جەژنی جەما لە لالش؛ وێنە AFP
باکووری کوردستان
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند فەرماندەیی سەربازیی دێرسم و دەزگای هەواڵگری تورکیا لە شارۆچکەی پلەمورێ دژی گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا دوو گەریلا گیانیان لەدەستداوە. لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، بنکەکانی پەکەکە لە زاپ و ئاڤاشین و گارە بۆردومان کراون و لە ئەنجامدا 17 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لەوبارەوە پەکەکە هیچ لێدوانێکی نەداوە.
[1]
باشووری کوردستان
- وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی کردنە پشووی رۆژی شەممانی بۆ
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە رەتکردەوە.
[2]
فیلمی دۆکیۆمێنتاری 58 رۆژ لە چوارچێوەی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی نیمایش دەکرێت
- ئەمڕۆ جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ لە بارەگای سەرۆکیی جوڵانەوەکە لە شاری
سلێمانیسلێمانی یەکەمین کۆنگرەی گشتیی بەست و تیایدا
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید، بە سەرۆکی جوڵانەوەکە هەڵبژێردرایەوە.
[3]
- ئۆرکسترای سەمفۆنیای سلێمانی بە هاوبەشی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی، لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی کۆنسێرتێکی ناوازەی میوزیکی پێشکەش بە ئامادەبوانی کرد.
[2][3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان و گێر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریای کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، راگەیاندنی کۆمیتەی دەستووری سووریا و دوورخستنەوەی نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، وەک سوپرایزێک دەبینن و ئەو هەنگاوە خزمەت بە چارەسەرکردنی دۆخی سووریا ناکات.
[1]
- هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) رایگەیاند: دوودڵ نابن لە بەرگریکردن لە خۆیان و هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان دەگۆڕن بۆ جەنگێکی گشتگیر لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا.
[1]
دەرەوەی کوردستان
-
خەزال سیدۆخەزال سیدۆ، ژنە چالاکڤانی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە بەرەو گۆڕستانی شاری بۆن بەڕێکرا و لەوێ بە ئامادەبوونی سەدان کەس کە لە شارە جیاوازەکانی ئەورو
پاوەپاوە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئامادەبوون، بەخاکسپێردرا.
[4]
تەرمی خەزال سیدۆ لە ئەڵمانیا بەخاکسپێردرا
-
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی راوێژیی پارتی داد و گەشەپێداندا لە ئەنقەرە رایگەیاند: ئامادەکاری تەواومان کردووە و پلانی سەربازیمان داناوە لە رۆژهەڵاتی فورات و رێنمایی پێویستمان لەوبارەیەوە دەرکردووە. ئەردۆغان راشیگەیاند: دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە زۆر نزیکە و لەوانەیە ئەمڕۆ یان بەیانی دەستپێبکات بە هەردوو رێگەی وشکانی و ئاسمانی. ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەهەموو ئه و کەسانەی بەڕووماندا پێدەکەنن و دەستی دەستیمان پێدەکەن بە گفتوگۆی دیپلۆماسی لەپێناو دوورخستنەوەی وڵاتەکەمان له و رێکخراوە تیرۆریستییانە دەڵێین قسەکردن کۆتایی هات.
[5]
- بەگوێرەی ئامارێکی نوێی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 100 کەس و زیاتر لە 4000 کەسی دیکەش لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان برینداربوونە.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان