هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، ئاماری چالاکیەکانی لە هەرێمی عەزاز و مارع لە عەفرین بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرا کرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لە 5ی ئەم مانگەدا هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، چالاکییەکی پارتیزانییان لە دژی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری گوندی کەفەر کەلبینی سەر بە هەرێمی عەزاز ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە 7ی ئەم مانگەش چالاکییەکی دیکەیان لە دژی ژمارەیەک چەتە ئەنجامداوە لە دەوروبەری مارع و چەتەیەکی دیکەیان کوشتووە، هەروەها لە گوندی کەفەر کەلبینی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان کراوەتە ئامانج.[1]
#08-09-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,261 ganger