ژنێک لە بۆکان بە هۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا
ژنێک کە خاوەنی منداڵێکی تەمەن چوارساڵ بو لە پارێزگای بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ئاگری لە جەستەی بەرداو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 11-09-2019، ژنێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی (بەیانە مام کەریمی) بە هۆی سووتانەوە لەنەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەیانە مام کەریمی دایکی منداڵێکی تەمەن 4 ساڵانە، 09-09-2019 گیانلەدەستدانی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابو.
رێکخراوەکە دەڵێت، بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە سەرەتای ساڵی 2019 تاکو ئێستا لانیکەم 95 ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
[1]