🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2016نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-11
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-11 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-11-2019
📆18-11-2019
📆17-11-2019
📆16-11-2019
📆15-11-2019
📆14-11-2019
📆13-11-2019
📂 زۆرتر ...
📅19 November
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,509) پەڕتووک|||
📝 ناسنامەی 15 کەس لە شەهیدانی خۆپیشاندانەکان پشتڕاست کرایەوە
ئاژانسی کوردپا: لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستاندا، چەندین کەس لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە شەهید و دەیان کەسیش بریندار کراون.
پاش بەدواداچوونی بەردەوام و پەیوەندیگرتن لەگەڵ هاووڵاتییانی ناڕازی لە شارەکانی کوردستاندا، هەتا ئێستا شوناسی 15 کەس لە شەهیدان بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕوون بووەتەوە کە بەم چەشنەیە:
- کاوە محەممەدی، خەڵکی جوانڕۆ
- موبین عەبدوڵڵاهی، خەڵکی جوانڕۆ
- یوونس هوشەنگی، خەڵکی جوانڕۆ
- جەبار توجارە کوڕی عەبدولڕەحمان، خەڵکی جوانڕۆ
- حەمزە نەقدی کو
📝 ناسنامەی 15 کەس لە شەهیدانی خۆپیشاندانەکان پشتڕاست کرایەوە
🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان
ناسنامەی 15 کەس لە شەهیدانی خۆپیشاندانەکان پشتڕاست کرایەوە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 19-11-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- خۆپیشاندان لە شارەکانی رۆژهەڵات بەردەوامن و هێزەکانی داگیرکەری ئێرانیش کوێرانە خۆپیشاندەران گوللەباران دەکەن، زۆرترین شەهید و بریندار لە شاری مەریوانە.[2]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەکانی تورکیا شارەدێی خانەسۆری شەنگالیان بۆردوومان کرد و خانویەکیان لە سەنتەری کومەڵگای خانەسۆر کردە ئامانج.[2]
- ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوکیان برد و هێزە ئەمنیەکانیش بەشێوەیەک چڕ لەناو شاردا بڵاوەیان پێکراوە بۆ دۆزینەوەیان.[3]
📅 19-11-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
تورک شنگالی بۆردوومان کردەوە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 18-11-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە تەقەی هێزەکانی ئێران لە مەریوان سێ کەس بریندارکران.[4]
باشووری کوردستان
- بەرێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەشی میوزیک و گۆرانی لەژێر دروشمی (میوزیک و گۆرانی دەنگێک بۆ نیشتیمان) دووەم ڤیستیڤاڵی کوردستان بۆمیوزیک و گۆرانی بەبەشداری هونەرمەندو موزسیانانی هەرچوارپارچەی کوردستان سازکرد.[6]
- بۆ هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران سەبارەت بە گرنگی بایکۆت و زیانەکانی بەرهەمی تورکی، لە خوێندنگای
📅 18-11-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
18-11-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ بارزان عوسمان - بەرزان عوسمان
بارزان عوسمان لە رێگەی خۆفرۆشێکی خۆماڵی کورد لەلایەن هێزێکی تایبەتی (بەعس)ی لە کاتژمێر 10:30 چرکەی رۆژی 18-11-1982 لە ئۆردوگای کارێزە شەهید دەکرێت.
لەکاتێکدا ئەو تازە لە شەڕی بەرگری لە ئازادی خوشک و براکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەڕابۆوە مۆڵەتی وەرگرتبوو لەلای هاوژینەکەی پشوویەک بدات.
بارزان عوسمان، هۆزانەوانێکی هەست ناسک بوو گەر تەمەن بواری بدایە سەدان هۆنراوەی تری لەپاش جێ دەما ئەم هۆنراوەیەش یەک لە هۆنراوەکانێتی کە هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام) کردویەتی بە گۆرانی.
❞پرچی زەردت وەک زنجێرێک
✌️ بارزان عوسمان - بەرزان عوسمان
🏷️ پۆل: شەهیدان
بارزان عوسمان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
رۆژهەڵات دڵمان لەلاتە! گرانبوونی بەنزین تەنها بەهانەیەکە بۆ خۆپیشاندان لە دژی ستەمی فارسەکان بەرامبەر بە کورد لە رۆژهەڵات!
📊 بابەت 365,771 | وێنە 55,873 | پەڕتووک PDF 10,509 | فایلی پەیوەندیدار 35,456 | 📼 ڤیدیۆ 158 | 🗄 سەرچاوەکان 12,638 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 دەستپێکێکی ڕەخنەیی بۆ داڕشتنی مێژووی کۆمەڵەی ڕەنجدەران | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

دەستپێکێکی ڕەخنەیی بۆ داڕشتنی مێژووی کۆمەڵەی ڕەنجدەران

کاوە جەلالکاوە جەلال
1
بۆ ئێمەومانان کە لە دوورەوە کەممان بینیوە و لە نزیکەوە زۆرمان بیستووە، بە تایبەتی بۆ نەوەکانی دوای ڕاپەڕین کە نزیکەی تەنیا حیکایەتیان بیستووە، تێگەیشتن لە ئەودیو پێویستە، چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ڕەفتار و پەیوەندییە نێوکەسییەکانمان هەبووە، بەڵێ تەنانەت کاریگەریی لەسەر ژیان و چێژمان یان لەسەر هەڵوێستمان بەرانبەر ئەدەب و هونەرەکان هەبووە. جگە لەوە لە ئەودیو کەس و برادەرمان کوژراون، یان کەسان بەهۆی چالاکبوونیانەوە بۆ خەباتی چەکداریی نێو ئەودیو گیراون، حوکمدراون یان لەداردراون. بەمەش تێکچوونی دەیان هەزار ڕێچکەی ژیانی خۆیی!
مێژوو هاوشێوەی زانستەکانی وەک سۆسیۆلۆگی، ماتماتیک و پسیکۆلۆگی و هتد، زانستێکی تایبەتییە کە ئەرکەکەی توێژینەوەیە لە هۆکار و سەرەنجامی ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی نێو جیهان، یان لە پاڵهێزی کردارە سیاسی-جیهانییەکان و هتد. بەم توێژینەوانە مێژوو دروست دەبێت – لەسەر کاغەز. مێژوو تەنیا وەک نووسراو هەیە، بە واتایەکی دی، ڕووداوە کاتەکییەکانی نێو کردەکێتی (ئەکتوالیتاس) جارێ مێژوو نین؛ گەر ئێمە واژەی مێژوویی بۆ ئەو ڕووداوانە بەکاربهێنین، ئەوا مەبەستمان لە کاتەکیبوونی هەر ڕووداو و ڕەوتێکی سیاسی یان کۆمەڵایەتییە.
مێژووناسی لە هەرێم، وەک هەموو بوارە زانستییەکانی دی، زۆر هەژارە. بەڵام لەنێو زانستی مێژوو خۆیشیدا توێژینەوەی مێژوویی لە یاخیبوونە کوردییەکان، یان لە بزووتنەوە رزگاریخوازییەکانی کورد، هەژارترینە - بە تایبەتی لە بزووتنەوەکانی دوای 1961 و مێژووی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان. لە بنەڕەتدا هەتا ئەمڕۆ پ.د.ک. و ی.ن.ک. بێمێژوون. هۆیەکی ئەمە لەوەدایە کە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هیچ گرنگییەک بە مەئریفە نادەن، چونکە ئەکادیمییەکانیان دەرکیان بەوە نەکردووە کە زانست بەبێ زەمینەی مەئریفی بنیات نانرێت، بە پێچەوانەوە ئەوان لە زانکۆکاندا زانیاری (ئینفۆرماسیۆن) کۆدەکەنەوە و وەک کاری ئەکادیمی بەچاپیان دەگەیەنن، بۆیە زانکۆکان ناتوانن ببن بە ڕێبەری هزرین و کرداری ئێستێتیکی، سیاسی، ئابووری و تەکنۆلۆژی و هتد. بێگومان ئەمە واتایەکی ئەوتۆ ناگەیەنێت کە ئەکادیمیی بەتوانا کەم بن، بەڵکو ڕەوشەکە لەبەر چەند هۆیەک بەو چەشنەیە: یەکەم، ئەقڵییەتی زانستکردنی ئیسلامی-سوننی زانستە مۆدێرنە خۆرئاواییەکان تەنیا وەک ئینفۆرماسیۆن دادەنێت و بەگوێرەی هەر بەشێکی زانستی و کایەیەک لە یەکیان دەدات (ئەمە ئەو بەرواڵەت نوێگەرایانەش دەگرێتەوە کە بەناو کەڵە گۆڤاریان دەردەکرد و هەناویان هیچ جیاوازییەکی نییە لە هەناوی بەرپرسێکی حیزبی)، هەروەها، دووەم، ئازادیی توێژینەوە نییە، بۆ نموونە پەیوەند بەمەوە دەتوانین بپرسین، کە داخۆ چی بەسەر توێژەرێکدا لە هەولێرهەولێر یان لە سلێمانیسلێمانی بێت گەر هاتوو توێژینەوەیەکی ڕەخنەیی لەسەر پ.د.ک و بەمەش لەسەر بارزانی بنووسێت، یان لەسەر ی.ن.ک و بەمەش لەسەر تاڵەبانی! لێ هاوکات پێویستە پەیوەند بە توێژینەوەی ڕەخنەییەوە ڕەچاوی تەوەری سەبژێکتی/بکەری توێژینەوە بکەین، چونکە لە یەکتری جیانابنەوە. لەم پەیوەندیەدا دەبینین کە توێژەری ئازاد یەکجار کەمن، لێ پێدەچێت ئەمان خۆیان بۆ هەندێک بواری دی تەرخان کردبێت. بە کورتی: ئێمە دەتوانین زانکۆکان وەک پلەیەک لە سەرووی خوێندنگەی ئامادەییەوە دابنێین و ناویان بنێین خوێندنگەی باڵا.
لەنێو کاری مێژووناسیدا یادوەری و نووسینی کەسانی کارای سیاسی رۆڵێکی بەواتایان هەیە. ئەمە لە دوو ڕووەوە: ڕوویەکی لاوەکی و ڕوویەکی سەرەکی. ئەو نووسینانە لە ڕووی لاوەکییەوە کەم یان زۆر پەردە لەسەر نهێنییەکان لادەبەن و بەمەش دەرفەت بۆ ڕوانین لە ڕەوشەکان دەڕەخسێنن، بەڵام نووسینەکان لە ڕووی سەرەکییەوە کەرەسەیەکی لەبارن کە دەشێت ئیشیان تێدا بکرێت: بە کەرتکردنیان، هەڵوەشاندنەوەیان، بەرواردکردنیان لەتەک یەکتریدا، کە ئیدی دەشێت لەم کارەوە دات و هۆکاری بڕیارە (قەرارە) سیاسییەکان، یان هۆکانی ناکۆکیی سیاسی و رۆڵی کەسانی نێو ناکۆکییەکان و هتد وەک سەرەنجام دەربکێشرێن، لێرەشدا بێگومان پێویستە بە توێژینەوەی مەیدانی پاڵپشت بۆ ڕاستاندنیان یان پوچەڵکردنەوەیان بدۆزرێتەوە.
2
ئەو کەرەسانە کە ئەمڕۆ بۆ توێژینەوە لە کۆمەڵەی مارکسی-لێنینی کوردستانی (پاشان ناونراو بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) لە بەردەستدان، زۆر کەمن، هەروەها لە بواری توێژینەوەی مەیدانیشدا زۆر کەم کار بۆ ئەم بابەتە گرنگە کراوە. بەڵام یادوەرییەکانی نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا، نووسینەکانی پشکۆ نەجمەدین، یادوەرییەکانی ئاشتی برایمە فەندی، نووسینەکانی ئیبراهیم جەلال، نووسین و دژەوەڵامەکانی مەلا بەختیارمەلا بەختیار و فازیل کەریم، یان یادوەرییەکانی ئاوات قارەمانی و هتد، کەرەسەی یەکجار پڕواتان بۆ توێژینەوە لەم بزووتنەوە بەناو مارکسی-لێنینی-ماوییە، بەمەش کەرەسەی لەبڕنەهاتوون بۆ ڕەواندنەوەی داستانەکان، چونکە کاتێک ئەو بەڕێزانە ڕووداوەکانمان لە ڕوانگەی خۆیانەوە بۆ دەنووسنەسنەوە، ئیدی پەردەیەک لەسەر ناوێکی مەزن لادەبەن کە کۆمەڵەیە – کۆمەڵە وەک بەواتاترین بزووتنەوەی سیاسی و سیاسی-چەکداری کە لە ئاشبەتاڵی 1975 بەدوواوە تا ساڵی 1992 خەباتگێڕی سەرەکی بوو لە کوردستانی باشور. لێ ئەم ڕێکخراوە سیاسییە زۆر کەم ناسراوە، بە پێچەوانەوە بە چەندین چیرۆک و داستان تەنراوە کە دەشێت فریومان بدەن. بەڵام گێڕانەوەکانی ئەو بەڕێزانە، داڕشتنی ڕوانگەی خۆییان و دژە وەڵامە توندەکانیان، بە تایبەتی ئەو کەسانەیان کە لە ئاستی باڵای بەرپرسیاریدا بوون، وا دەکەن کە سەرجەمی حیکایەت و داستانەکان لەکاربکەون، بەڵێ ئەوان تەنانەت ئەفسانەیێتی خۆیان لەکاردەخەن – ئەوان کە بۆ ئێمەومانان هەمیشە ناو بوون و پێیان هۆشسام بووین: بە بزێوییەکانیان، بە خەبات و ئازایەتییان، کە دەماودەم بۆمان دەگێڕرانەوە. ئێمە ئەوانمان وەک کەسانی ئەفسانەیی، وەک دیپلۆمات و سیاسیی بەواتا پێشبینی دەکرد. بەڵام کاتێک ئەوان خۆیان بوێرانە دێنە گۆ، ئیدی گەر تەنانەت هەوڵ بدەن چییەتیان و کردارەکانیان بشارنەوە، هێشتا هەر پەردەیەکی ئەستوور هەڵدەدەنەوە و لەتەک خۆیاندا دەمانبەن بۆ نێو خەباتی ژێرزەمینییان لە شار و خەباتی چەکدارییان لە ئەودیو - ئەودیوی پڕمەترسی کە لە شار ڕۆمانتیکیانە پێشبینیی دەکرا و لە بنەڕەتدا تا ڕادەیەک هەر ئەم ڕۆمانتیکەی ئەودیو بوو کە لاوانی لەژمارەنەهاتووی بەرەو نەمان برد.
بەگشتی خوێندنەوەی نووسینەکانی ئەو بەڕێزانە، ئەوجا ڕەچاوکردنی ڕوانگەکانی خەباتگێڕانی بەئەزموون، دەمانگەیەنن بە هەندێک تێڕوانینی کرۆکی سەبارەت بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردی بەگشتی و کۆمەڵە بەتایبەتی. تێڕوانینەکان بریتین لە:
1) بزووتنەوە ڕزگاریخوازی-چەکدارییەکەی 1961 هەنگاوی بەئاگای ڕێکخراوێک نەبوو کە لە کات و شوێنی گونجاودا خەباتی چەکداری بەربخات، بەڵکو کێشەکە بەهۆی یاخیبوونی ئاغاکانەوە تەقییەوە: یاخیبوون لە یاسای ڕیفۆرمی کشتیاری کە حکومەتی ئێراق دەریکرد، پاشان سەرۆکی پ.د.ک.، مەلا مستەفای بەرزان، چوو بە هانای ئاغا یاخیبووەکانەوە و پێکەوە کەوتنە شەڕکردن لەدژی حکومەتی ئێراق. ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی پ.د.ک. خودی پارتەکەی سەغڵەت کرد کە پاشان سەرکردایەتییەکەی بە ناچاری داوای لە ئەندامانی خۆی کرد بدەنە شاخ و لەدژی حکومەتی ئێراق بجەنگن. لێ ئێمە لەم ڕەوشەدا دوو شێوەی هەڵوێستی سیاسی دەبینین کە لەکاتی مەلا مستەفای بەرزانەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە: یەکێکیان بێباکانە لە دەمارگیریی خێڵەکێتییەوە دەکەوێتەوە و باقییەکەی دیکەی کۆمەڵ لە هەر سەرەنجامێکەوە دەگلێنێت، ئەویدیکەیان تێوەگلێنراوە. مۆرکێکی کرۆکیی ئەم تێوەگلێنراوە ئەوەیە کە لە زۆر ڕووەوە بەرانبەر کەسانی شارنشین توندڕەوە، لێ بەرانبەر گوند و خێڵەکێتی حەزەرمەند و سڵەمیوەیە: بۆ نموونە هەرگیز بوێریی نەبووە و نییە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو دژبەرییانە کە خۆی لەژێر دروشمەکانی پێشکەوتنخوازی و شۆڕشدا زەقیکردوونەتەوە یان بەردەوام جەختی لێکردوون. ڕوونتر ببێژین: چۆن کاتی خۆی مەلا مستەفای بەرزان بێباکانە بڕیاری بۆ بەهاناچوونی ئاغاکان دا و بێ چەند و چوون کەوتە شەڕکردن لەدژی حکومەتی ئێراق، ئەوجا سەرکردایەتی پ.د.ک چۆکی لە بەردەم ویستی ئەودا دادا، ئەمڕۆش مەسعودی مەلا مستەفای بەرزان بێباکانە سیاسەت دەکات، لێرەشدا یەکێتی و گۆڕان سووک و ئاسان دەبن بە پاشکۆی هەر هەنگاوێکی ئەو.
بە هەر حاڵ، بە دەستپێکردنی بزووتنەوە چەکدارییەکەی 1961 شار بەتەواوی کەوتە ژێر ڕکێفی خێڵەکێتی و ڕەفتارە گوندی-ترادیسیۆنییەکانەوە - شار کە بەهۆی دامەزراوە دەوڵەتییەکان و جووڵەی ئابوورییەوە، نێوەندێکی بزێوتر و گەشبینتری ژیان بوو لە نێوەندی گوندی. ئێمە لەم پرسەی دەستپێکردنی خەباتی چەکداریدا هاوکات ژێرکەوتنی ئاگایی سیاسیی دەبینین: ئاخر گەر پەیوەندییەکانی پارتێک لەتەک دەسەڵاتی ناوەندیدا گرژییان تێکەوت، پاشان پارتەکە بییەوێت بە هەر شێوەیەک بێت درێژە بە خەباتی سیاسی بدات، ئەوا ئەم هەڵوێستە نیشانەی ئاگایی سیاسییە، بەڵام گەر مەکتەبی سیاسیی پارتەکە تەسلیمی ویستی سەرۆکە شەڕکەرەکەی بوو، ئەوا ئاگاییە سیاسییەکەی لەکاردەکەوێت، ئەمەش بە سەرەنجامێکی ستەمەوە: ئێستا لای خەڵکیش هەست و سۆز سەروەریی بەسەر ئاگایی سیاسیدا وەردەگرن، کە ئیدی هەزاران کەس بە دروشم دەچن بە پیر مەرگەوە. لەم ڕوانگەیەوە ئاگایی دانیشتوان لە شار هێندە کەم و تایبەت شکۆفەی کرد کە چیدی نەیدەتوانی کاریگەری لەسەر گوند بنوێنێت، بە پێچەوانەوە کوردەکانی ئێراق بەگشتی لە ساڵی 1961 بەدواوە بەردەوام پتر خێڵەکییزە بوون (ئەوە سەرباری تەنینەوەی خانوو و پۆشاکی مۆدێرن، یان ئامرازە تەکنۆلۆژییەکان و ئەدەبیاتی بیانی). گرنگترینی ئەو فاکتەرانە کە کاریگەریی ستەمیان نواند، بریتی بوون لە: ئەقڵییەتی ئیسلامی-سوننی کە لە سەرکردایەتیی پ.د.ک.دا باڵادەست بوو، مارکسیزم-لێنینیزمی وەک ئەتەکێت بە بەرۆکی پارتەکەیدا هەڵواسی، واتا تەنیا کاری بە ئیفۆرماسیۆنی کۆکراوە دەکرد، بۆیە نەیدەتوانی میراتێکی گونجاو لە ڕووی ئەدەبیات و پراکسیسی ئاگامەندانەی سیاسییەوە بۆ هەر نەوەیەکی دیکەی سیاسی بخاتەوە، بە پێچەوانەوە مێنتالێتیی ئاستگەریی (پێگەیەک بۆ خۆم مسۆگەر دەکەم و توند دەیگرم) درێژەی پێدرا. فاکتەرێکی دی ئەوە بوو کە شارنشینان و شارییەکان بە زۆرینەی هۆشمەندانی ئەدەبیشەوە چۆکیان لە بەردەم سەروەرانی خێڵەکیدا دادا، بەمەش خێڵەکێتی لەنێو بزووتنەوەی (بەناو) ڕزگاریخوازییەوە پتر دەسەڵاتی خۆی بەسەر شارنشیناندا بەهێز کرد. ئاخر سومعەی گەورەتر بوو بوو. ئەوجا ئەم ڕەوشە پێکەوە لەتەک خۆزگەی قووڵی کوردەکاندا بۆ سەرکردەیەکی بەهێز بوون بە هۆیەک کە سەرۆک خێڵان یان ئاغایان وەک بەرپرسی عەسکەری، ببن بە مایەی شانازیی خزمانی دوور یان نزیکیان لە شار، بەڵی خزمان خۆیانیان پێوە بابدەن (ئەمە بۆ نموونە لە شارێکی وەک سلێمانی تەنانەت لە گەڕەکی عەقاری یان درەنگتر لە گەڕەکی تویمەلیک دەبینین. خوێنەر دەتوانێت خۆی لە شار و قەزا و ناحییەکانی دی نموونە وەربگرێت). سەرەنجامی ئەو بەدڕەوتە ئەوەیە کە ئەمڕۆ تا ڕادەیەکی زۆر ئاگایی ناوەرۆکبینی ترادیسیۆنی لەکارکەوتووە و رواڵەتگەرایییەک جێی گرتۆتەوە کە سواڵکردن یان تەنانەت دزینی بەلاوە ئاساییە، بەڵی تەنانەت وەک فەزیلە دەیانبینێت. بێگومان دیاردەی سواڵکەری، واتا دەستپانکردنەوە، مۆرکی سەرجەم گەلانی موسڵموسڵمانە، بە تایبەتی مۆرکی موسڵمانانی سوننەمەزەبە، کە دەستیان بۆ بەرهەمە هۆشەکی و ماتەرییەکانی خۆرئاوا گرتۆتەوە، بێشەرمانە وەریاندەگرن و بابەتی بە خۆ تایبەتیان لێ چێدەکەن. لێ ئەمڕۆ ڕەوشەکە لای کوردەکانی هەرێم لەوە تێپەڕدەکات، ئەمڕۆ مرۆ سووک و ئاسان، دووپاتی دەکەینەوە، مرۆ هەروا سووک و ئاسان کتێب دەنووسێت و ڕایدەگەیەنێت گۆیا بە مێتۆدێکی نوێ نووسیوێتی، بەبێ ئەوەی بزانێت کە دەبێت بەدووی ئەوەدا یەکسەر ڕوونی بکاتەوە، ئەو مێتۆدە چییە و چۆن بووە بە ڕێبڕینی هزریی ئەو؛ کەس هەر لە خۆیەوە گۆڤار یان ڕۆژنامە دەردەکات، خانوو دروست دەکات، خۆراک لێدەنێت، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی دادەمەزرێنێت یان دەبێت بە میدیاکار، بە پەرلەمانتار و هتد.، بەبێ ئەوەی پرسیاری کردبێت: گۆڤار چییە؟ خانوو چییە؟ میدیا چییە؟ خۆراک چییە؟ و هتد. نەخێر، مرۆ بۆ ئەو مەبەستانە هەموو بەرهەمێکی خۆئاوایی بە تایبەتی لە ئینتەرنێتەوە دادەگرێت، ئەوجا دوای تەواوکردنی ئەو کارەی ڕەحەتبوونە سۆسیالەکەی (سۆسیال-ئۆرجازمەکەی) خۆی پێشانی هەمووان دەدات. لێرەوە ڕووندەبێتەوە کە بۆچی ئەمڕۆ پرسی فۆرم یەکێکە لە قووڵترین تەنگژەکانی کوردانی هەرێم: لە توێژینەوەی زانستیدا کە توێژینەوەکان بەزۆریی ڕێکخستنی پاڵیەکیین نەک فۆرمێنراو و تێیدا توێژەر دەربکەوێت، لە تەلارسازیدا کە خانوو و تەلارەکان دەردراوی هۆشێکی ئێستێتیکیی ئازاد نین، بەڵکو کۆلاژ و کۆپیی ڕاستەوخۆن، بە تایبەتیی کۆپیی تەلارسازیی دوبەیین کە ئەو خۆیشی بەرهەمی خۆرئاوایە، لێرەشدا دەشێت هەست و سۆزی چڵێس بەرهەمی قێزەوەن بخەنەوە (بۆ نموونە بینا نوێکەی شارەوانی لە سلێمانی).
2) بڕێک لە نەوەی نوێی کوڕانی شار لە میانەی خواستی ڕزگاریخوازی و بزووتنەوەی چەکداریی کوردیدا پتر بە هزری چەپ بارگاوی بووبوون، ئەوجا ژمارەیەکیان هەوڵیان بۆ کرداری سەربەخۆی سیاسی دا و خۆیان لە کۆمەڵەدا بینییەوە - بێگومان نەک دامەزراند، چونکە کەسەکان کە بە هزری چەپ بارگاوی بوون، پتر تاقم تاقم خڕبووبوونەوە: زۆرینەیان دەستە دەستە لە کاتی ناکۆکیی جەلالی-مەلاییەوە دۆست و برادەر بوون یان لانی کەم یەکدییان دەناسی. لەم ڕوانگەیەوە کۆمەڵە وەک ڕێکخراو تا دوای ئاشبەتاڵ وجودی نەبوو. بە هەر حاڵ: کاتێک خەباتگێڕانی بارگایبوو بە هزری چەپ خۆیان لەنێو کۆمەڵەدا بینییەوە، ئەوان ئەوپەڕی ترادیسیۆنی بوون، واتا ئەوان هێشتا کوڕانی باوانیان بوون کە وەک خەمخۆر و لەخۆبوردوو دژی چەوساندنەوەی نەتەوەیی و چینایەتی (!) هاتنە مەیدانەوە، یان هێشتا ئەوەندە باوکسالار بوون کە بە گۆرانیی وەک شیرین شیرین، ئەی کچە کوردی نازەنین! هەوڵیان دەدا ڕەگەزی مێینە بۆ خەباتەکەیان ببنەوە. ئەوان نەیاندەزانی کە کەسانی ترادیسیۆنی ناتوانن چەپ بن، چونکە وەرگرتنی ڕوانگەی چەپ هەڵوێستێکی سەبژێکتییە (بکەرییە)، کە بەدووی هەڵوەشاندنەوەی کەسێتیی سۆسیۆکولتووریی خۆدا دێتەئاراوە و ئاگامەندانە ڕەوشەکان دەسەنگێنێت و ئەوجا بەرانبەریان هەڵوێست وەردەگرێت. بەڵێ، ئەوان لە ناخدا لە کاژیکەکان کاژیکتر بوون، هێندە نەبێت کە بوێریی ئەوانیان نەبوو بە ئاشکرا پرسی نەتەوەیی بخەنە نێوەندی خەباتیانەوە. ئێمە لێرەدا دوو شێوازی جیای هەڵوێستمان هەیە: یەکێکیان خزانە بۆ ژێر کارگەریی بزووتنەوە چەپەکانی وڵاتانی دی کە تەنیا دەنگدانەوەیان بە خەباتگێڕانی کۆمەڵە دەگات، لێرەشدا ترادیسیۆنیبوونی خەباتگێڕان وا دەکات، کە ئەوان هەندێک تێڕوانینی هزرمەندانی یاخیی خۆرئاوایی یان ماو تسی تۆنگ پتر بۆ مەبەستی سیاسی وەربگرن و بە شێوەی جیا بییاندەنەوە، بۆ نموونە لە گۆڤار یان ڕۆژنامەدا. بەڵام هەڵوێستەکەی دی سەبژێکتبوونی خۆیە کە وەک چەپ سەرجەم پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان دەبینێت و دیارییان دەکات، ئەوجا دەشێت (واتا مەرج نیە) ببپەڕێتەوە بۆ کرداری سیاسی. بۆ نموونە ئوێجئالانیزم. ئەمە یەکێکە لەو هۆیانە کە بۆچی خەباتگێڕانی خۆبینییەوە لەنێو کۆمەڵەدا پێش 1970 و ئەوجا لەم کاتە بەدواوە تا 1976 پێیان نەکرا هیچ بەرهەمێکی تیۆری بخەنەوە، یان سۆسیۆلۆگییەکی خەبات ئاوەڵا و پیادە بکەن، بەمەش مۆدێلێکی نوێ بۆ خەباتی گەنجان بهێننە پێشەوە. ئاخر دەبێت سەرەتا هزرین هەبێت کە لە دەڤەری خەبات جیانابێتەوە، واتا لە توێژینەوەی مارکسیستیانەی خەڵکی کوردەواری لە شار و گوند.
ئێمە گەرەکە پەیوەند بە خەباتگێڕانی کۆمەڵەوە پرسێکی دی دیاربهێنین: مرۆڤ لە ڕەوتی سۆسیالیزەکردنی (بەکەسکردنی) خێزانی و فێرگەییدا خۆشەدەکرێت تاکو ڕەفتاری خۆی بە ڕێنوما کۆمەڵایەتییەکان بگونجێنێت. لێ گرنگترین مۆرکی سۆسیالیزەکردن لای کوردەکان خۆشەکردنی مرۆڤە بۆ بەرهەمهێنانەوەی نەریتی باو. گومانی تێدا نییە کە هەوڵەکانی مۆدێرنیزەکردنی دەوڵەتی کەم یان زۆر کاریگەری لەسەر خەڵک دەنوێنن، لێ مۆدێرنیزەکردن کەم یان زۆر ڕەفتاری مرۆڤ هەمواردەکات و بەمەش زۆر کەم کاریگەریی لەسەر ناخی ئەو دەنوێنێت. لێ ئێمە لەنێو هەمان پەیوەندیدا خۆمان لە بەردەم پرسێکی دیکەدا دەبینینەوە: زۆرینەی خەباتگێڕانی کۆمەڵە کەسانی ئەوتۆن کە سوننە-مەزەبییانە سۆسیالیزەکرابوون، ئەم جۆرەی سۆسیالیزەکردنیش کەسانی کۆششنەکەر و بێپرسیار وەک بەرهەم دەخاتەوە، کە ئیدی ئەوان وەک ئەو سۆسیالیزەکراوە سوننییە هەموو نووسراوێک تەنیا وەک تۆماری شایانی تەفسیرکردن دەبینن. بەڵام ئێمە لەم لایەنەدا دەکەوینە بەردەم پرسیارێک لەبارەی ئەو خەباتگێڕانەی کۆمەڵە کە شیعەیی سۆسیالیزەکرابوون، کەواتە هیچ نەبێت بە پرسی ئیجتیهاد ناسێنرابوون. پێدەچێت بتوانین لێرەدا ئەم وەڵامە بدەینەوە: ڕەنگە لای ئەوانیش پرسی کوردایەتی و بەمەش ملدانیان بۆ زۆرینەی سوننی وایانکردبێت کە ئیجتیهادی وردتر نەکەن.
هاوکات خەباتگێڕانی کۆمەڵە خزابوونە نێو گێژاوێکی ستەمتری سیاسییەوە کە لوولی دان و نەیهێشت هیچ نەبێت وەک کەسە ترادیسیۆنییە هەمواربۆوەکە رێگەی خۆیان لە سیاسەتدا بگرنە بەر: شێخایەتی. لە بنەڕەتدا شێخایەتی ڕووی لە دەروون دەکرد و خۆی لە پەیوەندیی شێخ-موریددا دەبینییەوە، لێ وەک میراتێکی ئاشنا بە تایبەتی لە لایەن بەچکە شێخەکانی نێو کوردایەتییەوە کرا بە مۆدێلی سیاسەتکردنی کوردی لە ئێراق و پاشان لێوەی مافیای سیاسیی نێو کوردایەتی هێنرایەگۆڕێ کە تا ئەمڕۆ باڵادەستە. ئەم مۆدێلەی شێخ-مورید بە تایبەتی لە لایەن شێخزادەکەی تاڵەبانەوە، واتا لە لایەن جەلال تاڵابانییەوە، سووک و ئاسان درێژەی پێژەی پدرا، بەمەش هێدی هێدی لەنیو کۆمەڵەدا بەرهەمهێنرایەوە. بەبێ هیچ گومانێک گەر سەرەتا کۆمەڵەییەکان خەباتگێڕی بەپەرۆش و لەخۆبوردووی شارنشین بووبن، هەروەها ڕێزی نەریتی هەمواربۆوە و بزاوتووی نێو شاریان گرتبێت، ئەوا تێوەگلانیان بە شێوازی سیاسەتکردنی شێخانەوە کاریگەریی ستەمی لەسەر ڕەفتار و بیرکردنەوەیان بەجێهێشت.
3) ئاشبەتاڵ بوو بەهۆی نەهامەتییەکی گەورە بۆ کورد، بەڵام لەتەک ئاشبەتاڵدا تەمێک ڕەوییەوە: دەسەڵاتی بنەماڵە. بۆ نموونە لە شارێکی وەک سلێمانی (خوێنەر دەتوانێت خۆی نموونەی قەزا و ناحیە و شارەکانی دی وەربگرێت) ژمارەیەکی کەم گەنج (ئەمە مایەی تەوسە) بزێوتر بوون و جار جار دوای کۆڕێکی ئەدەبی بە سپۆنتان (عەفەویانە) خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدا. هێندەی نەخایاند بۆمبێک بە گوێیاندا تەقییەوە: ناوی کۆمەڵە، کە زۆر کەسی ڕاچڵەکاند و کەمینەیەکی زۆر بچووکی بزێوتر کرد. بەڵام ئەوە بەتایبەتی گەنجانی زانکۆیی و ئامادەییەکان بوون کە بۆ نێو باوەشی کۆمەڵە خزان نەک کاسبکاران و ڕەنجدەران و هتد. ئەمان زۆر کەم بەپیر بزووتنەوەکەوە چوون. هەر چۆنێک بێت، مارکسییەت دوای ئاشبەتاڵی 1975 بوو بە مۆدە، لێرەشدا لاوازیی هۆشی کۆمەڵەییەکان نەیدەتوانی بەهای نوێ بە خەباتگێرە لاوەکان بدات، بەڵکو هەر ئەوەندەی پێدەکرا کە جرپنانە هەوڵ بدات گەنجان بۆ خەبات ڕابکێشێت. بەڵێ، دوای ئەوە کە مارکسییەت بوو بە مۆدە، ئیدی لە شارەکاندا نەک مۆرالی خەباتگێڕ، بەڵکو ڕەفتاری سایکۆلۆژییانە بوو بە باو، بۆ نموونە بەدڕەفتارێکی وەک لێدان بوو بە فەزیلەیەک و لەبریی دانوستاندن دانرا: فڵان زۆر زیرەکە، بینیت لە کۆڕەکەدا چۆنی لێ دا؟، واتا مرۆڤ نەریتی دانوستانی نەدەناسی، بەڵکو هەر لە سەرەتاوە، بۆ نموونە لە چایخانەکە یان لەنێو کۆڕە ئەدەبییەکەدا، خۆی بۆ لێدانێک لە کەسی ئاخڤەر یان کۆڕگر مەڵاس دەدا. بەم شێوەیە جرپنی و دەمەوەری و سەرەڕۆیی بوون بە مۆرکی خەباتگێڕانی نوێ و بەوەش کاریگەریی نێگەتیڤیان لەسەر نەوەکانی دی نواند. بەڵێ کۆمەڵە کە دوای ئاشبەتاڵ بوو بە بزووتنەوەیەکی سیاسی، لەبەر ئەوەی ژمارەیەک چالاکوانی ترادیسیۆنی لە ئاستی سەرەوەیدا بوون و کەمترین توانستی پەروەردەی خەباتگێڕییان نەبوو، ئەوا بوو بە حیزبی شەهیدان، بوو بە حیزبی ئەو گەنجانە کە زۆر جار بەهۆی هەڵپەی دەرکەوتنەوە دەگیران و حوکم دەدران یان لە داردەدران، یان لە نەزانییەوە لە شەڕدا دەکوژران.
ئەوجا خەباتگێڕانیش کە لەنێو کۆمەڵەدا بوون، یان لە دەوری کۆبوونەوە، یان هیچ نەبێت هاوسۆزییان بۆی هەبوو، زۆر ناتەبا و بە یەک نەساز بوون. کەسانی کۆمەڵەیی هەبوون کە بەناو ئاتێئیست (مولحید) بوون، یان لەنێویاندا ئەوانەش هەبوون کە بەردەوام خۆیان بە وشەی نەگونجاو یان تەنانەت بە جنێو بەرانبەر خودا و پەیامبەری ئیسلام دەردەبڕی (ئەمە بەڕاستی یەکێکە لە فاکتەرەکانی بەهێزبوونی ئیسلامی سیاسی)، هەروەها کۆمەڵەیی هەبوو کە سەری بچووایە نوێژی نەدەچوو. کۆمەڵەیی هەبوو کەشخە و فیزدار بوو، هینی دیکەش هەبوو ڕەنجدەرانە هەڵکەوتبوو. کۆمەڵەیی هەبوو فێڵبازی خۆپارێز بوو لە هەر گێچەڵێک، کەسانی دیکەشی تێدا بوو کە لە ساویلکەیی و نیازباشییانەوە زوو ئاشکرا دەبوون و تێدادەچوون. هەروەها کۆمەڵەیی هەبوون کە کوڕی دەوڵەمەند نەبوون، کەواتە خاوەنی سامان و ئۆتۆمۆبیل نەبوون و بەمەش دەسوێژێکی خوازراویان بۆ مێبازی نەبوو، بەڵکو ئێستا مارکسیزم و خەمخۆریی بۆ هەژاران دەسوێژی نزیککەوتنەوەیان بوو لە کیژان. ئەوجا هەر لە دەوری ئەم بزووتنەوە پشکوتووە کەسان هەبوون کە لە شار خۆیان وەک چەپی شۆڕشگێر دەردەخست، لێ ڕووی دەدا کە هەڵپەی دەسەڵات بییان بات بۆ گوند و لەوێ بە شێخایەتی بکەونە چەوساندنەوەی جوتیاری کورد. هەرچۆنێک بێت، ئەمانە سەرباری هەموو مۆرک و تایبەتمەندییە مرۆڤییەکان بریتی بوون لە پێکهاتەی بزووتنەوەیەک کە ڕێگەی خەباتی لەنێو خۆی و هاوکات لەنێو پەیوەندییەکی سیاسیانەی گەورەتردا (ی.ن.ک.دا) بەرخست و دوای ئاشبەتاڵ بوو بە بزووتنەوە ڕزگاریخوازییە سەرەکییەکەی کوردستانی باشوور: ڕێکخراوێک کە داستانی تۆمارکرد و شکستی هێنا، زۆرینەی گەلی بۆ خۆی بردەوە، لێ پاشان سووک و ئاسان لەنێو جەلاییەتدا توایەوە- توێنرایەوە.
4) خەباتگێڕی چەکداری کۆمەڵە بە ڕۆمانتیکی پێشمەرگە دەژیا، واتا ڕۆمانتیکی ئەو قارەمانەی گەل کە پێش بە مەرگ دەگرێت تاکو گەلەکەی لە ستەمی بێگانە رزگار بکات. بەڵام ئەم قارەمانە بەدەر بوو لە ڕاهێنان و دیسپلینی سەربازی، لە بنەڕەتدا وشەی سەربازی بەلاوە شورەیی بوو، چونکە تەنیا سۆزمەندانە وشەکەی وەرگرتبوو - لە کیینەوە بەرانبەر دەوڵەتی مەرکەزی. تەنانەت ئەو گەنجانەیان کە نێرران بۆ لوبنان یان لیبیا تاکو ڕاهێنانی سەربازی بکەن و فێری شەڕکردن ببن، لە تەمەڵیی خۆیانەوە شکستیان هێنا (کاکە، خۆ من عەسکەر نیم بەیانی زوو لە خەو هەستم!). ئاخر کۆمەڵەییەکانی سەرەوە هەرگیز دیدێکی گشتگیریان نەبوو کە لە هەر هەنگاوێکی سیاسیدا کارا ببێت و بتوانێت بە ئەرگومێنت هەر ئەندامێک بە گوێرەی توانست و پەروەردەی هونەری و تەکنیکی، یان پیشەی دەستی، چالاک بکات، ئەمە بێگومان تەنانەت بۆ چەکەمەنی (ڕەنگە هەندێک بەڕێزی کۆمەڵە پێکەنینی بەم تێڕوانینە بێت). لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا ئەو بەڕێزانە کە بەرپرسی باڵای بزووتنەوەکە بوون، ئیشیان چی بوو لە سەرکردایەتیدا؟ لە بنەڕەتدا لە سەرەوە ئەقڵییەتی ئاستگەرای کوردی وروژابوو، بەمەش هەموو پەیوەندییەکان شێوا بوون، خودی کەسەکان پەشۆکابوون و لە ناکۆکیی کەسیی و پۆستەوە گلابوون. ئەمەش شۆڕدەبۆوە بۆ خوارەوە بۆ لای پێشمەرگەکان – ئەو بێچارانە!
هەڵە دەبێت گەر تەنیا لەم ڕووەوە پێشمەرگایەتی بنرخێنین. ئاخر ئێمە لێرەدا خۆمان لە بەردەم پرسیاری دەسەڵاتدا دەبینینەوە، کە تێگەیەکی فراوانە. لە بنەڕەتدا هەموو هەڵچوونێکی مرۆڤیی بەنێو دراوە کولتووری و سیاسی و ئابوورییەکاندا بەدەستهێنانی دەسەڵاتە. مرۆڤ لە هەموو ساتێکی ژیانیدا دەیەوێت دەسەڵاتدار بێت: وەک کاسب لە کرداری فرۆشتندا، وەک مێرد، وەک ژن، وەک ئەکادیمی و هتد. وەرگرتنی بڕوانامە گەیشتنە بە شێوەیەکی دەسەڵات. کەواتە بزووتنەوەی رزگاریخوازیش لەم پرنسیپە مرۆڤییە بەدەر نییە. خەباتگێڕان کە بە نهێنی خۆیان رێکدەخەن، ئەوا بەم ڕێیەوە بە شێوەیەکی دەسەڵاتی ڕەوانی (مەعنەوی) و تەنانەت ماددی (بۆ نموونە چەکهەڵگرتن یان توانستی ئیختیال) دەگەن کە جیایان دەکاتەوە لە باقییەکەی کۆمەڵ. لە ناخی هەموو خەباتگێڕێکدا شانازییەکی یان تەنانەت فیزێکی لەڕادەبەدەر سەرهەڵدەدات و گەر بۆی بلوێت بەئاشکرا پێشانی هەمووانی دەدات، لەم پەیوەندییەشدا پێشمەرگە دەسەڵاتدارێکی زۆر تایبەتە، چونکە خۆی وەک بەرجەستەی ئەو پێشبینییە ئەندێشەییە دەبینێت کە لە ناخی هەموو تاکێکی ئەو گەلە چەوساوەیەدا هەیە: ئەم ئێستا تەنانەت بە لەش پێشمەرگەیە، بەمەش ئەم ئێستا جیاوازە لە هەڤاڵانی گەڕەک و فێرگە، لە فەرمانبەران، لە پزیشکان و بەڵێندەران و هتد. ئەو سەربەستە! ئەو بەربووە لە پابەندیی خێزانی! ئەو بەنێو چیاکاندا لە گوندەوە بۆ گوند جەولە دەکات، بە چەک دەست لە دوژمن دەوەشێنێت. بەڵام هەڤاڵان لە شار بەترسەوە دەژین، خەریکی دابینکردنی گوزەرانیانن، هەندێک جار گۆڵمز ساز دەکەن یان رەنگە هەندێک شەو بە ترسەوە بڕۆن بۆ مەیخانەیەک تاکو مەی بنۆشن و کەمێک سەریان گەرم بکەن. لە بنەڕەتدا ئەوی پێشمەرگە دەخوازێت هەڤاڵان و خزمانی پێی هۆشسام بن، ئەو پێشبینی دەکات کە هەڤاڵانی لەکاتی پیاسەکانیاندا باسی دەکەن، یادیدەکەنەوە، تەنانەت رەنگە ئیرەیی پێبەرن. ئاخر ئەم توانیویەتی کەس و کاری جێبهێڵێت و تەنانەت بۆ خاتری گەل بییانخاتە مەترسییەوە. ئەوجا کاتێک هەڤاڵانی شار تەنیا ناوی مامە و کاکە نەوە، جەبار فەرمان و مەلا بەختیاریان بیستووە، ئەو بە پێچەوانەوە دەرفەتی هەیە لەگەڵیان دابنیشێت، یان لایەنی کەم لە نزیکەوە بییان بینێت!
5) مرۆڤی کورد بەگشتی خۆی هەمیشە لە بەرهەڵستیدا دەبینێتەوە: ئەو هەرچییەک بکات، سنوورێک بە دەوری ئەو شتەیدا دەکێشێت و ئامادەیە هەموو شێوەیەکی بەرهەڵستی بۆ پاراستنی ئەو سنورەی بەگەڕبخات: لە چەکەوە تا وشە و ڕەفتارە ساختەچییەکانی ماچ و پاشقول. ئەو دەشێت خەریکی نووسین یان شێوەسازی یان تەلارسازی بێت، یان دکتۆرایەک لەسەر هۆزانڤانێک بنووسێت، یان لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتیدا چاکیی خۆی پێشانی هەمووان بدات و هتد. لێ گرنگ ئەوەیە کە هەر یەکەی ئەو چالاکییانە یان داواکارییانە سنووری ئەون و نابێت هیچ کەس بییانبەزێنێت، کەواتە نابێت ساغبکرێتەوە کە داخۆ ئەو نووسەر بێت یان نەبێت، هونەرمەند بێت یان نەبێت، تەلارساز بێت یان نەبێت، ئەو کەسە چاکە دڵسۆزە بێت کە پێشانی هەمووانی دەدات یان لە بنەڕەتدا ئەوە نەبێت. هیچ بە گوێیدا ناچێت. ئەمە هۆکارێکی بەهێز بوو بۆ کێشە نێوخۆییەکانی کۆمەڵەییەکان کە وای دەکرد کەس ئەویدی نەخوێنێتەوە. لێرەشدا مامجەلال وەک چارەسەری ئەو دۆخە زیتبۆوە(بێگومان دوای کوژرانی عەلی عەسکەری، ئاخر حەددی چی بوو لە بەردەمی ئەودا دەنگ بەرزبکاتەوە و گۆچان بووەشێنێت!). جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی لە بنەڕەتدا زیتکرایەوە و هەموو پێی ڕازی بوون. کەواتە سەرلەنوێ گوندییەکی خێڵخواز وەک چارەسەر وەرگیرا و زۆرینەی شارنشینان خۆیان خستە ژێر ڕکێفییەوە. بێگومان ڕاستە کە تاڵەبانی هۆزەکی نەبوو، بەڵکو کوڕێکی تەکیەی تاڵەبان بوو! لێ ئەمیش لەنێو پەیوەندیی خێڵەکییانەی گوندییەوە پێگەیشتبوو، هێندە نەبێت کە مۆرکە کەسییەکانی خۆی پێکەوە لەتەک نەریتی گوندییانە و شێخگەرییدا هێنابووە نێو سیاسەتەوە: گەنجێک کە تەنیا لەبەر ئەوەی بەچکە شێخ بوو، ئەوا زوو لە قوتابیاندا پێگەی سیاسیی پێدرا (کەواتە نەک لەبەر بلیمەتی!)؛ هەروەها گەنجێکی چەقاوەسوو بوو کە بەشی یاسای لە زانکۆ تەواوکردوو، لەگەڵ ئەوەشدا لە دەروونەوە هێشتا هەر گوندی بوو و تا سەر ئەوها مایەوە؛ پیاوێکی گەنج کە پێشتر خۆسەپێنانە هاتبوو بۆ نێو سلێمانی، ئەوجا بۆڕی سەرجەم کەڵە پیاوانی ئەو باڵە سیاسییەی دایەوە کە تەوەرێکی ناکۆکییەکەی شەستەکان بوون: باڵەکەیان ناو نرا جەلالی! نەک ئیبراهیمی!. بە هەر حاڵ، مام جەلالمام جەلالی گوندی، کوڕە شێخێکی ناودار و خاوەن پشت و پەنا، بەسەر کۆمەڵییەکانەوە زیت بۆوە و لەسەر ڕێسای شێخایەتی هێندەی دی بچووکی کردنەوە و کردنی بە پاشکۆی خۆی، ئەوەش بە چەشنێک کە ئیدی لەتەک پەککەوتنی جەستەیی و سیاسیی خۆیدا هەموویانی سەرگەردان کرد.
6) بەبێ دانوستاندنی ئاسۆی ئەزموون و دەسەڵات توخمێکی کرۆکی لەم پەزلەی خەباتی کۆمەڵەدا نوقسان دەبێت. تەسکی یان فراوانیی ئاسۆی ئەزموونە کەسییەکان دەشێت بڕی دەسەڵاتی کەسیی دیاری بکەن. ئەو خەباتگێڕانە کە لە ئەوروپا یان ئەمەریکاوە بۆ نێو بزووتنەوەکە دەگەڕێنەوە، بە حوکمی ئەزموونەکانیان تەنیا بە ناو لەتەک خەباتگێڕانی نێو وڵاتدا یەکدەگرنەوە، وەکو دی لە گشت ڕوویەکەوە لە ئەوان جیاوازن. ئەزموونی هەمەلایەنی، شارەزایی لە زمانێکی خۆرئاواییدا و بەمەش لە کولتوورەکەیدا، ئەوجا بەرینبوونی ئاسۆی بیرکردنەوە، ئەمانە پێکڕا بڕێک دەسەڵاتی زۆرتر دەدەن بە خەباتگێڕانی گەڕاوە بۆ نێو بزووتنەوەکە. بەبێ هیچ گومانێک، بەدەر لە ڕابوردووی سیاسییان کە جێیان بۆ مسۆگەر دەکات، بە موهیمتر دادەنرێن. هەموو ئەو کەسانە، تەنانەت خوێندکارانی وڵاتێکی وەک ڕۆمانیا، کە لە ئەوروپاوەپاوە سەردانی کەس و کاریان لە وڵات دەکرد، لە لایەن دانیشتوانەوە وەک موهیم دەبینران.
بەڵام گەرەکە لەم پەیوەندییەدا هەندێک پرسیار بوروژێنین: ئایا ناشێت خەباتگێڕانی بۆ وڵات گەڕاوە کە دیدێکی ئۆبژێکتییانەی فراوانتریان بۆ کێشە سیاسییەکانی وڵات هەبوو، ستراتیژییەکیان هەبووبێت بۆ رابەرایەتیکردنی بزووتنەوەکە؟ ئایا ناشێت بەهۆی لە-ئەوروپا-بوونیانەوە، واتا گریمانەکردنیانەوە وەک موهیمتر، دەرفەتیان لای گەنجانی کۆمەڵە بۆ ڕەخسابێت پتر هێز پەیدا بکەن، ئەوجا هەوڵیان دابێت تێڕوانینە سیاسییەکانیان بەدیبهێنن و لە روانگەی خۆیانەوە سنوورێک بۆ سەرجەم ناکۆکییەکان دابنێن یان لایەنی کەم لە سەرەوە کپیان بکەن؟
سەرەڕای ئەوە گەرەکە لەم پەیوەندییەدا خۆمان بە هەندێک پرسیاری دیکەوە خەریک بکەین: ئایا خودی کەسەکان کە لە ئەوروپاوە گەڕابوونەوە، کێ بوون؟ ئایا ئەوان هەرگیز بە ڕاستی لە ئەوروپا ژیابوون؟ ئایا توانیبوویان بە ڕەخنەی هزر و ڕەفتاریان گۆڕان بە جیهاندیدی و ڕەفتاری دیکە بدەن؟ یان ئایا ئەوان تەنیا پیاوانی خەمخۆر و کۆکەرەوانی زانست بوون؟ ئاخر ئاشکرایە خۆبینینەوە لە وڵاتێکی ئەوروپیدا واتای ژیاندنی ژیان نییە لە ئەوروپا. بەبێ بوێری بۆ خەریکبوونی ڕەخنەیی بەخۆوە هەرگیز دەرفەت بۆ کرانەوەی خۆیی بۆ کولتوورانی دی ناڕەخسێت.
7) کۆمەڵە خاوەنی دیپلۆماتی نەبوو. دیپلۆماتی توانستی هۆشێکە کە پەیوەند بە پراکسیسەوە گۆڕراوە، ئەوەش بە: توێژینەوەی قووڵی لۆگیک و فەلسەفەی زمان، هونەری ئەرگومێنتهێنانەوە و دانوستاندن، سایکۆلۆژی و پراکتیکی سیاسی. لێ کوڕی باشەکانی کۆمەڵە هەر فڕیان بەسەر ئەم توخمە کرۆکییەی سیاسەتەوە نەبوو. بۆ ئەوان زمانی شیرین و فێڵبازی، قسەی ڕەق و تەریقکردنەوە، تەنانەت شکاندنی ئەنقەستی کەسان لەنێو کۆڕ و کۆمەڵدا، بریتی بوون لە خووی سیاسی. ئەوان لە سەرکردایەتی کەمترین ڕاهێنانیان نەکرد کە چۆن بە زمانێکی ورد بنیاتراوی دیپلۆماتی بچنە سەر مێزی موفاوەزات. تەنانەت کاتێک دەچن بۆ موفاوەزاتێک لە بەغدا، بەبێ خۆئامادەکردن و دیاریکردنی داواکاری دەچن! پێدەچێت ئەوان زمانی دیپلۆماتییان پێ شوورەیی بووبێت، چونکە زمانێکە کە ورد بنیاتنراوە و ڕەچاوی رێژەییبوونی دەربڕین دەکات، ئەمەش پێدەچێت لە سەرەتاوە، پێش چوونیان بۆ شاخ، لەتەک کارەکتەری ئەواندا نەگونجابێت، هەروەها پێدەچێت ئەو کاریگەرییانە کە رواڵەت (پۆشاکی میللی و جامەدانی) لەسەر ناوەرۆک دەیاننوێنێت، ئەوانیان پتر فیزدار کردبێت و ڕووەو ئاکاری خولە-چەخماخەییان بردبن. هەر چۆنێک بێت، کوردی هۆشهەژار کە زمانێکی دواکەوتووی هەیە، پاشان ئەو هۆشەی لەکاتی موفاوەزاتدا چالاک دەبێت و گوێ دەگرێت و دەیەوێت لە شێوازەکانی قەنائەت-پێ-هێنان تێبگات، هەروەها ئارەبی خاوەن ئەزموونی دیپلۆماتی بە زمانێکی دەوڵەمەندەوە، بەرانبەر یەک دادەنیشن و موفاوەزات دەکەن! بۆیە ئەو بڕیارە بێبنەما نییە کە دەبێژێت: کورد دەستکەوتەکانی کە بە خوێن چنگی خستوون، لە موفاوەزاتدا دەدۆڕێنێت.
8) پێدەچێت لە شاخ زۆرینەی، لایەنی کەم بڕێکی زۆری بەرپرسان خزابنە نێو دازنانی کەسێتییەوە. ئەمە بێگومان چواندنی بۆ پێشمەرگەش هەیە.
ئێمە پتر لە سەرەنجامەکانەوە لەم کێشەیە دەڕوانین، واتا دوای گەڕانەوەی دەسەڵاتدارانی شاخ بۆ نێو شار و دەستگرتن بەسەریدا. برسێتی و هەڵپەی ئەوان بۆ کچ و ژن و خانووی غەربی، بۆ سەفتە دیناری نێو باخەڵ، بۆ ئاوتۆمۆبیلی گرانبەها و حەرەسی بەردەرگە، گەواهی دەدەن کە لای ئەوان نەک تەنیا کەمترین ئیدیالی ئازادی و پێکەوەژیانی سۆسیال نەبووە، بەڵکو تەنانەت کەسێتییان لە شاخ بەدجۆر بووە، ئەوەش پارەیە کە بەدجۆربوونی ئەوان ئاشکرا دەکات و پێشانی دەدات کە لە کارەکتەرەوە چەند چڵێسن یان لە شاخ چەند چڵێسیان لێدەرچووە. ئاخر پارە مرۆڤ تێکنادات، بەڵکو دەسوێژێکە کە هەقیقەتی مرۆڤ ئاشکرا دەکات.
بۆ نزیککەوتنەوە لەم کێشەیە پێویستە لە ژیانی شاخ و خەباتەکەی نێوی بڕوانین. لە شاخ، لە ڕەوتی خەبات و مەترسییەکانی ژیاندا، هەروەها لەنێو هەژاری و یادوەریی ژیانی شاردا، پنتێتی و تەمەڵی و بێسەلیقەیی سەرهەڵدەدەن، لێ ئەوان هاوکات خەون بە خۆشگوزەرانییەوە دەبینن – ئەوە بێگومان چە لای خەباتگێڕی چەکدار کە شێوازە بوونێکی لە نێوان ژیان و مەرگدا هەیە، و چە لای بەرپرسەکان. سەرەڕای ئەوە خەباتگێڕان لەنێو ئەم جۆرەی ژیاندا ڕادێن و لەنێو ئەم ڕاهاتووییەوە گۆڕان بە ڕەفتار و تێڕوانینی دیکە دەدەن، کە پێشتر بە زۆریان نامۆ بوون. جگە لەوە لە شاخ کە تێیدا مافی سروشتی (Right of Nature) باڵادەستە، زۆر جار کێشەکان بە زەبر چارەسەر دەکرێن و ئەمەش کەسەکان بەزەبرتر دەکات. زەبر و ئازاری ویژدان، چەپاندنی کوشتن و ئیئدامکردن، ئەوجا لەپاڵیاندا چەپاندنی جەستەی خوێناویی هەڤاڵانی خۆ کە لە شەڕدا کوژراون، بەڵام هەروەها نشوستییەکان، بەناو تاکتیکەکانی ماچ و پاشقول، دۆڕاندنیان بەرانبەر سوپای ئێراقی کە فڕێی دانە دەرەوەی سنوورەکانی ئێراق، بە کورتی ئەم ڕەوشانە سەرجەم کەسێتیی خەباتگێڕان دەتەنن و بە بزێویی یان بە چەپێنراوی لە ناخیاندا کارا دەمێننەوە. لەم پرسانەوە دەبینین، کە بۆچی خەباتگێڕانی بزووتنەوەی چەکداری توانای بەڕێوبەرایەتیی سیاسیان نییە. ئاخر ئاکاری سیاسیی گۆڕدراو لە شاخ و ئەرکی دامەزراوەیی دژبەرن. ئەمە هاوکات پێشانی دەدات کە بۆچی مەزنەکانی شاخ بەتایبەتی حەز دەکەن لەنێو بارەگای پارتەکانیانەوە یان لە ماڵ-دیوەخانی خۆیانەوە دەسەڵات بنوێنن. مەسەلەکە لێرەدا هەڵوێستێکی خۆڕەخنەیی نییە و کەس بیدرکێنێت کە ئەو بە سیاسەتی دامەزراوەیی نامۆیە، بە پێچەوانەوە مەسەلەکە کایەیەکی دەسەڵاتە کە ئەو وەک نزم دەینرخێنێت و بۆ کەسانی دیکەی جێدەهێڵێت: ئەمان گەرەکە ئیشی بۆ بکەن و خواستەکانی ئەو بەجێبگەیەنن. لای ئەوی مەزن(!) لە ڕەوتی خەبات و ژیانی شاخدا تێگەیشتنێکی دیکەی دەسەڵات هاتۆتەئاراوە و لە سەرەتاشەوە مۆدێلەکەی لە دیوەخانی ئاغایانەوە ناسیوە، کە ئیدی گەر نەبێژین هەموویان، ئەوا بەبێ گومان زۆرینەیان نزیک دەکاتەوە لە کارەکتەری خولە چەخماخە (بێگومان گەر کەس خۆی سەرەتا خولە چەخماخەیەک نەبووبێت). بەم شێوەیە خەباتگێڕانی بەرپرس کە ئێستا دیلی کەشخەیەتین، درێژە بە ڕەفتاری یان بە شێوەی سیاسەتکردنی نێو شاخ دەدەن؛ ئەوان هاوکات دەبن بە خۆشەویستی زۆر گەنجی شار و لاساییان دەکەنەوە، هەروەها دەبن بە خۆشەویستی ئەو خوازیارە جەبانانەی دەسەڵات کە بەدووی هەر سەرکەوتنێکی کوردیدا دێنە نێو کایەی سیاسەتەوە و خۆیان بە مەرایی و ملنەوێنی بە مەزنە سەروەرەکانی شاخەوە دەلکێنن، سەروەرانیش پایەگایان پێدەدەن، چونکە ئەو جۆرە کەسانە دەسەڵاتەکەیان بۆ مسۆگەر دەکەن. کاریگەریی ستەمی ئەم بەدپەیوەندییانە بە تایبەتی ئەو مرۆڤە لاوانە دەگرێتەوە، کە حەز و ژیانی سەردەمییان دەهێننە نێوەندی ژیانی کۆمەڵایەتییەوە، بەڵام ئێستا ڕێیان لێدەگیرێت ئەم ژیانە خوازراوەیان بەدیبهێنن، ئەوجا لە ڕەوشە توندەکاندا، بۆ نموونە لەتەک هەڵگرتنی چەکدا، سەختترین رێگرەسیۆن (پاشڤەچوون) لە ژیانیاندا دێتە گۆڕێ، چونکە هێزە هەرزەکارە نوێکەیان بۆ ژیان ناخەنە گەڕ، بەڵکو بۆ شەڕ.
بەڵام یەکلایەنی دەبین گەر خەباتگێڕانی کۆمەڵە تەنیا لە ڕووی ژیانی سیاسییانەوە بنرخێنین. کێشەیەکی کەسێتیی لای خەڵکی کورد هەیە و بریتییە لە ئاستگەریی کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا و گەرەکە لەم پەیوەندییەی ئێرەدا وردتر ڕووی تێبکەینەوە. سەرەتا گەرەکە ئاماژە بۆ ئەوە بدەین کە هەوڵی ئاستگرتن جیهانبینیەکی زۆر تایبەتیی ئیسلامییە و ئاشکرایە وەک ئەوە مۆرکی کوردەکانیشە، واتا: مرۆ ناتوانێت پێشبینی بکات کە ئەو بەردەوام بەڕێوە بێت، بۆ نموونە لە پرۆژەوە بۆ پرۆژە بڕوات، بەڵکو ئەوەندەی بەسە کۆشش بۆ ئاستێک بکات و توند بیگرێت: ببێت بە فەرمانبەر و بحەسێتەوە، ببێت بە مامۆستا و پاڵی لێ بداتەوە، وەک نووسەر بناسرێت و تا مردن چێژی ناسراوییەکەی بکات. بێگومان پێگەی بەرپرسی سیاسیش لەم هەقیقەتە بەدەر نییە. خەباتگێڕ پێگەیەکی بۆ خۆی دابینکردووە و گەرەکە ژیانی ئەو لە ئایندەشدا مسۆگەر بکات. ئاخر ئەو تازە دەرکەوتووە، کەواتە ئاستەکەی خۆی دابین کردووە و دوورکەوتنەوە لە سیاسەت نیشانەی دابەزینە لەو ئاستە، ئەوەش کارێکی ستەمە کە نابێت ئەنجام بدرێت! لەم ڕوانگەیەوە هەر هەوڵێک بۆ ئەوە کە یەک تاکە کەس (جەلال تاڵەبانی یان مەسعودی مەلا مستەفای بەرزان) لە دۆخەکە بەرپرسیار بکرێن، یەکلایەنییە و بەمەش هەڵەیە. بەرپرسیارکردنی بەم چەشنە لەنێو شیڕەشیڕی کوردیدایە کە هەر تاکێک بۆ خاتری دەرخستنی چاکێتیی و دڵسۆزییەکەی خۆی تێیدا قاڵ بووە و هەر تاکێک بەردەوام هۆشی هەر بەرانبەرێکی خۆی پێ وڕدەکات. چۆن هیچ تاکێک توانای وازهێنانی لە پێگەکەی یان پۆستەکەی خۆی نییە، بەرپرسانیش ناتوانن دەستبەرداری ئەو دەرکەوتووییە ببن کە پێی گەیشتوون. لەم جۆرە پەیوەندییانەدا شتێک کە ناوی بەرژەوەندیی گەشتی بێت، لەگۆڕێ نییە. لێ ئەمە هاوکات بەڵگەیەکە بۆ ئەوە کە قەومگەلەکەی باکوری ئێراق کە لە ڕووی ئێتنیکییەوە کوردن، جارێ گەل نین، بە واتایەکی دی، ئەوان دامەزراندنی دەوڵەتیان لێ ناوەشێتەوە و سیاسەتکارانیشیان لەنێو دەوڵەتدا جێیان نابێتەوە. بێگومان پێدەچێت شێوەیەکی میرۆچکەگەری لەگۆڕێ بێت، لێ ئەمیش بەدەگمەن مۆرکی دەوڵەت لە خۆ دەگرێت: دەوڵەت وەک دامەزراوە کە هەر کردارنوێنێکی نێوی بە تایبەتی دامەزراوەییانە و بەبێ لایەنگیریی کەسی چالاک ببێت. دەوڵەتی کوردی لای ئەوان هیچی دیکە نییە جگە لە خەونی شاعیران. بەڵێ، کوردستان تەنیا خاکێکە کە مرۆ لەسەری دەژی. کوردستان تێگەیەکی ئاگایی نییە کە بەمە هەرگیز لە ڕەهەندی ئاییندە جیانەبێتەوە؛ کوردستان ناوێکی سواوە و مرۆ ڕاهاتووە بەردەوام بەکاری بهێنێت. لەسەر ئەم خاکە عەوام تاقم تاقم دەژین، وەک خێڵ، وەک تایەفە، وەک خێزان و دەستەی هاوبەرژەوەندییان و هتد، لێ ئەوان ئەمڕۆیی ناژین، چونکە ئەمڕۆ لە دوێنێ و ئایندە جیانابێتەوە. ئەوان تەنیا دەتوانن بیدەنە بەر. هەموویان کەسی چاکن، هیچ کام لەوان پێی قبووڵ ناکرێت پێی بگۆترێت بەری چاوی کلی پێوەیە، ئەوە گەر تەنانەت بە کل سواغی دابێت. خائین لەنێو قەومگەلی بێپێوردا هەرگیز خائین نییە، جا خیانەتەکەی چەند ئاشکرا بێت، دەمەوەری هیستریایی هەرگیز نەخۆشیی دەروونیی نییە، جا کەس چەند ئاشکرا بەلەسە ببێت.
لێرەوە پتر ڕوون دەبێتەوە، کە بۆچی مەسئولەکانی کۆمەڵە تا ئەمڕۆ ناتوانن واز لە سیاسەت بهێنن. لێ نەک ئەوە بە تەنیا، بەڵکو لە نێویاندا کەسان دەرکەوتوون کە لە پێناوی خۆهێشتنەوەیاندا خێڵەکیەکان وەک مۆدێل وەردەگرن. بەڵێ، ئەمان خۆیان پاساوێکیان بۆ خۆهێشتنەوەی خێلەکییە ترادیسیۆنییەکان بەدەستەوە داوە، چونکە زۆرینەی ئەمانیش شەڕ بۆ ئەوە دەکەن، کە تا لە ژیاندا ماون پێگەیەک بە تایبەتی بۆ کوڕ و کچەکانیان مسۆگەر بکەن. مەسئولیش وەک هەموو ئەوانی دی پیاوێکی چاکە، کەواتە ئەویش گەرەکە وەک سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژ، وەک بەڕێوەبەری فەرمانگە و هتد، باوکێکی چاک بێت. جگە لەوە هەموو مەسئولێک بەردەوام دەوری بە خەڵک تەنراوە، کەسان دەچن بۆ لای و داوای خزمەتێکی لێ دەکەن، ئەویش دەبێت بۆیان بکات: پارچەیەک زەوییان بۆ مسۆگەر بکات، دەرفەتی بەشدارییان لە عەلوەیەکدا یان وەرگرتنی بەڵێندەرایەتییەکیان بۆ بڕخسێنێت، لێرەشدا بێگومان گەر ئەو هێندە بێئابڕوو نەبێت و داوای شەراکەتیان لێ بکات، ئەوا هێشتا هەر بڕێکی گونجاو پارە دەچێتە گیرفانییەوە. تەنانەت گەر ئەوەی نەوێت، هێشتا هەر پارەی بۆ دەچێت، بەڵێ هەنگوینی کێوی، بەرخ و قاز و مراویی بۆ دەهێننە ماڵەوە و پاساوانەکانی دەیانبەن بۆ جێی تەرخانکراو. کەواتە گەر ئەو هێندە پیاوی چاک بێت، ئیدی بۆچی پێگەی باش بۆ کوڕ و کچی خۆی دابین نەکات؟ لێ ئەم پیاوی چاکانە تاقم تاقم لە ناکۆکیدان، بۆیە ناچارن دەسوێژێکی هەرە دێرینی سیاسی بەگەڕبخەن کە بریتییە لە چێکردنی خزمایەتی بەڕێی هاوسەرگیرییەوە: کچی مەسئول بۆ کوڕی مەسئول، یان بە پێچەوانەوە.
هەر چۆنێک بێت، کۆمەڵەییەکانی سەرەتا کە وەک گیرخواردوو دەستیان پێکرد، تا ئەمڕۆ هەر گیرخواردوو ماونەتەوە. هەموو نەخۆشن. نازانن چێژی خواردن یان سێکس چییە. نازانن مرۆڤ لە چە جۆرە خانوویەکی گوزاراندا دەحەوێتەوە. کەمترین دیدیان بۆ سروشتی وڵاتەکەیان نییە کە ئیدی هەناسەیەکی ڕەحەتیی تێدا بدەن. شاناز و مەزن دیدێکی قووڵ ئاڕاستەی دەوروبەریان بکەن. ئای کە ڕووتن؟ لە چە فوگرێکدا دەژین[1]؟

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ری کوردستانپۆست، 10.10.2016

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-10-2010
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 4 2019 7:58PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 4 2019 8:21PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 4 2019 8:21PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 52 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

دەستپێکێکی ڕەخنەیی بۆ داڕشتنی مێژووی کۆمەڵەی ڕەنجدەران

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-10-2010
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کاوە جەلال قادر
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,569%61.94
هەورامی61,568%16.83
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,528%15.45
عربي9,818%2.68
کرمانجی - کوردیی باکوور4,707%1.28
فارسی2,250%0.61
English1,766%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe482%0.13
Nederlands190%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska54%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,781%62.27
👫 کەسایەتییەکان25,095%6.86
📕 پەڕتووکخانە21,973%6.00
🏰 شوێنەکان20,788%5.68
✌️ شەهیدان18,868%5.15
💬 پەند و ئیدیۆم12,034%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,313%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,090%1.39
📷 وێنە و پێناس4,868%1.33
🚼 ناوی کوردی4,850%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,778%1.30
📖 کورتەباس2,529%0.69
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,623%0.44
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)948%0.25
😊 گاڵتەوگەپ731%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان552%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە472%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان178%0.04
📼 ڤیدیۆ158%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان92%0.02
👩 دۆزی ژن90%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان4%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری95
📈 ئامار60
⁉️ ئایین و ئاتەیزم846
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە32
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا120
📄 بەڵگەنامەیی70
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد731
📖 دەروونناسی105
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی782
📖 رۆمان593
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە242
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,040
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست921
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر148
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت312
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,702 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574