کۆمیتەی گەلان و باوەڕییەکانی کەجەکە بە بۆنەی مانگی موحەرەمەوە کە عەلەوی و موسوڵمانانی شیعە بەرخۆدانی کەربەلا بەبیردەهێننەوە و تێیدا شین دەگێڕن وخواردنی عاشوورا بڵاودەکەنەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
کۆمیتەی گەلان و باوەڕی کەجەکە وتی عەلەوی و موسوڵمانانی شیعە، ئەمساڵەش بە ڕۆژۆ و بڵاوکردنی خواردنی عاشوورا بەرخۆدانی کەربەلایان بەبیرهێنایەوە. سڵاوی خۆمان بۆ ئەو کەسانە دەنێرین کە بە عیبادەتەکەیان بەرخۆدانی کەربەلا بەبیردەهێننەوە. هیوادارین ڕۆژۆ و بڵاوکردنی خواردنی عاشوورایان قبوڵبکرێت.
کەجەکە لە پەیامەکەدا دەڵێت خەباتی ئیمام حسێن و دەیان هاوڕێکانی لەدژی زۆڵمی یەزید، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێکۆشانێکی گرنگە. ئەو تێکۆشانە لەدڵی دادمەندان و خەباتی یەکسانی و ئازادی گەلان و هزر و بیریاندا جێگەیەکی پیرۆزی هەیە. بەرخۆدانی کەربەلا بە شێوەی عیبادەت بەبیردەهێنرێتەوە و میراسێکی پیرۆزی تێکۆشانی ئازادی مرۆڤایەتی بۆ گەلەکەمان بەجێهێشتووە. لەبەرئەوە ئیمام حسێن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕێبازێکە. ئەوانەی لەسەر خەباتی داواکاری ماف و دادمەندی بەردەوامن، 1379 ساڵە بە ڕۆژۆگرتن و بڵاوکردنەوەی خواردن، گیانی نرخی مرۆڤایەتی و بیروباوەڕیان بۆ نەوەکانی دوای خۆیان بەجێهێشتووە.[1]