#سەروەر عەبدولڕەحمان عومە#ڕ
حزبی شیوعیی عێراق و مەسەلەی کورد (1934 1975)، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە گرنگی ئەم بابەتە لەوەدایە بۆ یەکەمجار، کە لێکۆڵینەوەیەکی لەم جۆرە وەک تێزی دکتۆرا پێشکەش بکرێت و بەشێوەیەکی زانستیانە ڕەوشی خەباتی (حشع) لە کوردستاندا شیبکرێتەوە و لەو ماوەیەدا 1934-1975 هەڵوێستەکانی دەرهەق بە کورد بخرێتە ڕوو و جۆری پەیوەندییەکانی لەگەڵ جوڵانەوەی ڕزگاری خوازی کوردیدا دیاری بکرێت. ئەم کتێبە لە چوار بەش و هەر بەشەش لە چەند باسێک پێکهاتووە لە چوارچێوەی 628 لاپەڕەی قەبارە گەورەدا. دروستبوونی حزبی شیوعیی عێراق، گروپی بۆ پێشەوە، کۆمەڵی الشرارە، ڕێکخراوی یەکێتی تێکۆشین، دەستەی عێراقییەکان، حزبی شیوعیی و مافە نەتەوایەتییەکانی کورد 1945-1958، حزبی شیوعیی و دەسەڵاتی عبدولکەریم قاسم، هەڵوێستیان بەرامبەر شۆڕشی ئەیلول 1961-1970 وە بەرامبەر هەرەسی شۆڕشی ئەیلول 1975....هتد. لەگەڵ کۆمەڵێک دۆکیۆمێنت و وێنە.
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,231 kertaa