ژنێک کە خاوەنی منداڵێکی تەمەن چوارساڵ بو لە پارێزگای بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ئاگری لە جەستەی بەرداو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 11-09-2019، ژنێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی (بەیانە مام کەریمی) بە هۆی سووتانەوە لەنەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەیانە مام کەریمی دایکی منداڵێکی تەمەن 4 ساڵانە، 09-09-2019 گیانلەدەستدانی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابو.
رێکخراوەکە دەڵێت، بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە سەرەتای ساڵی 2019 تاکو ئێستا لانیکەم 95 ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,352 times