ئیشت بەدەست بێ هیوات لێ دەکەن دار کە بەری گرت پەڵی پیا دەدەن
💬 报价及短语
لە پەندەکانی پیرەمێرد
[1]
ئیش= کار
هیوات لێدەکەن= ئومێدیان پێت دەبێت
پیادەدەن=پێدادەکێشن
کەسێک کە کارێکی بەدەست بێت یان لە شتێکدا شارەزابێت ئەوا دەوروبەرەکەی داوای هاوکاری لێدەکەن تا یارمەتیان بدات. وەک چۆن داری بەردار بەرد یان هەرشتیکی تری تێدەگرن بۆ ئەوەی بەرەکەی بکەوێتەخوارەوە.
کاتێک دەتەوێت داری بەرداربیت دەبێت چاوەڕێبیت لقیشت بشکێنن و بەردیشت تێبگرن:
داری بێبەربە وەحەسێ بۆخۆت
نەلقت کێشن نەپەڵ ئەخەن بۆت
داری بەرداری ئیتربەر پەل بە
لەسەر خۆ وچان لەسەر خۆت دەرکە
تاژیرێ بەعەقڵ دەچنێ بارت
سەد گەوج و چڵێس ئەدەن ئازارت
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!