$باشووری کوردستان$
- لە دووڕیانی هیزۆپ لە #ڕانیە# هەزاران کەس لە پێشوازی تەرمی 3 #شەڕڤان#ی شەهیدی باشوری کوردستان بوون کە لە بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژاڤای کوردستان دژ بە داگیرکاری تورکیا و تاقمە چەتەکانی شەهید ببوون.[1]
- بەبەشداری 33 هەنگەوانی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهاوکاری #کۆمەڵەی هەنگەوانانی کوردستان# و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ لە پارکی ئازادی شاری #سلێمانی# و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ فێستیڤاڵی چوارەمی هەنگوین دەستی بەکارەکانی کرد.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتە بەکرێگیراوەکانی تورکیا هێرشیان کردەسەر شارەدێی ئەبو ڕاسین لە باشوری شارۆچکەی #سەرێکانی# و شەڕ و پێکدادان بە سەختی بەردەوامە.[2]
- چالاکوانێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: چەتەکانی تورکیا پزیشکێکی بە ڕەگەز مێ لە تیمەکانی مانگی سوری کوردی لە شارۆچکەی سەرێکانی ڕفاند.[2]
- سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی بە چەکی قورس هێرشیانکردەسەر شارەدێی تلتەمەر و مەترسی لەسەر داگیرکردنی شارەکە هەیە، شەڕڤانانی #هەسەدە# ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و بەپێی زانیارییەکانیش سوپای سوریا له و میحوەرە پاشەکشەیانکردووە و شەڕێکی سەخت دەستپێکردووە.[2]
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر ڕەوانەی ڕۆژاوای کوردستان کرد.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆنگرێسی ئەمەریکا، پڕۆژەیاسای کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە پەسەند کرد.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,767 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !