لە سنوری شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی گوندی ژاڵەناو ئەنجامدرا.
ئەمیرە عەزیز، یەکێک لەسەرپەرشتیارانی هەڵمەتەکە وتی: ژمارەیەک گەنجی کچ وکوڕی شارۆچکەی دەربەندیخان، بەمەبەستی پاککردنەوەی گوندی ژاڵەناو، هەڵمەتێکی پاککردنەوەمان ئەنجامدا و بۆماوەی دووسەعات زیاتر لە نیو تەن پاشماوەمان لەناوچەکە کۆکردەوە.
ئەمیرە باسی لەوەشکرد، ئەو گوندە بەهۆی ئەوەی نزیکە لە ڕوباری سیروان، گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکات، هەڵمەتەکەشیان بەهاوکاری شارەوانی دەربەندیخان ئەنجام داوە.[1]