ئێرە ئەورووپایە مافی هەموو ئینسان و گیانەوەرێکی تیا پارێزراوە، بەتایبەت ئەو ژنانەی لە کۆمەڵگە داخراوە نەریتییەکانەوە دێن لە هەمووان زیاتر لەم کەشەی ژیانە کراوە و سەربەستییەدا هەست بە ئارامی و بوونی خۆیان ئەکەن.
بەڵام لای هەندێکیان مافی پاراستنی ئازادییەکانی خۆی بە ژیردەستەکردنی هاوسەرەکەی ئەشکێتەوە. هەندێک جاریش پیاوەکە هەست بەم دەستەمۆبوونەی خۆی ناکات لە ژێر کاریگەریی ترس یاخود بەهۆی مامەڵەی ژنەکەوە کە هەرچەندە قسە و مامەڵەی نەرمە بەڵام جۆرێکە لە دەستبەسەرکردن (manipulation) کە بۆ مەرامی شەخسی بەکار دێت.
بەکارهێنانی ئازادی خۆت بۆ دەستبەسەرکردنی هاوسەر یاخود کەسێکی تر بە ڕای من جۆرێکی ترە لە تووندوتیژی دەروونی
بەکارهێنانی ئازادی خۆت بۆ دەستبەسەرکردنی هاوسەر یاخود کەسێکی تر بە ڕای من جۆرێکی ترە لە تووندوتیژی دەروونی کە لەم حاڵەتەدا ژن بەرامبەر بە پیاو بەکاری دێنێ.
بۆ نموونە لە ژیانی ڕۆژانەدا کە هەوڵ بدەیت هەموو جۆرە هەڵسوکەوت و پەیوەندییەکی هاوسەرەکەت کۆنترۆڵ بکەیت لەبەرامبەردا بە ناوی مافی ژنەوە ئەو (پیاوەکە) بۆی نەبێت هیج جۆرە هەڵوێست و پرسیارێکی لەسەر تۆ و شێوازی ژیانت هەبێ لە کاتێکدا کە ڕەنگە کاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر ژیانی خێزانیشتان دانابێت.
نموونەی کۆنکرێتێ کە پیاوەکە بۆی نەبێت (بێ پرسی ژنەکە) پەیوەندی لەگەڵ کەسوکاری خۆی هەبێت
نموونەی کۆنکرێتێ کە پیاوەکە بۆی نەبێت (بێ پرسی ژنەکە) پەیوەندی لەگەڵ کەسوکاری خۆی هەبێت یان لەگەڵ هاوڕێکانی بەبیانووی خۆشەویستی و پاراستنی پەیوەندییە خێزانییەکە.
ئەم جۆرە ژنە ئەبێتە ئەو دیکتاتۆرەی کە هەموو شتێ بۆ خۆی ڕەوایە (چونکە ژنیش وەک پیاو مافی هەیە و یەکسانن) بەڵام پیاوەکە بە بیانووی جیاواز مافەکانی پێشێل کراون.
لەم کاتەیا پیاوەکە پێویستی بە هۆشیارکردنەوە و ناساندنەوەیەتی بە مافەکانی وەک ئینسان، پێویستە بزانێت ئازادیی ژن مانای بێدەنگبوون نییە لە مافەکانی خۆت، یەکسانی مانای دەستەمۆبوون و چاوپۆشین نییە لە هەڵە و پێشێلکارییەکانی ژن کە نزیکترین کەسە لە ژیانتا.
پیاوێکی نموونەیی کە وەک ئینسانێکی ئازاد ماف و ئەرکی خۆی ئەزانێ ئەبێت پێش هەر کەس مافی ئازادییەکانی خۆی بپارێزێ
پیاوێکی نموونەیی کە وەک ئینسانێکی ئازاد ماف و ئەرکی خۆی ئەزانێ ئەبێت پێش هەر کەس مافی ئازادییەکانی خۆی بپارێزێ.
ژنێک کە لە ماف و ئازادییەکانی بەخەبەر دێت و کۆتوبەندەکان ئەپچڕێنێ لە ئێنسانێکی ئازادەوە ئەبێت بە دیکتاتۆر کاتێک لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بە ناوی ئازادی و یەکسانییەوە ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ هاوسەرەکەی نزیکترین پیاو لەناو ماڵەکەی خۆیدا زنجیر ئەکات.
برام ئەمە یەکسانی نییە!
خوشکێ ئەمە ئازادی نییە!
نازەنین مەحمود