لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 02-10-2019
باکووری کوردستان
- پارێزگاری تورکی شرنەخ لە 1ی تشرینی یەکەم / 9ی ڕەزبەرەوە تا 15 ڕۆژ، هەموو کۆبوونەوە، رێپێوان و چالاکی و کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی لە ناوەندی شارەکە و ناوچەکانی قەدەغە کرد.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- نۆهەمین پێشانگانی نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان لە پارێزگای
سنەسنە کرایەوە. لە نۆهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کوردستان لە سنە 90 دەزگای چاپ و پەخشی ناوخۆیی ئێران بەشدارییان تێداکردووە و لە هەرێمی کوردستانیشەوە 13 دەزگای چاپ و پەخش بەشدارییان کردووە و پێشانگاکە ماوەی شەش ڕۆژ دەخایەنێت و 30% داشکان بۆ کتێبەکان کراوە.
[3]
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان لە سنە کرایەوە
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ
کۆڵبەرکۆڵبەرێک بە ناوی عەزیز ڕەئیسی لە بەرزاییەکانی کێلەشین سەر بە شاری
شنۆشنۆ لە پارێزگای ئوروومییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە. عەزیز ڕەئیسی، خەڵکی گوندی گردیک-ی سەر بە ناوچەی مێرگەوەری شاری
ورمێورمێ-یە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
[4]
- رژێمی ئێران سزای سێدارەدانی بۆ هونەرمەندی
کرماشانکرماشانی موحسین
لوڕستانلوڕستانی، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی فەساد دەرکرد.
[7]
باشووری کوردستان
- کۆنفرانسی دەرخستنی ستراتیژیەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە لە
هەولێرهەولێر، دەستیپێکرد.
[2]
- چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
سلێمانیسلێمانی لە دووەم ڕۆژدا بەردەوام دەبێت، بڕیارە ئەمڕۆ 33 فیلمی کورت و درێژ لە 14 وڵاتی جیهانەوە نمایش بکرێن، 13 فیلمیان لە کوردستانەوەیە، پانێڵێکیش دەربارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەڕێوەدەچێت.
[4]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ له ماڵێکی گەڕەکی راپەڕینی شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گیرا، کە لەنێویاندا بڕێک TNT هەیە.
[5]
- لە گوندی تۆپزاوە لە باشووری پارێزگای
کەرکوککەرکوک دوای رۆژێک لە بێسەروشوێنبوونی، منداڵێکی شەش ساڵ، تەرمەکەی بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە. کەسوکاری منداڵەکەش گومانیان لە چەکدارانی
داعشداعش هەیە.
[6]
- بە دەسپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵات (ڕووناک) سیمینارێک لەسەر هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا لە ئێران و ئەفغانستان و هەروەها توند و تیژی بەرامبەر ژنان لە باشووری کوردستان بەڕێوەچو، بە ئامادەبونی ڕێکخراوی ڕوناک، پڕۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە، حیزبی هەمبەستگی ئەفغانستان سیمینارەکە پێشکەشکرا.
[1]
- سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران رایدەگەیەنێت: رەوشی بەڵێندەران زۆر ناهەموارە و پێویستە
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی و حکومەت رەوشیان باش بکات، ئەگەرنا کاریگەریی لەسەر کاری بەڵێندەران دەبێت و مایەپووچ دەبن.
[5]
- کاژێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا کوێستانی کونە کۆتریان لە گوندی روستێ لە سنووری شارۆچکەی
چۆمانچۆمان بۆردوومانکرد.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- بەهەزاران کەس لە گوندی خراب ئیشکێ لە
کۆبانێکۆبانێ کۆبوونەوە و داوایانکرد نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و مەجلیسی سووریای دیموکراتیک (مەسەدە) بەشداری کۆمیتەی نووسینەوەی دەستووری بنەڕەتی سووریا ببن.
[1]
بە هەزاران کەس بەرەو بارەگای هێزە هاوپەیمانەکان لەکوبانی رێپێوانیان کرد
دەرەوەی کوردستان
-
رەزا بارانرەزا باران، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی بەرلین کوردێکی باکووری کوردستانە و 40 ساڵی تەواوە بەبێ وەستان و ماندوبوون سەرقاڵی کارکردنە بۆ خەڵک و شاری بەرلین، وەک رێزێک بۆ ئەو خەباتەی ئەو پیاوە کوردە، لە لایەن پارێزگاری بەرلینەوە بە ئامادەبوونی دەیان کەس خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان