هەموو دەم و چاو قژی بە یەکجار سوتابوو، دەستەکانی و پشتی پێستی پێوە نەمابوو، بە پەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە و لەوێ تا نزیک مانگێک مایەوە، لە ئیستادا هاتۆتەوە ماڵەوەو بەهۆی سوتانی دەم و چاوی لە حاڵەتێکی خراپدایە، هەموو چرکەساتێکیشی مردنێکە.
منیش زۆر ماندووم و بە بینینی زۆر تێک ئەچم، خەفەت ئەخۆم کە ناتوانم هیچی بۆ بکەم، چونکە پیداویستیەکانی ئەو لەدەرەوەی توانا وهێزی منە.
دەڵێن ئەتوانێت لە دەرەوەی وڵات جوانکاری بکات، بەڵام ئەویش پارەیەکی یەکجار زۆری دەوێت و هاوسەرەکەشی پێشمەرگەیە و بەو موچە کەمەوە فریای هیچ ناکەوێت!
منیش قسەکانم پێ بڕی و لەسۆزانم پرسی ئەی نازانیت هۆکاری خۆ سوتانەکەی چی بوو؟
سۆزان ووتی چیت لێ بشارمەوە لە ڕاستیدا لە ڕێگەی ئەم گروپ و پەیجانەی کە لە فەیسبوکدا هەن کورێکی ناسیووە، وەک برا لێی نزیک بوەتەوە و وێنەو ڤیدۆی خۆی، منداڵەکانی بۆ ناردوە و دواتر کورەکە بڵاوی کردۆتەوە و ئەویش لە ترسی ئەوەی کە کەس و کاری نەیکوژن خۆی سوتاند.
ئیتر پرسیاری زۆر لە مێشکمدا دروست بوو زۆر حەزم دەکرد کە لە نزیکەوە ورد و دروستی ڕوداوەکە بزانم، بۆیە بە سۆزانم وت ئایا ئەتوانم قسە لەگەڵ ئارەزوو بکەم؟
سۆزان وتی پێم وایە ئەتوانێت بە تایبەتی ئەگەر بزانێت کەسێک لەدڵەوە گوێی بۆ بگرێت و تۆزێک لە خەمەکانی کەمبکاتەوە، یان هاوکاری بکات بۆ ئەوەی تۆڵە لەو کورە بکاتەوە.
بە سۆزانم وت تۆ پێی بڵێ و منیش ئادی بۆ دەنێرم.
ئەوە بوو ئادم بۆ نارد و لە دوای چەند ڕۆژێک وەک هاورێ قبوڵی کردم.
نامەیەکم بۆ ئارەزوو نارد وهاوخەمی خۆمم بۆ ئەو کارەساتەی کە بە سەر خۆیدا هێنابوو دەربڕی...بە هۆی ئەوەی کە توانای نوسینی نەبوو و بۆیە لە دوای ماوەیەکی کەم زەنگی بۆ لێدام.
سڵاوێکی پر لە ئازار و نائومێدی و بێ هیوایی لێکردم و بە دەنگێکی پر لە هەنسک وگریان و ترس کەوتە گفتووگۆ لە گەڵمدا.
ئاخ چەند گفتووگۆیەکی پر لە حەسرەت بوو !
دەمم بەیەکجاری داخرابوو نەمئەتوانی هیچ بڵێم و نەمدەزانی کە چۆن دڵنەوای بکەم و چی بڵێم !
ئارەزوو ژنێکی وریا دیار بوو، وتی خاتوون هیچ مەڵێ واز بهێنە و هیچ شتێک و هیچ کەسێک ناتوانێت دڵنەوایم بکات و تەنها ئەو کاتە نەبێت دڵم ئۆقرە دەکات کە تۆڵەی خۆم بکەمەوە لەو کەسانەی کە بوون بە هۆکاری هەموو ئەو ناخۆشی و نەگبەتیانەی کە لە ژیانمدا هاتنە ڕێگام، تکایە هاوکارم بە.
نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم لەو ڕۆژەی کە دەرکم بە ژیان کرد چوار ساڵانێک ئەبووم یەکەم یادگاری کە لەهزرمدا جێگیر بوو وەک کابوسێک هەمیشە بە دوامەوەیە و هەرگیز لێم جیانابێتەوە؟
یان باس لەو ڕۆژە بکەم کە بە شازدە ساڵی بە زۆر بەشودرام؟
یان باس لە ئێستام بکەم کە چارەنووسم ڕەش داگیرساوە وەک دەموچاوە سوتاوەکەم ؟پێم وت خۆت چۆن ئارام دەبێت لەوێوە باسی بکە.
ئارەزوو وتی ئەگەر باس لە ئێستای ژیانم بکەم لەوانەیە لێم تێنەگەیت و بگرە سەرزەنشتیشم بکەیت.... ژیانی ڕابردووم هۆکار بوون بۆ ئەوەی بکەومە ئەو هەڵە گەورەیەی کە بە سەر خۆمدا هێناو و خۆشم نازانم چۆن لێی دەرباز ببم.
ئارەزوو بەدەم ئازار و ترس وئاخەوە کەوتە گێڕانەوە وتی :
یەکەم ئازار کە هەستمی هەژاند، ، ئەو کات تەمەنم چوار ساڵان بوو و لە گەڵ خوشکێکم کە ساڵو نیوێک لە خۆم منداڵ تر بوو ولە بەر دەرگا پێکەوە یاریمان دەکرد و بە بەرچاومەوە بوو بە ژێر ئۆتۆمبێلێکەوە، ئەو دیمەنە تراژیدیایەم لە بیر ناچێت. دیمەنی بیننی دایکم بە هەردوو دەس ئەیدا بە سەر خۆیدا و قژی دەڕنی و هاواری دەکرد، دیمەنی ئەو خەڵکەی کە لەدەورو و پشتمان کۆبووبونەوە و هەریەک بە شێوەیەک قسەی دەکرد، یەکێک سەرزەنشتی دەکرد و دەیووت ژن چۆن دەبێت ئاگای لە منداڵی نەبێت و بەڕەڵای کۆڵانی بکات، یەکێکی تر دەیووت موقەدەری خودایە و دەبوایە هەرئەوەندە بژیایە، یەکێکی تر دەیووت کەی کاتی ئەم قسانەیە و فریای ئەو ژنە بکەون، باوکم دەینەڕاند و هاواری دەکرد و قسەی بە دایکم ئەووت و هتد.
ئەوە بوو مردنی خوشکەکەم هۆکارێک بوو کە دایکم توشی نەخۆشی دەروونی ببێت و ئەعقڵی لە دەست بدات(شێت بێت) ئیتر من و براکەم کە لە من گەورەتر بوو هەر ڕۆژێک کەسێک لە ڕێی خوا ئەهات و نانێکی ئەداپێمان، دایکم بە تەواوی تێک چوو و باوکیشم ئامادە نەبوو کە خزمەتی ئێمە و دایکم بکات و خەڵکیش دەیانووت ژیان بەم شێوەیە ناڕوات و منداڵەکانت وردن و دەبێت ژنێک بینیت خزمەتی خۆت و منداڵەکانت بکات..
لە دوای مانگێک باوکم ئێمە و دایکمی بردەوە بۆ ماڵی باپیرم، ئەوەندەی پێنەچوو ژنی هێنایەوە و ئێمەی بردەوە بۆ لای خۆی و کەوتینە ژێر دەستی بێڕەحمی باوەژنەکەمان و بێباکی و شەقی باوکمان...
یاساو ڕێسا تازەکانی باوکم بۆ ئێمە خرایە ڕوو، پێی وتین لە مەولا ئەوەی باجیتان پێتان بڵێت دەبێت جێ بە جێ بکەن و گوێ ڕایەڵی ببن، لەم ساتەوە ئەو دایکتانە و نابێت بە هیچ شێوەیەک بە قسەی نەکەن
باوکم فەرمانبەر بوو، نیوەروان لە فەرمانگە ئەهاتەوە ماڵەوە، دوای نیوەڕۆش ئەڕۆشت بۆ دوکانەکەی وهەتا ئێوارە نەئەهاتەوە، کاتێک کە دەگەڕایەوە ماڵەوە لە بری ئەوەی لە ئامێزمان بگرێ و خۆشەویستیمان پێببەخشێت، لێیئەداین و سوکایەتی پێدەکردین و شوێن نەمابوو بە دەست و قاچمانەوە کە بە کەوچ داخ نەکرابێت و هۆکارەکەشی درۆکانی باجیمان بوو کە بە دوو قسە و دوو مەکر لە خشتەی ئەبرد و لەدژمان بەکاری دەهێنا.
ئای چەند بە ژیانێکی کوللە مەرگی گەورە بووین، هەرگیز ئەو ڕۆژانەم لە بیر ناچێت، ئەگەر زستان بوایە یان هاوین ئەوا نیوەڕوان ئێمە لە کۆڵان دەبووین، باوکم و باجیشم لە بەردەم سۆپای گەرمی زستان و فێنککەرەوەی گەرمای هاویندا ژیانیان دەگوزەراند، چەندەها جار لە لایەن کورە هەرزەکارەکانەوە ئەتک کراوین ودەستمان بۆ درێژ کراوە، نیوەڕۆیەک نەبوو کە لە لایەن کورە هەرزەکارەکانەوە دەستم بۆ نەبرابێت و بە توندی باوشم پێدا دەکراو بە دیواردا بەرزیان دەکردمەوە و شەهوەتی بۆگەنی خۆیانیان تیادا بەتاڵ ئەکردمەوە.. ئاخر کچێکی پێنج شەش ساڵی چی ئەزانێت و چی تێبگات و چۆن بتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات.
لە دوای ئەوەی هەتا قۆناغی شەشی سەرەتایم بە دەردە سەری تەواو کرد و زۆر جار بە سکی برسی باجیم ئەیناردین بۆ قوتابخانە، بە ئەمری باجیم و بە لێدان و شەقی باوکم ڕێگریان لێکردم کە بڕۆمەوە بۆ خوێندنگا و درێژە بە خوێندن بدەم، کاتێک دەموت با بخوێنم، باجیم ئەیوت کچ خوێندنی بۆ چییە و هاوکاری من بێت لە ماڵەوە باشترە،
بەڵێ لە بەر باران وبەفری زستاندا و لە بەردەم ئاوی بەستراوی تەنکی دا پەڕۆی گوی منداڵەکانی خۆی پێ ئەشتم، لە بەر هەتاو وتیشکی هاویندا تەشتە نانی پێ دروست ئەکردم.
ئای چەند بێ ویژدان بوو، کاتێک دەمووت ناتوانم و هاواری ئەکرد و پر بە دەمی ئەیقیژاند بە سەرمدا و ئەیووت ئەی منیش فریا ناکەوم.
ئاخر منێکی منداڵ بۆ ئەبوایە هاوکاری ئەوم بکردایە، بۆ وەک منداڵەکانی هاوتەمەنم ژیانێکی خۆشم بە سەر نەبردایە لە گەڵ دایک و باوکی خۆمدا.
ئەوە بوو چیتر نەگەڕامەوە بۆ خوێندن و هەتا تەمەنم بوو بە شانزە ساڵ وەک کارەکەرێک لەو ماڵەدا خزمەتم ئەکردن، باجیم نەک هەر ڕویەکی خۆشیشی پێنەئەدام، بەڵکو سوکایەتی زۆریشی پێ ئەکردم.
لە تەمەنی 16 ساڵیمدا باجیم پورزایەکی خۆی بۆ دۆزیمەوە و هەر چۆن بوو باوکمی ڕازی کرد و هەموو شتێکیان برییەوە ووتیان دەبێت شوی پێبکەیت، یەکەم جار ڕەتم کردەوەو دواتر ناچاریان کردم کە ڕازی ببم.
وتیشم هەرچۆن بێت خۆ لەمە زیاتر ژیانم خراپتر نابێت.و بەشکم کوڕێکی باش بێت و وەک فریاد ڕەسێک قەرەبووی ڕابردوشم بۆ بکاتەوە.
وریای پێشمەرگە بوو بە هاوسەرم تەمەنی 28 ساڵ بوو واتا 12 ساڵ لە من گەورەتر بوو، لە سەرتاوە لە گەڵ ماڵی خەزورمدا بووم و لەوێش خەسووم هەر وەک کارەکەرێک مامەڵەی لە گەڵ ئەکردم و بە تایبەتی لەو کاتانەی کە وریا ئەرۆشت بۆ فەرمانی پێشمەرگایەتی، هەرچی سوکایەتی بوو پێی ئەکردم و هەمان تراژیدیای دەستی باوەژنم لەشکڵو شێوازێکی دیکەدا بۆم دوبارە بویەوە. هەرچەندە ڕێزیشم لێئەگرتن و هەموو ئەرکی ماڵەکەشم خستبووە ئەستۆی خۆم، بەڵام هەر ناڕەزا بوو وئەیوت تۆ نازانی باش چێشت دروست بکەیت.. کاتێکیش وریا ئەهاتەوە دەستی دەکرد بە درۆ و قسەی ناڕاست، ووریاش ئەکەوتە سوکایەتی پێم و شەق شەقێنی ئەو ناوەشی پێ ئەکردم،
خەسووم ئەیوت ژنەکەت حەز دەکات ئێمە بمرین بۆ ئەوەی دەست بگرێت بە سەر ئەم ماڵەدا، ئەو ئەزانێت من و باوکت نەخۆشی زەختمان هەیە (بەرز بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن) کەچی چێشتەکە پڕ لەخوێ دروست ئەکات، ، منیش هەرچەند ئەمویست داکۆکی لەخۆم بکەم و هەمیشە بە وریام ئەوت بە خوا وا نییە کەچی ئەیوت چۆن دایکم درۆ ئەکات؟؟
بەڵێ دایکی بێویژدان بوو درۆی ئەکرد، فێڵی ئەکرد، بوختانی ئەکرد..
چەند جارێک کە ڕێ ئەکەوت وریا لە ماڵ بوایە و من چێشتم لێ بنایە بە دزییەوە خوێی زیاتری تێ ئەکرد و دواتر ئەیووت ئەها ژنەکەت حەز ئەکات بمان کوژێ، ژنەکەت عەقڵی تەواو نییە وەک دایکی شێتە.
ئاخ بۆ ئەم هەموو نەهامەتیە لە ژیانمدا ؟
نەمئەزانی بۆ خەسووم بەو شێوەیە هەڵس و کەوتی لە گەڵ ئەکردم !! ژنێکیش بوو زۆر خانومان بوو، لای خۆی شەو وڕۆژ نوێژی دەکرد و تەنانەت حەجیشی کردبوو، بەڵام تێناگەم بۆ وای ئەکرد؟
تێناگەم بۆ ئەبێت لە کلتوری ئێمەدا هەمیشە خەسوو حەزی لە بووک نەبێت؟
باشە خۆ ئەیتوانی وەک کچی خۆی مامەڵەم لەگەڵ بکات ؟
بەم دردە سەرییە سێ ساڵم تێپەڕاند لە گەڵ ماڵی خەسومدا، چەند جارێک ئەتۆرام و ئەڕۆشتمەوە بۆ ماڵی باوکم بەڵام باجیم لە خەسووم خراپتر بوو و بۆیە چارم نەبوو دیسان ئەگەرامەوە، چەند جارێک بیرم لە خۆکوشتن ئەکردەوە بەڵام هەرچۆن بێت لەبەر کورەکەم قبوڵم ئەکرد و ئەمووت با بێ دایکی نەبێت وەک خۆم.
لە دوای سێ ساڵ ژیانم بە تەواوی وێران بوو، ئیتر وریا لەبەر کورەکەمان بڕیاری دا کە جیا ببینەوە لە ماڵی خەسووم.
خانوویەکمان بە کرێ گرد و ڕۆشتینە خانووی کرێوە، وردە وردە ماڵێکی جوانمان دروست کرد کورێکی تریشمان بوو.لە سەرەتاوە بە هۆی ئەوەی موچە باش بوو کرێ خانوو و بژێوی ژیانمان دابین ئەکرد، بەڵام لەم دوایەدا بە هۆی ئەوەی موچە لە کاتی خۆیدا نەئەدرا و کەم کورتی تێکەوت ووریا فریا نەئەکەوت، شەڕ وئاژاوە کەوتە نێوانمان و ئەیوت ئەگەر تۆ باش بوویتایە لەگەڵ دایکم بۆ دەبوینە کرێ چی.
ئارەزوو بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی بە سەرهاتەکانی و هاتە سەر باسکردنی ئەوەی بۆ چی کە خۆی سوتاند.
هەست کردن بە تەنیایی لە ژیانمدا ونەبوونی سۆز و خۆشەویستی، نەبیستنی ئامۆژگاری لە لایەن کەسی نزیک و تەنانەت وریاش، هۆکار بوو کە بۆشاییەکی یەکجار گەورە لە ژیانمدا دروست ببێت، ووریا دوو هەفتە لە مانگێکدا لە فەرمانی پێشمەرگایەتی بوو، کاتێکیش ئەگەڕایەوە زۆری کاتەکانی لە لای دایک و باوکی بە سەر ئەبرد، بۆیە ئەمە وای لێکردم کە زۆر پەیوەست ببم بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، بە تایبەتی فەیسبوک وگروپەکانی ناوی. لە چەند گروپێکدا بابەتم دائەبەزاند و بە هۆی ئەوەوە خەڵکێکی زۆر نامەی بۆ ئەناردم و گرنگیان پێئەدام و بە بیانوی ئەوەی کە بابەتەکانمیان بە دڵە و ئیتر دەکەوتنە گفتووگۆ لە گەڵمدا، لە سەرتاوە وەک خوشک و برا، دواتر ناردنی نوکتە و قسەی خۆش بۆ یەکتری، ، ، ئەوەندە پەیوەست بووبووم بە فەیسبوک زۆر جار ئاگام لە منداڵەکانم نەمابوو، ئەوەندە سۆز و چێژم لە هاورێکانی فەیسبوکم وەرگرتبوو، ئەوەندە چێژم لە هاوسەر و کەس وکارەکەم وەرنەگرتبوو، ئەوەندە گرنگی وکاتم بە بابەتەکانم ئەدا کە بڵاوم ئەکردنەوە و چارەکێکی ئەوە گرنگی بە دوو منداڵەکەم نەئەدا. وام لێهاتبوو کە تەنانەت خەو و ئیسراحەتم لە خۆم تێک دابوو، توانا وحەوسەڵەی منداڵەکانمم نەمابوو..
بە تێبەڕبوونی کات هاورێتیم لە گەڵ کورێکدا پەیدا کرد (ناوی سەهەند بوو) لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئەژیا، لە من منداڵ تر بوو.. زۆر جار هەستم بەوە ئەکرد کە زۆر لە بیر و هۆشمەوە نزیکە و هەمیشە یەکەم کەس بوو کە دەست خۆشی لێئەکردم و پشتگیری ئەکردم بۆ ئەوەی بەردەوام بم، زۆر جار ئەگەر کورێک یان پیاوێک لە ڕێگەی ماسنجەرەوە بێزاریان بکردمایە، هانام بۆ ئەو ئەبرد، ئەویش هەڕەشی لێئەکردن و ئیتر کۆڵیان ئەدا.
هەمیشە بە دادە ئارەزوو بانگی ئەکردم و ئەیوت من خوشکم نییە و تۆ خوشکی گەورەی منیت، ، هەرگیز لە ژیانمدا نە باوک نە برا نە مێرد ئەو هەستەیان پێ نەبەخشیووم، بۆیە نەمدەزانی گرنگی پێدان چییە!! ئایا بەزەیی بوو؟یان لە بەر بەرژەوەندی و مەرامی بۆگەنی خۆی بوو!
وردە وردە باسی ژیانی خۆم بۆ کرد و ئەویش بە هەمان شێوە باسی ژیانی خۆی بۆ من کرد، ژمارەی ڤایبەری یەکترمان گۆرییەوە وزۆر جار کە قسەمان ئەکرد کامیرەمان ئەکردەوە، وێنەی خۆی و وێنەی سروشتی جوانی ئەو وڵاتەی کە تیادا ئەژیا بۆی ئەناردم و منیش بە هەمان شێوە وێنەی خۆم و هەردوو کوڕەکەم بۆ نارد..
من هەر وەک برایەکی خۆم مامەڵەم لە گەڵ ئەکرد، بەڵام هەستم بەوە ئەکرد کە سەهەند زۆر جار قسەکانی ئەگۆری و ئەیوت ئەگەر بێتو مافی پەنابەریم بۆ دەربچێت و ئەوا بە فەرمی هەوڵتان بۆ ئەدەم بۆ ئەوەی تۆ و منداڵەکانت ڕزگار بکەم، ئەیوت تۆ شایستەی ئەو پیاوە نییت وتۆ شایستەی کەسێکی زۆر باشیت... کاتێک گوێبیستی ئەو قسانەی سەهەند ئەبووم دڵ خۆش ئەبووم حەزم بە ژیان ئەکرد، لە ناخی خۆمدا ئەمووت بۆ منیش وەک چەندەها ژنی تر ژیانێکی شایستە نەژیم....
هەموو جارێک کە وریا لە فەرمانی پێشمەرگایەتی ئەگەڕایەوە و هەوڵم لە گەڵ ئەدا بۆ ئەوەی ڕازی بکەم و کە بڕۆین بۆ ئەوروپا، بەڵام هەموو جارێک ڕەتی ئەکردەوە و ئەیووت بە چی بڕۆین و ئەگەر پارەشم هەبێت وئەوا من چۆن دایک و باوکم بە جێ بهێڵم.
بەڵێ من کەسێکی زۆر ساویلکەو گێل بووم، زۆر نەفام و گەمژە بووم، ئاخر من باوک و برای خۆم و هاوسەرەکەم دڵیان بۆم ناسوتێت، ئیتر چۆن کورێکی بێگانە کە قەزاوقەدەر کردبێتی بەهاوڕێم دڵی بۆم بسوتێت !
بە تێپەربوونی کات سەهەند داوای وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی لێکردم، کاتێک ڕەتم کردووە و ڕووبەڕوی بوومەوە، کەوتە هەڕەشە کردن لێم وتی ئەگەر ئەو وێنانەم بۆ نەنێری ئەوا خۆم ئەزانم چی ئەکەم، لەڕاستیدا زۆر نەترسام ووتم خۆ هیچ هەڵەیەکی خراپم نەکردووە، بەڵام نەمزانی ئەو وێنە و ڤیدیۆیەی خۆم و منداڵەکانم کە بۆم ناردبوو لە لای خۆی پاراستبووی، بویە وتی پێم ئەگەر ئەوەی داوای ئەکەم لێت جێبەجی نەکەیت و ئەوا وێنە و ڤیدۆکانت لە گروپ دائەبەزێنم، منیش زۆر لێیپاڕامەوە و بە ساقە و قوربانی بووم و تم ئەگەر بێت شتی وابکەیت و ئەوا کەس و کارم دەمکوژن.. تکات لێئەکەم وەک چۆن لە سەرەتاوە وەک برایەکی باش هاوکاریت ئەکردم، هەر وا بە جوانی لە گەڵمدا بمێنەرەوە.
بەڵی چەند جارێک وبۆ ماوەی چەند ڕۆژێک هەمان داواکاری ئەکرد و هەڕەشەی لێ ئەکردم بەڵام من هەر وەڵامم نەئەدایەوە، لە ناخی خۆمدا ئەمووت مادام تا ئێستا هیچی نەکردووە، ئەوا هیچ ناکات.
ماوەیەک دوور کەوتمەوە لە فەیسبوک و تەنانەت لە گروپەکەشم، بەیانییەک زوو هاورێیەکم کە هەر لە ڕێگەی فەیسبوکەوە ناسیبوم نامەیەکی بۆ ناردم وتی سەهەند وێنەی تۆی لە گروپ دابەزاندووە، منیش بە پەلە فەیسبوکم کردەوە، کاتێک بینیم نوسرابوو :
ئەم ژنە بەناوی ئارەزوو کە ماڵیان لە گەڕەکی.....و لە شاری..... وژمارە تەلەفۆنەکەی........ کاری لەش فرۆشی دەکات تەنها بە 5 هەزار دینار.
ئای لەو ساتە نەمزانی چی بکەم !!! بۆ کوێ بڕۆم !!! هەرچیش بڵێم هیچ کەس باوەڕم پێناکات چونکە هەموو ناو وناونیشانم بە ئاشکرا نوسراوە. دڵنیابووم لەوەی کە دەکوژرێم... بۆیە وتم با خۆم خۆم بکوژم پێش ئەوەی بمکوژن.
پێش ئەوەی خۆم بسوتێنم ئەوە بوو نامەیەکم نارد بۆ سەهەند وتم تۆ بوی بە هۆکاری ئەوە ئەو دوو منداڵەم هەتیوو و سەرشۆر بکەیت، ئەوا من خۆم ئەسوتێنم.
هیچ نەوەستام ڕۆشتمە حەوشەکەمان و دەبەیە نەوتم کرد بە جەستەمدا و ئاگرم لە خۆم بەردا.
بریا لەوێدا ڕۆحم دەربچوایە و یەکجار نەجاتم ببوایە...
لە دوای دوو ڕۆژ بە ئاگا هاتم و لە تاو ئازار هیچ شتێکم بیرنەمابوو، هەموو لاشەم پێچرابوو، بە تەنها وریا بە ڕاستی سەرمەوە بوو واقی وڕمابوو سەری سوڕمابوو، چاوەکانی پر بوون لە پرسیار !
لە ناخی خۆمدا ئەمووت تۆ بڵێیت ووریا هەموو شتێکی زانیبێت ؟ ئایا ئەو وێنانەم بڵاو بوونەتەوە یان سەهەند ویژدانی ئازاری داوە و دواتر لایبردووە؟
ئەی بۆ بە تەنها وریا لە لامە؟
پرسیاری منداڵەکانم کرد، وریا وتی خەمت نەبێت، منداڵەکان لای دایکمن.
کاتێک وریا پرسیاری ئەوەی لێکردم کە هۆکار چی بووە کە خۆم سوتاندووە ؟ ئۆقرەیەک بە گیانمدا هات و دڵنیا بووم لەوەی کە هیچ نازانێت، بۆیە منیش ووتم بێزار بووم لە ژیان.
لە دوای مانگێک گەرامەوە ماڵەوە بەڵام بە ڕووخسارێکی شێواو و ناخێکی بریندار و دڵێکی شکاو، ویستم منداڵەکانم لە ئامێز بگرم بەڵام ئەوان نەیان ویست و دیاربوو لە ڕووخسارم ئەترسان.
هەرچۆن بێت نامەیەکم نارد بۆ هاورێکەم، ئەویش دواتر تێلی بۆ کردم وبۆم باس کرد کە خۆم سوتاندووە. ئەویش زۆر بێتاقەت بوو وتی ئەبوایە وات بە خۆت نەکردایە... لە دوای چەند خولەکێک سەهەند پۆستەکەی لابردوو و پێم وایە کەسێکی واش نەیبینیوو، ئەوانەشی کە کۆمێنتیان بۆ نوسیبوو هەموو سەرزەنشتیان کردبوو.
کاتێک سەیری نامەی ماسنجەرەکەم کرد، بینیم لەو ڕۆژەوەی کە خۆم سوتاندووە، ڕۆژ نیە سەهەند نامەی بۆ نەناردبم و لە هەموو نامەکاندا داوای لێبوردنی کردووە و نوسیبوی من بە ڕاستی تۆم خۆش ئەوێت.
منیش نامەم بۆ نارد وتم تۆ بوویت بە هۆکاری ئەوەی کە خۆم بسوتێنم و ڕوخساری خۆم بشێوێنم.... ئیتر وازم لێ بهێنە!
لە دوای ئەوەوە چەندەها جار نامەی ناردووە و بە گومانە لەوەی کە خۆم سوتاندبێت، داوای ئەوە ئەکات کە کامێرا بکەمەوە بۆ ئەوەی بمبینێت.
کاتێک ئارەزوو ئەم باسەی بۆ دەگێڕامەوە و هەستم بەوە دەکرد کە ڕاست ناکات وخۆشەویستی هەیە بۆ سەهەند، بەڵام ئەو خۆشەویستییەی بۆ دەرنەبڕیبوو، چونکە ئارەزوو نەیدەویست سەهەند بە دەم وچاوی شێواوە بیبینێت. دیار بوو ئەوەندە لە خەمی ئەوەدا بوو چۆن سەهەند بەو شێوەیە بیبینێت و ئەوەندە بیری لای ئەوە نەبوو کە چۆن لەمەودوا مامەڵە لەگەڵ ژیاندا بکات.
پرسیاری ئەوەم لێکرد کە هەڵسوکەوتی ووریا چۆنە لە گەڵیدا؟
وتی ئێستا زۆر باشە لە گەڵمدا زۆر خەریکم ئەبێت، ئیتر نازانم ویژدانی ئازاری ئەدات یان تەنها بەزەییەو و هیچی تر !
داوای لێکردم کە چی بکات و چۆن مامەڵە لە گەڵ سەهەند بکات، پێم ووت دوورکەوە لێی و بلۆکی بکە، کەسێک لە سەرەتاوە بەو شێوەیە مامەڵەی لە گەڵ کردبێتی، دڵنیابە لەوەی کە کەسێکی باش نییە و لەوانەیە ئەویش ویژدانی ئازاری بدات و هەست بە زەمب بکات.
ئارزوو بەڵێنی بە من نەدا کە دوور کەوێتەوە لە سەهەند بەڵام ڕازی بوو بەوەی کە چیرۆکی ژیانی خۆی باس بکات، بۆ ئەوەی وانەیەک بێت بۆ سەدەها کچ و ژنی وەک ئەو کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەکەونە هەڵەوە و دواتر هەتا مردن دەبێت خۆیان و خێزانەکانیان باجی بدەن.
تێبینی / چیرۆکەکە ڕاستییە و ناوەکان خوازراون و هەندێک دەستکاری لە ڕووی داڕشتنەوە کراوە بۆ ئەوەی کەسایەتیەکان نەناسرێنەوە.

ئامادەکردنی ڕۆزا حەمە ساڵح
ئەم بابەتە 3,225 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 15-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 15-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,225 جار بینراوە
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,954
وێنە 104,270
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,727
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.61 چرکە!