هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# ڕایانگەیاند، لە هەرێمەکانی عەزاز، مارع و عەفرینی داگیرکراو لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و گرووپە چەتەکانی چالاکی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە #04-09-2019# / 13ی خەرمانان لە گوندی کەفەر کلبین-ی ناوچەی عەزاز لەدژی گروپی چەتەی جەبهەی شامییە چالاکییەک ئەنجامدرا و سەنگەر و حەشارگەکانی چەتەکان ڕووخێنران. لە ئەنجامدا 2 چەتە کوژران و 4 چەتەی دیکەش بریندار بوون.
راگەیاندرا کە گورز لە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی دراوە و دەستیش بەسەر چەکێکی کلاشینکۆف، دووربینێک، تەلەفۆنێک و پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکرادا گیراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە 05-09-2019/ 14ی خەرمانان-دا لە گوندی کەباشین-ی ناوچەی شێراوای عەفرین، لە چالاکی یەکینەکانیاندا 4 چەتەی داگیرکەر کوژراون و دەست بەسەر چەکێکی کلاشینکۆف و دووربینێک-دا گیراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە 5ی ئەیلول، لە ڕێگەی گوندی باسووتێ-ی ناوچەی شێراوا، لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی گرووپی چەتەکانی لیوای 5 چالاکییەک ئەنجام درا. ڕاگەیاندرا کە لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکێندراوە، بەرپرسی گروپەکە سەعید فارس و 2 چەتەی داگیرکەر کە لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا بوون بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە هەمانکاتدا لە دەوروبەری گوندی توێهین-ی ناوچەی مارع لە دژی سەنگەر و حەشارگەکانی چەتەکان چالاکییەک بە چەکی تاکەکەسی ئەنجام درا و لە ئەنجامدا دوو چەتە کوژران.[1]