لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-10-2019
رۆژی 5ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
-
هەسەدەهەسەدە رایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی
سەرێ کانیسەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە.
[1]
- ئەو یەکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاریی تورک لە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک
گرێ سپیگرێ سپی جێگیر ببوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو عەین عیسا گەڕانەوە.
[2]
- سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجامدرا. ڕۆژنامەوانێکی ئۆکرایینی و بەڕازیلی لە ناو کوژراوەکاندان.
[4]
- هەسەدە و سووریا رێککەوتن لە دژی داگیرکارییەکانی تورک.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- گرووپی ژنانی گەلاریسی شاری
کرماشانکرماشان، لە هەمبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا هەڵوێستیان گرت و سەرەڕای دوو مانگ تەمرینکردن، بانگهێشتی کاناڵیTRTی تورکیەیان ڕەت کردەوە. ئەو گرووپە پاش ڕەتکردەنەوەی بانگهێشتی کاناڵی TRTی تورکیە، پشتیوانیی خۆیان لە ڕۆژئاوا دەربڕی و هێرشی دەوڵەتی تورکیەیان مەحکووم کرد.
[3]
- دوو
کۆڵبەرکۆڵبەری کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڕەحمان و سادق مورادی خەڵکی گوندی قەبری حوسێن، سەر بە شاری
پیرانشارپیرانشار، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانیان لەدەست دا. ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، برا بوون و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، تەقەیان لێکراوە. هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری کۆترانی لە شاری پیرانشار، تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کوردە کردووە.
[3]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی دیاکۆ شەریفی، تەمەن 21 ساڵ، کوڕی بورهان، خەڵکی گوندی تشاری شاری
پاوەپاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆککۆماری قوبرسی تورکی (باکوور) پشتیوانیی لە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ناکات و داوا دەکات لە بری جەنگ، زمانی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەت زاڵ بێت. جێگری سەرۆککۆماری تورکیاش وەڵامی تووندی دەداتەوە و دەڵێت، ئه و هەڵوێستە رەنگدانەوەی بیروبۆچوونی قوبرسی تورکی نییه.
[2]
- راوێژکاری ئەڵمانیا داوای وەستانی هێرش و پەلامارەکان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات و هۆشداری ئەوەش دەدات کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی
داعشداعش.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان