چیرۆکی ڕزگار بوونی دڵسۆز مستەفا عەمێ لەدەستی داعش
دڵسۆز مستەفا عەمێ، لە تەمەنی 14 ساڵی لە گوندی کۆچۆی شارۆچکەی
شنگالشنگال لە 15-08-2014 لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی کەوتە دەست
داعشداعش، وەک خۆی دەڵێت: تائێستا چارەنووسی دایک و باوک دوو خوشک و برایەکی نازانێت.
ناخۆشترین رۆژ
دڵسۆز باسی یەکەم رۆژی کەوتنە دەست داعش دەکات و دەڵێت: رۆژی 15-08-2014، چەکدارانی داعش لە گوندی کۆچۆوە رفاندیانین و بەرەو شنگال و
موسڵموسڵ و پاشان سوریا-یان بردین، داعش لە شنگال دایک و باوکم-یان لێجیاکردینەوە، ئەوە ناخۆشترین رۆژی ژیانمە.
ئەو لەگەڵ دوو خوشکیدا لەلایەن چەکدارانی داعش براونەتە رەققە و دواتر دابەشکراون لەوێ داعشێکی عێراقی بەناوی (ئەبو محەمەد) منی وەک هاوسەری خۆی هەڵبژارد و دەستدرێژی کردەسەرم دڵسۆز نزیکەی دوو ساڵ و نیو لای ئه و چەکدارە دەمێنێتەوە، لەوکاتانەش کە لە رەققە بووە ناوبەناو هەلی ئەوەی بووە سەردانی خوشکەکەی بکات کە ئەویش لە دەست چەکدارێکی تردا بووە.
راکردن لە شەڕ
بەهۆی هێرشی بەردەوامی
شەڕڤانشەڕڤانانی کورد و هاوپەیمانان بۆ سەر داعش (ئەبو محەمەد) بەردەوام لە شەڕدا بووە و لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر چووە و ئەویشی لەگەڵ خۆی بردووە، بەڵام ئەم کارە زۆری نەخایاندووە، دڵسۆز وتی: ئه و لێم بێزاربوو، بۆیە منی فرۆشتە داعشێکی ئەوروپی بە ناوی (ئەبو ئەحمەد) ئه و داعشە ژنێکی دیکەی عێراقی هەبووە و هەردووکیان بۆ دڵسۆز زۆر خراپبوون، بەو حاڵەش ماوەی 10 مانگ لە (ئەبو کەمال) لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە.
جارێکی تر رفاندن
پاش کوشتنی (ئەبو ئەحمەد) لە ئاکامی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، دڵسۆز دەکەوێت دەست چەکدارێکی دیکە بەناوی (ئەبو عومەر عێراقی) و راستەوخۆ بەرەو دێرەزور دەیڕفێنێت و دوای سێ مانگیش دەیفرۆشێتە داعشێکی دیکەی عێراقی بەناوی (ئەبو سەجاد).
دڵسۆز لەگەڵ ئەو چەکدارەی داعش دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتنە باغۆز، بە ناچاری (ئەبو سەجاد) خۆی رادەستی هێزەکانی سوریا دیموکرات دەکات و ئەویش دەچێتە کەمپی (هۆڵ).
ژیان لەناو ژنانی داعش
دوای پێنج ساڵ مانەوە لەگەڵ پیاوانی داعش، دڵسۆز لە ساڵی 2019 دەکەوێتە ناو ژنانی داعش، وەک خۆی دەڵێت: ژیان لەناو ژنەکانی داعش لە کەمپی (هۆڵ) زۆر سەخت بوو، تەنانەت نەمدەوێرا باسی دەرچوون له و کەمپە بکەم تا ئەوکاتەی دەرفەتێکی بۆ هەڵدەکەوێت و پەیوەندی بە (یەسری)ی برایەوە لە
دهۆکدهۆک دەکات کە تا ئەوکات ژمارە مۆبایلەکەی لەبیرنەکردبوو، براکەشی بە هاوکاری ماڵی ئێزدییەکان لە هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان رزگاریدەکەن.
دڵسۆز رۆژی 17-08-2018 لە کەمپی هۆڵ رزگاریبوو، ئێستاش لە کەمپی قادییا لە دهۆک لەگەڵ براکەیدا لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی دایک و باوک و خوشک و براکانیدایە.
[1] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!