لە ناوچەی چەڵێی جۆلەمێرگ گەریلاکانی #هەپەگە# و ژنە گەریلاکانی (یەژاستار-YJA STAR) گورزی زۆر قورسیان لە سپا داگیرکەرەکەی تورکیا داوەتەوە و ئەم زانیاری و ئامارانەیی داوە:
لە ملەی کۆردینە گورزی قورس لە دوژمن دراوە
هێزەکانمان لە بەردەوامی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهیدان باگەر و ڕۆنیادا لە دژی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا زنجیرە چالاکییان ئەنجام داوەتەوە. پەیوەست بەوەش لە کاتژمێر 11:15 خولەکی نیوەڕۆی ڕێککەوتی #02-09-2019، # لە ملەی کۆردینەی ناوچەی چەلێی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ لە دژی سەربازانی داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجام داوە و گورزی قورسیان لێداون، بەڵام لەو بارەوە ئامارێکی ورد و دروست بەدەستمان نەگیشتووە..
لە ملەی خەرەگۆڵ 13 سەربازی دوژمن کوژراون
پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، بەڵام لە ملەی خەرەگۆڵ سەر بە چەلێ، گەریلاکانی هەپەگە و ژنە گەریلاکانی یەژاستار کاروانێکی سوپای تورکیایان کردووەت ئامانج و لە ئاکامیدا 13 سەربازی دوژمن کوژراون و 3ی دیکەش بریندار بوون و زرێپۆشێکیش بە تەواوەتی تێکشکێنراوە. لە پاش چالاکییەکە لە کاتژمێر 16:00ی سەر لە ئێوارەدا، هێزەکانی ڕژێمی تورکیا بێسەروبەر و هەڕەمەکیانە ناوچەکەیان تۆپباران و هاوەنباران کردووە و پاشان بە ژمارەیەکی زۆر هێزی پیادە و زرێپۆشەوە هاتوونە ناوچەکە و لاشەی کوژراوان و بریندارەکانیانی هەڵگرتووەتەوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.[1]