🏠 Başlangıç
Gönderme
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Temas
Hakkında!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Daha
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Hakkında!|Kütüphane|📅
🔀 Olayla ilişkili konu
❓ Yardım
📏 Kullanma kılavuzu
🔎 Gelişmiş Arama
➕ Gönderme
🔧 Kısayollar
🏁 Diller
🔑 Hesabım
✚ Yeni başlık
📕 Kürtler: Bir el kitab
Mehrdad R. Izady
stanbul: Doz Yayıncı- lık, Üçüncü Baskı, 2011.
📕 Kürtler: Bir el kitab
📕 Dersim İsyanları ve Seyit Rıza Gerçeği
Riza Zelyut
📕 Dersim İsyanları ve Seyit Rıza Gerçeği
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
Ferhad Şakeli DOZ BASIM-YAYIN
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
Ferhad Shakely
AVESTA BASIN YAYIN
Ondokuzuncu yüzyılın ortalarına kadar şiir, Kürt edebiyatında tartışmasız en gelişmiş edebi türdü. Nesir ise bu tarihten sonra gelişmeye başladı. Ancak ilk ürünler
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
Sana Feride diye hitap etmenin benim için ne büyük saadet olduğunu bilsen. Çünkü sen benim hem dert ve elem, hem de emel yoldaşım oldun. Hayatta milli ve vatani gayeleri uğrunda maruz kaldığım felaket
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
👫 Seyit Abdülkadir
Seyit Abdülkadir ya da Seyyit Abdülkadir Efendi (Kürtçe: Seyîd Evdilqadir, Seyîd Evdilqadir Efendî; 1851, Hakkâri, Şemdinan – ö. 27 Mayıs 1925, Bitlis), Şeyh Said İsyanı’ndan (Genç Hâdisesi) sonra ida
👫 Seyit Abdülkadir
📕 Yikilacak Duvarlar
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی بە بارمتەگیراوی پێشووی هەدەپە لە زیندانی جۆری ئێف لە کۆجالیی تورکیا زیندانیکراوە. کتێبێکی بە ناوی دیوارەکان دەڕووخێن نووسیوە.[1]
📕 Yikilacak Duvarlar
📕 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
📕 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
📄 Esmer
Esmer, kovareke çandî û edebî ya mehane ye.
Ji sala 2005\'a ve bi zimanê tirkî û kurdî li Stenbolê weşana xwe didomîne. Kovar bi mehane derdike. Slogana kovarê Popüler kültür e, ev jî guhertinek ji Ça
📄 Esmer
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
KÜRDOLOJİ
AKADEMİK ÇALIŞMALAR
CİLT: 3
EDİTÖR
Dr. Hasan KARACAN
Editör Notu: Yazıların her tür sorumluluğu yazarlarına aittir.
ISBN: 978-605-9512-03-9
TİYDEM YAYINCILIK
www.tiydem.com
Ekim 201
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
Berlin\'de kadın ve erkeklerin birlikte ibadet ettiği caminin kurucularından Ateş, Almanya\'daki liberal Müslümanların baskı hissettiğini ve çoğunun gelen tehditlerden korktuğunu savundu. Ateş, Diyanet\'
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
Mesut yeğen [1]
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
Yalçın Çakmak (Der.), Tuncay Şur (Der.)
“Bir ‘tür’ olarak biyografya, kendi geleceklerini kendi öz iradeleriyle belirleme hakkından mahrum bırakılan ve bu nedenle de kendi zamanlarına ve mekânlarına
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Ürün kodu : İmparatorluk Sınır ve Aşiret
Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Nejat Abdulla
Fransızcadan Çeviren: Mustafa Aslan
Onaltıncı yüzyıldan itibaren Kürdistan Osmanlı-Fars
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
Türk devletinin Rojava’ya (Kuzey Suriye) yönelik saldırı-işgal tehditleri ve hazırlıkları devam ediyor. Türk devleti bu yılın başlarında Ocak – Mart aylarında Rojava’nın Afrin bölgesine saldırdı ve iş
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
📕 USLU YAZILAR
Mehmet Salih Özalp
📕 USLU YAZILAR
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
Mehmet Salih Özalp
2014
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
Kod Adı: Quwetlî Hesekê
Adı Soyadı: Musa Ebdilxanim
Ana Adı: Fewziye
Baba Adı: Ebid
Doğum Yeri: Hesekê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Dêrezor / 01-04-2018
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
Kod Adı: Moro Hesekê
Adı Soyadı: Xalid El Elî
Ana Adı: Redhe
Baba Adı: Xelef
Doğum Yeri: Şedadê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Hesekê / 26-02-2018
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
Kod Adı: Sîpan Xelat
Adı Soyadı: Omer Cîlo
Ana Adı: Emîne
Baba Adı: Hisên
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Raco, Qude köyü 27-01-2018
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
Kod Adı: Rizgar Amed
Adı Soyadı: Recep Toprak
Ana Adı: Bircan
Baba Adı: Remzi
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 17-03-2018
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
Kod Adı: Hemze Întîqam
Adı Soyadı: Salih Elî
Ana Adı: Suad
Baba Adı: Elî
Doğum Yeri: Şam
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
📕 Kütüphane
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
📕 Kütüphane
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
📕 Kütüphane
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇;...
✌️ Şehitler
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
📕 Kütüphane
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
📖 کۆڕێک و پەیڤێک | Kategori: Kısa tanım | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü
☰ Daha
⭐ Toplanma listesine ekle
💬 Bu madde hakkında yorum yaz!

✍️ Başlık Değişiklikleri
🏷️ Metadata
RSS

📷 Seçilen öğeyi ile ilgili görüntüler için Google arama!
🔎 Seçili öğe için Google arama!
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️‍🗨️ | 👂

کۆڕێک و پەیڤێک
کۆڕێک و پەیڤێک
هۆمەر نۆریاویهۆمەر نۆریاوی
مێژوو، لە لایەکەوە ڕابردووی گەلان دەگێڕێتەوە و لەو لایشەوە لە ڕووداوە دیرۆکییەکان دەکۆڵێتەوە. ئەوەی ڕاستی بێت جاران ئەوە ڕۆژهەڵاتناسەکان بوونە کە بە گوێرەی قازانج و بەرژەوەندیی دەوڵەتانی خۆ، مێژوویان بۆ کورد نووسیوە. بەشێک لەم ڕۆژهەڵاتناسانە بە ویژدانەوە ئاوڕیان لە ڕاستییەکان داوەتەوە و دواتریش بوونەتە دۆستی ئەم گەلە کەچی ژمارەیەکی دیکەیان مێژووی کوردیان بە تەواوەتی شێواندووە و لە بەرژەوەندی دەوڵەتانی خۆ، مێژووی ئەم گەل و نەتەوە بندەست و بەرستەم کەوتەیان نووسیوەتەوە.
دێرک کینان، ڤلادیمێر مینۆرسکی، سیسیل جی ئەدمۆندس، ڤاسیلی نیکیتین، ئێلی بانستەر سۆن یان هەمان مێجەرسۆن، جۆیس بلۆ، کریس کۆچێرا و مارتین ڤان بروونەسن، نموونە هەرە بەرچاوەکان لەم پێوەندییەدا دێنە ئەژمار.
بەڵام دواتر خودی کورد ئەو هەلەی بۆ دەڕەخسێت تا خۆی مێژوو و دیرۆکی خۆی بنووسێتەوە. شەرەفخان بدلیسی، حوسێن حوزنی موکریانی، محەممەدعەلی عەونی، ئەمین زەکی بەگ، ئایەتوڵڵا مەردۆخ، مەستوورە کوردستانی، کەمال مەزهەر، کەریم زەند، حەمەدەمین هەورامانی، سۆران حەمەڕەش، کەلیموڵڵا تەوەحودی و جەبار قادر، کۆمەڵە مێژوونووسێکی ناودیاری کورد دێنە ئەژمار کە هەر کامە و ئاوڕیان لە قۆناخ و گۆشەیەک لە مێژووی نەتەوەکەیان داوەتەوە و ئەم کاروانە هەر وا بەرەوپێشەوە مل دەنێت و مێژوونووسی نوێ دێنە کایەوە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 7ی خەرمانانی 2719(29ی ئەگۆستی 2019)لە هۆڵی فەرهەنگسەرای فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری کامێران، لە کۆڕێکدا پەردە لە ڕووی بەرگی یەکەمی کتێبیمێژووی کامێران، بەرهەمی دوکتۆرمحەممەدباقر پیریلا درا. بەرگی یەکەمی ئەم کتێبە ناویجوگرافیای مێژوویی پاڵنگانی لەسەرە و نووسەر پێی وایە گرێدراوییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان دیرۆکی پاڵنگان و کامێراندا هەیە و بە بێ خوێندنەوەی ورد بۆ ڕابردووی ئەو ناوە، زەحمەتە خوێنەر بە باشی مێژووی ناوچەی کامێران بناسێت.
هەر وەک زۆربەی کۆڕە فەرمییەکان، دەستپێکی کۆڕەکە ڕووی لە ئاخاوتنی چەند کاربەدەستێکی ڕەسمی بوو کە وادە و بەڵێنی ئەوەیان بە نووسەر دا بە گەرمی بەرەو پیری کتێبەکەوە بچن و پاڵپشت و پشتیوان بن و فەرمانگە ڕەسمییەکانیش دنە بدەن کتێبەکە بکڕن.
دواتر پەنێلێکی تایبەت بۆ چوار شارەزای بواری مێژوو و کەونینەناسی، جوگرافیا و زانستە سیاسییەکان کە بریتی بوون لە بەڕێزان: دوکتۆر شابەختی ڕۆستەمی(پسپۆڕی زانستی جوگرافیا)، دوکتۆر ئەمیرساعید موژەژی(کەوناراناس)، دوکتۆر عەلی ئەشرافی(دەرچووی زانستە سیاسییەکان) و دوکتۆر محەممەدسدیق قوربانی(پسپۆڕی بواری جوگرافیا)بەڕێوە چوو و هەر کامە لە شارەزایان، وێڕای دەستخۆشی لە نووسەر، ڕا و بۆچوونی زانستیی خۆیان لەسەر کتێبەکە(بەرگی یەکەم)هێنایە زمان و باسی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی پەڕتووکەکەشیان کرد کە بەشکوو بۆ چاپەکانی داهاتوو و هەروەها بەرگەکانی دی ئەم کتێبە بەنرخە، ڕەچاوی ئەو خاڵانەی تێدا بکرێت.
لە دوا بەشی کۆڕەکەیشدا خودی نووسەرمحەممەدباقر پیریلە ئاخاوتنێکدا کەوتە باس لەسەر بەرهەمەکەی و وتی، بۆ نزیکەی 25 ساڵ لە تەمەنی خۆم بەم کتێبەوە خەریک کردووە و خۆی گوتەنی، زۆربەی شارەدێ و گوندەکانی ناوچەکە گەڕاوە و بە سەدان کاژێر وتووێژی بە شێوەی دەنگ لەگەڵ خەڵکانی خودان ئەزموون ئەنجام داوە. هەروەها نووسەر ئاماژەی بەو پرسەیش دا کە بە بێ خوێندنەوە بۆ مێژووی ناوچەی پاڵنگان، ناتوانیت لەسەر دیرۆکی کامێران بنووسیت. نووسەر، ناوچەی پاڵنگانی بە دەروازەی ژیار بۆ ناوچەی هەورامان، کامێران و سنە لە قەڵەم دا و شوێنەوار و بەڵگەنامە مێژووییەکانی وەک قەڵای پاڵنگان و بەردەنووس و بەڵگەنامەیتەنگیوەری بە نیشانەی هەرە ڕوون بۆ سەلماندنی وتەکەی دانا و ئیشارەتی بەم خاڵەیش دا ئەو سەردەمەی کە پاڵنگان ناوەندی دەسەڵات دەبێت، شوێنی وەک سنە هێشتا باژاڕ نابێت. محەممەدباقر پیری، لە بەشێکی دی ئاخاوتنەکەیدا ئاماژەی بەم خاڵە دا کە، هەر بۆ بەشی یەکەمی ئەم کتێبە(جوگرافیای مێژوویی پاڵنگان)150 ژێدەر و سەرچاوەی بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی دەکار هێناوە. هەروەها وتیشی، هەرگیز خواست و حەز و ویستی تاکەکەسیی خۆم ئاوێتەی کارەکەم نەکردووە و واقیع چۆن بووە و چلۆن ڕووی داوە، بە هەمان شێوە نووسیومەتەوە. ئەرچی بۆ نووسینی ئەم بەرهەمە، کەڵکم لە دوا مێتۆد و شێوازە زانستی و توێژینەوەییەکان وەرگرتووە بەڵام دیسان دڵنیام بێ کەموکووڕییش نییە.
محەممەدباقر پیری لە بەشێکی دی ئاخاوتنەکەیدا، کەوتە باس لەسەر خۆشەویستی بەرانبەر زێدەکەی و هۆکاری سەرەکی نووسینی ئەم بەرهەمەیشی گەڕاندەوە بۆ هەمان پرس.
نووسەر دواتر ئاماژەی بە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان ئایین و ئایینزاکان و بگرە شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی لە کامێران دا و وتی، لە ناوچەی کامێراندا خەڵک بە سێ دیالێکتی زمانی کوردی(کوردیی نێوەڕاست، کەڵهوڕی و هەورامی)دەئاخێون و ئەمەی بە دەسکەوتێکی گەورە بۆ خەڵکی ئەم ناوەی کوردستان لە قەڵەم دا. نووسەر هەر سەبارەت بە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی گشت ئایین و ئایینزاکان لە ناوچەی کامێراندا، مووساییەکانی کامێرانی بە نموونە هێنایەوە و ئەوانی بە خەڵکانێکی ئاکارچاک و ڕەوشتبەرز وەسف کرد. لە کۆتاییشدا وتی، پاڵپشتی هەمە لایەنەتان بۆ کڕینی ئەم کتێبە، دنەم دەدات تا بەرگەکانی دی، زووتر چاپ و بڵاو بکەمەوە.
خاڵێک کە پێویستە لێرەدا ئاماژەی پێ بدەم ڕووی لە زمانی ئاخاوتنی توێژی زانستوەری ئێستای کوردە کە جێی داخە هێشتاکە زمانە زانستییەکەی بەشێکی فرەی ئەم توێژە لە بن کارتێکەریی زمانی سەردەستدایە. چاوەڕوانی جەماوەر بە گشتیی و کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردی بە تایبەت لەم توێژە پێشڕەوە گەلێک فرەیە و ئومێدە ئەم توێژە خەمخۆرە زێترین هەوڵی خۆی لە پێناو گەشەپێدانی زمانی زانست بە کوردی دەکار بێنێت. لە نێو پەنێلە زانستییەکەی ئەم کۆڕەدا جگە لە دوکتۆرعەلی ئەشرافی کە بە زمانێکی پاکژی کوردی کەوتە ناساندن و هەڵسەنگاندنی نووسەر و کتێبەکەی، زمانی پەیڤینی کوردی بەشدارانی دی نێو پەنێلە زانستییەکە کە هەموویشیان کورد و هەڵگری بڕوانامەی دوکتۆرا بوون، مخابن ئەوەندە بەرگی زمانی کوردی لە وەردا نەبوو.
گرووپی هونەرییتەسکینبە پێشکەشکردنی چەند سترانێک بە شیعری شێخ ڕەزا تاڵەبانی، مەولەویی تاوگۆزی و گۆرانییەکی هونەرمەندی ناوئاشنابەهجەت یەحیا، بڕێک کەشوباکەیان گۆڕی. بەهرە دەنگخۆشەکانی ئێستای نێو ڕووبەری هونەری کوردی پێویستە تەنێ پشت بە دەنگخۆشییەکەیان نەبەستن و بە خوێندنەوەیەکی قووڵ و ورد بۆ ئاواز و ستران و ئەدەبی کوردی، ژیرانە و شارەزایانە لەگەڵ موزیک و ئەدەبدا هەڵسوکەوت بکەن و بە پرۆڤە و ڕاهێنان و هەگبەیەکی زەنگینەوە، پاڵپشت بۆ بەرەوپێشەوەچوونی هونەری نەتەوەکەیان بن.
هەر لە پەراوێزی کۆڕەکەدا، پیشانگەیەکی وێنەیش کە داگری کۆمەڵە وێنەیەکی مێژووی 120 ساڵی ڕابردووی ناوچەی کامێران بوو، بەرپا کرابوو.
گەرەک ئاماژە بەم خاڵەیش بدرێت کە ژمارەیەک کەسایەتی زانستی، شاعیر، نووسەر، ڕۆژنامەوان، هونەرمەند و خەڵکی داژداری فەرهەنگ و تۆرەی کوردی لە گەلێک ناوچەی کوردستانەوە، بەشداری ئەم کۆڕە ببوون کە لە سیما هەرە دیارەکانی پشکداری کۆڕەکە دەکرێت ئیشارەت بدەمە: هومایۆن کەمانگەر، حەمەڕەشید ئەمینی، مۆمن یەزدانبەخش، عوسمان ڕەحیمی، فەرەیدوون بەهمەنی، شاحسێن سەعیدی، حەمەی ڕەحیمی، شیلان گەیلانی و هۆمەر نۆریاوی.
جێی ئاماژەپێدانە کە محەممەدباقر پیری، ساڵی 1353ی هەتاوی(1975)لە کامێران لەدایک بووە. بۆ پتر لە 25 ساڵ دەچێت کە خەریکی لێکۆڵینەوە لە چەندان بواری وەک مێژوو، فەرهەنگ و ئەدەبی کوردییە و خاوەنی ئەزموونێکی باش لە بواری ڕۆژنامەنووسیدایە و نووسینەکانی لە گەلێک ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی وەک سروە، ئاوێنە، سیروان، ژیوار، (دیار کهن)، لووتکە و... بڵاو بوونەتەوە. هەتا هەنووکەیش ئەم بەرهەمانەی لە چاپ داوە: لەدایکبوونێکی تر، هەنگاوی سێیەم، کامێران لەبەر سێبەری مێژوودا، چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی ناوچەی کامێران، بە هاریکاری حەکیم مەلا ساڵح(ساڵی 1374ی هەتاوی) و مێژووی کامێران، لە چوار بەرگدا کە بەرگی یەکەمی ناوی جوگرافیای مێژوویی پاڵنگانی لەسەرە.
ئەوەی ڕاستی بێت بەرهەمە توێژینەوەییەکەی ئەم نووسەر و توێژەرە کوردە سەرچاوەیەکی هەرە بەنرخ بۆ بەرەی گەنجی خوێندەوار و خوێندکار دەبێت و دنەدەری لاوی چاوکراوەی کوردیش دەبێت بۆ ئاوڕدانەوەی زێتر لە زمان و چاندی خۆی و گەڕان و توێژینەوەی وردتر لەسەر مێژوو و سامانی فەرهەنگیی خۆی.[1]

⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Kaynaklar
[1] 🇰 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هۆمەر نۆریاوی
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
👫 Kişiler
1.👁️هۆمەر نۆریاوی
📂[ Daha...]

⁉️ Başlık özelikleri
🏷️ Kategori: 📖 Kısa tanım
📄 Belge Türü: ⊶ Orijinal dili
📙 Kitap: 📖 Edebi
🏙 Şehirler: ⚪ Sınne

⁉️ Technical Metadata
©️ Bu öğenin telif hakkı öğenin sahibi tarafından Kurdipedia verilen edildi!
✨ Ürün Kalitesi: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Kötü👎
✖️
 40%-49%
Kötü
✖️
 50%-59%
Kötü değil
✔️
 60%-69%
Orta
✔️
 70%-79%
Çok iyi
✔️
 80%-89%
Çok iyi👍
✔️
 90%-99%
En iyi👏
99%
✔️
Bu başlık M. B. tarafından Sep 13 2019 8:05PM tarihinde kaydedildi
👌 Bu makale tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır (Hawrê Baxewan) tarafından Sep 13 2019 8:21PM
✍️ Bu başlık en son Hawrê Baxewan tarafından Sep 13 2019 8:21PM tarihinde Düzenlendi
☁️ Başlık Adresi
🔗
🔗
⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı
👁 Bu başlık 478 defa görüntülendi

📚 Attached files - Version
Tür Version 💾📖🕒📅 👫 Editör Adı
📷 Resim tipi 1.0.132 KB Sep 13 2019 8:08PMM. B.
📚 Kütüphane
  📖 Kürtler: Bir el kitab
  📖 Dersim İsyanları ve Se...
  📖 EHMEDÊ XANÎ; KISA VE Ö...
  📖 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
  📖 Daha...


📅 Kronoloji
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021


💳 Bizi destekleyin
👫 Kurdipedia Ekibi
💬 Yorumlar
⭐ Kullanıcı koleksiyon
📊 Istatistik Başlık Sayısı 382,812
Resim 62,945
Kitap PDF 11,995
İlgili Dosyalar 50,496
📼 Video 201
🗄 Kaynaklar 16,142
📌 Actual
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
William Aegleton JR
Turkçesi: M. Emin Bozarslan
İkinci baskı 1989
Köln-F. Almanya
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Rizgarîxwazen Neteweyî yen Kurdistane
Kürdistan Ulusal Kurtuluşçulan
1993
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
HDP
5th March 2018
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
Kod Adı: Egîd Cotkar
Adı Soyadı: Heyder Elî
Ana Adı: Rehîme
Baba Adı: Ednan
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sayfa oluşturma süresi: 0,187 saniye!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)