لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 11-10-2019
رۆژی 3یەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- بۆردوومان و هێرش بۆسەر هەردوو ناوچەی
گرێ سپیگرێ سپی و
سەرێکانیسەرێکانی بەردەوامە.
[1]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، رایگەیاند، سەربازێکی سوپای تورکیا، بەیانی ئەمڕۆ کوژراوە و 3 سەربازی دیکە بریندار بوون. بە گوێرەی زانیاری راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئه و سەربازە بە فیشەکی قەناسی
شەڕڤانشەڕڤانانی کورد کوژراوە.
[1]
- تەقینەوەی گەورە لە
قامیشلۆقامیشلۆ روویداو کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
[1]
تەقینەوەی گەورە لە قامیشلۆ روویدا
- ژمارەی ئاوارەکانی رۆژاوا 100 هەزاری تێپەڕاند.
[1]
-
هەڤرین خەڵەفهەڤرین خەڵەف، ئەمینداری گشتی پارتی سوریای ئایندە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان قامیشلۆ و رەققە لەلایەن داعشەوە کوژرا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی
مەریوانمەریوان،
سنەسنە، بانە و
پیرانشارپیرانشار، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان سەبارەت بە هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا بەڕێوەبرد.
[3]
باشووری کوردستان
- لە وتاری ئەمڕۆدا مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان داوای هەڵوێست و هاوکاری بۆ رۆژئاوا دەکەن.
[1]
- لە
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان رێورەسمی بەڕێکردنی تەرمی پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمان
ئاهەنگ عارفئاهەنگ عارف بەڕێوەچوو.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- ناڕەزاییە نێودەوڵەتییەکانی لە دژی داگیرکاری تورک بۆ رۆژاوا بەرزتر دەبێتەوە و هەندێک وڵات باسی گەمارۆی ئابووری و راگرتنی فرۆشتنی چەک بۆ تورک دەکات.
[1]
- سکرتێری ناتۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ریگەیاند؛
تورکیا هاوپەیمانێکی بەهێزی ئێمەیە و لە رابردوودا 5 ملیار دۆلار یامەتیی تورکیامان داوە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانە سەربازییەکەی.
[1]
- 58 کۆنگرێسمانی سەربە هەردوو پارتی باڵادەستی ئەمریکا نامەیەکی ناڕەزایی ئاڕاستەی تڕەمپ دەکەن سەبارەت بە هێرشی تورک بۆسەر رۆژاوا.
[1]
- ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، رەنگە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوری سووریا ببێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی
داعشداعش. سەرۆکی رووسیا لە میانی سەردانیدا بۆ تورکمانستان لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندووە، کوردەکان کە پاسەوانی هەزاران زیندانی داعشیان دەکرد، ئێستا ناوچەکە جێدەهێڵن. ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە دڵنیا نین لەوەی تورکیا بتوانێت کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات. ئەمە هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ ئێمە.
[1]
- مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا داوا لە تورکیا دەکات هێرشەکانی لە باکووری سووریا (رۆژئاوای کوردستان) رابگرێت.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان