بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 14-10-2019
رۆژی 6ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکات.
[1]
- سوپای داگیرکەری سووریا چووەناو شاری تەبقەوە و نزیک دەبێتەوە لە سنوورەکانی باکوور و رۆژاوا.
[1]
- سەربازانی سووپای سوریا بە دروشمی (
بیلروح، بیلدەم نفدیک یا بەششار) و (
ئەڵڵا، سوریا، بەششار و بەس) بەرەو رۆژاوای کوردستان بەڕێدەکەون.
[1]
- روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە
داعشداعش دەستیان بەکشانەوە کردووە لەسەربازگەیەکی ناوچەی خەراب عەشک لەشاری
کۆبانێکۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان و هاوکات هێزێکی زۆری سەربازی سوپای سوریا بەره و ئه و ناوچەیە بەڕێکەوتوون.
[4]
باکووری کوردستان
- لە چیای جوودی لە ناوچەی سلۆپی سەر بە شڕنەخ، شەوی ڕابردوو ئاگر لە دارستانەکان کەوتەوە. پارێزگاری تورک لە شڕنەخ، دوێنێ بە بیانووی ناوچەی ئارام چیای جوودی لە خەڵکی سڤیل قەدەغە کردبوو. راگەیاندرا لە دەرەنجامی بۆردومانی سەربازانی تورک ئاگر لە دارستانەکانی چیاکە بەربووە. بە هیچ شێوەیەک ناکوژێندرێتەوە، لەناوەندی شاریشەوە دووکەڵی سووتانەکە دیارە.
[2]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکارانی زانکۆی
سلێمانیسلێمانی لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆ گردبوونەوەیەکیان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی
شەڕڤانشەڕڤانان و هێزی
هەسەدەهەسەدە و خەڵکی خۆڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان ساز کرد و تێیدا وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکەی تورکیا، خوازیاری ڕاگرتنی جەنگ بوون لە ڕۆژئاوای کوردستان.
[3]
- بە هەماهەنگیی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە
هەولێرهەولێر و زانکۆی کوردستان - هەولێر، کۆنفرانسی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا: هاوبەشیکردن بۆ ئاشتی و سەقامگیری بەڕێوەچوو.[5]
دەرەوەی کوردستان
- دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین تویتیدا کورد تۆمەتبار دەکات بەوەی بەنیازە دیلەکانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئازاد بکات بۆ ئەوەی گوشار لە واشنتن بکەن دەستوەردان لەدۆخەکە بکات و رێگر بێت لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئه و بەشەی کوردستان.
[4]
- یەکێتی ئەوروپا داوای لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیەکە کرد کە بڕیاری بەهێز بدەن لەبارەی وەستاندنی پرۆسەی فرۆشتنی چەک بە تورکیا و داوای راگرتنی هێرشی سەربازی تورکیاشی کرد بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
[4]
- ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە، هەرکەسێک کە دەیەوێت یارمەتی سووریا بدات بۆ پاراستنی کوردەکان بەلای منەوە باشە، ئەگەر رووسیا بێت یان چین یان ناپلیۆن پۆناپارت بێت.
[1]
- لێندسی گراهام، سیناتۆری بەناوبانگی ئەمەریکی لە دوا قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گەورەترین هەڵەی لە ژیانی سیاسی خۆیدا کرد، کاتێک کردەی سەربازیی لە دژی کورد راگەیاند.
[1] ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krronolojiyay rûdawekan