عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی #گەرمیان# ڕاگەیاند: لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەی جووتسایدکردنی #کەلار#-#سلێمانی#، لە کەلارەوە بۆ گوندی سەید مەحمود 24 کیلۆمەتری تەواوکراوە، لە ئێستادا قۆناغی دووەمی دەستیپێکردووە کە له و گوندەوە بۆ #دەربەندیخان# 41 کلیۆمەترە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.
وتیشی: لە قۆناغی دووەمدا پرۆژەکە 33 پردی تێدەکەوێت کە 14 پردیان جووتساید و 5 دانەشیان ئەندەر پاس و ئۆڤەر پاسە و بەهەمووشیانەوە درێژییەکەیان بریتییە لە دوو هەزار و 686 مەتر.
بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو: قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە کە لە گوندی سەید مەحمودەوە بۆ دەربەندیخانە بودجەکەی 137 ملیار دینارە، لە ئێستادا 7%ی کارەکانی تەواو بووە، لە ڕاستیدا قۆناغی دووەم لەبەر قەیرانی دارایی دواکەوت و دەبوایە پێشتر تەواو بکرایە.
پرۆژەی جوتسایدی کەلار-سلێمانی لە ساڵی 2013 بەردی بناغەی دانرا، دواتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی وەستێندران و لەسەرەتای ساڵی 2019وە کارکردن تیایدا دەستی پێکردەوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,756