هێزەکانمان لە چالاکییە کاریگەرەکانیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان لە هەرێمی #عەفرین# و دەوربەرەکەی بەردەوامن.
لە ڕۆژی #26-08-2019# 4ی خەرمانان هێزەکانمان لە دژی ناوەندێکی سوپای تورکی داگیرکەری لە دەروبەری گوندی باسووفانێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا چالاکییەکی کاریگەریان ئەنجام دا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا بارەگاکە ڕوخێنرا، دوو سەربازی تورک کوژران و 4ی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕۆژی #30-08-2019#/ 8ی خەرمانان هێزەکانمان لە بارەگایەکی چەتەکانی گرێدراوی سوپای تورکیان دا لە دەوربەری شاری مارع و شەڕی ڕووبەڕوویان لەگەڵ چەتەکان کرد. هاوکات هێزەکانمان بە چالاکییەک ئۆتۆمبیلێکی سەربازی دۆشکەبەسەریان تێکشکاند. لە ئەنجامدا 4 چەتە کوژران و 2ی دیکەش بریندار بوون.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,626