حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەدیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە کوردە عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و وەفدی یاوەری.
لەودیدارەدا باس لە توندوتیژی و جۆرەکانی توندوتیژی و هۆکارەکانی دروستبونی توندوتیژی کران، کە لەئێستادا لەزیادبوندایە لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی هۆشیاری تاک لەزیادبوندایە لە داواکردنی مافەکانیان، بۆ ئەمەش کوردە عومەر داوای کرد #وەزارەتی ڕۆشنبیری# هاوکار و پاڵپشتیانبێت لە کارکردنی زیاتر بۆ کەم کردنەوەی توندوتیژی.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان-یش ڕایگەیاند، ئەرکی هەموولایەکە کاربکەین بۆ کەمکردنەوە و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ناو کۆمەڵگە بەگشتی و دژی ئافرەتان هەوڵبدەین تاکێکی تەندروست بەرهەم بهێنین بۆ کۆمەڵگەیەکی تەندروست ئەرکی حکومەتە بەهەموولایەنەکانیەوه و بەهاوکاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کاربکات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بەمیکانیزمی گونجاو.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,856