دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم 118 پڕۆژەی خستە تەندەرینگ و پێشکەشی وەبەرهێن و سەرمایەدارانی کرد بۆ تەواوکردن یاخود جێبەجێکردنیان، دەستەی وەبەرهێنان 18 پڕۆژەی دیکەی ڕاگەیاند.
سەربەست ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئامار لە دەستەی وەبەرهێنانبە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ڕۆژانە چاودێری پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەکرێن هەر پڕۆژەیەک بوەستێت یان نەتوانێت کاربکات، لێی وەردەگیرێتەوە و بە وەبەرهێنێکی دیکە دەدرێت.
وتیشی: جگە لەو 118 پڕۆژەیەی لە دوو هەفتەی ڕابوردوودا ڕامانگەیاند، ئێستا 18 پڕۆژەی دیکەش ئامادەیە کە وەبەرهێن و سەرمایەداران دەتوانن بێن بۆ ئەنجامدانی گرێبەست و وەرگرتنیان.
باسی لەوەشکرد: سەرجەم پڕۆژەکان بە جۆر و قەبارە و گوژمەکەشی لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێنەوە بۆ ئەوەی بێ جیاوازی هەموو سەرمایەدار و وەبەرهێنەران ئاگاداربن.[1]