بەپێی بڕیارێکی #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#، جێگری سکرتێری گشتیی پێنج کەس دەکرێنە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە بری ئه و کەسانەی کە ئه و حزبەیان جێهێشتووە، یاخود مردوون.
بەپێی نووسراوەکە کە (ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئەیلولی 2019) هەریەک لە (بورهان سەعید سوفی، عوسمان بانیمارانی، مەحمود محەمەد، پۆڵا سیروان و چەتۆ ساڵح) وەک ئەندامی نوێی سەرکردایەتی یەکێتی دەستنیشانکراون.[1]