کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,609
ۋېنۍ 106,172
کتېبۍ PDF 19,172
فایلی پەیوەڼیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
نەخۆشیی لەقەبچێتی لای کوردەکانی ئێراق
چە ڕاو کوردیپێدیایۆ مزانی؛ کې، کې ھەن! کۊگە، کۊگە ھەن، چېش چېش ھەن!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەخۆشیی لەقەبچێتی لای کوردەکانی ئێراق

نەخۆشیی لەقەبچێتی لای کوردەکانی ئێراق
#کاوە جەلال#
کوردەکانی ئێراق لانی کەم لە 1961 بەدوواوە لە تەنگژەی کەسێتیدان. ئەم ساڵە کەندکی وەرچەرخانێکی نێگەتیڤە لە مێژووی ئەواندا، چونکە لەم ساڵە بەدوواوە شارنشینانی ئەوان نزیکەی بە تەواوی بوون بە پاشکۆی خێڵەکییانی گوندی و سیاسەتکارانی کارەکتەر موستەشار، ئەوەش بە ئاکامێکەوە کە زۆرینەی شارنشینەکان هەستی کەسێتییان لاواز بوو و لە ناخیاندا شانازی بە کارەکتەر موستەشارەکانی نێو زۆرانی چەکدارییەوە پەرەی سەند. مەسەلەکە لێرەدا ئەوە بوو کە زۆرینەی کوردەکان ڕەوشێکی بەو چەشنەیان وەک هەل دەبینی، واتە وەک دەروویەک کە مرۆ دەتوانێت چاوەروانیی شتێکی لێبکات، جا ئەو شتە لە ئایندەدا پۆستێکی فەرمی بێت، وەرگرتن بێت لە خوێندنی باڵا و گەیشتن بە بڕوانامایەک، یان بریتی بێت لە خۆهەڵکێشانی کۆمەڵایەتی وەک خزمی فڵان یان فیسار. ئەمە یەکێکە لە فاکتەرەکانی هەڵواسینی لەقەب بە خۆدا، هەروەها پاڵهێزێکە بۆ ئەوە کە کەسانی دیکەش لەقەب وەک مایەی هاوتاکردنی دەروونی ببینن و بۆی بگەڕێن، ئەوجا لای باپیریان، نەنکیان یان خزمێکی دووریان بیدۆزنەوە.
گومانی تێدا نییە کە هەڵگرتنی لەقەبی ناوچەیی دەگەڕێتەوە بۆ ترادیسیۆنی ئوسمانییانە، وەک لەقەبەکانی سلێمانلی، کیرکوکلی و هتد، هەروەها لە دێرزەمانەوە لەقەبی پشەیی شارییانە هەبوون و خانەوادەیان پێناسراوەتەوە، وەک خەفاف، قەفتان، قەزاز و هتد. لێ لەقەبچێتی بە گشتی لە 1961 بەدوواوە کراوە بە پرسی شوناسی خۆیی، بەڵێ تەنانەت زۆر کەس هێندە تەسلمی بوون کە ئیدی پێیان شەرم بوو و شەرمە ناوی باوکی خۆیان هەڵبگرن. بێگومان نەشیاو نییە کە هەڵگرتنی لەقەبەکانی وەک بەرزانی و تاڵەبانی، قەرەداخی و پشتدەری، شێخ و حەفید و نەقشبەندی، وەک درێژەدان بە ترادیسیۆنی ناونانی ئوسمانیانە ببینین، لێ پرسیار ئەوەیە کە بۆچی زۆر کەسی شارنشین هێندە عەوداڵی لەقەب بوون، ئەوەش بێگومان سەرباری ئەو هەقیقەتە کە شار و شارۆچکەکان هێدی هێدی لە 1975 بەدواوە فراوانتر بوون و پتر مۆدێرنیزەکران، ئەوجا ژمارەی دەوڵەمەندانی شارنشین و شاری پەرەی سەند، هەروەها گوندییانی پارەداری تەعویزوەرگرتوو سەربەخۆ بوون و لە شارەکادا شێوەی نوێی ئابووریگەریان ئاوەڵا کرد، وەک بازرگانیی خێزانی کە بە پارەی کۆکراوەی بنەماڵە بەرخرا بوو. یان بۆ نموونە لە شارێکی وەک #سلێمانی# گەڕەکی تویمەلیک لە ناوەڕاستی دووەمی حەفتاکاندا جێی بە گەڕەکی عەقاری لێژ کرد کە پێشتر تا نزیکەی ناوەڕاستی حەفتاکان وەک نوێترین گەڕەکی سلێمانی دەبینرا. گومانی تێدا نییە کە پرۆسەی کاولکردنی گوندەکانی کوردستان بە تایبەتی لە هەشتاکاندا ڕوویەکی بەهێزی لادێیانەی بە شارەکان دا، لێ لە بنەڕەتدا داماوییەکەی ژمارەیەکی بەرچاوی شارنشینان فاکتەرێکی کرۆکی بوو کە ئەوان بە کەسێتییەکی لاوازەوە لە بەردەم شەڕکەرانی شەقاوە و کارەکتەر موستەشاری نێو چیاکاندا دەربکەون و ئەوداڵی لەقەب بن.
لە بنەڕەتدا لەقەبچێتی دوای ئاشبەتاڵی 1975 هیچی دی نییە جگە لە وەهم کە لە ترسنۆکیی کەسەوە بەرانبەر پێگەی سۆسیالی خۆ و ژیان بە گشتی سەریهەڵداوە. بەڵێ زۆرتر لەوەش، بە تایبەتی دوای
1975، بەکارهێنانی لەقەبەکانی وەک بارزانی و تاڵەبانی، قەرەداغی و پشتدەری، یان شێخ و حەفید و نەقشبەندی و هتد، هیچی دیکە نین جگە لە هەڵواسینی ناوێکی بێڕیشە بە خۆدا، هەروەها بە ئاشکرا نیشانەن بۆ هەستی کەمنرخیی خۆیی، یان بۆ ڕواڵەتگەریی کەس کە لەنێو وەهمدا نقوم بووە، یان لە ڕووی سیاسییەوە بە ئامرازکردنن تاکو مرۆ پێگەی سیاسیی خۆی و بەرەکەی پتر مسۆگەر بکات.
لێ شێوانی هۆشی کوردەکانی ئێراق لەوە تێپەڕ دەکات و دەگات بە مەهزەلە، شێوانێک کە ڕەنگە ئەویش لەتەک خلیسکانە چەکداری-سازشکارییەی 1961دا ڕەوتی گرتبێت. لێرەدا مەبەستمان لەوەیە کە وەهمی هەڵپەچێکەر وا لە هەندێک داماوی شارنشین دەکات کە بوێرن لەقەبی هۆزانڤانانەی باوک و باپیریان بە خۆیاندا هەڵبواسن. ڕاستە کە ئەم ڕەوشە بەهۆی ژمارەی دیاری هۆزانڤانەکانەوە کەمینەیەکی بچووک دەگرێتەوە، لێ لە سەرێکی دیکەوە ئاماژەیە بۆ تەنینەوەی لەقەبچێتی لەنێو قەومگەلێکدا کە تێیدا بەزۆریی وەهم وەک داکەوت (ڕیالێتی) دەسەپێنرێت. لەقەبچێتی لێرەدا چۆتە نێو ئەو پەیوەندییە خێزانییانەوە کە نەدەبوو لەوێ هەبێت، بە پێچەوانەوە دەبوو بە تایبەتی لەوێوە وەک جیهانی تایبەت بە هۆزانڤانان دژایەتی بکرێت. کەچی لەو پەیوەندییانەشدا لەقەب وەک پاسپۆرتی وەرگرتن یان وەک مایەی دەرکەوتنی خێرا لەنێو دانیشتواندا دەبینرێت. پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایا مرۆڤ بە چە مافێکەوە دەست بۆ ناوێک دەبات کە هۆزانڤان لە ناسۆری کەسییەوە لە خۆی ناوە؟ ئاخر ناوە هۆزانڤانییەکانی وەک مەحوی، بێکەس، گۆران، قانع، هەردی و هتد، تەنیا و تەنیا ئاماژەن بۆ یەک تاکە کەس وەک هۆزانڤان، کەواتە هیچ پەیوەندییەکیان بە لەقەبەکانی وەک بەرزانی و تاڵەبانی یان پشتدەری و قەرەداغییەوە نییە، هەر بۆیە وەچەکانیان مافیان نییە لە بەرۆکی خۆیانیان بدەن. ئایا چی وەچەکانی ئەو هۆزانڤانانەی بەوە گەیاند کە بێڕێزی بەرانبەر ئەوان بکەن و ناوە ناسۆرییەکانیان لێ بدزن و خۆیان پێوە با بدەن؟ ئایا ئەوەیان لە ساویلکەیی یان لە هەستی کەمنرخیی کەسییەوە کرد؟ ئایا ئەقڵیەتەکەیان هێندە کورتمەودا بوو کە ئیدی نەیاندەبینی هۆزانڤانێک موڵکی کولتووریی هەمووانە و ئەوانیش بۆیان نییە ناوە هۆزانڤانییەکەی باپیر یان باوکیان بە خۆیاندا هەڵبواسن؟ ڕەنگە هەڵە نەبێت کە ببێژین: نەوێری بۆ ژیان، نقومبوون لەنێو نەریتدا و ترس لە خۆنوێکردنەوە، یان لاساییکردنەوەی شێرکۆ بێکەس-ێک و ئەژی گۆران-ێکی لاساییکەرەوە کە ناوە هۆزانڤانییەکانی بێکەس و گۆرانیان لە باوکانیان دزی، پاڵهێزی ئەو بەدکارەی ئەوان بوون. واتا بەرهەمهێنەرەوە بوون، جا با خۆیان وەک نوێگەرا با بدەن و قسانی زل فڕێ بدەنە نێوانەوە. بەڵێ، لەقەبگەرییەکەیان بەڵگەیە بۆ ئەوە کە لە کرۆکەوە یەک هەنگاو لە ڕێچکەی باب و باپیرانیان لایان نەداوە. بەڵێ، پێیان شوورەییە وەک کوڕێکی یان کچێکی شاریانەی پشت بە خۆ بەستوو دەربکەون کە شانازانە ناوی باوکی خۆی هەڵگرتووە[1].
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,972 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی کوردسانپۆست، 25.06.2017
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 3
ژیواینامە
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
کوڵەباس
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 25-06-2017 (7 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: کۊمەڵ-ئەژناسی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( نالیا ئیبراهیم )یۆ جە: 04-09-2019 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 04-09-2019 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:04-09-2019 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 1,972 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,609
ۋېنۍ 106,172
کتېبۍ PDF 19,172
فایلی پەیوەڼیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.422 چرکە(چرکۍ)!