توندوتیژی دژی ژنان لە زیادبووندایە
حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەدیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە کوردە عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و وەفدی یاوەری.
لەودیدارەدا باس لە توندوتیژی و جۆرەکانی توندوتیژی و هۆکارەکانی دروستبونی توندوتیژی کران، کە لەئێستادا لەزیادبوندایە لەگەڵ ئەوەی رێژەی هۆشیاری تاک لەزیادبوندایە لە داواکردنی مافەکانیان، بۆ ئەمەش کوردە عومەر داوای کرد
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری هاوکار و پاڵپشتیانبێت لە کارکردنی زیاتر بۆ کەم کردنەوەی توندوتیژی.
وەزیری رۆشنبیری و لاوان-یش رایگەیاند، ئەرکی هەموولایەکە کاربکەین بۆ کەمکردنەوە و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ناو کۆمەڵگە بەگشتی و دژی ئافرەتان هەوڵبدەین تاکێکی تەندروست بەرهەم بهێنین بۆ کۆمەڵگەیەکی تەندروست ئەرکی حکومەتە بەهەموولایەنەکانیەوه و بەهاوکاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کاربکات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی بەمیکانیزمی گونجاو.
[1]