🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2017نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 25-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 24-02-2020
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە رایانگەیاند، گەل کۆنگرەی هەدەپەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی و سپاسییان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و جەختیشیان کردەوە، لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە روو.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچە سنوورییەکانی نێوان وان و ورمێ، ژمارەی قوربانییان بەرزبووەتەوە و کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، کە بەمەش رێژەی مردووان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە، کە سێیان منداڵن. هەروەها 36 کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەری پزیشک
📅 24-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەهۆی بومەلەرزەوە لە پارێزگای ورمێ 2 هەزار خانوو رووخاون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاران جەلال
لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی دێرینی گەڕەکی سەرشەقام هاتووەتە دنیاوە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی خوێندووە و پاشان قۆناغەکانی دیکەی لە وڵاتی ئوسترالیا تەواو کردووە. هەڵگری بڕوانامەی کۆلێژی تەکنیکی لە بەرنامەسازی و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری تەلارسازیدایە. پاشان ماستەری لە مافی مرۆڤدا خوێندووە. جگە لە کارە ئەندازیارییەکانی لە وڵاتانی ئوسترالیا و ئەوروپا و کوردستان، وەرگێڕی چەندین کتێبە لە زمانی ئینگلیزییەوە، لەوانە:
- پیاوی سێیەم (گراهام گرین)
- نانی بەیانی لە تیفەنی (ترومان کاپۆتی)
- پاڵتۆ (نی
👫 ئاران جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاران جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیماد زەنگەنە
شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە و لە لە ڕێکەوتی 25-02-2017 کۆچی دواییکردووە.
👫 عیماد زەنگەنە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیماد زەنگەنە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئایسەل توگلوک
سەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی KCD، رۆژی 25-02-2020 بە 10 ساڵ زیندانی حوکم درا.
👫 ئایسەل توگلوک
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئایسەل توگلوک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,622 | وێنە 57,424 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,050 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,642 |
👩 هاوسەرگیری پێشوەخت (هاوسەرگیریەک کە نەسڵیک دەکوژێت) | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

هاوسەرگیری پێشوەخت (هاوسەرگیریەک کە نەسڵیک دەکوژێت)

کێشەیەکی بنەڕەتی کە زۆر بە ئایدۆلۆژیایانە وەکوو کۆمەڵکوژییەک لەسەر ژن و کۆمەڵگای ئێران بەڕێوەدەچێت، هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدایە کە زەبرێکی گەورە لە روح، مێشک و جەستەی ژن دەدا؛ لەم بابەتەدا تەنیا کچان نابن بە قوربانی، هاوتەریب لەگەڵ ویش منداڵانی کوڕیش قوربانییانی ئەم دیاردەیەن کە دژبەری کلتوور و رەوشتی کۆمەڵگایە. هەر لە سەرەتاوە کە رژێمی ئێران پەتی دەسەڵاتی لە دەستی خۆی گرت؛ هێرشەکانی خۆی لەسەر ئیرادەی ژنان پێک هێنا و بە رێگەی یاساکانی دژ بە هەبوونی ژنان رەوایەتی بەمانە بەخشی. یەکێک لەم هێرشانە، هاوسەرگیری منداڵانە کە بە زیهنییەتی دەوڵەتگەرای نەتەوەپەرەست و دوگماتیسمی ئایینی، بە دەستتێوەردانێکی رەگەزپەرەستانە لە ئیرادەی ژن کرا.
رژێمی ئێران ئەم سیاسەتەی خۆی بە شێوازێکی زۆر تایبەتی ئایدۆلۆژیانە لەسەر هەبوونی ژن بەڕێوە برد کە هەتا رۆژی ئەمڕۆشمان هەر بەردەوامە. ئەم بابەتە رۆژەڤی بنەڕەتی لەناو کۆمەڵگادا ئاوا کردووە؛ تا مەجلیسی ئێرانێش چوو، بەڵام رژێم ئامادە نەبوو تەنانەت گۆڕانکارییەکی بچووکیش لەم بابەتەدا بکات. چونکە نەرمکردنی سیاسەتەکانی لە بابەتی ژندا، نەرم کردنی ئایدۆلۆژیای ویلایەتی فەقییە کە هەر رۆژ لە هەر بوارێکەوە بە تایبەت لە بواری روحی و هزریدا ژن دەکوژێت. هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا، رێگرتنە لە ناسینی هزر و بیری ئازادیخواز. منداڵێکی 13ساڵانە بکەوێتە ژێر بارێکی ئەوەندە قورس، دەتوانێت چی لە ژیان و ئازادی تێبگات؟ ئەمە سیاسەتێکی تایبەتە کە لەم تەمەنە دا واتاکانی ژیان بۆ منداڵانی کچ دەکوژن و رازانەوەی ژیانێکی ئازاد لە هزری ئەواندا دەکوژن. ئەمەش راستەوخۆ خزمەتی زیهنییەتی پیاوسالار، کە سەرجەم گۆڕەپانەکانی ژیانی بۆ ژن بەرتەسک کردۆتەوە، دەکات. بە بێ ئەوەی بزانێت ئاخۆ چ داخوازیان هەیە و پێویستە چۆن ژیان بکەن، ئیرادەیان بن پێ دەکات و مافی ژیانیان لێدەستێنێ. لەم تەمەنەدا دەکەونە ناو بنبەستێک کە ئیتر لێی دەرناکەون. لە کەسایەتی ژندا زەرەرێکی گەورە لە سەرجەم کۆمەڵگا دەدات. یەکێک لە هۆکارەی ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ئێران خۆکوشتنی ژنان، رووکردن لە کاری خەراپ وەکوو رووسپییەتی، هەڵاتن لە خێزان، گیرۆدە بوون بە مادەی هۆشبەر و تەڵاق زۆر پێش کەوتووە، ئەم سیاسەتە دژە ژنانەیە کە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ژن و کۆمەڵگا، ئەوەی ئەمە رەوا دەکات خودی رژێمە، لە بنگەدا ئەمە لەناو بردنی بەهاکانی کۆمەڵگایە.
لە دوای ساڵەکانی 70، یاسایەک سەبارەت بە هاوسەرگیری دەرکەوت، کە منداڵانی کچ لە 9 ساڵی و منداڵانی کوڕ لە 15 ساڵیدا دەتوانن هاوسەرگیری بکەن، بە هۆی ناڕەزایەتی گەلێک کە پێشکەوتن؛ دوای ماوەیەک تەمەنی کچان بوو بە 13 سال. ئەگەر کچ یاخود کوڕ تا تەمەنی 18 ساڵی مافی دەنگدانی نییە، ئاخۆ دەتوانێت کێ بەئیرادەی خۆی هەڵبژێرێت، چۆن دەتوانێت لە تەمەنی 13 ساڵی دا دەرحەق بە ژیانی خۆی بڕیار بگرێت؟ ئەگەر هەتا 18 ساڵی ناتوانێت گەواهی نامە (تەسدیق – مۆڵەتی شۆفێری) بگرێت، چۆن دەتوانێت لەم تەمەنەدا بکەوێتە بن بارێکی ئەوەندە گران کە داهاتووی دیار دەکات. ئەگەر لەم تەمەنانەدا ناتوانێت ئەمانە هەڵبژێرێت، چۆن دەتوانێت ژیانی خۆی هەڵبژێرێت؟
ئەم یاسایانە، تاک و کۆمەڵگای بە جددی خستۆتە ناو کێشەگەلێکی قووڵەوە؛ لەبەر ئەمەش بۆتە رۆژەڤێکی بنەڕەتی. ئەوکاتە کە ئەو کێشانە چوون بۆ مەجلیس، وڵامی بەرپرسانی کۆمیسیۆنی قۆوەی قەزاییە ئەوە بوو: نەنکی منیش لە تەمەنی بچووکدا هاوسەرگیری کردووە و هیچ کێشەیەکیش دەرنەکەوتووە. ئەمە سووکایەتی کردنە لە داخوازی ژن و کۆمەڵگا؛ چونکە ئەم یاسایە بە زیهنییەتی ئەوان دامەزراوە و خزمەتی بەرژەوەندی ئەوان دەکات، چۆن ئیزن بدەن کە بگۆڕدرێت؟! هەر رۆژ لە پێش چاومان منداڵانی کچی 9-10ساڵە بە پیاوی 40-50ساڵە دەفرۆشرێن، نموونە بەرچاوەکەشی لەم ماوانەی دواییدا لە ئیلامئیلام دەرکەوت؛ باوکێکی موعتاد لەبەر قەرز کچە 11ساڵەکەی کە لەناو خەیاڵەکانی منداڵێتیدا ژیانی دەکرد، بە پیاوێکی 50ساڵە فرۆشت.
لە بەلووچستان منداڵان لە خوێندن بێبەشن، لەبەر دژواری ژیان هەر رۆژ دەفرۆشرێن؛ ئەم فرۆشتنانە لەبەر ئەوەیە کە کچ وەکوو میوان و موڵک دەدیترێت، بۆیە هەر کات پێویستیان پێی هەبێت بە بێ ئەوەی ئەو کچە بزانێت کە چی دەقەومێت، بە چاو و مێشکێکی گیراو دەیفرۆشن. لە ماڵەوە باوک و براکەی خاوەنی ئەون، کاتێکیش شووی کرد ئیتر ئەو پیاوە خاوەنییەتی، چۆن بیهەوێت دەتوانێت بیچم(شکل)ی پێبدات. ئەم خاوەنە کاتێک لە بەرامبەر بە خۆی ناڕەزایەتی ببینێت، بە بیانووی ئەوەی کە موڵکی ئەوە بە هەر شێوازێک کە بیهەوێت دەتوانێت ئەشکەنجەی بکات و تەنانەت ئەگەر بە شێوەیەکی هۆڤانە بیکوژێت؛ هیچ حیسابێکی لێناخوازرێت، چونکە ئامانجی بنەڕەتی رژێمیش هەر ئەمەیە. ئەگەر ئەمە کۆمەڵکوژی نییە، چییە؟! ویژدان و ئاکاری کۆمەڵگا چۆن ئەمە پەسەند دەکەن؟! لە بەرامبەر ئەم هۆڤێتییە، کاردانەوەی کۆمەڵگا چۆن دەبێت؟!
رژێمیش ئەم دیاردەیە بە یاسا دەکات، بەڵام رۆڵی بنەماڵە لەم بابەتە دا بنگەیە. ئەوە زیهنییەتی دەوڵەتگەرایە لە کەسایەتی باب و برا دا لەناو خێزان رێکخراوە. لێرەدا گووتنێک هەیە کە دەڵێت:خێزان، دەوڵەتی بچووکە. حەقیقەتێکە؛ چونکە خێزانە کە ئەم زیهنییەتە رێکدەخات و ئامانجی رژێم پێکدێنێت. رۆڵی خێزان ئەوەیە کە ئەم زیهنییەتە لەناو ببات و خاوەندارێتی لە رەوشت و هەبوونی خۆی بکات. دەوڵەت ئاکار و هەبوونی کۆمەڵگا بەرەو داڕزان دەبات، ئەوان ناچاری برسێتی دەکات و هەموو جۆرە بێ رەوشتییەک پێشدەخات، پۆتانسیل (ماتەوزە)ی کۆمەڵگا لەناو دەبات، هزر و کۆمەڵگایەکی رزاو پێش دەخات. پێویستە گرنگی بە پەروەردە و زانستی خێزان بدرێت، مەجلیسی ئێران کە خاوەن زیهنییەتێکی باوکسالار و دژی هەبوونی ژنە، بۆخۆی ئەم یاسایەیی دەرخستووە، بەڵام پێویستە ژنان ئەوەندە خۆیان بەهێز بکەن کە ئەوان ناچار بە گۆڕینی ئەم یاسایە بکەن. لە هەمانکاتدا رۆڵی دایکەکان، رۆڵێکی بنگەییە، دایک بۆخۆشی قوربانییە؛ بۆیە پێویستە بەهیج کلوجێک نەهێڵێت کە کچەکەشی هەمان چارەنووسی ئەوی هەبێت. پێویستە بە هەستیاری و بوێرییەوە بجوڵێتەوە؛ ئەم یاسایانە لەناو خێزاندا بشکێنن. باوک و برا کە لەناو چەپەڵی سیستەمدا خنکاون، کاتێک دەبینن کە ناتوانن خۆیان خەڵاس بکەن ئەو کاتە کچان لە خۆیان لاوازتر دەبینن و قوربانییان دەکەن. ئاشکرایە کە هەر دایکێک کە کچەکەی لەم تەمەنەدا قوربانی دەبێت، نە ویژدان و نە مێشکی ئەمە پەسەند ناکات، بۆخۆی هەر شتی لێوەرگیراوە، بۆیە پێویستە تێبکۆشێت و خاوەن ئیرادەی خۆی بێت. وای لێهاتووە کە زۆر ژن کە پارێزەری ئەم زیهنییەتەن، هەیە؛ بە زیهنییەتی پیاوسالار پەروەردە کراون و هەربۆیەش ئەم زیهنییەتە رەوا دەبینن. کاتێک کە لە مەجلیس پێشنیازی لابردنی هاوسەرگیری منداڵان کرا و ئەم بڕیارە خسترا دەنگدانەوە؛ هێندێک ژن هەبوون کە لە دژی ئەمە دەرکەوتن و نەیانهێشت کە ئەم یاسایە بگۆڕدرێت. ئەو ژنانە بۆ پاراستنی مافی ژنان لەو مەجلیسەدا نین بەڵکو بەرژەوەندی زیهنییەتی پیاوسالار دەپارێزن، پێویستە ئەم ژنانە بزانن کە سیستەم چ سیاسەتێک لەسەر ئەوان بەڕێوە دەبات. بۆ ئەمە ئێمەی ژنان پێویستە بە زانابوونەوە لە سەرجەم گۆرەپانەکانی ژیان دا بۆ مافەکانمان تێکۆشان بکەین؛ ئەگەر سەرەتا ئەم یاسایانە لەناو خێزاندا بشکێندرێن و کۆمەڵگا کاردانەوەیەکی بەهێزی هەبێت، هیچ واتایەکی یاساکانی دەوڵەت نامێنێت و بێ واتا دەبن. بۆ شکاندنی ئەم یاسا کۆنەپارێزانە لە رۆڵی دایکەوە بگرە هەتا رۆڵی سیاسەتمەداران و هونەرمەندان، لە هەموو بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتووری بنەمایە. بە تێکۆشان و یەکێتی ژنان مسۆگەر زیهنییەتی پیاوسالار بندەکەوێت؛ ئەگەر ئێمە بە شێوازێکی رێکخراو یەکبگرین، ئەوکاتە تێکۆشانی ئێمە دەتوانێت هەزاران کچ کە ناچار بەم زیهنییەتە کراون، رزگار بکەین.
نووسینی :پەیمان ڤیان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار - KJAR)

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 07-09-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن بەزۆر بەشوودان
👩 جۆری دۆزی ژن پیاوسالاری و رەگەزپەرستی
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ ئیلام
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 7 2019 11:01PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 8 2019 12:44PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 8 2019 12:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 113 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1132 KB Sep 7 2019 11:11PMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

هاوسەرگیری پێشوەخت (هاوسەرگیریەک کە نەسڵیک دەکوژێت)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574